07:18 - 25/07/2020
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە قوڵایی ناکۆکییەکاندا بەڕێوەدەچێت
سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند وەزیرێکیش لە کۆبوونەوەکەدا
بەشدار دەبن، چەند بابەتێک گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و بەپێی کارنامەی پەرلەمانیش
هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ، تهندروستی، پێشمەرگە و وەزیری وهزیری
ههرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لهنێوان ههرێم و بهغدا ئامادە دەبن،
لایەنەکانیش سەبارەت بە شێوازی بانگهێشتەکە و بەرنامەکانیش ناکۆکن.
بانگهێشتنامە؛ ناکۆکی
سەبارەت بەوەی بانگهێشتنامەکە لەلایەن هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە کراوە، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانی کوردستان بە تەلەفیزیۆنی رووداوی راگەیاندووە، "لە پەیڕەوی ناوخۆ بە
روون و راشکاوی هاتووە کە سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ
کۆبوونەوە، ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان تەخویلێکی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کردبێت، دەکرێت
جێگر بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکات، بۆیە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان لەوبارەیەوە
قسەی جیددی خۆی هەبێت و روونکردنەوەی زیاتر بدات، چونکە ئەمە دەسەڵاتی خۆیەتی،
واتە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان لە پەرلەمان یان کوردستان نەبێت، بەڵام سەرۆکی
پەرلەمان لە پەرلەمان بووە کە ئەم بانگهێشتە کراوە"
هەڵوێستی گۆڕان
فراکسیۆنی گۆڕان لە ٢١ی تەمز لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە،
چەندین جار داوای دانیشتن و بەدواداچونی ووردیان بۆ پرسە گرنگ و هەستیارەکان کە بەرۆکی
خەڵکی کوردستانی گرتووە کردووە، وەک پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم،
پرسی خاڵە سنوریەکان، چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان، پرسی ناوچە سنوریەکان
لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیا و تۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچە دابڕێندراوەکان.
ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان
هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، تایبەت بە کێشەکانی
خەڵکی کوردستان.
عەلئ حەمە ساڵح دەشلێت "ئەو دزیی و تاڵانییەی لە
کوردستان هەیە لە نەوەدەکانیش نەبووە، خەڵک بەبێ مووچە جەژن دەکات، خواستی ئەوان
جیاوازە لە خواستی یەکێتی، بە روونیش بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتووە کە
پێویستە کۆبوونەوەکە لەسەر کێشە گرنگەکان بێت، نەک دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بکات
بە کۆرۆنا و ئەم هەموو کێشەیەش هەبێت، ئەوەی لای خەڵک گرنگە، باج، خاڵە
سنورییەکان، گوزەرانی خەڵک و مووچەی فەرمانبەرانە.
لە کاتێکدا ئاستی گەندەڵی لە خاڵە سنوورییەکان نزیکەی
١٥٠ ملیۆن دۆلارە، کەچی پەرلەمان دانیشتنی لەسەر ناکات و هیچ شتێک بەرامبەر حکومەت
ناکات. ئەگەر ئەم پرسە گرنگانە لە کارنامەی حکومەتدا نەبن و قسەیان لەسەر نەکرێت
هەڵوێستیان دەبێت کە هەڵوێستەکەشیان سیاسیی و حزبیی نابێت و خەمی گوزەرانی خەڵک و
ئەم دۆخەیە. وتیشی، فراکسیۆنەکەیان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر هەڵوێستەکەیان دەدەن
و ناچنە ژێر باری ئەمە، ئەو کاتە هەڵوێستی خۆیان لە دانیشتنەکە و بۆ دانیشتنەکە
رادەگەیەنن.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، بە بەڵگەی سەلمێنراو ئاستی
گەندەڵیی لە کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە نەخۆشخانەکانی
شێرپەنجە دادەخرێن، کەچی خەڵک بە بابەتی ئەوەوە سەرقاڵ بکەیت کە چەند کەس تووشی
کۆرۆنا بووە. سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرپرسە لە لاوازی پەرلەمان، ساڵی یەکەمی خولی
پێشوو بەراورد بکەن بە ئێستا پێنج جار سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری
دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان هاتوونەتە پەرلەمان و رووبەڕوو کێشەکانیان
پێوتوون، بەڵام ئێستا سەرۆکی حۆموەت و جێگرەکەشی نایەنە پەرلەمان.
