04:46 - 20/06/2020
پارێزگای سنەی رۆژهەڵات لە ڕیزبەندی تەڵاقدا
یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی ژیانی دوو مڕۆڤ
بریتیە لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بنیاتنانی بنەماڵە و خێزانیکی تەندرووست لە
کۆمەڵگادا.
بەڵام یەکێک لە رووداوە ناخۆش و دژاوەکانی
ئەوژیانە هاوبەشە ئەوەیە کە دوای ماوەیەک کۆتایی پێدێ و بنەماکانی کە رۆژێک ئەو
خێزانەیان لەسەر پێکهاتووە هەڵدەوەشێتەوە. ئەودیاردەیە واتە دیاردەی جیابوونەوەی هاسەران
یاخود"تەڵاق" دیاردەیەکی بەئازار پڕلە کێشەدەبێ بۆهاوسەران.
ئامارە فەرمییەکانی ئێران باس لەوە دەکەن 20% حاڵەتی هاسەرگیری وڵاتی ئێران ڕووبەڕووی تەڵاق دەبنەوە.
سەرەکیترین هۆکارەکانی زیادبوونی دیاردەی تەڵاق
لە نیو ژنو پیاوانی کۆمەڵگای ئێران بریتین لە؛
1-هەژاری و گرفتی دارایی.
2-نەبوونی کاری سەربەخۆ یان ئەوەی كە ژیانی ئاسایی بەڕیوە ببات.
3-پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە تەمەنێکی کەمدا.
4-نەبوونی پەروەردەی تایبەت بە هاوسەرگیریی
5-پەروەردەی خێزانی جیاواز .
6-جیاوازی تەمەن
7-خیانەتی هاوسەریی.
8-کێشەی سێکسی و تێڕوانینی جیاواز بۆ ئەو بابەتە.
9-گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان
10-کێشەی دەروونی
11-ناکۆکی لە سەرچۆنیەتی بارهێنان و هەبوونی منداڵ
12-تۆڕەکۆمەڵاییەتەکان
بە پێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكان لە ماوە ی یەک
کاتژمێردا لە ئێران 21حاڵەتی تەڵاق تۆمار
دەکرێت.
زۆرترین ژمارەی تۆماری ریژەی تەڵاق لە ئێران
دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1396هەتاوی بەرامبەر بە 2017 زاینی، زەبیح اڵلە خۆداییان بەرێوبەری ڕیکخراوی تۆمارو مڵکی لە ئێران لە بارە ی
ریژەی تەڵاق لە ساڵی رابردوو (واته 1398هەتاوی- 2019) بە "پەیسەر پرێسی"
راگەیاند؛ 316هەزارو716 زەواج کە لە 6مانگی یەکەمی ئەو ساڵەمان تۆمارببوو لە9% کە
میی کردوە.
هەروەها101هەزار ژمارە ی تەڵاقمان هەبوو کە لە 2% کەمی کردوە.
هەروەها گوتیشی؛ پێنج پارێزگای ئێران کە
باڵاترین ریژەی تەڵاق لە ناویاندا تۆار کراوە بریتین لە؛
1-خۆراسانی رەزەوی
2-تاران
3-سنە
4-قۆم
5-گیلان
هەروەها ڕایشی
گەیاندووە كە ئەردەبێل، سیستان وبەلووچستان، ئێلام، خۆراسانی جنووبی، هۆرمۆزگان
و بووشهر کەمترین ریژەی تەڵاق لەناویاندا تۆمار کراوە.
ڕێژەی تەڵاق لە
ئێراندا بە پێی ژمارە ی تەڵاق لەچاو ژمارەی دانیشتوانەكەی هاوشانە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی و رۆژئاوا یەکسانە.
فەرانسا بەپێی ژمارەی
دانیشتوانی 68میلوێنە ، لە
ساڵی2015زایینیدا150هەزار تەڵاق رووی داوە، لە بەریتانیات بە 65میلوێن دانیشتوانی
هەیە 160هەزار تەڵاق تۆمار کراوە و لە ئێران بە 78میلوێن کەسدانیشتوانەوە ساڵی - 2019 - 1398ی هەتاوی 200هەزار تەڵاق هەبووە.
