07:00 - 29/07/2020
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى وه‌ڵامى ره‌خنه‌ى به‌حزبیكردنيی نادا‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بۆگه‌نى كرد خوێى تێده‌كرێت، ئه‌ى ئه‌گه‌ر خوێ خۆى گه‌نیى؟ ئه‌مه ئه‌و په‌نده كوردییەیە كه ئێستا نه‌ك ره‌خنه‌گران و به‌رهه‌ڵستكارانى دۆخى دادوه‌ریى، به‌ڵكو دادوه‌ران و به‌رپرسانى سیاسى یه‌كێتى و پارتى و په‌رله‌مانتاران، وه‌ك نمونه‌ى دۆخى شپرزى دادگاكان له هه‌رێمى كوردستان باسى ده‌كه‌ن، كه ده‌بوو چاره‌سه‌ر بێت و بۆگه‌نیى كێشه‌كانى دیكه ببڕێته‌وه، به‌ڵام خوێ كه خۆى بۆگه‌نى كردووه.
ئه‌م هه‌فته‌یه له‌نێو دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، دیسانه‌وه باس‌وخواسى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى گه‌رمبوویه‌وه، ئه‌وه‌ش دواى بڕیارێكى"نا یاساییان" بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نا یاسایى چه‌ند دادوه‌رێک، جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌خنه‌ى توندى له‌م كاره‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى گرت، په‌رێشان گوتى:"بڕیاره‌كه پێشینه‌یه‌كى مه‌ترسیداره، ئه‌وان له لوتكه‌ى هه‌ره‌مى یاسان، ملكه‌چى یاسا نه‌بن خه‌ڵك چۆن ملكه‌چى یاسا ده‌بێت؟".
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى دوا بزمارى له تابوتى شه‌رعیه‌تى خۆیدا
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له وه‌ڵامدا گوتى، ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كردوویه‌تى"یاسا شكێنییه و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه". ئاوات شێخ جه‌نابیش وه‌زیرى دارایى، سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان گوتى، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هیچ بڕیارێكى نا یاسایى جێبه‌جێ ناكات و درێژكردنه‌وه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌تیف شێخ مسته‌فا كه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، له كاردانه‌وه‌ى به حزبیكردنیى دادگاكان ده‌ستى له كارى دادوه‌رى كێشاوه‌ته‌وه، به تانه‌و ته‌وسه‌وه باسى ئه‌و دۆخه‌ى كردووه، كه واى لێهاتووه په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كان و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى بڵێن، كارى نا یاسایى مه‌كه. ئه‌و دادوه‌ره گوتى:"به‌م كاره ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى دوا بزمارى له تابوتى شه‌رعیه‌تى خۆیدا".
پله‌و پۆسته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى به ده‌ستى حزبه‌وه‌یه
سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ، كه چاودێرى كاروبارى دادگاكان ده‌كات، له راپۆرتێكدا ئاماژه به دۆخى خراپى دادگاكان و به حزبیكردنیان ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى ١٢ ساڵى كاركردنیاندا، نۆ هه‌زار و ٨٨ پێشێلكارى یاساییان تۆمار كردووه، كه سه‌دان حاڵه‌تى ده‌ستوه‌ردانى حزب و حكومه‌ت له كاروبارى دادوه‌رى و سه‌دان حاڵه‌تى پێشێلكارى یاسایى دادوه‌رانى تێدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر رێكخراوه‌كه‌ى نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رگیز هیچ وه‌ڵامێكى بۆ ئه‌م پێشلێكارییانه نه‌بووه‌و هه‌میشه بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه.
دادوه‌ر رزگار حه‌مه ئه‌مین له‌دوایین چاوپێكه‌وتنیدا ده‌ڵێت:"پله‌و پۆسته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به ده‌ستى حزبه‌وه‌یه، ئێستا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ده‌ڵێت، ئێمه ئه‌مرمان پێده‌كه‌ن، دادوه‌ر هه‌یه وتویه‌تى من شایسته‌م پله‌كه‌م به‌رزبێته‌وه، سه‌رۆكى دادگاكەم پێى گوتووم كاره‌كه سیاسییه". ئه‌و پێى وایه،"نه‌گبه‌تى چاوه‌ڕێى وڵاته‌كه ده‌كات"، چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، خوێكه بۆگه‌نى كردووه.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى بۆ هیچ كام له‌م قسانه هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه
ئه‌و دادوه‌ره به راشكاوى ده‌ڵێت:"دواى ئه‌وه‌ى له ٢٠٠٧ یاسا بۆ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌رچوو به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانیى پارتى و یه‌كێتى ئه‌م یاسایه‌یان ده‌ركرد، به دادگایا وت ئێوه سه‌ربه‌خۆن، نه دادگا خۆى رێزى ئه‌و ده‌قانه‌ى كرد كه‌ئه‌وى پێ سه‌ربه‌خۆ كراوه، نه ئه‌مانیش وازیان هێنا كه دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵام من ده‌یگێڕمه‌وه بۆ دادوه‌ره‌كان، به‌شێكیان ئه‌وانه‌ى حه‌زیان به پۆست و پله‌یه و ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ى نا سروشتیى بچنه پۆسته‌وه، خۆیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه له دەسەڵاتی سیاسی، ئه‌وانیش رێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كه‌ن".
سه‌نته‌رى په‌ره‌پێدانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ گوته‌یه‌كى سه‌عدى پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتی وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى رابردوو له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی:"بەجۆرێک دادگاکانمان بە حزبی کردووە، کە ھیچ کەس متمانەی پێیان نەماوە".
هاوكات گوته‌ى ئەندامێکی سەرکردایەتی (پ.د.ک)ى باسكردووه، كاتێك لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت:"ئەنجومەنی دادوەری و دادگاکان، گەندەڵترین دەزگای ھەرێمی کوردستانن". ئه‌مه جگه له بەشداریکردنی چەندین دادوەر لە ئاھەنگ و بۆنە حزبییەکان و لێدوانی بەرپرسانی حزبی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وەک پشکی ھەڵبژاردن و دابەشکردنی پۆستەکان.
دادگاكان بەشێکن لە کێشە نەک چارەسەر
تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان بۆ هیچ كام له‌م قسانه هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه، به ره‌تكردنه‌وه یاخود به بیانو هێنانه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك نه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه ده‌كات كه ئاڕاسته‌ى ده‌كرێن، نه ئه‌و گوتانه‌ش كه به‌رپرسانى حزبیى خۆیان ده‌ڵێن، دادگایان به حزبى كردووه.
تا ئێستا بۆچوونێكى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌رده‌ست نییه، تا راگه‌یاندنه‌كان بۆ وه‌ڵامى ئه‌و قسه‌و گومانانه بیخه‌نه‌ڕوو كه له‌سه‌ر دۆخى دادگاكان هه‌یه، ره‌خنه‌گرانى دۆخى دادگا ده‌ڵێن، دادگاكان بۆ ئه‌م دۆخه شێواوه پڕ كێشه‌یه‌ى هه‌رێمى كوردستانى پێدا گوزه‌ر ده‌كات، نه‌ك به‌شێك نین له چاره‌سه‌ر به‌ڵكو به شێكى ئاڵۆزى كێشه‌كه‌ن.