01:21 - 12/05/2020
تێکۆشان لەناو دڵی دوژمن‌دا
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من، لە بسکت ڕەشترە مانگەشەوی من!
بەرلەوەی
لەسێدار و شەهید بکرێت، سەدام حسێن سەرۆکی دیکتاتۆری پێشووی
عێراق لە زینداندا سەردانی دەکات و پێی دەڵێت چیت دەوێت ئێمە جێبەجێی دەکەین بەڵام
دەست لە کاری سیاسی هەڵبگرە، ئەویش دەڵێت،" من کورد و کوردستانیم و بە
سەرفرازیەوە لە ڕێگەی ئازادی خاک و گەلەکەم گیانم بەخت دەکەم."
ئەو
بەسەرهاتەی لەسەرەوە باسمان کرد، بەسەرهاتی لەیلا قاسم ژنە تێکۆشەر و ئازادیخوازی
گەلەکەمانە کە بە لەسێدارەدانی لە لایەن حکومەتی بەعسەوە نەک تەنها کورد بێدەنگ
نەبوو، بە پێچەوانەوە بە هەزاران کچی کورد ناویەوە ناونران و خەباتی ڕزگاریخوازی
گەلی کورد گەیشتە لوتکە.
لە
منداڵەوە بە هەستی نیشیمانپەروەری پەروەردەکرا
زوڵم
و زۆرداری ڕژێمی عێراق له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد، هه‌ر له منداڵییه‌وه كاریگه‌ریی
له‌سه‌ر له‌یلا دروست كردووه و هۆگری نیشتیمان و وڵاتی كردووه، ڕۆحی
یاخیبوونی له ناخیدا دروست كردووه، سەرەنجام ویست و ھەستی پێداگری له‌سه‌ر
ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كه‌ی گەشەی کردووە. سه‌بیحه قاسم-ی خوشكی له‌یلا
له‌و باره‌یه‌وه به‌سه‌رهاتێك ده‌گێڕێته‌وه: "ساڵی ١٩٥٩ سه‌ردانی به‌غدامان
كرد، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌سه‌ر حوكم بوو. ڕۆژێك بیستمان ئاهه‌نگێك
هه‌یه، بڕیارماندا ئێمه‌ش بچین سه‌یری بكه‌ین. له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری
خه‌ڵكێكی زۆر كۆبووبوهوه و دروشمیان بۆ پشتیوانی له عه‌بدولكه‌ریم قاسم لێ ده‌دا،
له‌یلا داوای له باوكی كرد بیخاته سه‌رشانی، باوكی به قسه‌ی كرد و هه‌رئه‌وه‌نده
له‌یلای خسته سه‌ر شانی خۆی، له‌یلا به ده‌نگێكی به‌رز ده‌ستی كرد به وتنەوەی
دروشم بۆ کورد و کوردستان."
قۆناغی
لەدایکبوون و خویندن
ژنه تێكۆشه‌ری كورد له‌یلا قاسم له ساڵی ١٩٥٢ له
گوندی بامیلی سه‌ر به شاری خانه‌قین له خێزانێكی هه‌ژار و نیشتیمانپه‌روه‌ری
كورد له‌دایكبووه. قاسم حه‌سه‌ن-ی باوكی له‌یلا، كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی نه‌وتی
ئه‌ڵوه‌ند بووه. هه‌موو خوشك و براكانی له‌یلا (سه‌بیحه، سه‌لام، سه‌فا، سه‌ڵاح)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ریكی خوێندن بوون، هه‌ریه‌كه‌شیان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی
خێزانه‌كه‌یان كاریان كردووه.
له‌یلا قاسم، له
ساڵی ١٩٥٨ له شاری خانه‌قین ده‌ستی به خوێندن كردووه و قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی
و دواناوه‌ندی هه‌ر له خانه‌قین سه‌ركه‌وتووانه ته‌واو كردووه. له ته‌مه‌نی
منداڵییه‌وه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه و گرنگی به هاوڕێیه‌تی داوه.
كه‌سوكاری له‌یلا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌یلا هه‌میشه ئاگاداری هاوڕێكانی
بووه و گرنگی به بارودۆخی ژیانی ھاوڕێکانی داوه و هاریكاری كردوون.
هاوڕێی منداڵی له‌یلا،
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئه‌حلام مه‌نسووری ده‌ڵێت،"له‌یلا، هه‌ر به منداڵییه‌وه
كچێكی چالاك و وریا بوو، هه‌میشه سه‌یری ئاسمان، مانگ و ئه‌ستێره‌كانی ده‌كرد،
كچێك بوو حه‌زی له زانین ده‌كرد، بۆیه له خوێندنیشدا زۆر زیره‌ك بوو."