مۆحەمەدی سەعیدی" پارێزەر بە "پەیسەر پرێسی"ڕاگەیاند:
تەڵاق برییتیە لە هەڵوەشانەوەی پەیوەندی ژن و
مێردایەتی هەڵناوەشێنێتەوە تەنها بەو شێوەیە نەبێت کە شەرع بۆی دیاری کردوە. هەروەها
گوتیشی؛ جۆرەکانی تەڵاق بریتیین لە؛
1-رجعی
2-کاتی گەڕاوە
3-بائن- -بینونه صغری/دابڕانی بچووک. ئەمەیان پێش لە ماوەی وەرگرتنی پلەی كۆتایی بڕیاری دادگا دەكرێت بچنەوە لای یەكتریی.
5-- بائن بینونەی کبری/دابڕانی گەورە. كە ئەمەیان بڕیاری دادگا پلەی كۆتایی وەرگرتووەو مەگەر دوای ئەوەی شوو بەیەكێكی دیكە بكاتەوە ئەوجا بۆی هەیە بیباتەوە لای خۆی.
هەروەها تەڵاقی عاتفیمان هەیە کە لە زۆربەی
ژیانی ژن و مێردەکان روو دەدات کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی جیابوونەوەیە کە
زۆربەی کەسەکان ئاگادار نیین و وڕەوڕدە لەناو کەمی و نەبوونی خۆشەویستی ڕاستەقینەیە پیاو بەرانبەر ژنداو هەروەها ژن
لەبەرانبەر مێردەکەی دیاری دەدات و دوای ماوەیەک چاو دەکەنەوە دەبیینن کە تەنها
لەناو خیزان بوونیان هەیەو مەعنای ڕاستەقینەی ژیان لەناویاندا نەماوەو وهۆکاری
سەرەکی ئەبێت کە کێشەکان ڕوو لە زیاد بوون بکات و کۆتاییەکەی جیابوونە و تەڵاق دە
بێت.
هەروها رایگەیاند ؛ ڕێژەی تەڵاق لەگەڵ
ناڕەزابوونی جنسی و سێكسیدایە بەو پێیەی 40% ی تەڵاق پەیوەندی بەو بوارەوە هەیە، هەربۆیە
دەبێت پەروەردەی تایبەیی سێكسی لە منداڵییەوە دەست پێی بکرێت کە بەداخەوە
لەوبووارەوە کەمتەر خەمیین
"ناسیحی مەحموودی " چالاكوانی کۆمەڵگای
مەدەنی هەر لەو بارەوە ئەمجار لەبارەی کێشەی زۆر گەورەتر و تراژیی تر باس دەکات و
دەڵێت؛ کاتێک ژیانیە هاوبەشێک بەرەو جیابوونەوە دەروات، ئەو منداڵانەن لەباری
دەروونی و جەستەییەوە زیانیان لییدەدرێت ورووبەرووی تەنیایی و ترس و دڵراوکێ دەبنەوە چونکە
دەبێ خۆیان ئامادە بکەن بۆ دوو ژیانی جیاواز و دژوار .
لە ئەنجامی جیابوونەوەدا ڕەنگە زۆربەی (منداڵانی
تەڵاق) وابیر بکەنەوە کە خێزانەکەیان چیتر ئەو ئاشتی و ئارامیەی تیادا بەدی ناکرێ
یاخود نەبونی دایک و باوک لەچوارچێوەی ماڵێکداو دوورکەوتنەوەیان لە یەکتر هەستی
تەنیایی و بێ متمانەیی دەبەخشێتە منداڵان.
هەروەها لەوبارەوە بە" پە یسەر پرێسی
"گوت؛
بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە منداڵانی
تەڵاق زیاتر ڵە منداڵانی ئاسایی تووشی کێشە دەبن بەتایبەت لە خویندنگاکاندا زیاتر
هەستی پێی دەکرێت.
پەیرەو کردنی ئەو شێوازانەی کە بۆ
تەشویق و سزای منداڵەکان دەگیرانە بەر هەر گۆڕانکارییەک لە لە سیستەمی پەروەردەی
منداڵەکان رووبداتەوە، دوواجار شوێنەواری خۆی لەسەر منداڵەکان دادەنێت.
بە پێی ئامارە فەرمیەکانی تۆماری کەسی
ئێران، ڕێژەی جیابوونەوەی خێزانی کە بەرانبەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەساڵی
ڕابردوودا و لەکاتی دامەزرانی ئەو ڕێکخراوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی. كە لەهەر پێنج
هاوسەرگیریی یەكێیان بە جیابوونەوەو تەڵاق كۆتایی هاتووە.