02:24 - 14/07/2020
جەلادەت بەدرخان، ئێشكگرى زمانى كوردیى
له پایته‌ختى عوسمانییه‌كان له‌دایك بووه، لە مەنفا چاوی کردەوە، لە تاراوگە گەورە بوو، به‌ڵام خوێنى كوردایه‌تى تا دوایین سات به ده‌ماره‌كانیدا هاتوچۆى ده‌كرد، كاتێك چاوى كرده‌وه، عوسمانییه‌كان شتێكیان نه‌هێشتبووه‌وه به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆى میره كورده‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به گوڕێكى دیكه‌وه ده‌ستیپێكرد و رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بوو له بزوتنەوەی خۆییبوون و شۆڕشه‌كه‌ى شێخ سه‌عید، زمانزانێكى كه‌م وێنه بوو به نۆ زمان په‌یسه‌رى ده‌كرد بۆ خزمه‌تى سیاسه‌ت و ئه‌ده‌ب و زمانیى كوردیى.
میر جەلادەت بەدرخان، سیاسه‌تمه‌دار، شۆڕشگێڕ، یاساناس، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس بوو، ١٥ى تهمووز ساڵیادى مردنیه‌تى، میر جەلادەت له نه‌وه‌ى سێیه‌مى بهدرخانییهكانه كاتێك له دایك بوو عوسمانییه‌كان به ته‌واوى بنه‌ماڵه‌كه‌یان له هه‌موو مافێكى سیاسى بێبه‌ش كردبوو دوای شەڕی بەدرخانییەکان لە دژی سوڵتان عەبدولحەمید.
لە چلەکانی سەدەی نۆزدەدا کە سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی بەرامبەر بە کورد رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبوو، کورد بە رابەرایەتی بنەماڵەی بەدرخانییەکان دژی ئەو سیاسەتە دوژمنکارییەی تورکە عوسمانییەکان راپەڕی، کە مەبەستیان سڕینەوەى شووناسی کوردیی بوو.
دوای تێکچوونی شۆڕشی بەدرخانییەکان لە ساڵی ١٨٤٧دا، دەوڵەتی عوسمانی بەدرخانییەکانی لە هەرێمی بۆتانی باکوری کوردستانەوە بۆ ئەستەنبوڵ و میسر و یۆنان و چەند وڵات و دوورگەیەکی دیکە دوورخستەوە و بەم شێوەیە ئەم بنەماڵە شۆڕشگێڕەی کورد پەرش و بڵاوبوونەوە. بەدوای ئەوەدا سیاسەتی دەوڵەتی عوسمانی لە رەوتی خراپی خۆی بەردەوامبوو.
له‌گه‌ڵ هاتنى كه‌مالییه‌كان له توركیا به ته‌واوى هەموو مافەکانی گەلی کورد قەدەغەکران و ئەمین عەلی بەدرخان لەگەڵ هەرسێ کوڕەکانی فەرمانی سێداره‌یان بۆ دەرچوو. جه‌لاده‌ت روویكرده ئه‌ڵمانیا و باوكیشى چووه سوریا. میر جه‌لاده‌ت به‌درخان ده‌رفه‌تى ژیانى له ئه‌ڵمانیا قۆسته‌وه، بۆ خوێندنى زیاتر و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له یاسادا به ده‌ستهێنا.
ساڵى ١٩٣٠ چووه سوریا، له‌وێ به‌شدارى چالاكیى كردووه له دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى خۆییبوون، خۆیبوون سه‌ره‌تاى كارى به پشتیوانیكردنى شۆڕشى ئاگریى ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌وه‌ش جه‌لاده‌ت به‌درخان سه‌رپه‌رشتى جموجوڵه‌كانى بزوتنه‌وه‌كه‌ى كرد له‌سه‌ر سنوورى سوریا و توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى توركیا.
له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا، خۆرى به‌درخانییه‌كان له‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌وه ئاوابوو بوو به‌ڵام ئه‌و پیاوه سه‌ركردایه‌تى كارێكى مه‌زنى كرد، بۆ خزمه‌تى زمان و رۆژنامه‌گه‌رى كوردى، خۆشى تا دوایین سات وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى كوردپه‌روه‌ر مایه‌وه.
میر جەلادەت لە ساڵی ١٨٩٣ لە ئیستانبوڵ لە دایک بووە، کوڕی میر ئەمین عالی بەدرخان بوو، خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه، ئه‌گه‌رچى تا ته‌مه‌نى پێگه‌یشتنى ته‌واو له‌نێو هه‌ناوى ده‌وڵه‌تى عوسمانى په‌روه‌رده بووه، به‌ڵام كوردپهروهرێكى ده‌گمه‌ن بووه، له هیچ كام له قۆناغه‌كانى كوردایهتییهكهى له بیرنه‌كردووه. منداڵه‌كانى به هه‌مان شێوه گه‌وره كردووه، ده‌وترێت بۆ ئەوەی مناڵەکانی دا نەبڕێن له زمانی کوردی، لە کوردستانەوە گۆرانیبێژ و چیرۆک نووسى بردووه بۆ لایان.