زانکۆی بەغدا و
دەستپێکی خەباتی نەتەوەیی
له‌یلا له ساڵی ١٩٧١
له به‌شی كۆمه‌ڵناسیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غداد وه‌رگیراوه. باوكی له‌یلا كه
پێداگربووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له‌یلا له خوێندن، بڕیار ده‌دات ماڵیان
بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا. دواتر له هه‌مان ساڵدا له ڕێی سه‌لام قاسم-ی براگه‌وره‌ی،
له‌یلا په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورده‌وه كردووه و له ڕیزه‌كانی «یه‌كێتی
قوتابیانی كوردستان» ده‌ستی به تێكۆشان كردووه. له‌یلا قاسم كاریگه‌ری به‌رچاوی
هه‌بووه له ڕێكخستن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خوێندكاره كورده‌كانی زانكۆی به‌غدا. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا له‌یلا پێداگری له‌سه‌ر یه‌كسانی ژن و پیاو كردووه و بۆ به‌شداری ژنان
له تێكۆشان و چه‌سپاندنی یه‌كسانی هه‌وڵی زۆری داوه.
لەیلا قاسم لەگەڵ
یەکێک لە ھاوڕێکانی خۆی بە ناوی «جەواد هەمەوەندی» په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بوو.
جه‌واد، ئه‌ندامی پارتی دێموكراتی كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كارگه‌یه‌كی
زه‌یت له به‌غدا كاری ده‌كرد، جه‌واد و له‌یلا بەیەکەوە خەبات و چالاکییان ده‌كرد،
ئه‌شقی خۆیان و ئه‌شقی ئازادی كوردستانیان ئاوێته‌ی یه‌ك كردبوو. لەیلا ھەر له
ڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە.
لەیلا پێی وابوو
پێویستە خەبات لەناو دڵی دوژمن‌دا بکرێت
ڕژێمی بەعس له به‌هاری ١٩٧٤ بۆردومانی شارۆچكه‌كانی قه‌ڵادزێ
و هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و به سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی. ھەر لەو کاتانه‌دا ھەزاران
گەنجی کورد ڕوویان لە شاخەکان کرد و بوون بە پێشمەرگە. لەو کاتەدا لەیلا قاسم و
جەواد ھەمەوەندی و نەریمان فوئاد و ھەندێک لە ھاوڕێکانی دیكه‌یان، پێیان باش بوو
خەبات و تێکۆشان لە شارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمن‌دا بکرێت و بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لە بەغدا
بەردەوامیان بە تێکۆشان‌دا.
لەیلا و جەواد لە
سەرەتای ساڵی ١٩٧٤ بەیەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی‌یان لەسەر کورد ئەنجامدا و
هەوڵیاندا بڵاوی بکەنەوە، بەڵام بەھۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد
و ڕژێمی عێراق نه‌یانتوانی بڵاوی بكه‌نه‌وه.
دەستگیرکردنی لەیلا
قاسم
شەوی ٢٨-٢٩ ی نیسانی
١٩٧٤ لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، حەسەن حەمە ڕه‌شید،
ئازاد سلێمان و نه‌ریمان فوئاد) لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفره‌وانی ھێزەکانی ئاسایش
و سەربازی ڕژێم لە بەغدا دەستگیرکران.
ڕۆژنامەی «سه‌وره»ی
زمانحاڵی ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی
لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی ڕاگه‌یاند و وەک تێرۆریست، تێکدەر و گێڕەشێوێن ناوزه‌دیان
كردن.
ئه‌حلام مه‌نسوور كه
له هه‌مان كاتدا و له هه‌مان زانكۆ له به‌شی كوردی خوێندوویه‌تی باس له ڕۆژێك
به‌ر له ده‌ستگیركردنی له‌یلا قاسم ده‌كات و ده‌ڵێت،"سڵاوم له له‌یلا كرد،
به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه به ساردی وه‌ڵامی دامه‌وه و په‌شۆكاو دیاربوو." ده‌رباره‌ی
كاتی ده‌ستگیركردنی له‌یلا، سه‌بیحه-ی خوشكی له‌یلا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات
ویستوویه‌تی بۆ سه‌ردانێك له‌یلا له‌گه‌ڵ خۆی ببات بۆ جه‌له‌ولا، به‌ڵام دواتر له‌یلا
پێی گوتووه كه ناتوانێ له‌گه‌ڵی بچێت. سه‌بیحه قاسم له زاری دایكییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه
و ده‌ڵێت: "دایكم گوتی: دره‌نگانی شه‌و بوو هێزێكی زۆری چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر ماڵمان و پرسیاری له‌یلایان كرد. له‌یلاش هات و خۆی پێناساندن، به‌ڵام باوه‌ڕیان
پێ نه‌كرد و گوتیان: تۆ له‌یلا نیت، له‌یلا سه‌رۆك سه‌ددام و هه‌موو حكوومه‌تی
توڕه كردووه. دواتر له‌یلا ناسنامه‌ی زانكۆی پیشاندان، ئینجا باوه‌ڕیان كرد و به
بیانووی لێكۆڵینه‌وه و پرسیاركردن لێی، ده‌ستگیریان كرد و له‌گه‌ڵ خۆیان
برد."
دادگایی‌کردنی لەیلا
قاسم و سەردانی سەدام حسێن بۆ زیندان
لەیلا قاسم و هاوڕێکانی
لە زینداندا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە دەدرێن ، بەڵام ورە بەرزی و
بەهێزبوونی هەستی نەتەوایەتی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی هەموو ڕێ و ڕێبازە
ئەشکەجەکانی ڕژێمی بەعس دەشکێنن و لە زیندانیش‌دا لەیلا قاسم دەست بە ڕێکخستنی
زیندانیان دەکات.
