06:30 - 19/08/2020
له مالى..ئۆپۆزسیۆن كردى و سوپا خواردى
سادیۆ كامرا، فه‌رمانده‌ى ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ پیاوى نوێى مالییه، ئه‌و فەرماندە ره‌شه‌ى به‌ره‌به‌یانى زووى ١٨ى ئه‌م مانگه، كوده‌تاكه‌ى ده‌ستپێكرد و دواى كۆنتڕۆڵكردنى گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه، راسته‌وخۆ به‌ره‌و پایته‌خت رۆشت، پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆك له خه‌و هه‌ڵبسێت گه‌مارۆى خانووه‌كه‌یدا.
مالییه‌كان له رۆژئاواى ئه‌فریقا له‌سه‌ر كشتوكاڵ و راوه ماسى ده‌ژین، وڵاته‌كه‌یان خاوه‌نى سامانى سروشتى ئاڵتون و یۆرانیۆمه، خوێشیان هه‌یه، ساڵانێكى زۆره گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵى و خراپ ئیداره‌دان و به‌هه‌ده‌رچوونى داهاتى وڵاتن. خۆپیشانده‌رانیش چه‌ندین جار رژانه سه‌ر جاده.
له مالى، هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن چه‌ند مانگێكه تینیان به حكومه‌ت هێنابوو، سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ناوى ئیمام مه‌حمود هه‌موو خه‌ڵكى ناڕازى مالى له ده‌ورى خۆى خڕكردبووه‌وه، به‌ڵام گروپێك ئه‌فسه‌رى گه‌نج، هه‌لیان قۆسته‌وه، ئه‌وه‌ى به چه‌ند ساڵ ئۆپۆزسیۆن نه‌یكرد ئه‌وان به چه‌ند كاتژمێرێك به زه‌برى چه‌ك كردیان. ئیمام پاكى كرد و ئه‌فسه‌ره‌كانیش خواردیان.
كامرا له‌دایكبووى ناوچه‌ى كاتییه له نزیك پایته‌خت، ئه‌وێ ناوچه‌یه‌كى سه‌ربازیى گه‌وره‌یه، له شوێنى له دایكبوونه‌كه‌یه‌وه ئاگرى كوده‌تاكه‌ى داگیرساند. كامرا خوێندنى سه‌ربازیى ته‌واوكردووه، رۆژنامه‌نوسێكى مالى به جۆرێك باسى له كه‌سایه‌تى كامرا كردووه، كه كه‌سێكى ده‌ستپاكه و به‌ژیانێكى سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه.
ئیمام بێده‌نگه
ئیمام مه‌حمود رابه‌رى یه‌كه‌مى ئۆپۆزسیۆن له مالى، پێگه‌یه‌كى به‌رچاوى جه‌ماوه‌ریى هه‌یه و به‌رده‌وام له‌ناو خۆپیشانده‌ران بوو، ئیمام فشارێكى گه‌وره‌ى دروستكردبوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، یاریكه‌رى سه‌ره‌كى بوو كه ته‌حه‌داى سه‌رۆكى ده‌كرد، له‌دوایین خۆپیشاندانه‌كانیش كه له مانگى شه‌شى رابردوو ده‌ستیان پێكرد، ئیمام ئه‌ندازیارى سه‌رهه‌ڵدانه‌كه بوو. كه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى وڵاتى گرته‌وه.
هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ى دۆخه‌كه بقڵیشێته‌وه، فه‌رمانده‌كانى وڵات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌و دانوستانیان كرد، به‌ڵام دوو رۆژ پێشتر له‌گه‌ڵ ئیمام دانیشتبوون.
ئێستا ئۆپۆزسیۆن بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه له كوده‌تاى ئه‌فسه‌ره‌كان، ئیمام مه‌حمودیش جارێ كۆمێنتى له‌سه‌ر دۆخه‌كه نییه، له كاتێكدا پیاوى به‌هێزى شه‌قام بوو ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى نوێى مالى، جارێكى دیكه نه‌خشه‌ى سیاسى دابڕێژێته‌وه‌و له‌و نه‌خشه نوێیه‌دا رۆڵێكى ئه‌وتۆ بۆ ئۆپۆزسیۆنى پێشوو نه‌مێنێت، به تایبه‌ت ئیمام و هاوڕێكانى بینییان كه خه‌ڵكى شه‌قام هاوسۆزى زۆرى له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كان هه‌یه.
ئیبراهیم کیتای سەرۆکی مالی، دواجار کورسییەکەی جێهێشت، کیتای ماوەیەکی زۆر بەرگەی فشاری خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت، بەڵام گروپێک لە سوپا لە چەند کاتژمێرێکدا بەڕەکەی لە ژێرپێ دەرهێنا، سەرۆک بە ناچاری و بە دەستبەسەری دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند.
