04:15 - 13/07/2020
شه‌ڕى گومرك دواى شكانى نه‌وت، ملیاران دۆلار ده‌گێڕێته‌وه؟
كاتێك نه‌وت بازاڕى گه‌رمه، كه‌س سه‌رنجى له‌سه‌ر داهاتى ناوخۆ و ده‌روازه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانه‌كان نییه، پشتپێبه‌ستنى عێراق به نه‌وت به رێژه‌ى سه‌رو سه‌دا ٩٥، وایكردووه تاڵانى ده‌روازه‌كان بێ ئاسته‌نگى ئه‌وتۆ به‌رده‌وام بێت، داهاتێك خۆى له هه‌شت ملیار دۆلارى ساڵانه ده‌دات، ده‌چێته هه‌ندێك گیرفانى کەمەوە، ئه‌مه ده‌ردى هه‌رێمى كوردستانیشه و لە داهاتی دەروازەکان، سه‌روو ١٠٠ ملیۆن دۆلارى مانگانه ده‌چێت بۆ چه‌ند به‌رپرسێك.
كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌رمى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه سنورییه‌كانى عێراق راگه‌یاندووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاسان نییه، چونكه شه‌ڕه له‌سه‌ر شه‌ش بۆ هه‌شت ملیار دۆلار كه ساڵانه له‌برى ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه نێو بوودجه‌ى گشتى، ده‌چێت بۆ گروپه چه‌كداره‌كان و حزب و كۆمپانیاكانیان. ئایا دابه‌زینى نرخى نه‌وت و كورتهێنانه قه‌به‌كان، واده‌كات پاره‌ى گومرك بگه‌ڕێته‌وه نێو قاسەى حكومه‌ت، یاخود ده‌رهێنانى پاره‌ى زه‌به‌لاحى ده‌روازه‌كان له‌چنگى حزب و به‌رپرسان ئه‌سته‌مه؟
به‌پێى ئامارى ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى عێراق، به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت له ده‌روازه‌كان، ساڵانه نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، عێراق ٢٢ ده‌روازه‌ى سنوورى هه‌یه و دیارترینیان بریتین له زرباتییە، شەلامچە، مونزرییە و شیب لەگەڵ ئێران، سەفوان لەگەڵ كوێت، ترێبیل لەگەڵ ئوردن، وەلید لەگەڵ سوریا، عەرعەر و عەرعەری نوێ لەگەڵ سعودیە.
له خولى كابینه‌ى پێشووى حكومه‌ت سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و داهاته‌ى كه پێویسته حكومه‌ت له ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌ستى بكه‌وێت، نزیكه‌ى ١٠ ملیار دۆلارى ساڵانه‌یه، به‌ڵام ئێستا ساڵانه ته‌نها دوو ملیار دۆلار دێته قاسه‌ى حكومه‌ت.
حكومه‌تى عێراق ساڵانه به به‌هاى ٤٠ ملیار دۆلار كه‌لوپه‌ل و پێداویستى هاورده ده‌كات، كه زۆرینه‌ى له ئێران و توركیاوه‌یه، به‌ڵام داهاتى ئه‌و ئاڵوگۆڕه ده‌چێت گیرفانى ئه‌وانه‌ى كۆنتڕۆڵى ده‌روازه سنورییه‌كانیان كردووه، ده‌وترێت گروپه چه‌كداره شیعه‌كانى حه‌شدن و فه‌رمان له ئێران وه‌ردەگرن.
ئێستا كورتهێنانى گه‌وره‌ى بوودجه‌ى عێراق به رێژه‌ى ٢٠ ملیار دۆلار و قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌یر‌انى خنكێنه‌رى دارایى، كازمى ناچاركردووه شه‌ڕى كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌ست پێبكات، تا ئێستا هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرو هێزى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك جێگیر كردووه، فه‌رمانى ته‌قه‌كردنیشى پێداون تا هه‌رچۆنێك بێت، رێگرى له تاڵانى ده‌روازه سنورییه‌كان بكه‌ن.
لیوا خالید مەحنا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە دەرەوازە سنوورییەكاندا خراونەتە ژێر فەرمانی بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەكان و بەپێی یاسا ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن. لیوا خالید ده‌ڵێت:"هێزێكی زۆری ئەمنیی لە دەروازە سنوورییەكان بڵاوكراونەتەوە و رووبەڕووی گەندەڵكاران دەبنەوە، بە ئامانجی ئەوەی لەمەودوا داهاتی دەروازە سنوورییەكان بەهەدەر نەدرێت و بگەڕێتەوە گەنجینەی دەوڵەت".
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له لیژنه‌ى دارایى به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، ساڵى رابردوو له داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كان نزیكه‌ى ملیارێک دۆلار خراوه‌ته بوودجه‌وه‌و داهاته‌كه‌ى دیكه نادیاره، ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتیكرده‌وه، كه گه‌نده‌ڵى بێشوومار له ده‌روازه‌كان هه‌یه، پێى وابوو كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه‌كان به زیاد له مه‌به‌ستێكه، بۆ گێڕانه‌وه‌ى به هه‌ده‌ردان و بۆ چاودێری خستنه سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یە، ده‌برێنه ئێران یاخود به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاسان نییه.
مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت:"پلانێكی باشیان داناوە بۆ ئەوەی سەرجەم دەراوزە سنوورییەكانی وشكانیی و دەریایی، بخرێنە ژێر كۆنتڕۆڵی دەوڵەتەوە و داوایشی لە هەموو لایەك كردووە كە هاوكاری بکەن لە سەرخستنی پلانەكەی".
له هه‌رێمى كوردستان به هه‌مان شێوه‌ى عێراق داهاتى راسته‌قینه‌ى ده‌روازه سنورییه‌كان دیار نین، له‌گه‌ڵ دابه‌زینى نرخى نه‌وت جارێكى دیكه بایه‌خى داهاتى گومرگ هه‌ڵكشایه‌وه، ئه‌و داهاته‌ى كه‌مى بۆ حكومه‌ته‌و زۆرى بۆ حزب و كۆمپانیاكانیانه، كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌ڵێت، به‌رنامه‌یان هه‌یه چاكسازى له ده‌روازه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو هه‌نگاوى ئه‌وتۆ نه‌نراوه.
حكومه‌تى عێراق، ته‌نها خواستى كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه سنورییه‌كانى خۆى نییه، به‌ڵكو به‌گوته‌ى ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌پێنن، كه ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر مێزى دانوستانى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌ولێر و به‌غدایه.
داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان روون نین و چاودێرییان له‌سه‌ر نییه، بۆ راى گشتى ئاشكرا نین، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان به ژماره‌یه‌كى قه‌به مه‌زنده ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران نزیكه‌ى ١٨ بۆ ٢٠ ملیار دۆلارى ساڵانه‌یەو سێ چارەکی ئەو بڕە لەگەڵ تورکیایە.
ئایا ناچاریى و قاسه‌ى به‌تاڵى هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غداو هه‌ولێر، ناچاریان ده‌كات كه كۆتایى به گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى ده‌روازه سنورییه‌كان بهێنن؟ یاخود ئه‌مجاره‌ش به‌رژه‌وه‌ندى حزب و گروپه‌كان ده‌بنه به‌ربه‌ست و وه‌ك هه‌میشه باره قورسه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى خه‌ڵك؟