04:26 - 22/07/2020
له پشتى په‌رده‌وه شه‌ڕێكى گه‌رم بۆ پۆسته‌كه‌ى كازمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ململانێیه‌كى سه‌خت له پشتى په‌رده‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورسییه كۆنه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك هه‌میشه ئه‌مه‌ریكى و ئێرانییه‌كان به گرنگى زۆره‌وه سه‌ر‌نجیان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانیى عێراقه، تا ئێستا جڵه‌وى ده‌زگاكه له ده‌ستى كازمى خۆیدایه، به‌هۆى هه‌ستیارى شوێنه‌كه‌وه هێشتا كۆده‌نگى له‌سه‌ر كه‌سێك دروست نه‌بووه، پێش ناچێت سازانى له‌سه‌ر دروست بێت.
له‌دواى هاتنیه‌وه، مسته‌فا كازمى ئه‌گه‌رچى به جموجوڵه‌كانى سه‌رنجى زۆرى به‌لاى خۆیدا راكێشاوه و به خێرایى پۆسته‌كانى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى ئاڵوگۆڕكرد، به‌ڵام خواستى خۆى بۆ خێرا پڕكردنه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ده‌رنه‌بڕیوه.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى عێراق، له ساڵى دامه‌زراندنیه‌وه له (٢٠٠٤) وە، سێ پیاو سه‌رپه‌رشتییان كردووه، كازمى دوایینیانه‌و له (٢٠١٦) وه تا ئێستا جڵه‌وى ده‌زگاكه‌ى به ده‌سته‌وه‌یه، ئێرانییه‌كان له‌دواى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى هاتوونه‌ته پێش، کە به‌شێك له دۆسته‌كانیان له پۆسته ئه‌منییه‌كان داماڵدراون به توندى ململانێى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى ده‌كه‌ن.
عامرى داشى تاقانه‌ى تاران
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، كه له‌دواى كوژرانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كاندیدى تاقانه‌ى شوێنگره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى موهه‌ندیس بۆ تاران پڕبكاته‌وه، كاندیدى به‌هێزى تارانه بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى نیشتمانیى عێراق، ئێران مانۆڕێكى چڕوپڕى ده‌ستپێكردووه بۆ بردنه‌وه‌ى ئه‌م پۆسته، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌مریكییه‌كان رازى ببن هه‌وڵه‌كانى تاران سه‌ر بگرێت.
پێده‌چێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عامریى له ئه‌ندامێتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئاماده‌كارییانه بێت، كه ئێرانییه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عامرى كورسییه‌كه‌ى پێشووى مسته‌فا كازمى وه‌ربگرێت.
به‌پێى راپۆرتێكى (العین الخبارییه) تاران له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى خۆى له عێراق ده‌ستى داوه‌تێ، به گرنگى زۆره‌وه ململانێ ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوانى هادى عامریى ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى فه‌تح، له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عامرى رایگه‌یاند، عامری خۆى ته‌رخان ده‌كات بۆ کاری دیكه.
به‌رپرسێكى باڵاى عێراق كه نه‌یویستووه ناوى خۆى ئاشكرا بكات، به پێگه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، له دوایین سه‌ردانى ئیسماعیل قائانى بۆ عێراق، یه‌كێك له ته‌وه‌ره پڕ مشتومڕه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى بووه.
هاوكات عه‌لا نشوع چاودێرى سیاسى رایگه‌یاندووه، وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى حه‌شد یاخود هه‌ر ده‌زگایه‌كى دیكه‌ى ئه‌منیى، له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى قائانى بۆ عێراق گه‌ڵاڵه كراوه، به‌بڕواى ئه‌و چاودێره:"ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ى پلانى ئێرانه بۆ جێبه‌جێكردنى كوده‌تا به‌سه‌ر حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر تاران به ئه‌نجامى گفتوگۆى ستراتیژى نێوان به‌غدا و واشنتن رازى نه‌بوو".
سه‌ره‌ڕاى پێداگرییه‌كانى ئێران بۆ پشتیوانكردن له هادى عامرى، به‌ڵام پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، ئێران سیناریۆى دیكه‌ى هه‌بێت، پێداگرییه زۆره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌بێت، كاندیدێكى دیكه قوت بكاته‌وه، یاخود پیشاندانى كارت بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یاره‌كان به كاندیدى دیكه رازى ببن.
ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رنجى زۆریان له‌سه‌ر پۆستى ده‌زگاى هه‌واڵگریى بووه، به تایبه‌ت سروشتى ده‌زگاكه وایه كه هه‌ركه‌سێك به‌ڕێوه‌ی بەرێت هه‌ماهه‌نگى هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات، بۆ واشنتن قورسه، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ دۆستێكى ئێران بكه‌ن و رازى ببن كه ئێران كه‌سێك له یه‌كێك له هه‌ستیارترین پۆسته ئه‌منییه‌كان دابنێن.
عامرى جگه له ڤیتۆى ئه‌مریكییه‌كان، گرفتێكى دیكه‌شى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر ناسراوه، سروشتى پۆستى هه‌واڵگریش به جۆرێكه هه‌میشه كه‌سانى پشت په‌رده و نه‌ناسراو وه‌ریده‌گرن، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ده‌ستناكه‌وێت و روخسارى نادیارن.
عه‌بدولقادر نایل پسپۆڕ له كاروبارى عێراق ده‌ڵێت، ئامانج له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عامرى له ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان، دامه‌زراندنیه‌تى له پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌وه‌ش له‌پێناو ته‌واوكردنى هه‌ژموونى ئێران به‌سه‌ر ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت، به تاییه‌ت ده‌زگا سه‌ربازیى و ئه‌منییه‌كان.
پێده‌چێت دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى به توندى ئاڵابێت به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانى نێوان به‌غدا و واشنتن، به‌و پێیه‌ى ئێستا ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كانى نێوانیان نزیكه، دانوستانه‌كانیش په‌یوه‌سته به زۆر ورده‌كارى سه‌ربازى و ئه‌منییه‌وه، هاوكات هه‌ر هه‌نگاوێكى عێراق به ئاڕاسته‌ى خواستى ئێران، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و دانوستانانه داده‌نێت. بۆیه‌ش ئێستا دانانى شوێنگره‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ى پێشووى كازمى له‌هه‌ركات ئاڵۆزتره.
ئێرانییه‌كان وه‌ك پێشوو نایانه‌وێت ئه‌و پۆسته هه‌ستیاره بۆ ئه‌مریكییه‌كان جێبهێڵن، به تایبه‌ت له دۆخێك‌دا دوودڵن له هه‌ڵوێستى كازمى و شتى زۆریان له ده‌ستداوه، ئه‌مریكاش سزاكانیان له‌سه‌ر توند ده‌كاته‌وه، خه‌ریكه به ته‌واوى گۆڕه‌پانى عێراقیان به‌ڕوودا ته‌سك ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه دیاریكردنى شوێنگره‌وه‌ى كازمى ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.