03:43 - 12/08/2020
گه‌نجی كورد له كوێی خۆشگوزه‌رانی گه‌نجانی دونیادایه؟
لە کۆڕی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە رێکەوتی١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٩٩ی زاینی، رۆژی ١٢ی ئاب وەک رۆژی جیهانی لاوان
دیاریكراوه ، مه‌به‌ستیش باشتركردنی ژیانی خۆیان و سوود وه‌رگرتنه له‌و وزه‌و
توانازۆرهی جه‌سته‌یی و هزرییان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نج و لاوان پێكهێنه‌ری
داهاتووی هه‌موو میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌و وڵاتێكن، پرسیار ئه‌وه‌یه گه‌نج ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆی
نه‌بێت ده‌بێت چ جۆره داهاتوویه‌ك چاوه‌ڕێی بكات؟
کاتێک باس لە رۆژی جیهانی لاوان دەکرێت مرۆڤ
بیری بەلای کاته پر لە شادی و خۆشییه‌كان دەڕوات و هه‌رچی خه‌م و مه‌ینه‌تی دونیا
هه‌یه ده‌یخاته لاوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆرینه‌ی لاوانی وڵاتانی خوا پێداو
نه‌ك هه‌ر له‌م رۆژه به‌ڵكو له‌ته‌واوی ته‌مه‌نیان سوود وه‌رده‌گرن و به‌چێژی
تایبه‌ت و له هه‌مان كاتدا به خزمه‌ت و داهێنانه‌وه به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
بەڵام هەر لەو جیهانە پان و بەرینەدا هه‌ر
بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه به فه‌رمی ئه‌مڕۆیان بۆدیاریی كردوون ناوچەیەکی تێدایە کە
کەمتر ئاشنایە لەگەڵ ئەو رۆژە و تێکەڵ بوون بە شادی و خۆشییەکانی ئەو جیهانە، خۆشییه‌كانی
ئه‌وان شتانێكی دیكه‌یه‌و ئاواتهكانیشیان شتگه‌لێكی ترن، جیهان و دانه‌رانی رۆژی
جیهانیهكهشیان لەهەمبەریان بێوەفایە ،
كورد میلەتێکی زیاتر لە ٤٠ میلیۆنی کەسی كه بەشی هەرەزۆری پێکهاتەکەشی توێژی
لاوە، لەبیر کراوەو له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن بژیین هه‌میشه
بیریان لای ئه‌وه‌یه چۆن نه‌مرن، چۆن كه‌رامه‌ت و مرۆڤایه‌تییان لهكهدارنهبێت؟
ئه‌وان هه‌میشه له مه‌راقی ئه‌وه‌دان كه بڵێی رۆژێك بێته پێشه‌وه ئه‌وانیش وه‌ك
لاوه‌كانی تری دونیا به‌خته‌وه‌رانه بژین و له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیان سوود وه‌ربگرن؟
له‌وانه‌یه هێمنی شاعیرباشترین ده‌ربڕینی
بۆئه‌م دۆخه‌ی لاوانی كورد كردبێت كه له پێشه‌كی دیوانی شیعری تاریك و ڕووندا و
له بڕگه‌ی كۆتایی –له كوێوه بۆ كوێ- دا نوسیویه‌تی:
پێم خۆشه له
شاری ئاوه‌دان ، له‌شه‌قامی پاك و خاوێن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان بگه‌ڕێم، پێمخۆشه
له ژووری گه‌رم و گوڕ له سه‌ر نوێنی نه‌رم وهركهوم، پێم خۆشه سه‌ر وهباسكێكی
نه‌رم و نۆڵ بكه‌م، پێم خۆشه كام خۆراك خۆشه له پێشم بێت ، پێم خۆشه كام شه‌راب
چاكه له جامم دا بێ، ده‌مه‌وێ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕینی نازداران ته‌ماشا بكه‌م، ده‌مه‌وێ
سه‌ماو ههڵپهڕێنی نازداران ته‌ماشا بكه‌م، ده‌مه‌وێت جوانترین باله ببینم، بۆ
چاكترین ئۆپێرا گوێ ڕابگرم، ده‌مه‌وێ به‌رزترین سه‌مفۆنیم بۆ لێبدرێ، نامه‌وێ ده‌ربه‌ده‌ر
و سه‌رگه‌ردان بم ، به ته‌نێ بهكێوو شاخاندا بگه‌ڕێم، له ئه‌شكه‌وت و زه‌ندۆڵان
بخزێم، له‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق بنووم، قۆنداغی ڕه‌ق و ساردی تفه‌نگ بكه‌مه سه‌رین،
نانی وشك و كه‌ڕواوی بخۆم، ئاوی گه‌رم سوێر بخۆمه‌وه، پێم خۆش نییه لاقهفرتهو
چهنگهكڕهی نیوه گیانان ببینم ، خوێن و فرمێسكم وه‌به‌رچاو بكه‌وێ، پێم خۆش
نییه به ته‌قه‌ی تفهرنگ و گرمه‌ی تۆپ و هاڕه‌ی ته‌یاره ڕابچه‌نم، به‌ڵام چ بكه‌م
، كوردم، كۆیله‌م، ئه‌وانه هه‌موو ته‌نانه‌ت كوژران و كوشتنم پێ له كۆیله‌یه‌تی
خۆشتره...
