02:17 - 27/07/2020
پهیوهندییهكانی نێوان یهكێتی و پارتی له سایهی ڕێككهوتننامهی ستراتیژییدا
ڕیكهوتنی ستراتیژیی نیوان یهكێتی و پارتی لهدوای شهڕێكی خویناوی دێت كه لهنێوان ئهو دوو حیزبهدا له باشووری كوردستان ڕوویدا، بۆ كۆتایی هێنان به دۆخی شهڕو ههڵدانهوهی لاپهڕهیهكی نوێ ههردوولا بیریان لهوه كردهوه ڕیكهوتنیكی گشتگیر و ههمهلایهنه به ئهنجام بگهیهنن، به پێچهوانهی زۆرینهی ڕیككهوتنه جیهانیهكان بهشی ههرزۆری ئهو ڕیككهوتنه به شاراوهیی ماوهتهوه، ئهوڕیككهوتنه چیهو له پیناوی چیدا ئهنجام دراو له ئێستادا له كوێی پهیوهندییهكانی نێوان ئهو دوو حیزبهدایه؟
لەدوای راپەرینی بەهاری ساڵی 1991 و هەڵبژاردنی پەرلەماشن و دروستكردنی یەكەم كابینەی حكومەت زۆری نەخایاند، لە 4/5/1994 شەڕی ناوخۆ لەنێوان یەكێتی و پارتی دروست بوو، كە دوای چەندین ساڵ بەرێككەوتنی ئاشتی 17/9/1998 ی واشنتۆنی نێوان جلال تاڵەبانی سكرتێری ئەو كاتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات، كە لەسەردەستی مادلین ئولبرایت وەزیری ئەو كاتەی دەرەوەی ئەمریكا واژۆ كرا.
رێككەوتنی ستراتیژیی:
رۆژی 27/7/2007 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وجەلال تاڵەبانی سكرتێری ئەو كاتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنێكیان بەناوی رێككەوتنی ستراتیژی واژۆكرد، بەپێی رێككەوتنەكە یەكێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بەیەكەوە و بەیەك لیست بەشداری دەكەن و دواتریش پۆستەكانی هەرێم و ئەو پۆستانەی پشكی كوردن لەبەغداد لەنێوان خۆیاندا دابەشی دەكەن، ئەو رێككەوتنە دوای ئەوەهات كە لەیەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كە لە 30/1/2005 بەرێوەچوو، یەكێتی و پارتی بە دوولیستی جیا بەشدارییانكرد، بەڵام لەهەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمان كە هەمان رۆژ بەرێوهچوو، یەكێتی و پارتی بەیەك لیست بەناوی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان بەشداریان كرد و یەكێتی 38 كورسی و پارتی 37 كورسیان لەو لیستە بەركەوت.
رێككەوتنێك بەنهێنی:
لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی ستراتیژی هەردوولا پارێزگاریان لەوە كرد كە ناوەرۆكی رێككەوتنەكە ئاشكرا نەكەن و بەنهێنی بیهێڵنەوە، تەنانەت بەشێك لەسەركردەكانی هەردوو حزب ئاگاداری ناوەرۆكەكەی نەبوون، بەڵام پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە چەند خاڵێكی رێككەوتنەكەی وەر گرتووە بەم شێوەیەی خوارەوە:
لەپێشەكی رێككەوتنەكەدا هاتووە " پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەو راستەیان لەلا ڕوون بۆتەوە كە بەحوكمی متمانەی زۆرینەی خەڵكی كوردستان بەهەردوولایان و هەستیاری بارودوخی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەبوونی كۆمەڵێك ئەركی هاوبەشی ئەم قۆناغە و لەپێناو یەكریزی و رێكخستنی ناوماڵی كوردی و سەنگی كوردستان لەپرۆسەی سیاسی عێراق ئەم رێككەوتنەیان واژۆكردووە"
لەبەیاننامەی راگەیاندنی رێككەوتنەكەدا یەكێتی و پارتی رایانگەیاند " لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەرنگاربوونەوەی هەرەشەی تیرۆر و گەشەپێدانی بیری نەتەوەیی لەسەر بنەمای دیموكراسی مۆدێرن، هەروەها دابینكردنی ئازادیەكانی تاك و كۆمەڵ و زامنكردنی مافی نەتەوە و ئاین و مەزهەبە جیاوازەكانی كوردستان ئەم رێككەوتنەیان واژۆكردووە"
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لەرێككەوتنی ستراتیژیدا ئەوە یەكلایی كراوەتەوە، كە هەردوولا كۆنترۆڵی میدیای یەكتر دەكەن و هێرش ناكەنە سەر یەكتر، هەروەها هیچ لایەنێكیان كادر و ئەندامی لایەنی بەرامبەر وەرناگرێت، جگە لەوەش بەیەكەوە بەشداریی هەڵبژاردن و گفتوگۆ و دانوستانەكانی كورد دەكەن لەبەغداد.
بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس جگە لەرێككەوتنی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی، رێككەوتنێكی تریش هەیە كە پێی دەوترێت رێككەوتنی بارزانی و تاڵەبانی و ئەویش چەند دیوێكی تری هەیە، بەپێی زانیارییەكان چەند سەركردەیەكی هەردوولا پێیان وایە رێككەوتنی تاڵەبانی و بارزانی تەواوكاری رێككەوتنی ستراتیژیە.
