05:17 - 24/08/2020
عێراق..دواى سەدەیەک خه‌ون بینین به سەردەمی مەلیکەوە
به‌ریتانییه‌كان ٩٩ساڵ پێش ئێستا، دواى گۆڕانکارییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و کۆتاییهاتنی دەوڵەتی عوسمانی، له‌نێو ئه‌و نه‌خشه نوێیه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌ڕێژرایه‌وه، رژێمى پادشایه‌تی عێراقیان دامه‌زراند، ئه‌و رژێمه به‌سه‌ر داروپه‌ردووى دواى جه‌نگ و ئاڵۆزى زۆردا هات، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا نه‌شونماى به‌خۆوه‌بینى، سه‌رده‌مى پادشایه‌تى تا ئێستاش له یاده‌وه‌رى عێراقییه‌كاندا وه‌ك سه‌رده‌مى زێڕێن باس ده‌كرێت.
دوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانی، عێراق لە دەستی تورکەکان دەرچوو. بەریتانیا کە دەستی بەسەر عێراق-دا گرتبوو، لەژێر فشاری بزوتنەوە نەتەوەییەکان و راپەڕینە شۆڕشگێڕییەکاندا کە داوای سەربەخۆییان دەکرد، ناچار بوو پەنا بۆ خێزانی هاشمی بباتەوە، ئەوە بوو فەیسەڵی یەکەمی کوڕی شەریف حسێنی هێنا و لە ٢٣ی ئابی ١٩٢١ کردی بە پاشای عێراق.
سه‌رده‌مى فەیسەڵى یه‌كه‌م
مەلیک فەیسەڵی یەکەم هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى كورسى، كه‌ڵكه‌ڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى عێراقى كه‌وتبووه سه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵى ده‌دا سێبه‌رى به‌ریتانییه‌كان به‌سه‌ر وڵاته‌وه بچوك بكاته‌وه، به گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان ساڵى ١٩٢٢ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا هاوكارى دارایى عێراق بكات، عێراقیش سازش لەسەر هیچ شوێنێکی خاکەکەی ناکات بۆ هیچ وڵاتێکی دیکە، عێراق بەبێ رەزامەندی بەریتانیا پەیوەندی سیاسیی لەگەڵ هیچ وڵاتێک‌دا دروست ناکات.
رێككه‌وتنه‌كه عێراقى له سه‌ربه‌خۆیى نزیك كردبووه‌وه، بەڵام لەژێر سەرپەرشتی بەریتانیا.
دوای ماوەیەک هەندێک گۆڕانکاری لە پەیماننامەکەدا کرا و عێراقیش وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو بە ئەندام لە کۆمەڵەی گەلان، بەڵام هێشتا بەڕێوەبردن و سیاسەتی بەریتانی لەسەر عێراق بەردەوام بوو، کە دەستوەردانی لە کاروباری سیاسیی و ناوخۆییدا دەکرد و بەشێک لە فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی بەکاردەهێنا، ئەم دۆخە تاکو مردنی مەلیک فەیسەڵی یەکەم لە ئەیلولی ١٩٣٣ لە شاری بێرنی سویسرا بەردەوام بوو، مەلیک غازی نەخۆشی دڵی هەبووە، دوای مردنی، مەلیک غای یەکەمی کوڕی جێگەی گرتەوە.
ئەو کاتەی مەلیک غازی دوای مردنی باوکی دەچێتە سەر تەختی پاشایەتیی، هەمفریزسی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاندبوو، مەلیک غازی ئەو هاوکاریی، هاوپەیمانیی و دڵسۆزییە دەپارێزێت کە لەنێوان بەریتانیا و عێراقدا هەبووە.
