07:48 - 05/07/2020
په‌رله‌مان له رێگه‌ى لیژنه‌وه له بۆردومانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه
په‌رله‌مانى كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به بۆردوومانه‌كانى سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان جوڵه‌یه‌ك بكات، ده‌ستپێكى ئه‌و كاره‌ى به سێ لیژنه‌ى لاوه‌كى سپاردووه و بڕیاره له‌رێگه‌ى لیژنه‌وه ورده‌كارى پێشێلكارییه‌كان و سنوربه‌زاندنه‌كان و قوربانییه‌كان تۆمار بكرێن، دواتر په‌ڕله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام دیارنییه هه‌ڵوێستى كۆتایى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌رى له كوێوه ده‌رده‌چێت و په‌رله‌مان ده‌توانێت چى بۆ ئه‌م دۆخه شپرزه بكات.
هەڵوێستی حزبەکان لەسەر بۆردومانەکان جیاوازە
هه‌رێمى كوردستان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌ژێر بۆردومان و په‌لامارى سه‌ختدایه، بۆمبه‌كان ته‌ڕو وشك پێكه‌وه ده‌سوتێنن و تا ئێستا قوربانییانی مه‌ده‌نى زۆرن، خێزانه قوربانییه‌كه‌ى كونه ماسى كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌رگیز ژیانیان وه‌ك پێشووى لێ نایه‌ته‌وه، دوایین به‌سه‌رهاتى تراژیدیاى بۆردومانه‌كانن. به‌گوته‌ى جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ١٣٧ هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی كراوه بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
حه‌وت رۆژ پێش ئێستا په‌رله‌مانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى خۆى تاوتوێكردنى ئه‌م پرسه‌ى به سێ لیژنه سپارد، لیژنه‌كانى (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، په‌یوه‌ندییه‌كان) ئه‌م سێ لیژنه‌یه‌ش سێ لیژنه‌ى لاوه‌كییان بۆ سه‌ردانى ناوچه‌كان رێكخست، لیژنه‌كانى سه‌ردانى هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرت ئاماده بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێت. بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مه بخاته به‌رنامه‌ى كاره‌وه. ئەوە لە کاتێکدایە هەڵوێستی حزبەکان لەسەر بۆردومانەکان جیاوازە، هەندێکیان پێیان وایە پەکەکە بیانووی داوە بە دەستەوەو دەبێت هەرێم چۆڵ بکات.
تا ئێستا ته‌نها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌فه‌رمى ئیدانه‌ى بۆردومانه‌كانى كردووه
شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ سه‌رۆكى لیژنه‌ى لاوه‌كى بۆ لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كانى سنورى پاێزگاى سلێمانى، به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، له سبه‌ینێوه ده‌ست به كار ده‌كه‌ن و سه‌ردانى ناوچه‌كان ده‌كه‌ن، دواتر راپۆرت ئاماده ده‌كه‌ن و جۆرى پێشێلكارییه‌كان و ورده‌كارى دۆخه‌كه و شه‌هید و برینداره‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
جموجوڵى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له كاتێكدایه، حزبه سیاسییه‌كان له باشوورى كوردستان كۆك و یه‌ك ده‌نگ نین سه‌باره‌ت به بۆردوومان و پێشێلكارییه‌كان، تا ئێستا ته‌نها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به فه‌رمى ئیدانه‌ى بۆردومانه‌كانى كردووه‌و ره‌وایه‌تى به بیانووى بۆردومانه‌كان نه‌داوه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك حزبى دیكه پێیان وایه بوونى په‌كه‌كه هۆكارى بۆردومانه‌كه و بێ كشانه‌وه‌ى په‌كه‌كه و چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكرێت.
په‌رله‌مانى كوردستان له به‌رده‌م ساتێكى مێژووییدایه
هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له پشكى پارتى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند:"لە هەفتە و چەند رۆژی رابردوودا تۆپباران و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن تورکیاوە بەهۆی بوونی پەکەکە لە هەندێک لەو ناوچە شاخاوییانە دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردووە". جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ڵێت، دواى ته‌واوبوونى كارى لیژنه‌كان به ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات.
به‌پێى قسه‌كانى هه‌ورامى بێت، بوونى په‌كه‌كه هۆكارى ئه‌و دۆخه‌یه، به‌رپرسانى دیكه‌ى پارتى به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شوێنى په‌كه‌كه باكوره نه‌ك چیاكانى باشوور، یه‌كگرتووى ئیسلامیش دوایین راگه‌یه‌ندراویان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رووى له په‌كه‌كه‌ش بوو كه نه‌بنه هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى بۆردومان بكرێت، هه‌رچى سه‌باره‌ت به یه‌كێتییه بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێسته.
به‌پێى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه پێشوه‌خته‌كانى ئه‌و لیژنانه بێت، هیچ هه‌ڵوێستێكى تێدا نییه
به‌پێى ئه‌و جیاوازییه پێشوه‌ختانه بێت، پێناچێت په‌رله‌مانى كوردستان بتوانێت هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نێت كه له ئاستى چاوه‌ڕوانیدا بێت، ئه‌گه‌رچى په‌رله‌مانتار شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ ده‌ڵێت، كارى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان جارێ له سه‌ره‌تادایه‌و دیار نییه جیاوازییه‌كان چۆن ده‌بن، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
به‌پێى هه‌واڵى كۆبوونه‌وه پێش وه‌خته‌كانى ئه‌و لیژنانه بێت، هیچ هه‌ڵوێستێكى تێدا نییه جگه له‌وه‌ى ده‌ڵێن تاوتوێى بابه‌ته‌كه‌یان كردووه، لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌واڵى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كه‌مێك جیاوازتر داڕشتووه‌و ده‌ڵێت، ئیدانەی لەشکرکێشییه‌كانى تورکیا و ئێران ده‌كات، لەهەمان کاتدا داواش لە په‌كه‌كه ده‌كات کەڕەچاوی تایبەتمەندیی سیاسی و دەستووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات و ئەو شوێنانە چۆڵ بکات.
په‌رله‌مانى كوردستان له به‌رده‌م ساتێكى مێژووییدایه، یا ئه‌وه‌یه له‌شكركێشى و په‌لاماره‌كان به هه‌موو جۆرێك ره‌تبكاته‌وه داواى ده‌ستوه‌ردانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا بكات بۆ رێگرى له‌م هێرشانه‌و به‌لاى هۆكاره‌كانى هێرشه‌كه‌دا نه‌چێت، كه ئه‌مه‌یان ئه‌سته‌مه، یاخود ئه‌وه‌یه داوا بكات هه‌ردوو لایه‌نى په‌كه‌كه و توركیا ئاگره‌كه له هه‌رێم به‌رنه ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌یان شتێكى نوێ نییه و هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان له هاوكێشه‌كان هێنده‌ى دیكه لاواز ده‌كات.