04:42 - 04/05/2020
لامه‌ركه‌زیه‌ت كارتى فشاره یاخود پرۆژه‌یه‌كى جددى؟
پرسى جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى زینى وه‌رتێ و ئاڵۆزبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى جارێكى دیكه گه‌رمبوویه‌وه. ئه‌مجاره یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستانیش هاوشێوه‌ى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێستا و پێشوو بانگه‌شه بۆ جێبه‌جێكردنیى ئه‌م سیستمه ده‌كات. كه ١٠ ساڵێكه له‌دواى دروستبوونى گۆڕان و سه‌رهه‌ڵدانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه، خراوه‌ته سه‌رمێزى ده‌سه‌ڵات و هێشتا مه‌یلى جددى نییه رووه‌و جێبه‌جێكردنى.
كورته‌یه‌ك بۆ لامه‌ركه‌زى
لامه‌ركه‌زیى وه‌ك شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى ئاسۆییه بۆ ده‌سه‌ڵات، تێیدا هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتى ئەوتۆى بۆ شۆڕده‌كرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى كارووبارى ئیدارى و دارایى خۆى، ئه‌مه‌ش به یاسا رێكده‌خرێت له په‌رله‌مانه‌وه. په‌رله‌مانى كوردستان ساڵى ٢٠٠٩ یاساى ژماره سێى بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام هه‌م یاساكەی لامه‌ركه‌زى كرچوكاڵه و هه‌میش به كه‌مى یاخود هه‌ر جێبه‌جێنه‌كراوه.
ره‌وایى خواستى لامه‌ركه‌زیى
پێویستى و گرنگى خواستى جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیى له هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكه، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات خۆشى و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ره‌تیناكه‌نه‌وه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش باس له گرنگى جێبه‌جێكردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام له واقیعدا هه‌نگاوه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه رۆیشتوون و ده‌سه‌ڵاتى زیاتر له سه‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت كۆككراوه‌ته‌وه‌و پارێزگا‌و یه‌كه ئیدارییه‌كان زیاتر په‌یوه‌ست كراون بە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو له سلێمانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیه‌ت پێكهێنا و بڕیاره لیژنه‌كه راسپارده‌كانى بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنى.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى دوایى جیاواز له رابردوو مه‌یلى یه‌كێتى تێدا ده‌بنرێت. به‌پێى دوایین راگه‌یه‌ندراوى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه داواكراوه كه لامه‌ركه‌زیى وه‌ك ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان جێبه‌جێبكرێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م چه‌ند رۆژه كۆڕایى زیاتر هه‌یه له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت، به‌ڵام چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى، ئه‌م خواسته‌ى ئێستا باسده‌كرێت زۆرتر كارتى فشاره‌و په‌یوه‌ندیداره به ململانێى سیاسییه‌كانه‌وه، وه‌ك له‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كى جددى و خواستێكى راسته‌قینه بێت كه ئامانجى لێى به‌دیهێنانى دیموكراسیى خۆجێیى بێت.
كاتى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه
جموجوڵه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و په‌یامه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، دواى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و گرژییه هات كه له‌ناوچه‌ى زینی وه‌رتێ له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى دروستبوو، ئه‌گه‌رچى له هه‌مان كات كێشه‌ى مووچه‌ش به‌رۆكى خه‌ڵكى گرتووه، به‌ڵام هێنانه پێشه‌وه پرسى ره‌واى لامه‌ركه‌زییه‌ت له سه‌روه‌ختى روودانى كێشه‌ى سیاسی نێوان حزبه‌كاندا. خواستى ره‌واى خه‌ڵك بۆ جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى لامه‌ركه‌زیى تێكه‌ڵى كێشه سیاسییه‌كان ده‌كات و جێبه‌جێكردنى ئاڵۆزتر ده‌كات.
سه‌ركردایه‌تى نوێ
له‌دواى كۆنگره‌ى یه‌كێتییه‌وه، پارتى تا ئێستا وه‌ك حزب مامه‌ڵه‌ى فه‌رمیى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى نوێى یه‌كێتى نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن بەڵام كۆبونەوەكە نەكرا ونێوانى سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو حزب له دۆخێكى نا ئاساییدایه‌و په‌یوه‌ندییان له‌نێواندا نه‌ماوه.
دیارنییه ئه‌گه‌ر نێوانى هه‌ردوو حزب وه‌ك پێشوو ئاسایى بوویه‌وه‌و سه‌ركردایه‌نى نوێى یه‌كێتى په‌یوه‌ندییان درووستكرده‌وه، یه‌كێتى به‌هه‌مان شێوه پێداگرى ده‌كات بۆ جێبە‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیه‌ت، یاخود ئه‌م خواسته‌ى ئێستا كارتى فشاره بۆئه‌وه‌ى پارتى واقیعى نوێی یه‌كێتى قبوڵ بكات و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات.
