01:41 - 04/08/2020
له ڕاوێژكاریی شێخ مه‌حمووده‌وه تا سه‌رۆكایه‌تی حیزبی هیوا، ره‌فیق حیلمی مرۆڤێكی كه‌م وێنه
له‌ساده‌ییدا كه‌م وێنه‌و لهشارهزاییدا عه‌بقه‌ری بوو، كاتێك شێخ مه‌حموود بووه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی سلێمانی و ناوی مه‌لیكی كوردستانی لێ‌نرا، ئه‌و ده‌بێته ڕاوێژكاریی، كاتێكیش هه‌ڵبژاردن دێته پێشه‌وه به‌كۆی ده‌نگ ده‌بێته سه‌رۆكی حیزبی هیوا، وه‌ك باسده‌كرێت له‌گه‌ڵ منداڵ منداڵأنه ڕه‌فتاری كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و خۆبهزلزانهكانیش دا ته‌نازولی نه‌كردووه‌و خۆی به زل گرتووه، مێژوو نووس و شاعیر و زمان‌زان و ماۆستایهك بوو، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه بتوانن باسی بكه‌ن كه له نزیكه‌وه ناسیویانه، له كه‌ركووك له‌دایك بوو، له‌و به‌غداد كۆچی دوایی كرد‌و سلێمانیش بووه دوا مه‌نزڵگه‌ی ژیانی.
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له ساڵی 1898دا له شاری
كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و
ئاماده‌یی له به‌غداو په‌یمانگای ئه‌ندازیاری له ئه‌سته‌مبۆڵ له ساڵی 1918 ته‌واوكردووه‌و له ساڵی 1920دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه
كوردستان و بووه‌ته مامۆستایه‌كی پسپۆڕی ئه‌ندازه‌و بیركاری له‌ماوه‌ی خوێندنی له
ئه‌سته‌مبۆڵ فێری زمانی توركی فه‌ڕه‌نسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی
بووه.
كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له
مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922 كابینه‌یه‌كی تازه‌ی داناوه،، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی
كرده ڕاوێژكاری ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی
"ڕۆژی كوردستان" زمانحاڵی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود نووسیوه.
كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا
و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور
خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و
پتر له‌سه‌ر گه‌یشتنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی
شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی 1930 و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی
گیرا.
كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی
هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی
"داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه
ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی 1939 مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرا به سه‌رۆكی
ئه‌و ڕێكخراوه، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و سه‌رۆكه كرا به "پارتی هیوا".
سه‌رۆكی حیزبی هیوا:
بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ك دیاریبكرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه،
ناوی چه‌ند كه‌سێك هه‌بوون، له‌وانه، ئه‌مین زه‌كی به‌گ كه له‌وكاته‌دا وه‌زیری
ئابوری بوو، تۆفیق وه‌هبی، جه‌مال بابان، مه‌عروف چاوگ، ره‌فیق حیلمی، كه له‌وكاته‌دا
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كه‌ركوك بوو.
له‌كۆنگره‌كه ته‌واوی
ده‌نگه‌كان بۆ ره‌فیق حیلمی بوون ببێته سه‌رۆكی حیزب، چونكه كه‌سایه‌تییه‌ك بوو
له‌هه‌مووان نزیك بوو، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه له‌هه‌موویان پاكتربوو، ئه‌ویش قبوڵی
كرد. بۆ دانانی ناوی حیزبه‌كه، ره‌فیق حلیمی پێشنیارێكی هه‌بوو، پێی وتن ناوی ئه‌م
حیزبه ده‌نێین (هیوا) ئه‌ویش بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (هێڤی).
ره‌فیق حیلمی
ساڵی (١٩٣٧-١٩٤٥)سه‌رۆكی حیزبی هیوابوو. له‌و حیزبه‌دا به (سه‌رۆكی باڵا)
ناوده‌برا. حیزبه‌كه زۆربه‌ی خوێنده‌وارو ئه‌فسه‌رو كاسبكار‌و كۆمه‌ڵێك سه‌رۆك
عهشیرهتو كوێخادێی كوردی كۆكردبووه‌وه. پێش ئه‌وه كورد حیزبێكی به‌و فراوانی‌و
رێكخراوی یه نه‌بووه. به‌ڵام رێكخستنی ئه‌و حیزبه نه‌گه‌یشته ناو جوتیار و
كرێكارانی كورد.
