04:42 - 11/06/2020
په‌رله‌مانى عێراق و كوردستان چیيان كردووه؟
په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه‌و یه‌كێكه له‌پایه‌كانی سیستمی سیاسی وڵاتان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌رله‌مان سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه كه بریتین له چاودێری و به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌ت، لێپرسینه‌وه و ده‌ركردنی یاسا.
په‌رله‌مانی عێراق
له‌دوای ساڵی 2003 وه په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك رۆڵی دیاری هه‌بووه و رێگه‌ی نه‌داوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییه‌وه سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێبپه‌رێنن.
په‌رله‌مانی عێراق و لێپرسینه‌وه
لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیستمی سیاسی نوێ و هاوچه‌رخ له‌جیهاندا، پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌ساڵی 2003 دا گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌پێی ده‌ستوری ساڵی 2005ی عێراق سیستمی سیاسی وڵات كۆماری په‌رله‌مانی دیموكراتییه و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان دراوه‌ته ئه‌و دامه‌زراوه چاودێریه و په‌رله‌مانیش په‌یره‌وێكی ناوخۆی بۆخۆی داناوه كه شێوازه‌كانی چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌تی ڕوونكردووەته‌وه، چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت له‌عێراق چه‌ند بوارێك له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ش (مافی ئاراسته‌كردنی پرسیار و مافی لێكۆڵینه‌وه و بانگهێشتكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاراده‌یه‌ك به یه‌كێك له په‌رله‌مانه كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرێت، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین ره‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌بووه به‌نمونه له‌ساڵی 2006 تا 2010 و له‌ماوه‌ی یه‌ك خولی په‌رله‌مانیدا ته‌نها لێپرسینه‌وه له عه‌بدولفه‌لاح سودانی وه‌زیری بازرگانی كرا له رۆژی 17-5-2009 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه چه‌ند رۆژێك دواتر سودانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و رۆژی 31/ئایار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركرا له‌كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا له‌عێراق هه‌ڵبێت، به‌ڵام دواتر توانی هه‌ڵبێت، ساڵی 2012له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی غیابی 8 فه‌رمانی زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو و فه‌رمانه‌كه‌ش راده‌ستی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی كران بۆ جێبه‌جێكردنی، هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 2017 سودانی ڕووی له لوبنان كرد و 25/1/2018 راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه، سودانی له‌ساڵی 2006 وه پۆستی وه‌زیری بازرگانی وه‌رگرت و به‌یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبی ده‌عوه ده‌دانرا.
له‌خولی دواتری په‌رله‌مانی عێراق و له‌ساڵی 2014-2018 دا چه‌ندین وه‌زیری حكومه‌ت بانگهێشتی په‌رله‌مان كران، رۆژی 11/8/2015 په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی بواری چاكسازی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه بۆی ره‌وانه‌كرابوو، له‌و ماوه‌یه‌دا و رۆژی 25/8/2016 په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی له خالد عوبێدی وه‌زیری به‌رگری وه‌رگرته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها، رۆژی 21/9/2016 په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی له هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی ئه‌و كاته‌ی عێراق وه‌رگرته‌وه به هه‌مان تۆمه‌ت، به‌پێی به‌دواداچوونێكی په‌یسه‌رپرێس له‌و كاته‌دا فشاری گه‌وره‌ی ناوخۆی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له‌و دوو وه‌زیره وه‌رنه‌گرێته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران گوێیان به فشاره‌كان نه‌داوه.
له‌خولی دواتری په‌رله‌مانی عێراق رۆژی 1/12/2019 په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رگرته‌وه، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژمایه‌ره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران، هه‌روه‌ها رۆژی 1/3/2020 محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كشایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌نه‌بوو بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی كۆببێته‌وه، عه‌دنان الزرفی كاندیدی دواتری پێكهێنانی حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو له‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ناهێنێت له پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كشایه‌وه.
به پشتیوانی په‌رله‌مان پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق به‌شه‌فافی به‌رێوه‌ده‌چێت به به‌رده‌وامی راپۆرتی كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وت و تێكرای نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌بازاركردنی نه‌وتی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت و مانگانه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه، په‌رله‌مانی عێراق ساڵانه یاسای بوودجه ئاماده ده‌كات، له دوا هه‌نگاویشدا رۆژی 10/6/2020 په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی ره‌تكرده‌وه و به پێشێلکاری ده‌ستوری و قانونی وه‌سفكرا، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق كاریگه‌رانه به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، حكومه‌تیش هه‌میشه ترسی له چاوی په‌رله‌مان هه‌بووه.
په‌رله‌مانی كوردستان
مێژووی كاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوای راپه‌رین و له 19/5/1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو، زۆری نه‌خایاند رۆژی 1/5/1994 شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیپێكرد و تا ساڵی 1997ی خایاند، به‌ڵام په‌رله‌مان نه‌یتوانی شه‌ڕی ناوخۆ رابگرێت و نه‌شیتوانی هێنانی ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ هه‌رێم بوه‌ستێنێت.
له‌مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا هیچ وه‌زیرێك یان سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی هه‌رێم یان به‌رپرسێكی باڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی متمانه‌ی لێوه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئاگاداری په‌رله‌مان حكومه‌ت گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كرد و تا ئه‌مڕۆش ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی بۆ په‌رله‌مان نه‌ناردووه، ئابوری سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند، نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌رله‌مان وا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌وڵی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم به‌درێژایی مێژوو بۆ ئه‌وه‌بووه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ رۆڵ بكه‌ن، له‌ساڵی 2015 و به‌هۆی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دووساڵ په‌رله‌مان په‌كخرا، له‌و ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارابێت مووچه‌ی كرده چاره‌که موچه و ئێستاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه 27 ملیار دۆلار قه‌رزداره، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزانه دابێت یان ئاگاداری چۆنیه‌تی ئه‌و قه‌رزانه بێت.
حكومه‌ت یاسای په‌رله‌مان جێبه‌جێ ناكات
چه‌ندین یاسا و بڕیاری په‌رله‌مان هه‌ن كه حكومه‌ت جێبه‌جێی نه‌كردوون له‌وانه‌ش یاسای ژماره 11ی ساڵی 2013 ی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و یاسای ژماره 7ی 2014ی تایبه‌ت به‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و یاسای ژماره 4ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به‌ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان و یاسای ژماره 12ی ساڵی 2012 یاسای به‌خاوه‌نكردنی خانوی نیشته‌جێی حه‌ره‌می گونده‌كان له‌سنوری شاره‌وانیه‌كانی هه‌رێم، و یاسای ژماره 22ی ساڵی 2007ی تایبه‌ت به‌نه‌وت و غازی هه‌رێم، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی بواری هه‌نارده و سندوقی هه‌رێم بۆ نه‌وت و غاز تائێستا دروستنه‌كراون.