01:18 - 28/06/2020
سەردەشت لە نێوان ستەمی بەعس و بێویژدانی نێو دەوڵەتیدا
ئەو كارەساتەی بەسەر شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستاندا هات، دوای كۆتایی جەنگی جیهانی دووەم و كارەساتی هێرۆشیماو ناكازاكی بە یەكەم كاری دڕندانەی دەوڵەتی دێتە ئەژمار بەرامبەر خەڵكی سڤیل و بێ چەك ئەنجام بدرێـت، بەڵام ئەو كارەساتە هیچ ڕەنگدانەوەیەكی لە جیهاندا نەبوو، بەداوی ئەویش دا هەڵەبجەو قەرەداخ و سێ و سێنان و چەند شوێنی دیكەشی بەسەردا هات، بۆچی سیستەمی نێو دەوڵەتی لەبەرهەمهێنان و بەكار هێنانی ئەو چەكە قەدەغەكراوانە بێدەنگ بوو؟ پرسیارێكی جدییەو تا ئێستاش وەڵامی تەواوەتی نەدراوەتەوە.
جەنگی عێراق و ئێران لە هەشتاكانی سەدەی ڕابوورددوودا (1980-1988)بەرەو
كۆتایی دەڕۆشت، بە شێكی زۆری وڵاتانی دونیا لایەنگریی عێراقیان دەكرد، لە دژی
ئێران هەموو جۆرە هاوكارییەكیان دەكرد، بەشێك لەو هاوكارییانە دابینكردنی
پێداویستیەكانی جەنگ و بەشێكی تری پێدانی زانیاریی و بەشەكەی تریشی شاردنەوەو
بێدەنگی لێكردنی ئەو تاوانە جەنگییانە بوو كە لە لایەن عێراقەوە ئەنجام دەدران.
خۆئەگەر ئەو تاوانانەی كە لە ناوچە كوردییەكاندا ڕوویان دەدا زیاتر
پەردەپۆش دەكران و نموونەش بۆ ئەو بابەتە گەلێك زۆرە و دیارترینیان بەكارهینانی
چەكی قەدەغەكراوی جیهانی (بایۆلۆژی و كیمیاویی)بوو، بە پێی سەرچاوە میدیاییەكان و
ئەو كەیسانەی دوای 2003 خرانە ڕوو عێراق لە بەرەكانی جەنگ و لە دژی هاوڵاتیانی
خۆشی بەكاری هێناون، لە دیارترین ئەو شوێنانەش چەكی كیمیاوی بەكار هێناوە (سەردەشت
)ی رۆژهەڵاتی كوردستان و (هەڵەبجەو چەند شونێكی دیكە)ی باشووری كوردستان و
پەردەپۆشكردنی بەكارهێنانی چەكی لەیزەر و كۆكوژ لەبەرەكانی جەنگ بوو كە دیارترینیان
لە گرتنەوەی شاری –فاو-ی باشووری رۆ ژهەڵاتی
بەسرە بوو.
ئەمڕۆ 33 هەمین ساڵڕۆژی كیمیابارانی شاری سەردەشتە لەلایەن هێزی
ئاسمانی عێراقەوە، لە
بەڕواری ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی
حوزەیرانی ١٩٨٧ی زایینی، لە ئەنجامدا بووههۆی شههیدبوونی 117
هاووڵاتی برینداربوونی 6000 هاووڵاتی بێتاوانی دیکه.
سەرچاوە ئێرانیەكان باس لەوە دەكەن له ماوهی 8 ساڵهی شهڕی ئەو
دوووڵاتەدا 445 کۆمپانیای ئهڵمانی، فهڕهنسی، ژاپۆنی، هۆڵهندی، سویدی و بهلژیکی
19 ههزار بۆمبی کیمیاییان ڕادهستی ڕژیمی بهعسی عێراق کردووە که 10 ههزار بۆمبیان
له دژی خهڵکی بێ تاوان بهکار هێنران و ئەو 9 هەزارەكەی تری لە بەرەكانی جەنگ
بەكار هێناون.
بەڵام بێدەنگی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و
نەتەوە یەكگرتووەكان بە بیانووی نەیاریی سیاسی، بووە هۆی ئەوەی لەو سەردەمەدا وەك
پێویست ئەو پێشێلكارییانە بڵاونەكرێنەوەو نەبنە مایەی لێپێچینەوە لە ڕژێمی پێشوو،
وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن چەند جارێك نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان و خاچی سووری
نێو دەوڵەتی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەو پێشێلكارییانە لە لایەن بەرپرسانی
ئێرانییەوە ئاگادار كراونەتەوە بەڵام كاردانەوەی ئەوان تەنها بەرزكردنەوەی ڕاپۆرت
بووە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەوانیش هیچ جۆرە كاردانەوەیەكیان نەبووە.
دۆسیەی كیمیاباران و خاوەندارێتی چەكی كۆكوژو قەدەغەكراو(كۆمپانیا
رۆژئاواییەكان) وەك خۆی ماوەتەوە تا 1991 وە دروستبوونی مەترسی بۆ سەر بیرە
نەوتەكانی كوەیت، هەر بۆیە دوای نیگەرانی رۆژئاوا لە ڕژێمی پێشوو كەوتنە
هەڵدانەوەی دۆسیەكانی پێشووی و لەناو ئەوانەشدا كیمیایی باران هاتە پێشەوەو
دواتریش سەرانی ڕژێم لە دوای 2003 ەوە دادگایی كران و تیایدا شایەتەكان و
بریندارانی ئەو تاوانە بەڕوونیی خستیانە ڕوو كە سەرانی پێشوو چ تاوانێكی گەورەیان
دەرهەق بە گەلی كوردو لەوێشەوە سەبارەت بە مرۆڤایەتی كردووە، دیسانەوە بێدەنگی
جیهان لە بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانەی بەرهەمهێنەری چەكی قەدەغەكراو بوون مایەی
سەرنجە كە تا ئێستاش نایانەوێت ئەو بابەتە بێـەوە بەرباس.
بۆ بینینی وێنەی بریندارانی كیمیا بارانی سەردەشت كلیك لێرە بكە