به‌ڵام له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ده‌سه‌ڵاتدارێتى مه‌لیك غازى، به‌رده‌وام له ناكۆكى قوڵدا بوو له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان، تا ئه‌وه‌ى له رووداوێكى ته‌مومژاویدا كه وترا به‌هۆى رووداوى ئۆتۆمبێله‌وه بووه له ساڵى ١٩٣٩ گیانى له ده‌ستدا، دواى ٣٥ ساڵ له رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت ئاسن به‌ر سه‌رى كه‌وتووه‌و كوژراوه.
مردنى له‌و كاته‌دا گومانى زۆرى دروستكرد له به‌ریتانییه‌كان چونكه مه‌لیك سه‌رقاڵى گرێدانى كوه‌یت بوو به عێراقه‌وه، شه‌قام دژى به‌ریتانییه‌كان وه‌ستانه‌وه، موسڵییه‌كان كونسوڵى ئینگلیزیان له شاره‌كه كوشت و به‌ریتانیاش بۆردومانى شاره‌كه‌ى كرد.
سه‌رده‌مى زێڕین
مێژونووسان ئێستاش به‌جۆرێك باسى سه‌رده‌مى پادشایه‌تى ده‌كه‌ن، كه سه‌رده‌مى زێڕین بووه، نه‌جم قه‌ساب مێژوونوس و شاره‌زاى كاروبارى عێراق ده‌ڵێت، دیارترین ده‌ستكه‌وتى پادشایه‌تى جێبه‌جێكردنى یاسا، ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان بوو به تایبه‌ت دروستكردنى پرد و هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و چه‌ندین كارگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ سیسته‌مێكى په‌روه‌رده‌یى باڵاى دانا، هاوشان له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكى دادوه‌رى و دارایى تۆكمه له‌رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌و راوێژكارهكانهوه.
قه‌ساب پێى وایه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ى له‌و كاته‌دا هه‌بوون، عێراق باشترین وڵات بووه له‌و كاته‌دا به‌راورد به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان. هاوكات تاریق حه‌رب مێژوونووس و یاسایى ده‌ڵێت:"سه‌رده‌مى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م، قۆناغى دروستكردنى ده‌وڵه‌ت بووه، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌میش ده‌ستكه‌وتى جۆراوجۆرى سیاسى و ئابوورى بۆ عێراق به ده‌ستهێنا".
عێراق ساڵى ١٩٣٢ بووه ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان(عصبه الأمم) كه ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ئێستا بوو. ئیبراهیم عه‌لاف مامۆستاى مێژووى نوێ له زانكۆى موسڵ ده‌ڵێت، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكى به‌هێزى دروستكرد و عێراقى كرده ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان، بناغه‌ى سیسته‌مێكى دارایى و ئیداریى و دادوه‌رى زۆر باشى دانا، جگه له‌وه‌ش سوپایه‌كى نیشتمانیى دروستكرد و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران، به‌ریتانیا به ڕێوهدهبرد، عێراق گه‌یشتبووه سه‌ربه‌خۆیى تا مردنى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م له ساڵى ١٩٣٣ وه‌فاتى كرد.
گرێى فه‌له‌ستین عێراقى لادا
دواى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م كه غازى كوڕى هات، به گوڕتین و په‌رۆشییه‌وه كورسییه‌كه‌ى وه‌رگرت، خوێنێكى گه‌رمى هه‌بوو به تایبه‌ت گرنگى به دۆسیه‌ى فه‌له‌ستین ده‌داو په‌رۆشى نه‌ته‌وه‌یى بۆ ئه‌و دۆسیه هه‌بوو هاوكات دژى هه‌ژموونى باڵاى به‌رتیانییه‌كان كارى ده‌كرد.
رادیۆیه‌كى له كۆشك دامه‌زراند كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ى یه‌كگرتوویى عه‌ره‌بى ده‌كرد. دواى مردنى غازى، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م به ته‌مه‌ن منداڵ و چوار ساڵان بوو هه‌ر بۆیه عهبدولعهلا عه‌لى تا ساڵى ١٩٥٣ به‌رپرسیارێتى له ئه‌ستۆ گرت، له‌و كاته‌وه مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى دووه‌م هات. ئه‌میش له شۆڕشى ١٤ى ته‌مووزى ١٩٥٨ كۆتایى هات و له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆتایى به سیسته‌مى پادشایه‌تى هێنا.
