05:34 - 18/06/2020
هەرێم لەژێر بۆردوماندا؛ عێراق ناڕازییە و هەرێم بێدەنگە
چەند رۆژێکە فڕۆکە تورکییەکان بۆردومانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان
دەکەن و تۆپخانەکانی ئێرانیش تۆپبارانی بەشێک لە ناوچە سنورییەکان دەکەن، تاکو
ئێستا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو جار باڵیۆزی تورکیا و جارێکیش باڵیۆزی ئێرانی بانگکردووە،
بەڵام هەرێمی کوردستان بێدەنگە، بهرپرسانی سهربازی توركیاش باس لهوه دهكهن سهربازگهی تر له ههرێمی كوردستان بكهنهوه.
ئۆپراسیۆنی چنگ-هەڵۆ
رۆژی ١٥ی حوزەیران وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپراسیۆنی چنگ-هەڵۆی راگەیاند،
فڕۆکە تورکییەکان بە بیانووی بوونی بارەگانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوردومانی شنگال، قەرچووخ،
قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکورک و کەمپی ئاوارەکانیشیان لە مەخمور کرد.
هەرچەند وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە ٨٠
پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستانیان بۆردومان کردووە بەڵام پەکەکە رایگەیاند، بەهۆی
هێرشەکانەوە هیچ زیانێکی گیانی بەر گەریلاکانیان نەکەوتووە.
ئۆپراسیۆنی چنگ-پڵنگ
دوو رۆژ دواتر وەزرەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، دەستیان
بە ئۆپراسیۆنی چنگ-پڵنگ کردووە و لەو چوارچێوەیەشدا هێزی کۆماندۆی وڵاتەکە
هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و گەیشتوونەتە ناوچەی هەفتانین.
دواتر وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، کە چەند
پێگەیەکی گەریلاکانی پەکەکەیان پێکاوە، دانیشتوانی ناوچەکەش دەڵێن لەگەڵ تۆپبارانی
تورکیادا ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
عێراق بۆ
تورکیا: بوەستن
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی
هەرێم، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیای کرد و
ناڕەزایەتی بەغدای بە یڵدز راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایان لە باڵیۆزەکەی تورکیا
کردووە، هێرشەکانیان رابگرن و رێز لە سەروەری دەسەڵات و خاکی عێراق بگرن.
تورکیا: بەردەوام دەبین
بەپێی زانیاریی بەشێک لە میدیا عێراقییەکان، باڵیۆزی
تورکیا بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی راگەیاندووە بەردەوام دەبن لە
هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان فاتیح یڵدز بە بەرپرسانی عێراقی
وتووە "ئەم بانگکردنەمان دەرفەتێکی باشە تاکو پێتان رابگەیەنین و دووپاتی
بکەینەوە کە وەک مافیکی رەوای خۆمان بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ پاراستنی
سنور و هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان." ههروهها داوایان له بهرپرسانی عێراقی كردووه كه هێزهكانی پهكهكه دووربخهنهوه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگی یڵدز دەکاتەوە
ئەمرۆ وەزرەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،
بۆ جاری دووەم بانگی باڵیۆزی تورکیایان کردووە و داوایان کردووە تورکیا هێرشەکانی
بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان رابگرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناڕەزایەتی عێراق بە فاتیح
یڵدز راگەیەندراوە و یاداشتی ناڕەزایەتی بەغداش بە زمانێکی توند بە باڵیۆزەکەی
تورکیا دراوە کە داوا کراوە ئەم کار و هێرشە سوکایەتییئامێزانە بوەستێن کە لە ناو
خاکی عێراقدا ئەنجامی دەدەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە کردووە، "بە
توندی سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییەی تورکیا دەکەین کە بۆردومانی خاکەکەمانی کردووە و سەرووەری
وڵاتەکەمانی پێشێلکردووە."
دەشڵێت، "بە تەواوی ئەم دەستدرێژییانە رەتدەکەینەوە
کە پێچەوانەی هاوپەیمانی و رێککەوتنە هاوبەشەکانی هەردوولایە، داواش دەکەین تورکیا
هێرشەکان رابگرێت و هێزەکانیشی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە."