بەرپرسە ئەمنیەکانی
ڕژێم زۆر هەوڵیاندا کە لەیلا پەشیمان بکەنەوە و تەنانەت ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەو
کاتەی عێراق داوای له له‌یلا كردووه نامه‌یه‌كی په‌شیمانبوونه‌وه بۆ سه‌ددام
حسێن بنووسێت، به‌ڵام له‌یلا ڕه‌تیكردۆته‌وه و له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر
من له كارێكی خۆم له‌م ژیانه‌دا په‌شیمان بم، ئه‌وه‌یه: زوو ده‌مرم، به‌بێ ئه‌وه‌ی
بتوانم ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ گه‌له‌كه‌م خه‌بات بكه‌م. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت داوای
لێبووردن له كه‌سێك بكه‌م، ئه‌وا داوای لێبووردن له گه‌لی كورد ده‌كه‌م، چونكه
له ڕاستیدا من بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌م كه‌م خه‌باتم كردووه."
بەر لەسێدارەدانی
دایکی لەیلا قاسم لە زیندانی ئەبوغرێب سەردانی دەکات و لەو چاوپێکەوتنەدا لەیلا
قاسم بە دایکی دەڵێت،"سەدام حسێن سەردانی کردووم. سه‌ددام پێی گوتم چیت ده‌وێ
بۆت ده‌كه‌م. داوای لێ كردم په‌شیمان ببمه‌وه، له به‌رانبه‌ردا نه‌ك هه‌ر ئازادم
ده‌كات، به‌ڵكوو چیم بوێت بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م ده‌یكات و منیش پێم گوت، با پێت
بڵێم من كوردم و كوردستانیم. سه‌ددام توڕه بوو، گوتی به‌خوا ئیعدامت ده‌كه‌م - به‌خوا
چاوت ده‌ردێنم. منیش وه‌ڵامم دایه‌وه و پێم گوت، من بكوژن، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه
بزانن كه به كوشتنی من هه‌زاران كورد له خه‌وی گران بەئاگا دێنه‌وه."
دوای ئەوش لە ١٢ی
ئایاری ساڵی ١٩٧٤ لەیلا قاسم و هاوڕێکانی (جه‌واد هه‌مه‌وه‌ندی، حەسەن حەمە ڕه‌شید،
ئازاد سلێمان و نه‌ریمان فوئاد) لە زینداندا لەسێدارەدران.
زوڵمی ڕژێمی بەعس
لەسەر خانەوادەی لەیلا قاسم
ڕژێمی بەعس دوای له‌سێداره‌دانی
ئەو تێکۆشەرانە، ته‌رمه‌كانی لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی نەدایهوه بە
بنەماڵەکانیان و له شاری نه‌جه‌ف به‌خاكی سپاردن و دواتر سه‌لام قاسم-ی برای له‌یلا،
به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌یلای خوشكی ناردووه بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی
قوتابیانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له لایه‌ن به‌عسییه‌كانه‌وه شه‌هید
كرا. باوكی له‌یلا له پاڵاوگه‌ی دۆره‌وه گواسترایه بۆ 'شوێنی فرۆشتنی قلێنهی
غاز' له كاتێكدا باوكی له‌یلا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندن بوو. هه‌روه‌ها
یه‌كێك له براكانی كه ٣ هه‌فته بوو دامه‌زرابوو، دوورخرایەوه بۆ سه‌ماوه. سه‌بیحه‌ی
خوشكیشی بۆ دهۆك گواسترایه‌وه. دایك و باوكی ماوه‌یه‌ك دواتر به خه‌م و په‌ژاره‌ی
له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كانیان 'له‌یلا قاسم و سه‌لام قاسم' كۆچی دواییان كرد.
هێمنی شاعیر بۆ له‌یلا
قاسم نووسیویه‌تی:
کە تۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من لە
بسکت رەشترە مانگەشەوی من
برۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازەکە
ناوبانگی پتر دەرکرد ئەوی من
بزەی ھاتێ، وتی جەلادی خوێری!بە کەیفی
خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە میدالی ئیفتخارەکە بوومە
قارەمانی میللەتی خۆم
جگه‌رخوێنی شاعیری گەورەی کوردیش له
به‌رانبه‌ر ئازایەتی و خۆڕاگری لەیلا قاسم دەڵێت"
لەیلا کەچا مید و مەداجانێ خوە دا د
بەر مە دا
بژین ھەچی کۆ جانفیداخوەش بن ژ تە ژار
و گەدا
لەیلا چراخا شەڤرەشەوێ روو ل کوردان
کر گەشە
کوشتن ب مە کوردان خوەشەزۆرداری ئێدی
نامەشە!
لەیلا بژی، سەد ئافەرینژ بۆ مە بوویە
ئۆل و دین
دیسا ل من دەر بوون برینھەتا جگەر من
بوویە خوین!