هەڵوێستی یەکێتی
ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی
نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڵۆزیی تێکەوتووە، ئەمەش کاری
کردووەتە سەر کارەکانی پەرلەمانی کوردستان و تەنانەت بڕیارەکانی پەرلەمان لە چەند
مانگی رابردوودا.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی پێشنیاری کردبوو کارەکانی
سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی هەڵپەسێردرێت، پێشنیارەکە خرایە دەنگدانەوە،
لە ئەنجامدا پێشنیارەکە بە دەنگی ٦٥ ئەندامی سەرکردایەتی پەسند کرا.
کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی
هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە
کۆبوونەوەکەی سەینێی پەرلەمانی کوردستان، تاکو ئاستێک بە کۆبوونەوەکەی نێوانیان و
دەرئەنجامەکانییەوە بەستراوەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا کۆبوونەوە نەکراوە و کاتی
کۆبوونەوەکەش روون نییە.
پێشتر هەوڵ هەبوون کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچن، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا و روونیش نییە
کۆبوونەوەکە کەی ئەنجام دەدرێت، بۆیە یەکالبووەتەوە فراکسیۆنی یەکێتی لە
کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان بەشدار نابێت.
هەڵوێستی پارتی
پارتی دیموکراتی کوردستان سورە لەسەر ئەنجامدانی
کۆبوونەوکەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش کراون بۆ
سەرخستنی.
فراکسیۆنی پارتیش رایگەیاندووە یەکێتی بەشداربێت لە
کۆبوونەوەکە یان نا، کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت، پارتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکێتی
نەکردووە بە بنەما بۆ کۆبوونەکەی پەرلەمانی کوردستان.
حکومەت دەچێتە پەرلەمانی کوردستان
٢٣ی تەموز ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە وەڵامی نووسراوێوکی
پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری پلاندانان، وەزیری
هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی
وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی کۆبوونەوەی ٢٨ی تەموز دەبن، بەڵام دواتر
بڕیاردرا کۆبوونەوەکە ٢٦ی تەموز ئەنجام بدرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، خوێندنهوهی ڕاپۆرتی كۆبوونهوهی
هاوبهشی لیژنهی (كاروباری پێشمهرگه و ناوچه كورستانییهكانی دهرهوهی ههرێم)
سهبارهت به دۆخی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم و هێرشهكانی
تیرۆریستانی داعش بۆ سهر ناوچهكه دەکرێت، بهئامادهبوونی وهزیری ناوخۆ، وهزیری
كاروباری پێشمهرگه و وهزیری ههرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لهنێوان ههرێم و
بهغدا و دهستهی گشتیی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم له حكومهتی
ههرێمی كوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنهوه دەکرێت بۆ ڕاپۆرتی
هاوبهشی لیژنهی (كاروباری پێشمهرگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئهنجوومهنه خۆجێیهكان)و
(پهیوهندییهكان و ڕهوهندی كوردستانی) سهبارهت بهدۆخی ناوچه سنوورییهكان.
خوێندنهوهی ڕاپۆرتی لێژنهی تهندروستیش سهبارهت بهپهتای
(كۆڕۆنا) كۆڤید19، بهئامادهبوونی (وهزیری ناوخۆ)و (وهزیری تهندروستی) لهحكومهتی
ههرێمی كوردستان دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ خوێندنهوهی ڕاپۆرتی لیژنهی
دارایی و كاروباری ئابووری سهبارهت به (دۆخی دارایی و ئابووریی ههرێمی
كوردستان) به ئامادهبوونی وهزیری دارایی و ئابووری، وهزیری پلاندان، وهزیری
ههرێم بۆ كاروباری دانووستاندن لهنێوان ههرێم و بهغدا، سهرۆكی دیوانی ئهنجوومهنی
وهزیران و سكرتێری ئهنجوومهنی وهزیران له حكومهتی ههرێمی كوردستان ئامادەی
دەبن. بەم جۆرەش چەند وەزیرێک ئامادەی کۆبوونەەکەی پەرلەمانی کوردستان دەبن.
پەرلەمان لە ژێر رەخنەدا
رەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت کە
کەمتەرخەمە بەرامبەر کێشەکانی هاوڵاتیان، کۆبوونەووەکانیش یان زۆر کەمن، یان لەسەر
ئەو بابەتانەن کە بۆ هاوڵاتیان گرنگ نین.
لە ١٥٠ رۆژدا پەرلەمانی كوردستان پێنج دانیشتنی کردووەوە،
ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ماددەی ٥١ی پەیڕەوی پەرلەمان دەبوایە ٤٢ دانیشتنی ئاسایی
ئەنجام بدرایە، بۆیە پەرلەمان لە ئێستادا رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، بەشێک
لە پەرلەمانتارانیش سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە بەرپرس دەزانن.