02:54 - 18/07/2020
زارا محه‌مه‌دی: من تاوانێكی پیرۆزم ئه‌نجام داوه، به گیان و دڵ قبوڵی ده‌كه‌م
زارا محەممەدی ساڵی 1990
لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە جوگرافیا و ماستەری لە جوگرافیای سیاسی هەیە. ئەندامی
ئەنجوومەنی کولتووری - کۆمەڵایەتی (نۆژینە) له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و لە
چوارچێوەی ئەو ئەنجوومەنە رێگەپێدراوەدا، وانەی زمانی کوردی گوتووەتەوە و لە
چالاکییە خۆبەخشە مەدەنییەکان وەک کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوامانی بوومه‌له‌رزه‌ی
پارێزگای كرماشان و لافاو لێدراوان بەشداری کردووە. کە بە گوتەی خۆی "لەسەر
ئەو تاوانە دەستگیرکراوە. ئه‌و له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵی گوایه
ده‌ستێكی سیاسی له‌پشته و په‌یوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه. داوا ده‌كات هه‌ركه‌س
به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه ڕاده‌ستی دادگای بكات" له هه‌مان كاتیش‌دا پارێزهرهخۆبهخشهكهشی
ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نێك توانی به‌ڵگه بهێنێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه‌ته
پاڵ زارا نه‌ك هه‌ر ئه‌و منیش ئاماده‌م سزا بدرێم..
زارا
بەهۆی ئەو چالاکییانەی لە مانگی 5ـی 2019 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا
و دواتر رادەستی ئیتلاعات کرا. دوای زیاتر لە شەش مانگ، لە مانگی 12ـی 2019 بە
دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەن ئازادکراوه به‌ڵام دواجارجارێكی دیكه ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه‌و
به پێی ماده‌ی 498 یاسای سزادانی كۆماری ئیسلامی توندترین سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت
كه ماده‌كه په‌یوه‌سته به دروستكردنی گروپ و ده‌سته له دژی كۆماری ئیسلامی و
هه‌ر كه‌س ئه‌وكاره بكات به پێی تاوانه‌كه‌ی له نێوان 2 ساڵ تا 10 ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
وه‌ك دكتۆر عه‌بدولاهی پارێزه‌ری تایبه‌تی زارا ده‌ڵێت
: كاتێك بڕیاری دادگام بینی تووشی شۆك بووم بۆچی ده‌ساڵ؟. ئه‌وه له كاتێكدا
یاساكه ماوه‌ی سزای له نێوان 2 تا 10 ساڵدا دیاری كردووه، به‌ڵام دادگا
قورسترینیانی هه‌لبژاردووه.
زارا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به وردی باس
له دۆسیه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و سه‌رجه‌م لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه ئاشكرا
ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ناو دانشگای كوردسان زمانی كوردی كراوه‌ته‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه،
فێركردنی زمانی دایكی به ئه‌ركی خۆی زانیوه له ئه‌نجوومه‌نی نه‌وژین دا وه‌ك
خۆی باسی ده‌كات ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ڕێگه‌پێدراوو یاساییه كه له سنووری
پارێزگای سنه‌دا كاروچالاكی فه‌رهه‌نگی – رۆشنبیریی –و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن
و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ناو شاری سنه‌و ده‌وروبه‌ریی لقیان هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت
له گونده‌كانیش پۆلی فێركردنی زمانی كوردی‌یان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه باس له‌وه‌ش ده‌كات له
بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، سیمیناری زۆریان كردووه‌و باسیان له كێشه‌ی جۆراوجۆری كۆمه‌لایه‌تی
كردووه له‌وانه‌ش كێشه‌ی –ئالووده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر (خووگر) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌مانتوانیوه بێخهیاڵ بین له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ، ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی
گه‌روه‌مان له‌سه‌ر بووه، له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ته‌ڵاق، خووگرتن، ته‌ڵاقی
عاتیفی، بێكاریی، دارایی زۆر هه‌بووه‌و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و شتانه‌ش به‌رده‌وام و
خۆبه‌خشانه كارمان كردووه .
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تاوانێك ده‌خرێته ئه‌ستۆی
ئه‌نجوومه‌نی نۆژین ، دۆسیه‌كه ده‌برێته دادگا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له لایه‌ك
ڕێگه‌پیدانی یاسایب هه‌یه‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به پێی ئه‌رشیفه‌كانی ئه‌و
ڕێكخراوه هیچیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوانباره‌كان ئه‌وانه‌ن كه
كاریان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا كردووه، ئهوههش سه‌رسوڕمانی بۆ زارا و ته‌نانه‌ت
خه‌ڵكیش دروستكردووه، یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ زارا ئه‌وه‌یه لله
نێو ئهنجوومهنهكهدا بڕوانامه‌و خه‌ڵات به‌و كه‌سانه دراوه كه خولی زمانی
كوردی‌یان ته‌واو كردووه، وه‌ك زارا باسی ده‌كات له‌یه‌كێك له‌وانه‌ی كه زۆر
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه له‌سه‌ر كراوه: چی له‌و كۆڕه‌دا باسكراوه، ئه‌ویش گوتوویه‌تی
ئه‌وه فیلمه‌كه‌ی هه‌یه‌و له چه‌ند شوێن بڵاوبووه‌ته‌وه‌و هیچ بابه‌تێكی سیاسی
تیایدا نیه‌و ئه‌وانیش ده‌توانن به ئاشكرا پێمان بڵێن، ئه‌گه‌ر شتێكی نایاسایی و
نادیارمان كردبێت.
