01:32 - 10/08/2020
پاڵنه‌ره‌كانى كازمى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم
خواستى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ گه‌یشتن به ده‌روازه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و راگه‌یاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى تێیاندا و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و فشاره‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌رگایان به‌ڕووى رێككه‌وتنێكى كاتیدا كردووه‌ته‌وه، لەنێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق-دا، رێككه‌وتنێك كه ره‌نگه كه‌لێنى مووچه بۆ ماوه‌یه‌ك پینه بكات.
شاندى هه‌رێمى كوردستان بڕیاره ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه بچنه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى له كاته‌كه‌یدا نه‌كرێت سبه‌ینێ شانده‌كه ده‌چنه‌وه به‌غدا، تا ئێستا پێكهاته‌ى شانده‌كه هه‌مان ئه‌و شانده‌یه كه قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، گه‌رى سێیه‌مى دانوستانه‌كانى كۆتایى مانگى شه‌ش به‌ڕێوه‌چوون و بێ ئه‌نجام شاندى هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه، له‌وكاته‌وه شتێكى ئه‌وتۆ له‌دۆخى دارایى نه‌گۆڕاوه، به‌ڵام دواى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئه‌مریكا دۆخى سیاسى وه‌رچه‌رخانێكى تێكه‌وتووه.
دوو پێشنیارى جیاواز له به‌غداوه دراوه به هه‌رێم، بڕیاره سبه‌ى شاندى هه‌رێم بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ورده‌كارى ئه‌م دوو پێشنیاره سه‌ردانى به‌غدا بكه‌نه‌وه (راده‌ستكردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌كان، به‌رامبه‌ر ٣٠٠ ملیار، یاخود راده‌ستكردنى نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌كان و داهاتى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رامبه‌ر ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ ملیار دینارى مانگانه).
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند:"تا ئێستا له‌سه‌ر بڕى پاره‌كه ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام نزیكن و نێوه‌ندگیرى باش هه‌یه، پێشنیاره‌كان هى به‌غدایه‌و هه‌رێمیش ته‌قریبه‌ن رازییه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان، هه‌رێم داواى زیادكردنى پاره‌كه‌ى كردووه‌و به‌غداش داواكارى خۆى هه‌یه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه له سه‌ردانى ئه‌مجاره‌دا رێككه‌وتن ده‌كرێت.
ئێستا ئه‌وه‌ى كه ماوه رێككه‌وتنه له‌سه‌ر ورده‌كارى ئه‌م پێشنیارانه، كه زیاتر پێشنیارى یه‌كه‌م خواستى دوولایه‌نه‌ى له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ش به‌هۆى خواستى زۆرى مسته‌فا كازمى بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كاندا، چونكه كازمى ده‌یه‌وێت به شیعه‌و شوننه‌ش بڵێت، هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و دژى گه‌نده‌ڵى بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى ده‌وڵه‌ته‌و هه‌موو عێراق به كوردیشه‌وه ده‌گرێته‌وه.
جیاواز له خوله‌كانى پێشوو ئێستا لایه‌نه شیعییه‌كان و په‌رله‌مانتاران، لۆمه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ناكه‌ن كه بۆچى فایلى نه‌وتى هه‌رێم كۆنترۆڵ ناكا‌ت و رێگرى له فرۆشتنى ناكا‌ت، به‌ڵكو ئێستا ئه‌وان زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌خنه له كازمى ده‌گرن، كه بۆچى هێز ده‌به‌یته ده‌روازه سنورییه‌كانى باشوور و خوارووى عێراق، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر ده‌روازه‌كانی هەرێمدا نییه.
كازمى ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى كه له‌داهاتوو ده‌كرێت، به تۆكمه‌یى خۆى ئاماده بكات، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر پێویستى به‌وه‌یه بڵێت، ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ى حكومه‌ته‌كه به‌سه‌ر هه‌موو سنوره‌كانه‌وه‌یه و سنوره‌كانى هه‌رێمیشى كۆنتڕۆڵ كردووه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت:"كازمى، رۆیشتووه ده‌روازه‌كانى باشوور و دیاله و به‌سره‌و واستى كۆنتڕۆڵكردووه، ئه‌وانیش گله‌یى لێده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ ئێمه شێرى و له‌گه‌ڵ كوردستان رێویت، بڕۆ ده‌روازه‌كانى ئه‌وانیش".