کیتا لە گوتارێکی تەلەفیزیۆنیدا گوتی:"نامەوێت خوێن برژێت، لە پێناو پاراستنی دەسەڵات". گوتەبێژی فەرمیی حکومەتی مالی بە بی بی سی راگەیاندووە، کە سەرۆک کیتا لەلایەن گروپێک لە چەکدارە کودەتاچییەکانەوە دەستبەسەرکراوە، لە سەربازگەیەکی سەر بە سوپا لە نزیک باماکوی پایتەخت راگیراوە.
هەروەک بووب سیسیەی سەرۆک وەزیرانیش و ژمارەیەک لە وەزیرەکان و گەورە بەرپرسان دەستبەسەرکران. کودەتاکەی مالی دوای دوو ساڵ دێت لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کیتا بە سەرۆکی وڵات، لە ساڵی ٢٠١٨. بەڵام خراپی گوزەرانی خەڵک و گەندەڵی بەردەوام. توڕەیی خەڵکی بۆ نێو سوپاش گواستەوە.
ئەفسەرە گەنجە کودەتاکارەکان، سەرەتا بە کۆنتڕۆڵکردنی سەربازگەی کاتیی سەر بە سوپا دەستیان پێ‌کرد، سەربازگەکە لە نزیک باماکۆی پایتەختە و گرنگییەکی تایبەتی هەیە. هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جوڵەی ئەفسەرەکان لە بەرەبەیان، گەنجان لەسەربانەکانی پایتەخت ئاگریان کردەوە.
کودەتاچییەکان ئەگەرچی هەرزوو رایانگەیاند، پابەندی هەموو رێککەوتنە نێوەدەوڵەتییەکان دەبن، بەڵام بەخێرایی رووبەڕووی ناڕەزایی وڵاتان بوونەوە، بەهۆی دەستگیرکردنی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەوە.
کودەتاکە چۆن بوو؟
دەستپێکی کودەتاکە لەگەڵ بەرەبەیانی زووی رۆژی سێشەممە، بە دەستپێکردنی تەقە لە سەربازگەی سەرەکی سەر بە سوپا، بە دووریی ١٥ کیلۆمەتر لە پایتەخت ده‌ستیپێكرد، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەم سەربازگە، ئەفسەرە توڕەکان بەرەوە پایتەخت و بەرەوە ماڵی بەرپرسەکان بەرێککەوتن. یەکەم کاریان گەمارۆدانی ماڵی سەرۆک بوو.
ئەو جوڵانەی ئەفسەرەکان هاوکات بوو لەگەڵ زیادبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بۆ دەستلەکارکیشانەوەی سەرۆک.
عەقید مالک دیاو جێگری فەرماندەی گشتیی لە سەربازگەی کاتییی، فه‌رمانده‌ى پرۆسەکە بوو، هەروەها ژەنەراڵ سادیۆ کامارا سەرکردەیەکی دیکەی یاخیبووەکانە.
سەربازگەی کاتیی، دووەم رووداوی هاوشێوەی تێدا روویدا، ساڵی ٢٠١٢ش بە هەمان شێوەش توڕەیی سەربازەکانی مالی لە سەربازگەی کاتییەوە تەقییەوە.
ویل روس شارەزای کاروباری ئەفریقا دەڵێت، کودەتاکەی مالی بە رێژەیەکی زۆر پشتیوانی لێکراوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، دوای چەند مانگێک لە داواکاری و مانەوەی ئەوان لەپێناو دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک.
ئیبراهیم ئەبوبەکر ساڵی ٢٠١٨ دوای هەڵبژاردنەوەی دووبارەی بە سەرۆک، ناڕەزایی زۆری لە شەقامدا دروستکرد، ئەوەش بەهۆى گەندەڵی و خراپ ئیدارەدان و بەرزبوونەوەی توندوتیژی تائیفی و جیهادیی و داڕووخانی دۆخی ئەمنی.
لەم چەند مانگەی دوایی، حەشامەتێکی مەزنی خەڵک، بە رابەرایەتی ئیمام مەحمود سەرکردەی دیار و کاریگەری ئۆپۆزسیۆن، فشاری زۆریان دروستکرد، لەسەر دەسەڵات و لە پێناو دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک.
مالى، یه‌كێك له وڵاتانى رۆژئاواى ئه‌فریقایه، دراوسێى جه‌زائیر، نه‌یجیر، غینیا، سه‌نیگال و مۆریتانیایه، رووبه‌ره‌كه‌ى یه‌ك ملیۆن و ٢٤٠ هه‌زار چوار گۆشه‌یه، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ١٨ ملیۆن كه‌سن، سه‌رنجى سه‌ره‌كى ئابورییه‌كه‌ى له‌سه‌ر كشتوكاڵ و راوه‌ماسییه، به‌ڵام مالى ئاڵتۆن، یۆرانیۆم و خوێشى هه‌یه. زمانى فه‌رمى له مالى فه‌ره‌نسییه.