ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

11:06 - 18/02/2023

نیۆرک تایمز بومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٩ پلەی ریختەر وەشاندە ئەردۆگان!‌

پەیسەر

ڕێبین عومه‌ر

يەکەم:  دەپرسێ بۆچی ئەردۆگان پەنای بۆ هێزی سەربازی نەبرد؟ بۆ ئەوەی فریای ئەو کارەساتە بکەوێ وەک چۆن لە هەموو وڵاتێک لە دۆخێکی وادا هێزی سەربازی رەوشی وڵات دەگرنە دەست. هەر خۆی وەڵام دەداتەوە دەڵێ لە ترسی کودەتا ئەوەی نەکرد.


دووەم : نیۆرک تایمز دەڵێ بۆ چی رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان کشانەوە لە یارمەتی دانی تورکیا؟


وەڵام، ئەدۆگان دەویست هەموو هاوکاریەکان راستەوخۆ لەرێ گروپی حیزبی عەدالەوە بگاتە هاوڵاتی و جوولەی یارمەتی رێکخراوەکانی بێ ئەرزش بكات، تاوەکو لە هەڵبژاردنی داهاتوو بیکاتە دەستکەوت، بۆیە زۆربەیان ناچر بوون تورکیا جێبێهڵن!


سێیەم: دوای رووداوی بووەلەزەکە گەورەترین دیاردەی دزی لە تورکیا سەری هەڵداوە بە ئاشکرا لە نێو دارو پەردووی باڵاخانە رووخاوەکان خەڵک بەدوای زێڕو پارەو شتی گران بەها دەگەڕێن بیدزن. ئەویش لە ئەنجامی نەبونی ئەمن و
ئاسایشە لە ناوچەی رووداوەکان، تا ئێستا چەندین روداوی کوشتن و تەقە روویداوە لە سەر دزی و پاتاڵ بردن وای کردووە گیانی تیمە فریاگوزاریەکان لەوێ بکەوێتە خەتەر و رابکەن!


چوارەم: کە لە هەمووی خەتەر ترە لە ساڵی ١٩٩٩ یاسایەک دەرچووە  لە تورکیا بۆ بینا کردن، کۆمەڵێ مەرج و رێنمایی  گرنگ و تۆکمەی داناوە بۆ ئەو شوێنانەی لەسەر هێلی بوومەلەرزەن، ئەو کۆمپانیایانەی کاری بیناسازیان دەکرد پابەندی دەکردن، بەڵام لەسەر دەمی ئەردۆگان بە پارە چاوپۆشیان لێ دەکرا، بەتایبەتی لە ناوچە کورد نشینەکان، راپۆرتەکە چەندین نموونەی هێناوەتەوە کە چەندین باڵاخانە لە نێو روخاوەکان بە سەلامەتی ماوەتەوە!


- تائێرە کورتکراوەی راپۆرتی نیۆرک تایمزە


ئەوەی دەبێ بگوترێ ، دوێنێ دەستی گرت بەسەر ناوەندێکی کۆمەک و هاوکاری لێقەوماوان کە هەدەپەی سەرپەرشتی دەکردن.
 رژێمی ئەردۆگان زۆر خەمساردە بۆ بە هاناوەچوونی ناوچە کوردیەکان، هەدەپەش تەنانەت بارەگاکانی خۆشیان داوەتە لێقەوماوان.
- ئەو بوومەلەرزەیە ئەگەر چی قوربانیەکی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام دوو پیلانی گەورەی ئەردۆگانی پەکخست!
یەکیان دەیویست لە رێی بەنداوە زەبەلاحەکانی لەسەر ئاستی جیهان کە زۆرترین ئاوی گلداوەتەوە بیکاتە کارتی فشار بۆ سەر دوو دەوڵەتی ئاو عێراق و سووریا چی بیەوێ  ملکەچیان بکات، ئێستا بەهۆی دروست بوونی درز لە بەنداوەکان، ناچار بووە رێژەیەکی بەرچاو ئاوی بەرداوەتەوە ئەو کارەتەشی سووتا
-  پیلانی دووەمی ناشرینکردنی  هەدەپەی خستبووە بەرنامە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، هەندێ پڕۆژەی بۆ ناوچەکە ئیعلان کردبوو، پێش ئەو رووداوە ، بەڵام ئەویش تیاچوو، هەموو ئاماژەکان  وا پیشانی دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوو ، بوومەلەرزەیەکی تووند بەر رۆحی دەسەڵاتی ئەردۆگان دەکەوێت و بە یەکجاری دوژمنە سەر سەختەکەی کوردان لە دەسەڵات نامێنێت.!!