كێ رێككەوتنی ستراتیژی نوسیوە؟
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی ڕووداوی سەر بەحزبەكەی كە رۆژی 20/3/2013 بڵاوكراوەتەوە دەڵێت " زۆربەی دەقەكانی رێككەوتنی ستراتیژی لەلایەن مام جەلالەوە نووسراون و خۆشی هەم كەسێكی سیاسی پێگەیشتوو و هەم كەسێكی قانوونییە"
لایەنگرانی رێككەوتنی ستراتیژیی:
ئەوانەی پاڵپشتی رێككەوتنی ستراتیژی دەكەن پێیان وایە ئەو رێككەوتنە كۆتایی هێنا بەقۆناغی شەڕی ناوخۆ و لەدۆخێكدا توانی كوردستان لەمەترسیەكانی سەرهەڵدانەوەی شەڕ بپارێزێت، و كوردیش بەهۆی رێككەوتنەكەوە لەبەغداد یەكریز بووە كە چەند دەستكەوتێكی بۆ كورد هەبووە، هەروەها لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەدا هەرێمی كوردستانی لە ئاڵۆزیەكانی دەوروبەر پاراستووە.
رەخنەگرانی رێككەوتنەكە:
رەخنەگرانی رێككەوتنەكە پێیان وایە رێككەوتنەكە شەفاف نەبوو لەنهێنیدا هێڵدرایەوە، جگە لەوەش دەرگای ئازادی كاری سیاسی داخست و پرۆسەی سیاسی لەنێوان دووحزب قۆرغكرد، دامەزراوەكانی ئیفلیج كرد و ههردوو حزبی باڵادەست كرد، لەسایەی رێككەوتنەكەدا كۆمپانیای حزبی گەورە بوون و لێپرسینەوە لەگەندەڵی نەما.
رێككەوتنەكە بەلای رەخنەگرانەوە بووە هۆی ئەوەی تەنها یەكێتی و پارتی وەك نوێنەری كورد لەبەغداد دانوستان بكەن و هەر ئەوانەشی ئەوان بەلایانەوە پەسەند بوون، بوونە بەرپرس و زۆرینەی خەڵك و شارەزا و ئەكادیمیەكانیش هیچ رۆڵێكیان لەپرۆسەی سیاسی پێ نەدرا.
هەروەها رێككەوتنەكە نەیتوانی كۆتایی بهێنێت بەدووئیدارەیی و نەشبووە هۆی دروستبوونی هێزێكی نیشتمانی بۆ هەرێم، سنوری دێگەڵەی وەك خۆی هێشتەوە و هەردوولاش بە ناراستەوخۆ دووئیدارەی خۆیان بەرێوەبرد.
ئاڵنگاریەكانی بەردەم رێككەوتنی ستراتیژیی:
هێشتا رۆژێكی مابوو بۆ تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر واژۆكردنی رێككەوتنی ستراتیژی و لەرۆژی 25/7/2009 بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی نوێ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشداری كرد و بووە خاوەنی 25 كورسی ئەوەش جێگەی بە رێككەوتنی ستراتیژی لەقكرد، چیتر یەكێتی و پارتی دووهێزی سەرەكی كوردستان نەمان بەڵكو گۆڕانیش بووە هێزێكی سەرەكی ،بەڵام یەكێتی و پارتی هەردوولا دەستیان بەرێككەوتنەكەوە گرت تا هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2013 ی پەرلەمانی كوردستان كە یەكێتی و پارتی بەدوو لیستی جیابەشدارییان كرد، ئەوەش یەكەم بزماربوو لە تابوتی رێككەوتنی ستراتیژی درا.
دوای ئەوە پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم و بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی بەغداد رێككەوتنی نوێیان دەكرد لەبری لەرێككەوتنی ستراتیژی، نوێترین رێككەوتنیشیان رێككەوتنی سیاسی 4/3/2019 ی نێوانیانە، كە هەندێك كەس بە جێگرەوەی رێككەوتنی ستراتیژی وەسفی دەكەن و هەندێكی تریش بە بەشێك لەرێككەوتنی ستراتیژی دەیدەنە قەڵەم.
رۆژی 2/10/2018 بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی لەبەرامبەر فوئادحوسێن كاندیدی پارتی سەركەوت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەوەش لەكاتێكدایە لەپێشتردا باڵاترین پۆستی كورد لەعێراق بۆ یەكێتی و باڵاترین پۆستی هەرێم بۆ پارتی یەكلایی كرابونەوە بەپێی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی، بەوەش دەردەكەوێت رێككەوتنی ستراتیژی تەنها ناوەكەی ماوە، هیچ كامیان نەپابەندن پێوەی و نە راشیدەگەیەنن كە هەڵوەشاوەتەوە.
ئهوهی لهو ڕێكهوتنه ماوهتهوه ناوهكهیهتی و ههندێكجاریش بۆ بێدهنگكردن یان هێنانه دهنگی كادره حیزبییهكانی ههردولا دێتهوه مهیدان، ئهگینا هیچ یهكێك له بنهماكانی ڕیكهوتنهكه كاری پێناكرێت، له حاڵێكدا دهقی ئهو ڕێكهوتننامهیه نه لهبهردهستی میدیاكاراندا ههیهو نههیچ سیاسیهكی نێو ههردوو حیزبیش به تهواوی لهبارهیهوه دهزانن، له ههمان كاتیشدالایهنێكی سهرهكی و نووسهری ڕیكهوتننامهكه- جهلال تاڵهبانی- له ژیاندا نهماوهو ههموو نهێنیهكانی لهگهڵ خۆیدا برده ژیرگڵ.