پیرۆتی ره‌فیق حیلمی:
نه‌ك هه‌ر له بواری سیاسی و ئه‌ده‌بیدا له‌بواری مرۆییشدا مامۆستا جێگه
ده‌ستی دیاره، مه‌جید ساڵح له‌باره‌ی مامۆستا ره‌فیق حیلمییه‌وه كتێبێێكی هه‌مه
لایه‌نه‌و گشتگیریی هه‌یه به‌ناوی (پۆرترێتی
مونهوهرێكی كورد) له ساڵرۆژی كۆچی
دوایی ئه‌و كه‌سایه‌تیه دیاره دا په‌یسه‌ر له‌باره‌ی ره‌فیق حیلمییه‌وه له مه‌جید
ساڵحی پرسی ئاخۆ هه‌موو شتێكی له‌باره‌ی ره‌فیق حیلمیه‌وه لهپۆرترێتهكهیدا باس
كردووه؟ ئه‌و گوتی نه‌خێر به‌ڵام به‌رده‌وام و هه‌ر كاتێك بۆم گونجابێت به‌دواداچوونی
زیاتری بۆده‌كه‌م، ئه‌و نوسه‌ره له‌باره‌ی لایه‌نی مرۆیی ره‌فیق حیلمیه‌وه باسی
له‌وه كرد كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدایه كه منداڵێكی بێ دایك و باوكی
ههڵگرتووهتهوهو له‌ناو خێزان و منداڵه‌كانی خۆیدا به‌خێوی كردووه،و كاتێكیش
هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و منداڵه ده‌بیستێت زۆر نیگه‌ران ده‌بێت . مه‌جید ساڵح له‌و
باره‌یه‌وه بۆ په‌یسه‌ری نوسیوه:
رۆژێک منداڵێک به‌ناوی (پیرۆت) بۆ سواڵکردن دەدا
لەدەرگای ماڵی مامۆستا رەفیق حیلمی، ئەویش دەهێنێتە ماڵەوە و پرسیاری کەسو کاری لێدەکات،
منداڵەکە دەڵێ هیچ کەسم نییە، نە دایک نە باوک و نە مام و...
رەفیق حیلمی و هاوسەرەکەی کە ئەو کاتە تەنیا سێ کچیان هەبوو
(پاکیزە، ناهیدە و نەجات) داوای لێدەکەن کە لە ماڵی ئەوان بمێنێتەوە و ببێت بە
کوڕی ئەوان، کوڕەکەش رازی دەبێ، دوای ئەوەی رەفیق حیلمی دوردەخرێتەوە بۆ لیوای عەمارە،
ماڵیان دەگوازێتەوە بۆ بەغدا، 'پیرۆت'یش لە گەڵ خۆیان دەبن و وەک یەکێک لە ئەندامانی
خێزانەکەی بەبێ جیاوازی خزمەتی دەکەن، بەڵام دوایی لە رووداوێکدا پیرۆت کۆچی دوایی
دەکات و ئەم رووداوە زۆر کار لە مامۆستا رەفیق حیلمی دەکات، لە دەفتەرێکی یاداشتە
رۆژانەکانیدا بەم شێوەیە رووداوەکە دەگێڕێتەوە:
"بەیانی رۆژی دووشەمەی موافقی ٢/٥/١٩٣٨ نهایەت و لە دوای مەراقێکی زۆر تەلەفون کردن و کاغەز
نووسین، کاغەزی پاکیزەم بۆ هات بە تاریجی ٢٨/٤/٣٨. لە جیاتی دەفعی مەراقم زیاتر
کەوتمە مەراقەوە. چونکە ئەڵێت سەبەبی تەئخیری بوونی کاغەزم شتێکی موجبی مەراق نییە
مع مافیهی کە هاتیەوە بەغدا تێ ئەگەی.
