01:16 - 19/08/2020
كۆنترۆڵكردنی سۆشیاڵ میدیا له ڕێگه‌ی یاساوه توركیا به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟
سۆشیاڵ
میدیاهۆكارێكی زۆر ئاسانه بۆده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز‌و ده‌رخستنی بۆچوونه‌كانی تاك،
ده‌ربازبوونه له هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژموونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه سانسۆری هه‌ر
شتێك بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ خواست و مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتداراندا یه‌ك نه‌گرێته‌وه، له‌ڕاستیشدا
ئه‌وه به‌و مانا ڕه‌هایه نایه‌ت كه مرۆڤه‌كان پابه‌ندی هیچ به‌ندوباوێكی یاسایی
و ئیتیك و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن.
وه‌ك
ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باسی ده‌كه‌ن له‌م ساڵانه‌ی دواییدا توركیا له پرۆسه‌ی دیموكراسی و میدیای ئازاد‌دا پاشه‌كشه‌ی
له‌به‌رچاوی كردووه به جۆرێك به‌شێكی زۆرله میدیای بینراو بیستراو خوێنراوی به
فه‌رمی داخستووه.
له ئێستادا توركیا له‌ڕێگه‌ی
یاسایه‌كی نوێوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ڕێڕه‌وی به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا به ته‌واوی
بگۆڕێت، و بیكاته بنه‌مایه‌كی كۆنكرێتی و له‌و ڕێگه‌یه‌وه مامه‌ڵه‌ی یاسایی توند
له‌به‌رامبه‌ر به‌كار به‌رانیدا بگرێته به‌ر. بۆیه پسپۆڕانی بواری میدیا و
سۆشیاڵ میدیا ئیداره‌ی هه‌ریه‌ك له توێته‌ر، فه‌یسبووك، ئینیستاگرام و ئه‌وانی
تریشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه نوسینگه‌كانیان له توركیا بكێشنه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه زیانی گه‌وره له ئازادیی ڕاده‌بڕین و ئازادییه تاكه‌كه‌سیه‌كان
ده‌دات و ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن و ناڕازیی ده‌خنكێنێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئه‌و
یاسایه كامه‌یه كه پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری سۆشیاڵ میدیای هێناوه‌ته سه‌ر
هێڵ و هاواریان لێهه‌ستاوه، به‌ده‌نگی به‌رز ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن؟
مانگی ڕابوردوو زاواكه‌ی
ئه‌ردۆگان به‌یرات به‌یراق كه له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زیریی دارایی وڵاتیشه له
توێته‌ر پۆستێكی كردبوو، به هۆی ئه‌وه‌ی منداڵیان بووه، نوسیبووی: سوپاس بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم، یابه‌نامه‌و دوعای خێر به‌شدار بوون، خودا ئه‌و
هه‌سته خۆشه بدات به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و ئاواتی بۆ
ده‌خوازن، ئارامی و ئۆقره‌یش به‌وانه بدات كه خودا منداڵی پێنه‌داوون.
ئه‌وانه‌ی كه توێته‌كه‌یان
بینیبوو، شتی زۆریان بۆ نوسیبوو، جگه له‌وه‌ی به‌شێكی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیرۆزبایی
بوو، به‌شێكی دیكه‌یان شتی دیكه‌یان بۆ نوسیبوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و
نوسین و كۆمێنتانه‌یان وه‌ك سوكایه‌تی بۆ خێزانی ئه‌ردۆگان لێكدابوویه‌وه، به‌و
پێیه‌ی قسه‌ی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر كچه‌ی كرابوو، به‌و هۆیه‌وه پۆلیس 11 كه‌سی له‌سه‌ر
ئه‌و كه‌یسه ده‌ستگیركرد، هێشتا 24 كاتژمێر به‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌یره‌قدا تێپه‌ڕی
نه‌كردبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی كۆنترۆڵكردنی
سۆشیاڵ میدیای خسته ڕوو، ئه‌و به پرسیاركردن له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی یوتوب و
فه‌یسبووك و توێته‌ر و ئه‌وانی تر ده‌ستپێكرد كه بۆچی ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن؟ بۆچی
گوێ به ڕه‌وشت و ئادابی كۆمه‌ڵایه‌تی ناده‌ن و شتی بێڕه‌وشتی په‌ره پێده‌ده‌ن؟
ئه‌و له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا گوتی ده‌بێت سنوورێك بۆ ئه‌و كارانه دیاری بكه‌ین.
دوای ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ردۆگان،
حكومه‌تی توركیا یاسایه‌كی نوێی بۆ كرنترۆڵكردنی سۆشیاڵ میدیا‌و چۆنیه‌تی به‌ركار
هێنانی تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد‌و له‌ماوه‌ی كه‌متر له
مانگێك په‌رله‌مان یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد.
