10:44 - 01/05/2020
هه‌رێمى كوردستان له ١٠ ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانى جیهانه‌و قاسهكهى به‌تاڵه
نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له عێراق له دێر زه‌مانه‌وه جێگه‌ى بایه‌خى جیهان بوون به‌پێى قۆناغه مێژوییه‌كان، ره‌نگه عێراق یه‌كێك بێت له‌و دهستهبژێرانهى دونیا كه مێژووى ئابورى و نه‌وته‌كه‌ى هێنده‌ى مێژووى خودى وڵاته‌كه ته‌مه‌نى هه‌یه و ره‌نگه تاكه وڵاتیش بێت كه خودى خاك و سنووره‌كه‌ى له تارمایى نه‌وتدا بنیادنراوه یان دروستتر عێراق نه‌بووه‌ته خاوه‌نى نه‌وت، به‌ڵكو نه‌وتێكى بێ‌شومار بووه‌ته خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت و ناونراوه عێراق.
سه‌رچاوه‌ى مێژوویى له‌باره‌ى نه‌وتى عێراق زۆرن، به‌ڵام هه‌موان له‌وه‌دا كۆكن كه له‌ساڵى 1927ى زاینى یه‌كه‌م بیره‌نه‌وتى عێراق له كه‌ركوك خراوه‌ته‌كار و دواى 12 مانگ له‌و بیره‌نه‌وته، كێڵگه‌ى عه‌ینزاله له موسڵ خراوه‌ته‌كار و دواى 10 ساڵیش كێڵگه‌ى زه‌به‌لاحى "ئه‌لزوبێر" له به‌سرا په‌ره‌یپێدراوه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه دوورتر ده‌ڕۆن بۆ نه‌وتى عێراق و ته‌نانه‌ت باس له شارستانیه‌ته كۆنه‌كانى پێش زاین ده‌كه‌ن، بۆ نمونه له كتێبى"نهێنییه‌كانى سه‌رده‌مى بابلى له عێراق" كه په‌یوه‌سته به مێژوو و شارستانییه‌تى بابلییه‌كان له به‌شێكیدا به روونى باس له نه‌وت ده‌كات له‌سه‌رده‌مى بابلییه‌كان و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه "1800 ساڵ پێش زاین" كانزا سروشتییه‌كانى ژێر زه‌وى بۆ روناككردنهوه به‌كارهاتووه، كه بهبڕواى مێژوونوسان مه‌به‌ست له كانزا سروشتییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌وت بووه و به‌كارهێنانیشى وه‌ك سه‌رچاوه‌ى رووناكى له‌رێگه‌ى سوتاندنه‌وه، گریمانه‌ى دروستى لێكدانه‌وه‌كه كه ئه‌و كانزایهى بابلییه‌كان شه‌وانى ماڵه‌كانیان پێ رووناك كردووه‌ته‌وه خودى نه‌وت بووه له راستى نزیكتر ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى نه‌وت ده‌وڵه‌تێكیان دروستكرد و ناونرا عێراق
له‌دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و له سه‌روبه‌ندى دابه‌شكردنى غهنیمهكانى رووخاندنى ده‌وڵه‌تى عوسمانى، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له هه‌وڵى داڕشتنه‌وه‌ى سنوره‌كانى خاكى میزۆپۆتامیا بوون، ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌پێى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له هه‌ریه‌ك له كۆنگره‌ى (قاهیره – سهمیرامیس 1921) و كۆنگره‌ى (سان ریمۆ 1922) و سه‌ره‌نجامیش كۆنگره‌ى "عهقیر" له (2/12/1922) كه تایبه‌ت بوون به داڕشتنه‌وه‌ى سنورى نێوان ویلایه‌ته‌كانى سه‌رده‌مى عوسمانى، نوێنه‌رایه‌تى عێراق و سعودیه له‌و كۆنگرانه‌دا نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌نجام نوێنه‌رى عێراق كه "سه‌بیح به‌گ" وه‌زیرى ئه‌شغال و گه‌یاندن بوو به نوێنه‌رایه‌تى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ به‌شدارى ده‌كرد و نوێنه‌رى سعودیه‌ش عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا سعودییه‌كان رایان وابوو كه پێویست ناكات سنوور له‌ناو خاكى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا ده‌ستنیشان بكرێته‌وه و داوایان ده‌كرد هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌پێى پێگه‌ى خێڵ و هۆزه‌كان ئیداره بدرێت، به‌ڵام عێراق پێداگرى له ده‌ستنیشانكردنى سنوورى خۆى ده‌كرده‌وه و به‌پێى داواكارییه‌كه‌ى عێراقیش له باشوره‌وه سنورى وڵاته‌كه‌ى تا 12 میل نزیكى ریاز درێژده‌بێته‌وه، دواى نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام سه‌ره‌نجام نوێنه‌رى به‌ریتانیا نهخشهیكى ئاماده‌كراوى خسته‌به‌رده‌م هه‌موان كه تێیدا ئه‌م سنوورانه‌ى ئێستاى تێدا ده‌ستنیشانكرابوو، هه‌ربۆیه یه‌كه‌م ناكۆكى دواى رووخانى عوسمانى له‌نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتى ناوچه‌كه عێراق و سعودیه‌دا بوو، دواى ده‌ستنیشانكردنى سنووره‌كانیش ئیدى سه‌رده‌مى دۆزینه‌وه و په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستیپێكرد و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داواى له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى خۆى كرد گرنگى به نه‌وتى ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بده‌ن، له‌كاتێكدا به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساش هه‌وڵیان ده‌دا ته‌واوى نه‌وتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆخۆیان بێت، تا گه‌یشت به سایكس پیكۆ كه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه فه‌ره‌نسا پشكێكى گه‌وره‌ى له نه‌وتى عێراق پێدرا له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستى له ویلایه‌تى موسڵ هه‌ڵگرت بۆ هێزه‌كانى به‌ریتانیا.