ئێوارەی عەینی رۆژ کاغەزێکی تری پاکیزە (بە تەئریخی
١/٥/٣٨ لەگەڵ کاغەزی یونسم بۆ هات لە کاغەزەکەیا ئەنوسێ "کە لەبەر مەراق
تەلاشی زۆرت مەجبور بووم بۆت بنوسم کە (پیرۆت)ی قوڕبەسەر رۆژی یەکشەمەی موافقی ٢٢/٤/٣٨ لە ماڵی دراوسێکەمانەوە
دەکەوێتە خوارەوە و لە خەستەخانە ئەمری
خوای کرد. بۆیە نەمان ئەنوسی چونکە ئەزانین زۆر خەفەت ئەخۆی." بەڕاستی وەکو
ئەوان تەصەوریان کردوە زیاتر موتەئەثیر بووم وخەفەتم خوارد. چونکە کەساس و مناڵ بوو
و غەریبایەتیدا بۆنی بە ئێمەوە نابوو، غەیرەز یاری هیچ ئارەزوویەکی نەبوو، بە
نانەسکەش رازی بوو هەرچەندە بیری ئەوە ئەکەمەوە کە شەوانی زستان غائیلە و تەئەثر
تەنگی پێ هەڵ ئەچنیم با‌نگم ئەکرد گۆرانی بۆ نەجاتی کچم ئەوت و نەجاتیش لەسەر هەوای
گۆرانییەکانی سەمای ئەکرد یەکجار موتەثیر ئەبم.
من لەبەر ناڕەحەتی و گەڕۆکی پیرۆت ئەساسەن زوو
وتبوم کە پیرۆت رۆژێک جەنازەکەی دێننەوە ماڵەوە، چونکە ئەترسام کە رۆژێک ببێ بە
ژێر ئۆتۆمبیلەوە، بەڵام خوا بەم رێگە ئەجەلی هێنابوو. ئەو قسەیەشم لەبیر ناچێ کە
ئەو رۆژەی لەبەغداوە حەرەکەتم کرد لە گەڵما هاتەسەر ئۆتۆمبیلەکە غەریزییەکی تازەم
بۆ کردبوو هێشتا نەیزانیبو و نەماندابوێ. پێم وت رۆڵە عاقڵ بە نا خۆشم بوێت و جلی تازەت بۆ بکەم. وتی ئاغا خۆ ئاگام لێیە
کە غەریزیت بۆ کردوم وا لە ماڵيوەیە. پێکەنیم لەدواییدا وتی ئاغا بەخێرییەت کە لە
عەمارە گەڕایتەوە وتیان پیرۆی ئاقڵ بووە عەزیزیەکی تریشم بۆ بکە، وتم چاکە رۆڵە
بەسەرچاو ئینشائەڵڵا قۆندەرەتیش بۆ ئەکڕم.
هەی دنیا! نەمزانی من لە عەمارە مردنی پیرۆت
ئەبیسم.
ئاخۆ ئێستە ئەحواڵی نەجاتە چۆن بێ و بەچ رەنگێک
هەموو جارێک پیرۆتی بیر بکەوێتەوە و ناوی بەرێ و ببێ بە سەبەبی تەئەثروی دایک و منداڵەکان.
دووشەمە ٢\٣/٥/٣٨ - نادی عەمارە"
خستنه ڕووی ئه‌م
به‌ڵگه‌نامه‌یه له‌لایه‌ن نوسه‌ری (پۆرترێتی مونهوهرێكی كورد)یهكهمجارهو
ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه ره‌فیق حیلمی به‌ده‌ر له لایه‌نه سیاسی و ئهدهبیهكهشی
لایه‌نی مرۆیی تێیدا زۆر باڵا بووه.
ڕه‌فتاره سه‌یره‌كانی :
پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ له‌باره‌ی ره‌فیق
حیلمیه‌وه نوسیویه‌تی: گه‌ورترین سیفه‌تی باوكایه‌تی و مامۆستایه‌تی بوو، ئه‌و
سیفه‌ته‌م ده‌دی له‌گه‌ڵ بچووك خۆی بچووكتر پیشان ده‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ست
و خۆبه‌زل زانهكاندا لووت به‌رزبوو. له هه‌مان كاتیش‌دا ساكار و دۆست و خێرخوازیش
بوو، چی خزمه‌تێكی پێ بكرایه ده‌یكرد، ده‌یان قوتابی كورد مامۆستای كورد له
دیاله‌و عه‌ماره‌وه چیرۆكی ئه‌و ته‌وازوع و ساكارییهو ده‌ستی یارمه‌تیی
درێژكردنه ده‌گێڕنه‌وه .
كۆتایی جه‌نگ و دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی:
عه‌تا قه‌ره‌داغی نوسه‌ر له‌باره‌ی ره‌فیق حیلمیه‌وه
ده‌ڵێت: گه‌وهه‌ری
دیدوتێڕوانین و بۆچوونه‌كانی ره‌فیق حیلمی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست
به كۆتاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و بارودۆخی كورد‌و
چاره‌نووسی ولایه‌تی موسل َو دهسهڵاتـداریهكهی شێخ مه‌حمود و لكاندنی باشووری
كوردستان به عێراقی تازه بهدهوڵهتكراوهوهو ئاخاوتن له‌باری كورد‌و كێشه‌كه‌یه‌وه
له یاداشته‌كانیدا ده‌بینرێن.