به پێی یاسا نوێیه‌كه ئه‌وانه‌ی
سه‌رپێچی بكه‌ن سزای دارایی و سزای زیندانی ده‌یانگرێته‌وه‌و به‌پێی ئه‌و یاسایه
دادگاكان بڕیار له‌سه‌ر كه‌س و كۆمپانیاكان ده‌سه‌پێنن كه وا بڕیاره له مانگی
تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر)بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئه‌و
یاسایه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی فه‌یسبوك و توێته‌ر له
توركیا نوێنه‌رایه‌تی یاساییان هه‌بێت و بچنه ژێرباری ئه‌و یاسایانه‌ی له
داداگاكانی توركیاوه ده‌رده‌چن، نه‌ك ئه‌و یاسا‌و په‌یڕه‌وانه‌ی خۆیان هه‌یانه،
له‌هه‌مان كاتدا سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانیان ئه‌رشیف و خه‌زن بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان
به هاوڵاتیانی توركه‌وه هه‌یه‌و له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی توركیاشدا بێت، ئه‌گه‌ر
هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك نه‌چێته ژێرباری وه‌ها یاسایه‌كه‌وه، دادگا سزای داراییان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، كه سزاكه ده‌گاته بڕی ملیۆن و نیوێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی،
جگه له‌وه‌ش پێگه‌كه‌ش داده‌خرێت و ناتوانن بیكه‌نه‌وه له‌ناو سنووری وڵاتی
توركیادا.
پاساوی حكومه‌تی توركیا
بۆ ده‌رچواندنی ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه كه 55 ملیۆن هاوڵاتی وڵاته‌كه‌یان له هه‌واڵی
ناڕاست و چه‌واشه‌كارو شتی نه‌شیاو ده‌پارێزن.به‌ڵام یاساناس و مافپه‌روه‌ره‌كان
باوه‌ریان وایه ئه‌و یاسایه بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كانه له‌ناو تۆڕی
كۆمه‌لایه‌تی وئه‌نته‌رنێت دا.
به پێی وته‌ی شاره‌زایانی
بواری میدیا توركیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زۆر به‌ره‌و خراپی ڕۆشتووه‌و ده‌ربرینی
ئازاد‌و رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ چووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌دوای
كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 2016 ی ئه‌و وڵاته.
ته‌نها له ماوه‌ی 3 ساڵی
ڕابوردوودا واته له دوای كوده‌تاكه‌وه تا ئه‌مرۆ 408 هه‌زار پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی
داخراون، 7 هه‌زار ئه‌ژماری توێته‌ریان سڕیوه‌ته‌وه، 40 هه‌زارپۆستی توێته‌ریان
شاردووه‌ته‌وه، دا‌واشیان له یوتیوب كردووه كه 10 هه‌زار ڤیدیۆ بسڕنه‌وه.له
هه‌مان كاتدا 6200 پۆستی فه‌یس بووكیشیان لاداوه.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی باسیان له دۆخی پڕمه‌ترسی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌كار هێنانی
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان خستوه‌ته ڕوو،ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و یاسایه ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی كپ ده‌كات، هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی میدیای ده‌وڵه‌ته‌وه
پێده‌گات و ئیتر كاری رۆژنامه‌وانی ئازاد به‌هایه‌كی نامێنێت، ئه‌وكات ده‌وڵه‌ت سه‌رجه‌م
میدیاكان ده‌كات به‌هی خۆیی و ده‌بێته ناوه‌ند گه‌را.
به پێی وته‌ی شاره‌زایان
ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ڕاست و دروست له توركیا تا ئێستا له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان
و كه‌سانی چالاكوانه‌وه بووه، زۆرینه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌شیان له‌ڕێگه‌ی سۆشیاڵ
میدیاوه به‌خه‌ڵك گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ڕێگریی له‌و جۆره هه‌واڵانه
ده‌كات.
هه‌ر بۆیه پسپۆڕان و
شاره‌زایانی بواری میدیای ئه‌لیكرتۆنی باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌خێرایی كۆمپانیاكانی
سۆشیاڵ میدیا له توركیا بكشێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكه‌ونه ژێرباری ئه‌و
یاسا نوێیه‌وه زیانی زۆر گه‌وره‌یان به‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه
ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه ده‌بێت ببنه دارده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و له هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا
ئه‌وه‌نده سزایان ده‌ده‌ن كه نه‌ك قازانجیان بۆنه‌مێنێته‌وه به‌ڵكو به‌زیانیش
به‌سه‌ریاندا بشكێته‌وه.
ئێستا تۆپه‌كه له قاچی
كۆمپانیاكانی توێته‌ر و فه‌یسبووك و یوتیوب و ئه‌وانی تردایه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌یته‌كاندا
كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی سه‌پاندنی یاساكه‌ی توركیا بن و
ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێنه‌وه پلانیان چی ده‌بێت؟