به‌ره‌ى سێیه‌مى به‌درخانییه‌كان ئه‌گه‌رچى هه‌موو شتێكیان لێ یاساغ كرابوو به‌ڵام رۆڵى گه‌وره‌یان بینیوه، له خزمه‌تكردنى زمان و رۆشنبیرى كوردیى، درێژه‌یان به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه‌دا كه تێیدا یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى (كوردستان) له‌دایك بوو.
مێقداد مەدحەت بەدرخان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، رێگایەکی دیکەی تاقیکردەوە. ئەویش خزمەتکردنی کلتور و زمان و ناساندنی مێژووی نەتەوەی کورد بوو لەڕێی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە. میقداد مەدحەت بەدرخان کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە غەریبی و ئاوارەییدا لەگەڵ خێزانەکەیدا دەژیا، لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی "ڕۆژنامەی کوردستان"دەرکرد.
هەرچەندە فشارەکانی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر خەباتی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ڕێگری‌کردن لە زمانی کوردی بەردەوام بوو، بەڵام ئەستێرەیەکی دیکە لە خانەوادەی بەدرخانییەکان، جەلادەت عەلی بەدرخان بە شێوازێکی پێشکەوتووانەتر و بە پسپۆڕییەکی زیاترەوە مۆرکی خۆی لە مێژووی خەباتی کلتوری و زمانی کوردی‌دا.
جەلادەت عەلی بەدرخان دەستی بە چاپکردنی گۆڤارێک بە ناوی گۆڤاری (هاوار) کرد. بە هه‌روه‌ها توانی بە شێوازێکی نوێ ئەلفابێی لاتین بۆ زمانی کوردی بەکاربهێنێت و لە رۆژی ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ دا یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "هاوار"ی بە پیتی لاتینی چاپ کرد.
جەلادەت بەدرخان ئەلفبای کوردی کردە پیتی لاتینی، سەرەتا توانی ئەلفبایەک دابنێ کە ژمارەی پیتەکانی ٣٦ پیت بوون، پاشان ساڵی ١٩٢٨ بۆ جاری دووەم دەستکاری تیادا کرد و ژمارەی پیتەکانی کردن بە ٢٥ پیتی لاتینی. ئه‌مه بووه بنه‌ما بۆ ئه‌لفبا لاتینییهكهى و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنەمایش گۆڤارى هاوارى به‌پیتى لاتینى ده‌ركرد.
میر جەلادەت بەدرخان لە یەکەمین ژمارەی گۆڤاری هاوار دا دەڵێت:" زمانمان مێژوومانە، زمانمان کەرامەتمانە، کلتورمان لە زمانماندا شاراوەیە، وەرن با بە زمانی خۆمان قسە بکەین، وەرن بە کوردی قسە بکەین، وەرن بە کوردی یەکتریمان خۆشبوێت، وەرن با زمانی کوردیمان خۆشبوێت".
گۆڤاری هاوار لە مێژووی رۆژنامەگەری کوردی‌دا بە هۆی گرنگی نووسەرەکان و بابەتەکانی پێگە و بایەخێکی تایبەتی هەیە و بوو بە ئیلهامێک بۆ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری دیکەی دوای خۆی، گۆڤاری هاوار تا ساڵی ١٩٤٣ واتە بۆ ماوەی ١١ ساڵ بەردەوام بوو و ٥٧ ژمارەی لێ چاپ‌کرا. دواى ئه‌وه گۆڤاری(ڕۆناهی) بە زمانی کوردی دەرکرد. له‌و بڵاوكراوانه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر نوسه‌ر و كه‌سایه‌تى دیارى كوردى كۆكرده‌وه.
زیاد لە ٢٠ بەرهەمی هەیە و یەکەم کەس بووە کە کتێبێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی (کرمانجی) نوسیوە، فەرھەنگێکی بەکوردی و یەکێکی دیکەی کوردی – فەرەنسی ھەیە.
میر جەلادەت ساڵی ١٩٥٠ لەگوندی حاجانێ نزیک بەشام بۆ بژێوى ژیانى کاری کشتوکاڵی کردووە. هەرچەند به‌پێى سه‌رچاوه‌كان زۆر لەبرادەرانی دەوڵەمەند بوون و ویستویانە هاوکاری بکەن بەڵام ئه‌و پەسەندی نەکردووه.
میر جەلادەت لە١٥ ی مانگی ته‌مووزى ساڵی ١٩٥١ لەگوندی حاجانێ كۆچى دوایى كرد، و لەتەنیشت باپیری میر بەدرخانی لەگۆڕستانی شێخ خالید نەقشبەندی لەشام لەگەڕەکی کوردەکان نێژراوە.