وەزرەتی دەرەوەی عێراق باس لەوەش دەکات، بە مافی خۆیانی
دەزانن بەرگری لە سەروەری و ژیانی هاوڵاتییەکانی بکات و داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش
دەکات بە بەرپرسیارییەتی خۆیان هەستن.
عێراق بۆ ئێران: سەرکۆنەی هێرشەکانتان دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگی باڵیۆزی ئێرانی کردووە،
ناڕزایەتی بەغدای پێراگەیاندووە و داوای وەستانی هێرشەکانی کردووە.
لە راگایەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە، سەرکۆنەی
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی حاجی ئۆمەران دەکات کە بووەتە هۆی زیانی ماددی
بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە و ترسیشی لە دڵی دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە باڵیۆزی ئێرانی راگەیاندووە،
کە بەغدا لەگەڵ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەردوولادایە، بەڵام بە توندی سەرکۆنەی
ئەم هێرشانە دەکات و داوا دەکات تاران رێز لە سەروەری دەسەڵات و خاکی عێراق بگرێت.
هەرێم بێدەنگە
لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێکە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان
لەژێر بۆردومانی تانک و فڕۆکەکانی تورکیادایە، بەڵام هیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ناڕەزایەتی
دەرنەبڕیوە.
تاکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش هیچ راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران و
تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم دەرنەبڕیوە.
ئەمڕۆش وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،
وەزیری پێشمەرگە لێدوانی لەبارەی لهبارهی پرسی هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی ههرێم
بڵاونەكردووەتەوە و ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.
دوای ئەوەی لە شاری ھەولێریش چەند چالاکوانێک ویستیان دژی
ھێرشەکانی تورکیا خۆپیشاندان بکەن، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. له سلێمانییش تا ئامادهكردنی ئهم ڕاپۆرته ڕێگریی دهكرێت له ئهنجامدانی خۆپیشاندانێك لهبهردهم باخی گشتی ئهو شارهدا، ههر چهنده له ئێوارهی رۆژی یهك شهممهی ڕابوردوو له سلێمانی خۆپیشاندانی لایهنگرانی پهكهكه له دژی هێرشی توركیا بهڕێوه چوو.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و
وەزارەتی پێشمەرگە بێدەنگن، تاکو ئێستاش کونسوڵی ئێران و تورکیا لە ھەرێمی
کوردستان بانگھێشتنەکراون تاکو ناڕەزایەتی ھەرێم بەو دوو وڵاتە بگەیەنرێت.
تاکو ئێستا روون نییە پلانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان چییە
و دەیەوێت تاکو کوێ پێشڕەوی بکات، حکومەتی ھەرێم بێدەنگە، حکومەتی عێراقیش تەنھا
راگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە و بانگھێشتی باڵیۆزەکانی تورکیا و ئێرانی کردووە. ههرچهنده بهرپرسێكی سهربازیی به رۆیتهرزی گوتووه كه سهربازگهی تر له ههرێمی كوردستان دهكهنهوه.
ھاوڵاتییەکانی ئەو ناوچانەش بەردەوام لەژێر مەترسی ھێرشەکاندان
و کەس فریایان ناکەوێت، ئەوەی قوربانی یەکەمی ئەم ھێرشانەیە ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانەن. ههروهها باسیش لهوه دهكهن ههموو هاوینێك و لهكاتی چنینهوهی خهلهو خهرمانی جوتیاراندا توركیا ئهو ئۆپهراسیۆنانه ئهنجام دهدرێت و دهبێته هۆی زیانێكی زۆری مادیی بۆیان و بهشێكی زۆری دهغڵ و دانیان دهستوتێت و ناشتوانن بچنهوه بهدهم ئاودانی باخهكانیان،ئهوه سهرهڕای ئهوهی تا ئێستا چهندین هاوڵاتی باشووری كوردستان كهوتوونهته بهر ئهو هێرشانهو گیانیان لهدهستداوه.
به پێی وتهی بهرپرسانی سهربازی توركیا تا ئۆپهراسیۆنهكانیان ئامانجی دیاریكراوی خۆبی نهپێكێت ناگهڕێنهوه...