سەرتا بە پێناسەیەکی کورت کە لاو ئەو توێژە
چالاک و کارامە و گۆڕانخوازەی کۆمەڵگایە کە بەردەوام لە بیر و ئەندیشەی گۆڕانخوازی
و ئاڵوگۆڕ و نوێبوونەوە دایە، به‌و توێژه ده‌گوترێت كه خاوه‌نی هیوا و وزه و
توانایه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌رن له هه‌موو بواره جۆر به‌جۆره‌كانی ژیان ، له هه‌مان
كاتیش‌دا كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو داهێنان و پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچونێك
له كۆمه‌ڵگادا و خاوه‌نی
ئامانجە و پابەندی بەڵێنییەکانیەتی. حەزی لە هونەر و جوانییە، ئارەزوی خوڵقاندن و
دروستکردن و دەرکەوتنە.
قۆناغی لاویەتیی گرانبەهاترین و
پیروزەترین قۆناغی ژیان داده‌نرێت و لەم قۆناغە دا دەرکەوتن و سەرکەوتن و
هەستانەوەی تاکێک بنیاد دەنرێت، بەرەوپیشچوون و سەرکەوتنی هەر وڵات و میللەتێک
بەستراوە بە هێزی لاوی چالاکەوە کە تا چەند بتوانن رۆڵی تێدا بگێڕن یا درووستکەری
بن.
تواناییە جەستەیی و
فیزیکییەکانی یەکێک لە ئەو تایبەتمەندییانەی قۆناغی لاویەتییە کە لە توێژەکانی
دیکەی جیا دەکاتەوە ، لاو هەردەم خولیای گۆڕان و نوێبوونەوەی هەیە و خوازیاری
هەلومەرجی باشتری ژیانە، بۆیە هەنگاوەکانیشی بەردەوام بۆ بەرەوپیشبردن
وگۆڕانکارییە، ئەمەیە کە خواستەکانیان زیاتر دەکا و جیایان دەکاتەوە لە توێژەکانی
دیکە.
قۆناغی لاویه‌تی مرۆڤ خاوه‌نی
هێزو توانا‌و ئه‌زمونه. بۆیه ئه‌م قۆناغه به گرنگ ده‌زانرێت بۆ تاك یان بۆ كۆمه‌ڵگا.
گه‌نجی هۆشیار جێگا‌و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له دروستكردن و به‌ره‌و
پێشبردنی كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كه‌ی. به‌تایبه‌تی له‌بواری هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
و ئابوری و به‌رگریه‌وه.