بۆچى رووخا
بهبڕواى مێژوونووسان چه‌ند هۆكارێك وایكرد، كه خه‌ڵك پشت له سیسته‌مى مهلهكییهت بكه‌ن، هۆكاره‌ى ناوخۆى په‌یوه‌ندیدار به سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى، جگه له‌وه‌ش هۆكارى ده‌ره‌كى وه‌ك پەیوەستبوونى عێراق به رۆژئاواوه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه گه‌نجان به تایبه‌ت له سلكى سه‌ربازى هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد، هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وان نییه به‌شداربن له حوكم، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له شێخ و هه‌ندێك له عه‌شائیره‌كان كورت بووبووه‌وه، هاوكات دژایه‌تى نهتهوهیییهكان ده‌كرا له گه‌نجان و له حزبه‌كان.
ساڵانى ١٩٣٦ تا ١٩٥٦عێراق رووبه‌ڕووى چه‌ندین ناڕه‌زایى ناوخۆیى بووه‌وه، سه‌قامگیرى سیاسى نه‌ما. به‌پێى رێككه‌وتنى به‌ریتانیا و عێراق، دوو سه‌ربازگه‌ى گه‌وره‌ى به‌ریتانیى له ئه‌نبار و به‌سره دامه‌زرا، ئه‌وه‌ش تواناى ده‌ستوه‌ردانى بهریتانییهكانى زیاتر كرد، هاوكات هه‌ژموونێكى زۆرى سه‌ربازى به‌سه‌ر عێراقه‌وه جێگیركرد.
هه‌ندێك له مێژوونووسان پێیان وایه، شۆڕشى ١٤ى تهمووز هۆكاره‌كه‌ى ناكۆكى و پێكدانانى دوو نه‌وه بوو، نه‌وه‌ى كۆن كه له‌ساڵى ١٩٢١ ه‌وه له‌سه‌ر حوكم بوون، له‌گه‌ڵ جیلى نوێ كه نوێنه‌رایه‌تى حزب و نیشتمان و نه‌ته‌وه و دیموكراسییان ده‌كرد.
حكومه‌ته‌كه‌ى نورى سه‌عید، هۆكارى سه‌ره‌كى بوو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رده‌مى پادشایه‌تى بكه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تى توڕه‌یى خه‌ڵك، گوزه‌رانى خه‌ڵك به‌ره‌و خراپى رۆیشتبوو تا ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى خوێندكار ده‌بوو خۆیان كتێب بكڕن بۆ خوێندكاره‌كه‌یان. ئیبراهیم عه‌لاف ده‌ڵێت، ١٦ خێزان كۆنتڕۆڵى هه‌موو زه‌ویى وڵاتیان كردبوو
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ریتانیا و خێزانى پادشایه‌تى، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌ك له عێراقیان دروستكرد، به‌ڵام له ١٠٠ساڵى ته‌مه‌نى خۆیدا، ئه‌و چه‌ند ساڵه وڵاته‌كه له‌رووى سیاسى و سه‌ربازى و ئابورییه‌وه گه‌شه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیى، عێراق خه‌ریك بوو ده‌بوو به نمونه بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه، واى لێهاتبوو كوه‌یت داوایدهكرێت بخرێته سه‌ر عێراق، له‌دواى شۆڕشى ١٩٥٨ ەوە سەرەڕای چەندین بەرەوپێشچوون له بوارى ئابوورى و وزهداو ته‌نانه‌ت خۆماڵى كردنى نه‌وتیش، به‌ڵام عێراق هه‌رگیز نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ قۆناغى پادشایه‌تى.