دووئیداره‌یى و لامه‌ركه‌زى
هێنانه پێشه‌وه‌ى لامه‌ركه‌زیى هاوكات له‌گه‌ڵ باس‌وخواسى دووئیداره‌یى، به‌زیان بۆ پرسى لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌شكێته‌وه، واده‌كات ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌وه زیاتر سڵ بكاته‌وه له لامه‌ركه‌زییه‌ت و وا بخوێنرێته‌وه كه وێنه‌یه‌كى دیكه‌ى دوو ئیداره‌ییه، ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیى ئاڵۆزتر ده‌كات. تەنانەت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستا‌و پێشووش داوای لامەرکەزییەک دەکەن دووربێت لە دووئیدارەیی بەپێچەوانەوە پشتیوانی لامەرکەزی ناکەن ئەگەر سەربکێشێت بۆ دووئیدارەیی، بەوجۆرە تەنانەت رای گشتیش لێی دەتەکێتەوە.
چونكه به‌پێچه‌وانه‌وه لامه‌ركه‌زیى شۆڕكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئیدارى و داراییه، ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و سیاسى واتە په‌رله‌مان و حكومه‌ت وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، تێیدا یه‌كێتى خاك و یه‌كێتى سیاسى پارێزراو ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ خواستى جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زیى كێشه كۆنه‌كان زیندووبكرێنه‌وه كاره‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت، لامه‌ركه‌زییه‌ت له بنه‌مادا واته پێكه‌وه گونجان و پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى ده‌سه‌ڵات گواستنه‌وه و ئه‌وه‌ش به لێكتێگه‌یشتن دێتە دى و هه‌ر گرژییه‌ك كاره‌كه زیاتر دواده‌خات.
خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات
له كابینه‌ى پێشووى حكومه‌ت چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكى گرنگ له پارێزگاكان سه‌ندرایه‌وه و له‌م كابینه‌ش ئه‌و بڕیارانه به‌رده‌وامن، حكومه‌ت بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى خراپ به‌كارهێنراون بۆ نمونه له دابه‌شكردنى زه‌وى یاخود كردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه یاخود مۆڵه‌تى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى دیكه.
ئه‌گه‌رچى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له پارێزگاكان باش نییه و له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتیان بۆ شۆڕبكرێته‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌و ده‌سه‌ڵاتانه نابێت ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنن بۆ ده‌ستوه‌ردانى حزب له حكومه‌تى خۆجێیى یاخود گه‌نده‌ڵى و پێشێلكارى به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت چاودێرى توند بكرێت و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێبدرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و چاودێرى.
ئه‌و"خراپ به‌كارهێنانه‌ى ده‌سه‌ڵات" له‌رابردوودا به زیان بۆ پرسى لامه‌ركه‌زى شكاوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه لامه‌ركه‌زییه‌ت جێبه‌جێبكرێت و چاودێرى حكومه‌تیى خۆجێیى بكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌رگیرانه‌وه.
لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ك كاردانه‌وه
له كابینه‌ى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى زۆرترى پێ‌درابوو به‌جۆرێك هه‌موو كارووبارێكى سنورى سلێمانى، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌ى پێ سپێردرابوو، به‌ڵام له‌م كابینه دۆخه‌كه به‌و جۆره نییه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌مان ده‌سه‌ڵات نین. ئه‌گه‌ر هێنانه پێشه‌وه‌ى سیسته‌مى لامه‌ركه‌زیى كاردانه‌وه‌ى ئه‌مه بێت، واته هه‌ر كات ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌جۆرێكى دیكه دابه‌شكرانه‌وه پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زى بخرێته لاوه. ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانییه‌كانى جێبه‌جێكردنى سیسته‌مه‌كه درێژتر ده‌كاته‌وه. لامه‌ركه‌زییه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا باشتره پرۆژه‌و ستراتیژ بێت، نه‌ك كاردانه‌وه‌و تاكتیك بۆ قۆناغێكى سیاسى.
هه‌نگاوه‌كانى پێشوو
له‌كابینه‌ى پێشوو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، گله‌یى و ره‌خنه‌ى هه‌بوو له‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئاڵوگۆڕى له پۆسته‌كانى حكومه‌تى خۆجێى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پێچه‌وانه‌ى هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مه‌ش گومان له جددیه‌تى هه‌نگاوه‌كانى ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنى لامه‌ركه‌زییه‌ت دروست ده‌كات.