یه‌كێكی تر له‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵ
زارا ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له رۆژی
جیهانی زمانی دایكدا شیرینییان دابه‌شكردووه، له‌ناو خه‌ڵكدا و له‌سه‌ر شه‌قام و
كۆڵانه‌كاندا، ئه‌وانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووهوهك تاوان له‌و كاره‌یان
ڕوانیوه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌پێی ماده‌ی 15له ده‌ستووری ئێرانی وتنه‌وه‌و
فێربوون و فێركردنی زمانه‌كانی دیكه‌ی جگه له فارسی بۆ هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی
ئێران ڕێگه پێدراوه‌و قاچاخ نییه.
وه‌ك زارا باسی ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌دوایه‌وه
بوون كه كێ پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نه‌وژین بووه، به‌ڵام ئێمه گوتوومانه‌و به‌رده‌وامیش
ده‌یڵێین هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌بووه‌و نییه هاوكاریی ئێمه‌یان كردبێت هه‌ر كه‌س
ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته بسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا ده‌بێت به‌ڵگه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن،
وه‌رنه نێو دادگایه‌كی ئاشكرا، ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌لماندین ئه‌وا ئه‌وان ڕاستده‌كه‌ن.
ئه‌و كچه چالاكوانه ده‌ڵێت: پێداگرم له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی دادگایی كردنم ئاشكرابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت ره‌نجی ده‌ساڵی ئێمه به
هه‌ده‌ر بده‌ن،ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیانه‌وێت كاره‌كانی ئێمه به لاڕێدا ببیرێت و
بخرێته سه‌ر حسابێكی تر كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه.
بۆچی یارمه‌تی لوڕستانتان داوه، له كاتی
لافاوهكهدا، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌وتاوانه‌ی دراوه‌ته پاڵ زارا، ئه‌ویش له‌هه‌مان
كاتدا ده‌پرسێت: مه‌گه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی به‌ناوی ڕێكخراوێكی ڕێگه‌پێدراوه‌وه
قه‌ده‌غه‌یه؟ مه‌گه‌ر هاوكارییكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان ڕێگه پێنه‌دراوه؟
به پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئه‌نجومه‌نی
نه‌وژین و زارا محمدی چه‌ند تاوانێكیان خراوه‌ته پاڵ، له‌وانه‌ش فێركردنی زمانی دایك –كوردی- . ئاهه‌نگ گێڕان و
به‌خشینه‌وه‌ی شیرینیه له رۆژی زامانی دایكدا . زارا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه تاوانن
ئه‌وان من تاوانێكی پیرۆزم ئه‌نجام داوه، ئێمه به گیان و دڵ قبوڵی ده‌كه‌ین.
زارا له درێژه‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌دا باس له‌وه
ده‌كات یه‌كه‌مجار كه سوپای پاسداران ده‌ستگیریان كردووه‌و دواتر دۆسیه‌ی بۆ
دروستكراوه‌و پاشان به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه، ئیداره‌ی سوپای پاسدارانبه نامه‌ی
فه‌رمی داویانه‌ته دادگا كه ئه‌وان تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه‌و شتی نایاساییان
ئه‌نجام نه‌داوه، هره بۆیهپهروهندهكهی داخراوه به‌ڵام ئێستا كه پێداچوونه‌وه
به‌و دۆسییه‌دا ده‌كرێت له‌نێو دادگا بۆچوون و پهیوهستنامهكهی سوپای تێدا نه‌ماوه!
له ئێستادا دۆسیه‌ی زارا محمدی دراوه‌ته
ئیتڵاعاتی مه‌ركه‌زیی له سنه و به پێی وته‌ی ئه‌و لێیان پرسیوه ئه‌نجوومه‌نی
نه‌وژین چه‌ند ئه‌ندامی هه‌یه؟ ئه‌نجوومه‌نه
كێ پاڵپشتی ئه‌كات؟ زارا ده‌ڵێت خه‌ڵك
هاوكاریی كردووین و هیچ باسێك له‌وه نه‌بووه كه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت وئه‌و
شتانه‌وه ببێت.