وه‌ك هه‌ر وڵات و میلله‌تێكی دنیا گه‌نج و لاوی كوردستانیش شوێن و
رۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، بۆیه پێویسته
هه‌ریه‌كه به‌پێی لێوه‌شاوه‌یی كاریگه‌ری خۆی بسه‌لمێنێ. بۆ سه‌لماندنی ده‌وری
خۆی پێویستی به چه‌كی هوشیاری و زانیاری هەیه. ده‌سپێكی رۆڵی گه‌نج له
هوشیاركردنهوی كۆمه‌ڵگا، هوشیاری و به‌رچاو رونیهتی. به‌ڵام له هه‌مووی
گرنگتر بوونی گه‌نجه له تێڕوانین و ستراتیژیه‌تی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌دا،
بۆئه‌وه‌ی ئێمه دوو نه‌ڕۆین ده‌بێت له خۆمان بپرسین گه‌نجی كورد له‌كوێی گه‌نجانی
دونیادایه؟
پێویستە بوترێ کە چ لە رابردوو و ئیستا و
داهاتووش زۆربەی گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونەکان لە سەرتاسەری جیهان و کۆمەڵگاکان لەسەر
دەستی لاوەکان درووست بووە و دروستی دەکەن و درووست دەبێت. ئەمە لە مێژووشدا نیشان
دراوە و لە ئێستاش دەبینرێت.
لێرەدایە کە باسكردن لە چارەسەری كێشە و
گرفتەكانی لاوان بە بێ بوونی ئازادییە سەرەتاییەكان لە كۆمەڵگا دا به كارێكی
نازانستی و ناته‌با دێته به‌رچاوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له دونیای تیۆریی ده‌رناچێت
، دەبێ ئەو راستییە قبووڵ بكرێت كە تاكوو كۆمەڵگایەكی ئازاد و دیموكراتیك نه‌هێته
جێ، داخوازی و ویستەكانی لاوان و دابینكردنیان، ئەستەمە، ئه‌گه‌ر وابێت ئایا ئه‌و
فه‌زا دیموكراسیه‌ته له كوردستان بوونی هه‌یه؟ له‌كاتێكدا گه‌نجان و لاوانی
كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ به‌رگریی له
بوون ومانه‌وه‌ی خۆیان و نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌یان؟
خۆ ئه‌گه‌ر بگوترێت كورد هێشستا له قۆناغی
به‌رگریی و پاراستنی نیشتیمانهكهیدایه، به‌ڵام له باشووری كوردستان نزیكه‌ی
30ساڵه جۆرێك له سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت زۆرترین كێشه‌ی لاوان له‌م
به‌شه‌ی كوردستاندا هه‌بێت. بۆئه‌وه‌ی دوور نه‌ڕۆین ده‌بێت ڕیزبه‌ندی كێشه‌كانی گه‌نجان
بكه‌ین له‌وانه‌ش:
بایه‌خی گه‌نجان و ڕێگه‌پێدانیان له‌بواره
جۆراوجۆره‌كاندا، وه‌ك شاره‌زایان باسی ده‌كه‌ن دانانی ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌نێو
پۆسته ئیدارییهكاندا كه بواری داهێنانی تێدا نییه مانای ته‌واوه‌تی پێگه‌ی گه‌نجان
نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌نجێتییه بۆیان كه بتوانن ئه‌وان
سه‌ربه‌خۆیانه كاری خۆیانی تێدا ئه‌نجام
بده‌ن، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له دونیای پێشكه‌وتوودا ئه‌وه نییه گه‌نج بكه‌ن به
كار به‌ده‌ست هه‌رچه‌نده هیچ ڕێگرییهكیشیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش نییه، به‌ڵام
كاربه‌ده‌ستانی وڵات با پیرو په‌ك كه‌وته‌ش بن ده‌ركی ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێت
گه‌نجه‌كان بتووانن كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و له پێگه‌و جێگه‌ی خۆیدا به‌كاریان
بهێنن، چوون ئه‌وان توانایه‌كی به‌هێزیی مرۆیین. به‌ڵام ئه‌مه له هه‌رێمی
كوردستان نه‌كراوه، ئه‌وه‌شی كرابێت به ئامانجی تایبه‌تی و سیاسی بووه‌و ئه‌و هه‌لانه
بۆ هه‌موو كه‌س وه‌كو یه‌ك نه‌بووه.