ره‌فیق حیلمی سه‌یری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناو
واقیعێكدا ده‌كات كه جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و ساته‌كانی كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌و سه‌رنجمان
بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه چۆن جه‌نگ بووه‌ته مایه‌ی وێرانكاری و چۆنیش گه‌لانی
بڕیاربه‌ده‌ست بارودۆخی دوای جه‌نگیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه. به‌ڵام
گه‌لی كورد یه‌كێك بوو له‌و گه‌لانه‌ی كه نه‌یتوانی سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرێت.
راسته هۆكاری نه‌گه‌یشتنی كورد به ئاستی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی خۆی له‌و قۆناغه‌دا
هه‌مووی ناوخۆیی نیه‌و شان به‌شانی هۆكاری خودی یان ناوخۆیی هۆكاری ده‌ره‌كی یان
بابه‌تیش له‌و رووه‌وه ده‌وری كاریگه‌ری بینیووه.
به‌ڵام نووسه‌ر جه‌خت له خودی
كورد خۆی ده‌كاته‌وه‌و پێیوایه كورد له‌و قۆناغه‌دا له خه‌ونی خۆشی بێئاگایی و
سهردهرنهچوون له بارودۆخه‌كه به‌ئاگا نه‌هاتبوو. مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه
له رووی هوشیارییه‌وه كورد هێنده لاواز‌و بێ ئاگابوو نه‌یتوانی له‌بارودۆخه‌كه
تێبگات و به‌دوای ویست و خواسته‌كانیدا بچێت. به‌مانایه‌كی تر سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه
بزووتنهكانی شێخ مه‌حموودی به‌رزنجی له سلێمانی له كۆتایی جه‌نگدا بوونی هه‌بوو،
شێخ مه‌حموود ده‌سه‌ڵاتێكی سنوورداری دامه‌زراند و شه‌ریف پاشا له هه‌وڵی
دیپلۆماسیانه‌دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكرێت.
به‌ڵام ئاستی
گشتی هوشیاری خه‌ڵك لاوازبوو، به‌جۆرێك كه كورد له سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی جه‌نگدا
پێكهاته‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه قورساییه‌كی وای هه‌بێت بتوانێت
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه دابنێت و له‌و رووه‌شه‌وه
ئینگلیزه‌كان كه زیاترین هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو
ناچار ببن وه‌كو چۆن سه‌یری عه‌ره‌به‌كانیان كرد‌و چه‌ندین ده‌وڵه‌تیان بۆ داتاشین،
له‌سه‌ر جوگرافیای كوردستانیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ولایه‌تی موسڵدا ده‌وڵه‌تێك
بۆ ئه‌میش درووست بكه‌ن. ئه‌و خه‌واڵووی و به‌دبه‌ختی و چاره ره‌شیه‌ی كه ره‌فیق
حیلمی بۆ كورد باسی ده‌كات و به‌هۆكاری تێنه‌گه‌یشتن و نه‌توانینی رۆیشتن به‌دوای
خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌زانێت.
ده‌رئه‌نجامی دواكه‌وتوویی و نه‌بوونی
یان لاوازی هه‌ست و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی كوردی بوو له‌و كاته‌دا. ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری
لاوازی هه‌ست و هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی له‌سه‌روبه‌ندی بزووتنه‌وه‌كانی شێخ مه‌حموودیشدا
روون و ئاشكرا بووه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له سنووری سلێمانی تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌و
خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد نه‌ك له هه‌موو كوردستاندا به‌ڵكو
له‌سنووری سلێمانیشدا زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموود نه‌بوون. هۆی سه‌ره‌كیش نه‌بوونی
ئه‌و پاڵنه‌ره ناوخۆییه‌یه كه مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی
و هه‌ر شوێنكه‌وتن و كۆشش كردنێكه له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی
و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یدا كه ئه‌ویش هوشیاری نه‌ته‌وه‌ییه، یان به
ده‌ربڕینێكی تر لاوازی ناسیونالیست و فۆرمه‌له نه‌بوون و پێكنه‌هاتنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی
یان گوتاری ناسیونالیزمه.