ئه‌و په‌رله‌مانتار باس له‌وه ده‌كات، كازمى زۆر پێویستى به‌وه‌یه بێته ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وێنه‌یه‌ك پیشان بدات، كه‌بڵێت ئه‌و دژى پێكهاته‌ى شیعه نییه به‌ڵكو دژى گه‌نده‌ڵییه، كازمى ته‌نها مه‌به‌ستیه‌تى وێنه‌یه‌ك بگرێت و دیمه‌نى هێزێك بڵاوبێته‌وه كه هێناویه‌تى بۆ سنوره‌كانى هه‌رێم.
به‌پێى یاساى بوودجه ده‌بێت نیوه‌ى داهاتى خاڵه سنورییه‌كان بۆ ناوه‌ند بگه‌ڕێته‌وه، نیوه‌كه‌ى دیكه‌شى بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ى كه ده‌روازه‌كه ده‌كه‌وێته سنورییه‌وه. ئه‌مه‌ش واده‌كات سیناریۆى یه‌كه‌م نزیك بێت له رێككه‌وتن.
فشاره‌كانى ئه‌مریكاش زیاتر پاڵى به مسته‌فا كازمییه‌وه ناوه بۆ رێككه‌وتن، په‌یسه‌ر پێشتر له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، كه باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا فشاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پێش سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات و پاره‌یه‌ك ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، په‌یسه‌ر ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه، كه باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا خۆى كڵێشه‌كانى رێككه‌وتنى ئاماده‌كردووه، واشنتن ده‌یه‌وێت كێشه‌ى هه‌رێم و به‌غدا تا كاتى هه‌ڵبژاردن به‌ردێكى له‌سه‌ر دابنرێت.
رێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر سیناریۆى یه‌كه‌م و راده‌ستكردنى داهاتى خاڵه سنورییه‌كان ئاسان و بێ به‌ربه‌ست نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ورده‌كارى چۆنێتى ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا به‌سه‌ر ئه‌و خاڵه سنورییانه‌دا ناكۆكى هه‌یه، به‌غدا داوایكردووه كارگێڕى ده‌روازه‌كان به ده‌سته‌وه بگرێت، هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى ناوێت، له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌غدا پێداگرى ده‌كات كه داهاتى ده‌روازه‌كان بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و لایه‌نى چاودێرى روون و شه‌فاف بێت و چاودێرى به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت. هێنانى هێزى فیدراڵى بۆ ده‌روازه‌كان ئاڵۆزترین به‌ربه‌سته بۆ ئه‌م سیناریۆیه. به‌وپێیه‌ى كازمى ئه‌مه‌ى زۆر مه‌به‌سته و هه‌رێمى كوردستانیش نایه‌وێت ئه‌وه رووبدات، بۆیه‌ش رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌مه سه‌رئێشه‌ى زۆره.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه به‌م جۆره رووبدات، كه ته‌نها بۆ نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌و له ساڵى نوێوه ده‌بێت رێككه‌وتنێكى نوێ بخرێته نێو یاساى بوودجه، ده‌بێت توركیا رازى بێت، چونكه هه‌ندێك زانیارى هه‌ن كه توركیا نایه‌وێت ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و سه‌رزێڕ بكه‌وێته ژێر چاودێرى حكومه‌تى عێراق. حكومه‌تى هه‌رێمیش ئه‌وه‌ى ناوێت.
پێده‌چێت ئه‌م رێككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه بۆماوه‌یه‌ك كێشه‌ى دارایى نێوان به‌غداو هه‌ولێر به نیوه ناچڵ سڕ بكات، به‌ڵام به‌جۆرێكى دیكه كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا درێژه پێده‌دات، به‌وپێیه‌ى ئه‌مه چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى و رێككه‌وتنى كۆنكرێتى ماوه درێژ نییه له‌سه‌ر كۆى كێشه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده و نیاز باشى دوولایه‌نه هه‌بێت، ده‌كرێت ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌رگا به‌ڕووى لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنى دیكه‌دا بكاته‌وه.