له‌بواری خوێندن دا جیاوازیی زۆر له نێوان
كه‌س و لایه‌نه‌كان كراوه‌و له دامه‌زراندنیشدا به هه‌مان شێوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی
زیاتر له 6 نه‌وه‌ی ده‌رچووی زانكۆكانی كوردستان نه‌ك هه‌ر دانه‌مه‌زراون له كه‌رتی
گشتیدا له‌كه‌رتی تایبه‌تیش دا كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆری ئه‌مانه
ڕوویان له وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، ئه‌و توانا‌و وزه له بن نههاتووهیان
خستۆته خزمه‌تی ئه‌وان و خۆیان لێ بێبه‌ش كردووه. گرتنه ڕێگه‌ی هه‌نده‌رانیش هه‌روا
شتێكی ئاسایی و سانا نه‌بووه‌و زۆرینه‌ی ڕه‌های گه‌نجی باشووری كوردستان له ڕێگه‌ی
قاچاخ و نایاساییه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا به سه‌دان كه‌س
تێداچوون و ژماره‌یه‌كیشیان گۆڕ غه‌ریب بوون و تا ئێستاش چاره‌نووسی ژماره‌یه‌كیشیان
دیار نییه.
ئه‌وانه‌شی كه توانای چوونه ده‌ره‌وه‌یان
نییه به هه‌ر هۆكارێك ژماره‌یه‌كی زۆركه‌میان نه‌بێت خاوه‌نی كارنین و ئه‌وه‌ش
بووته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانیان به مایه‌پووچی بێته به‌رچاویان و تووشی بێهیوایی
ببن، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ده‌كوژن، ئه‌وانه‌ی كه تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌وانی
دیكه ده‌بن هه‌ر لاوه‌كانن، ئه‌وه‌ش به‌ر له‌وه‌ی به‌رۆكی خێزان و خودی گه‌نجه‌كانیش
بگیرێت تاوانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌یه كه پلانی خراپیان بۆ ژیانی ئه‌وان هه‌یه،
ئه‌گینا هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه پشت له نیشتیمانی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ كاتێك ده‌چنه
ولاتێكی دیكه ده‌بنه تاكێكی وهبهرهین و خاوه‌ن گیرفانی خۆیان و بگره هاوكاری
زۆر باشی خێزانه‌كانیشیان.
ئه‌وانه‌ی كه له‌دایك بووی 1991 ن و ئه‌و
كاته‌ی كه ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ڕوویداوه ئێستا بوونه‌ته نه‌وه‌یه‌كی
خراپ، به‌شی زۆریان له خوێندن دابڕاون، سه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه
به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ دابنێن كه نه‌وه‌یه‌كی سوود به‌خشیان بۆ خاك و
نییشتمان لێده‌ربچێت، به‌ڵكو زۆرینه‌یان نه‌فره‌ت له نیشتمان ده‌كه‌ن و پێیان
وایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌م وڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه پێڵاوهكانیانه نه‌ك شتێكی دیكه،
ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆسه‌ر هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه لاوه‌كانی
پشتی تێبكه‌ن. ئاخر ئه‌گه‌ر لاوێك ئه‌مڕۆی نه‌بێت چی بكاته له به‌زم و بالۆره‌ی
مێژوو، پاشان چۆن ده‌توانێت ببێته داهاتووی مهیللهت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك؟
قسووری و تاوانه‌كانی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی
هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر هه‌موواندا ئه‌گه‌ر زۆربن، ئه‌وان له به‌رامبه‌ر
لاوان‌دا هێنده زۆرن كه نیگه‌رانی و ئاڵۆزیی زۆری ده‌روونی بۆ دروستكردوون به
جۆرێك ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌روویه‌ك هه‌بێت بۆچوونه ده‌ره‌وه له‌م هه‌رێمه پێده‌چێت
ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت هه‌مووی به‌جێی بهێڵێت، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن
كه له‌نێو ئه‌جێندای سیاسه‌تی حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی كوردستانی
باشووری كوردستاندا شتێك نییه ناوی گه‌نج بێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه سوودمه‌ند
بوون له په‌نای مانه‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده‌و حیزبی دیاریكراودا.