ره‌خنه‌گرتن له شێخ مه‌حموود :
عه‌تا قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت: ره‌فیق حیلمی
نموونه‌ی رۆشنبیرێكی ئاسۆ روون و ئاسۆی بینین فراوان بووه، كه له ئاستی قوڵدا
باس له به‌رهه‌مهێنانی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات، به‌ڵام به دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه،
واته هاوكات له شێخ مه‌حمود نزیكهبووهو خۆشیویستووهو هاوكات وه‌كو رۆشنبیرێكی
خاوه‌ن بۆچوون ده‌یه‌وێت خۆی و رۆشنبیرانی تری بهئاگاو ئه‌فسه‌ره لێهاتووه‌كانی
كورد كه پێشتر له سوپای توركدا بوون لێی نزیك بن و ئه‌ویش پرس و رایان پێبكات و
پشتیان پێببه‌ستێت، به‌ڵام كاتێك كه شێخ مه‌حمود به‌م جۆره كارناكات و رۆشنبیران
و خوێنده‌وارانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی پشت گوێ ده‌خات و پشت به ئاغا‌و به‌گ و
شیخی به‌رژه‌وه‌ند په‌رست و نه‌زان ده‌به‌ستێت، ئه‌م بێ ده‌نگ نابێت و ره‌خنه‌ی
لێده‌گرێت، كاتێك شێخ مه‌حمود پشت له ئه‌فسه‌رانی كوردی پیشتری ناو سوپای تورك ده‌كات
و پشت به تفه‌نگ له‌شان و ده‌مانجه‌و خه‌نجه‌ر به‌قه‌دی نه‌زان و نهشارزا ده‌به‌ستێت
ئه‌م ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت. به‌ڵێ ره‌فیق حیلمی نموونه‌ی رۆشنبیری ره‌خنه‌گره
له مێژووی ئێمه‌دا، رۆشنبیرێك كه ره‌خنه‌كانی درووستكه‌رو بنیادنه‌رن بوون و له
سوودو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانهكهیی و دۆزه رهواكهیدابووه. واته
ئه‌م نووسه‌رو كهسێتـه منه‌وه‌ره‌ی كورد خاوه‌نی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گرانه‌یه
كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاسۆی مه‌ودافراوانی بینینی ئه‌وه بۆ ئایندهی كورد. واته
كورد پێویستی به عه‌قڵی ره‌خنه‌گرانه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت واقیع به‌جۆرێك
بخوێنێـهوه كه بتوانێت مامه‌ڵه‌ی درووستی له‌گه‌ڵدا بكات و له جوڵه‌و ئاراسته‌ی
هێزه جۆراوجۆره‌كان تێبگات و بزانێت چی ده‌كات و چۆن بڕیار ده‌دات و كه‌ی بڕیار
ده‌دات.
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد:
له‌یه‌كێك له شیعره‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كاته‌وه كه شوێنكه‌وتنی زانست و زانیاری كورد له نه‌هامه‌تییه‌كانی ده‌رباز ده‌كات
و ده‌ڵێت:
به‌سیه فكری بێ سه‌مه‌ر ئه‌مڕۆكه عه‌سری غیره‌ته
موڵكی كوردستان له ئێمه هیمه‌تێ داواده‌كا
چونكه هه‌ر ئه‌ربابی عیلمه گه‌ر بكا چاره‌ی
مه‌ره‌ز
كورد ئه‌گه‌ر عه‌قڵی هه‌بێ جێگه‌ی عیلم ئاوا
ده‌كا
به‌رهه‌مه‌كانی:
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناودارێكی
ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیر‌و مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی
وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون.
1-كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا 1920 به زمانی عه‌ره‌بی
2-خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی
3-شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له 1941 و به‌رگی دووه‌میش له 1956 دا به‌چاپ گه‌یاند
4-یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" 6 به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون
5-دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش تهمووز"
جگه له‌مانه‌ش به‌ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی
له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك گه‌لاوێژ بڵاوكردۆته‌وه.
مردن:
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له 4 ئابی 1960 و له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا له به‌غداد
كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ گۆڕستانی سه‌یوانی سلێمانی و له‌وێ
نێژراوه.
ڕه‌گی تاكڕه‌وى و جیابوونه‌وه له‌هه‌ناوى یه‌كه‌م حیزبی كوردییه‌وه