وه‌ك نه‌ریتی هه‌موو ده‌زگا لێكۆڵینه‌وه‌كان
له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا لاپه‌ڕه‌یه‌ك ئاماده‌كراویان خستووته به‌رده‌ستی زارا كه
به كوردییه‌كی شه‌ق و شڕ نوسراوه و پێیان گوتووه ئه‌و تۆ نوسیوته ده‌بێت واژۆی
بكه‌یت، ئه‌ویش ده‌لێت په‌ڕه‌یه‌ك بووكه چه‌ند شتێكی تێدابووه كه ویستوویانه
ده‌بێت واژۆی بكه‌م ، كه گوایه من نوسیوبێتم، پێداگرییمان كردووه كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك هی من نیه، به‌ڵگه‌كانم ڕونن كه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، من
ناتوانم خیانه‌ت له خۆم و ئه‌نجوومه‌ن و به هاوڕیكانم بكه‌م .. له نێو پهروهندهكهمدا
نامه‌یه‌ك هه‌یه كه باسی حیزب و شتی تێدایه، كه هی من نییه، زۆر داكۆكییان
كرد كه واژۆی بكه‌م ، نه‌مكردووه.
زارا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و كاری فه‌رهه‌نگی
كردووه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاری سیاسییه‌وه نیه و ده‌ڵێت: من كارم بۆ ئه‌وه
كردووه كه زمانی دایك فێری منداڵان بكه‌م، كه‌چی له‌ناو پهروهندهكهمدا باسی ئه‌ندامی
چه‌ند حیزب كه گوایه من بۆئه‌وانه كارده‌كه‌م، ئاخر خۆیان باش ده‌زانن كێ ده‌توانێت
له‌یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی چه‌ند حیزبێك بێت ؟ هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له‌تاوانه‌كان
بریتیه له دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات و ڕژێم . بانگه‌شه كاركردن بۆ حیزب.
زارا محمدی له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكهیوه دوو
داواكاریی پێشكه‌ش كردووه:
1-دادگای ئاشكرایی بكرێم، كه خه‌ڵك چه‌نده دڵگه‌رمییان هه‌یه با بیبینن كه من چۆن دادگایی ده‌كرێم.
2-هه‌ندێك له‌وانه‌ی له نێو تۆڕه كۆمهڵایهیتهكان بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر سه‌ر زارا ، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك چی‌یان هه‌به بێنه نێو ئه‌و داداگایهدا ئاماده بێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ئاخر چۆن ده‌كرێت له پای به‌خشینه‌وه‌ی ده دانه نوقڵ
دابه‌شكردن ده ساڵ زیندانی بكرێم؟ ئه‌گه‌ر تاوانی من وتنه‌وه‌ی وانه‌ی كوردی بێت
به مناڵه‌كانی كورد، به‌ڵێ ئه‌وه تاوانه خۆم و هاوڕێكانم قبووڵی ده‌كه‌ین. من
قبووڵمه ده سأڵزیندانی بخۆم به‌س بڵێن به‌ڵێ ئێمه له‌سه‌ر كوردیی فێركردن تۆ
زیندانی ده‌كه‌ین.
دكتۆر عه‌بدوڵاهی كه پارێزه‌ری تایبه‌تی و
خۆبه‌خشی دۆسیه‌كه‌ی زارا محمدی یه ،ڕایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌ڵگه به ڕوونی و به ئاشكرا هه‌بێت ، نه‌ك
هه‌ر تۆ به‌ڵكو منیش ئاماده‌م خۆیشم ئه‌و تاوانه هه‌ڵگرم. شتێكی یاساییم تێدا نه‌بینیوه
كه نۆژین كاری نایاسیی كردبێت، شتی وانیه، من سه‌یرم له‌وه دێ كه ئه‌و شتانه‌ی
كه باسكراوه هیچی ڕاست نیه، ئه‌گه‌ر یه‌ك شت، نامه‌یه‌ك، ته‌له‌فۆنێك، به‌ڵگه‌یه‌ك
هه‌بێت كه درابێته حیزبێك یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه هه‌قی خۆیانه .
دكتۆر عه‌بدوڵاهی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت خۆشه‌ویستی
بۆزمان و نیشتمان و نه‌ته‌وه تاوان بێت ئه‌و شتانه تاوان بن ئه‌وا هه‌موومان
تاوانبارین.
زارا محمدی له كۆتایی ڤیدیۆكه‌یدا گوتوویه‌تی:
دادگایی كردنی من دادگایی كه‌سێك نیه، به‌ڵكو زیندانكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر
خاكی خۆی، ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو جیهان بیزانن.
زارا محەممەدی یەک لەسەر
سێی تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی نیشتمانەکەی و زمانی دایکی تەرخانکردووە، بۆیە دوای
راگەیاندنی هەواڵی سزادانەکەی، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی لە ناوخۆ و دەرەوەی
رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە.
هاونیشتمانییان بە
هاشتاگی "ئێستا کچێک نیشتمانمە" و حوکمی زارا دەبێ هەڵبوەشێتەوە، داوا
دەکەن سزاکەی هەڵبوەشێندرێتەوە و پێش بە چالاکییەکانی نەگرن.
زارا لەبارەی تۆمەتەکانی
سەری لەو گرته ڤیدیۆییه‌دا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار
راستگۆیانە بڵێن کە تاوانی ئەو فێرکردنی زمانی دایکە، ئەوا "تاوانێکی پیرۆزە
و من قبووڵمە".