01:55 - 27/08/2020
ترس له فره‌بازنه‌یى، به‌ره‌ى نوێى هه‌ڵبژاردن دروستده‌كات
هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕوانكراویى په‌رله‌مانیى له عێراق، جموجوڵى خستووه‌ته نێو حزبه سیاسییه‌كان، ناچارن دوو دوو یه‌كبگرن یاخود هاوپه‌یمانى فراوانتر پێكبهێنن له ترسى توانه‌وه‌ى یه‌كجاریى، به‌و پێیه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌م فره بازنه‌ییه‌ى ئێستا بێت، بردنه‌وه‌ى بازنه‌كان به ته‌نها لیستێك ئه‌سته‌مه.
له عێراق، به‌ره‌ى ئێرانى گردبوونه‌ته‌وه و هاوپه‌یمانى دیكه‌ش له ده‌رگادایه، دیمه‌نه‌كه له هه‌رێم لێڵتره‌و به‌ره‌كان جارێ روون نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه روونه زۆرینه‌ى حزبه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌گرن ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ى بازنه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامرى و ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكى، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو نزیك بوونه‌ته‌وه، تا به‌رامبه‌ر سه‌در به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، ئامانج له‌مه به‌ركه‌نارخستنى سه‌در و هه‌ڵلوشینى ده‌نگیى شیعه‌یه له‌پێناو بردنه‌وه‌ى زۆرینه‌ى بازنه‌كان.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كان، مالیكى و عامرى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكى مه‌بده‌ئى تا له هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه به‌شدارى بكه‌ن، ئامانجى گه‌و‌رە له پشتى ئه‌مه‌وه، رێكخستنه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ى به‌ره‌ى ئێرانه، هاوكات ئه‌و دوو پیاوه خواستى زۆریان هه‌یه كه پاشه‌كشه به رۆڵى به‌رچاوى موقته‌دا سه‌در بكه‌ن، كه ساڵانێكه كۆنتڕۆڵى شه‌قام و جومگه هه‌ستیاره‌كانى ده‌سه‌ڵاتیشى كردووه.
به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئامانجی هاوپه‌یمانییه نوێیه شیعییه‌كه دانانى سنورێکە بۆ هه‌ژموونى به‌رچاوی سه‌در، به تایبه‌ت به‌م دواییانه سیاسیه‌تى سه‌در له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ى سیاسیه‌تى ئێرانییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه، ده‌یانه‌وێت به ته‌نها بمێنێته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌ره‌یه‌كى دیكه كه مشتى له ده‌نگى زۆرینه‌ى شیعه و خه‌ڵكى ناڕازیش خۆشكردووه، ئه‌و به‌ره‌یه كه بڕیاره مسته‌فا كازمى كاره‌كته‌رى یه‌كه‌مى بێت، ئێستا عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون كه به‌م دواییانه هاوپه‌یمانییه‌كه راگه‌یه‌ندرا، پشتیوانى هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت حه‌كیم و كازمى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێك له هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كان بن، بیرۆكه‌ى ئه‌م هاوپه‌یمانییه فراوانتره‌و ده‌یانه‌وێت چوارچێوه‌یه‌كى فراوانى هه‌بێت له مه‌زهه‌ب یاخود ناوچه‌یه‌كى دیاریكراودا كورتى نه‌كه‌نه‌وه.
موقته‌دا سه‌در ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌ره‌یه‌كى دیكه بۆخۆى دروست بكات، له‌نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌یه ته‌نها ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچى سه‌دریش پیاوێكى جیڕه‌و تا ئێستا لێزانانه یارییه سیاسییه‌كانى هێناوه و پێناچێت به ئاسانى بكه‌وێته چاڵى نه‌یاره‌كانیه‌وه‌و كه‌نارگیر بكرێت، له‌كاتێكدا هێشتا خۆى به‌خاوه‌نى شه‌قامى ناڕازیى عێراقى ده‌زانێت.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانه‌وه تا ئێستا به‌ره‌كان روون نه‌بوونه‌ته‌وه، حزبه‌كان له ده‌سه‌ڵات له‌نێو خۆیان ناكۆكن و قورسه یه‌ك بگرن له به‌ره‌یه‌كدا، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیش نێوانیان شێواوتره له‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵات، تا ئێستا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكى هاوبه‌ش رێكناكه‌ون، له‌سه‌ر بابه‌تێكى بچوك.
دیار نییه له‌و ماوه‌ى كه بۆ ئاماده‌كارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوە، چه‌نده ده‌توانن ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و له به‌ره‌یه‌كدا كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ئاسته‌نگى زۆرى له پێشه، به تایبه‌ت لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌پێى نزیكى و دوورییان له لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌وه دابه‌شبوون بۆیه سیناریۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌سه‌ر به‌ره‌كانى دەسه‌ڵات دابه‌شببن ئه‌گه‌رێكى دوورنییه‌و چاوه‌ڕوانكراوه، به تایبه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنه لیستى حزبى بوونى نابێت و حزبه‌كان به ناڕاسته‌وخۆ كاندید ده‌خه‌نه گۆڕه‌پانه‌كه‌وه.
به‌پێى میكانیزمه تازه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه‌كه گۆڕانكاریى له نه‌خشه‌ى سیاسی‌دا دروست بكات، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى دیكه بكاته‌وه، له دۆخێك‌دا كه پێناچێت لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت به هاوبه‌شى به‌شدارى بكه‌ن، تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه دیسانه‌وه سه‌قامگیرى سیاسى ده‌كه‌وێته ته‌نگژه‌یه‌كى نوێوه.
تا ئێستا یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه، زۆرێك له حزبه‌كان چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ن وه‌ك جاران بكرێته‌وه به بازنه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا‌و به ده‌نگانه‌ى هه‌یانه كورسییه‌كانى خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌نگه‌كانیان نه‌بێته ئاردى ناو دڕك، بۆیه پێده‌چێت له‌دایكبوونى هاوپه‌یمانییه‌كان، بكه‌وێته دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى یاساكه، ئه‌گه‌ر یاساكه بازنه‌كان وه‌ك پێشوو لێبكاته‌وه، ره‌نگه بیرۆكه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان بخرێنه لاوه‌و هه‌ر حزبه‌و ئاڵاى خۆى هه‌ڵبگرێت.
حه‌سه‌ن جیهاد راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق به رۆژنامه‌ى الصباح-ى راگه‌یاندووه، حكومه‌ت جه‌خت له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه دیاریكراوه، به هه‌موو تواناى خۆیه‌وه پشتیوانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، داواكارى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژادن، داواكارى لایه‌نێك نییه به ته‌نها، به‌ڵكو داواكاریى جه‌ماوه‌ریه هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له هه‌موو پارێزگاكان داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
تا كات له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بێته‌وه، چمكى هاوپه‌یمانى نوێ ده‌رده‌كه‌ون، زۆرینه‌ى حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له گێژاوه‌كه‌دا نوقم نه‌بن، ناچارن ده‌ستبگرن به یه‌كدییه‌وه، خه‌ڵكى ناڕازى به‌هیواى گۆڕانكارى فشاریان كرد بۆ ده‌رچوونى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن، كاتێكى زۆرى نه‌ماوه، تا خه‌ڵكى بزانن ئه‌و ئاوه‌ى رۆیان كرد، رێگاى چاككردن نه‌رم ده‌كات، یاخود رژاوه‌ته ئاشى ده‌سه‌ڵاته‌وه؟