02:39 - 07/05/2020
گۆڕان "بێ گره‌نتى"نه‌چووه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى كازمییه‌وه
فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، شه‌وى رابردوو به فه‌رمى بایكۆتى ده‌نگدانى كرد به كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى و نه‌چووه هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه، فراكسیۆنه‌كه پێى وایه، ده‌بوو ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى كازمى په‌یوه‌ست بكرێت به به‌ڵێن و گره‌نتى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، بۆ مافه دارایى و سیاییه‌كانى كورد، به‌ڵام كورد بێ گره‌نتى زۆرینه‌یان ده‌ستیان بۆ كازمى به‌رزكرده‌وه. گۆڕان بێ گره‌نتى و به‌ڵێنى قسه‌ى كۆنكرێتى ئاماده‌نه‌بووه بچێته شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ى كازمییه‌وه.
گۆڕان ده‌یویست هه‌موو فراكسیۆنه‌كان به هاوبه‌شى بە مەرج دەنگ بە کازمی بدەن
فراكسیۆنى گۆڕان دووشه‌ممه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا، به كۆنوسێكه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى دیكه ئاماده‌یان كردبوو، ده‌یانویست ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه ببێته وه‌ره‌قه‌ى هاوبه‌شى كورد و بخرێته سه‌رمێزى مسته‌فا كازمى، كه داواكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى تێدا ریزكرابوو، هاوكات گۆڕان ده‌یویست به هاوبه‌شى هه‌موو فراكسیۆنه‌كان گره‌نتى و به‌ڵێنى كازمى بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى كورد، بكه‌نه مه‌رج و په‌یوه‌ستى بكه‌ن به ده‌نگدان به كابینه‌كه‌وه.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، فراكسیۆنى گۆڕان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆكان دیدارێكیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى رێكخست، له‌و دانیشتنه به‌ڕوونى به كازمییان گوتبوو، ده‌نگدان و پشتیوانى لایه‌نه‌كانى دره‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به كابینه‌كه، په‌یوه‌سته به پشتیوانى كازمى بۆ داواكارییه‌كانى كورد، وه‌ك بوودجه و مووچه، كێشه‌ى جوتیاران، مادده‌ى ١٤٠و به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه.
كازمى به‌ڵێنى كۆنكرێتى نه‌داوە بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییەکانی کورد
به‌گوته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كان، كازمى به‌ڵێنى كۆنكرێتى پێنه‌داون بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكارییانه، ئه‌گه‌رچى نیازباشى خۆى راگه‌یاندووه و تێگه‌یشتنى هه‌بووه بۆ داواكارییه‌كان، به‌ڵام قسه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌كردووه.
دواى ئه‌وه شاندى گۆڕان په‌یوه‌ندى به هه‌ردوو سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى و پارتی-یه‌وه كردووه، پێى گوتوون ئێستا كه شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، با ئه‌م مه‌رجانه بخه‌نه به‌رده‌م كازمى و بیكه‌ن به مه‌رجى كورد بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى كازمى، به‌هار مه‌حمود بۆ په‌یسه‌ر گوتى، هه‌ردوو سه‌رۆك فراكسیۆن بۆچوونیان باش بوو بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه. به‌ڵام له كۆتاییدا هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌كى هاوبه‌ش نه‌كرا به مه‌رجى كورد بۆ كازمى و كابینه‌كه‌ى و حكومه‌ته‌كه‌ى تێپه‌ڕى.
پێمان خۆش بوو ئه‌وه‌ى ئێمه داوامان ده‌كرد، ببوایه به داواكارى هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى:"ئێمه كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كازمى كرد و مه‌سه‌له‌ى بوودجه و مووچه و مادده‌ى 140 و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌مان له‌گه‌ڵ باسكرد، به‌ڵام هیچ به‌ڵێنێكى كۆنكرێتى نه‌دا، سه‌یرى به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌شمان كرد، درێژكراوەی كابینه‌كانى پێشخۆیه‌تى و له‌وانه‌یه هیچ چاره‌سه‌رێكى پێ نه‌بێت، نه بۆ عێراق و نه بۆ هه‌رێمى كوردستانیش".
گوتیشى:"كه بینیمان و قسه‌مان له‌گه‌ڵ كرد، هه‌ندێك ته‌فاهومى هه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌تانه، به‌ڵام ئێمه هه‌ستمان كرد كه هه‌ندێك فشارى دیكه‌ى له‌سه‌رە وه‌كو خۆى ناتوانێت، ئه‌وه‌ى كه ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكات، هیچ به‌ڵێنێكى كۆنكرێتى به ئێمه نه‌دا".
دواجار بێ گره‌نتى زۆرینه‌ی کورد ده‌ستیان بۆ كازمى به‌رزكرده‌وه
فراكسیۆنى گۆڕان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، چه‌ند جارێك هه‌وڵیانداوه لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌كڕیزى مامه‌ڵه بكه‌ن و یه‌ك وه‌ره‌قه‌ى هاوبه‌ش پێشكه‌شى كازمى بكه‌ن و به مه‌رجى داواكارییه‌كانى كورد ده‌نگى پێبده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به‌دینه‌هات:"ئێمه پێمان خۆش بوو ئه‌وه‌ى ئێمه داوامان ده‌كرد، ببوایه به داواكارى هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام ئیتر واى لێهات له كۆتاییدا ئێمه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان وه‌رگرت".
كورد له كابینه‌كه‌ى كازمى به سه‌ره‌تایه‌كى خراپ ده‌ستیپێكرد، نه‌یتوانى هیچ كام له داواكارییه‌كانى خۆى له به‌رنامه‌ى وه‌زارى كازمى جێبكاته‌وه‌و هیچ مه‌رجێكى نه‌بوو بۆ ده‌نگدان به كازمى، جگه له تێبینى له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى هه‌ندێك ناوى كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان. دواجار بێ گره‌نتى زۆرینه‌یان ده‌ستیان بۆ كازمى به‌رزكرده‌وه.