مه‌به‌ست له‌م سه‌رده مێژوییه خێرایه ئه‌وه‌بوو كه زلهێزه‌كانى جیهان له‌كاتێكدا به بۆنى نه‌وت مه‌ست بوبوون نه‌ك سنورى وڵاته‌كانى دواى جه‌نگى جیهانى به‌دیاریكراوى عێراقیان داڕشته‌وه، به‌ڵكو له‌ناوخۆى عێراقیشدا ویلایه‌ته‌كانیان داڕشته‌وه كه دواتر سیماى پارێزگایان وه‌رگرت.
رۆڵى نه‌وت له گۆڕینى سیستمه سیاسییه‌كانى عێراقدا
له مێژووى عێراقدا كه هیچكات به ئاشتى سه‌رده‌مێكى به سه‌رده‌مێكى دیكه یان ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستێكه‌وه به ده‌ستێكى دیكه نه‌سپاردووه و مێژووه‌كه‌ى هه‌مووى خوێن و كوده‌تایه به‌رده‌وام نه‌وت فاكته‌رى سه‌ره‌كى هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان بووه و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش به‌پێى قۆناغى خۆى یه‌كه‌م شت كه ده‌ستى بۆ بردووه نه‌وت و شێوازى فرۆشتنى بووه.
له‌دواى رووخانى عوسمانى، (IPC) په‌ره‌پێده‌ر و رێكخه‌رى كاروبارى نه‌وتى سه‌رجه‌م خاكى عوسمانى بووه به نه‌خشه نوێیه‌كانه‌وه و په‌ره‌پێده‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ى یه‌كه‌م بیره نه‌وتى عێراقیش بوو، ئه‌م كۆمپانیا زه‌به‌لاحه نه‌ك ته‌نها له عێراق به‌ڵكو له وڵاتانى كوه‌یت و ئیمارات و سعودیه‌ش تا ساڵى (1961) ئیمپارتۆرى زێڕى ره‌ش بوو، دواى كوده‌تا و له ساڵى 1961دا (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) یاساى ژماره 80ى ده‌ركرد و به‌پێى ئه‌و یاسایه عێراق خۆى كاروبارى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى رێكده‌خست كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانیدا كاریان ده‌كرد، به‌ڵام مافى په‌ره‌پێدان و لێدانى هیچ بیر و كێڵگهیهكى دیكه‌ى نه‌بوو، دواى هاتنهسهركارى (عه‌بدولسه‌لام عارف)یش جارێكى دیكه مێژووى نه‌وت له عێراق گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هات و (كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى) له ساڵى 1963دا دامه‌زراند كه ئامانجى گه‌ڕانى زیاتر بوو به‌دواى نه‌وت و په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كان، ئه‌م ره‌وشه‌ش تا ساڵى 1972 درێژه‌ى كێشا و دواتر (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) (گروپى كۆمپانیاكانى نه‌وتى عێراق)ى په‌ره‌پێدا، تا ده‌گات به سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتداریى به‌عسییه‌كان و پرۆسه‌ى ئازادى عێراق له‌پاڵ سێبه‌رى هه‌موو گۆڕانكارییه‌كاندا نه‌وت به‌دیكراوه و تارمایى نه‌وت تا ئێستاش زاڵه به‌سه‌ر ته‌واوى كێشه‌كان چ له‌ناوخۆى عێراق و چ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێ و زلهێز و هێزه ئیقلیمیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
نه‌خشه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كان دواى 93 ساڵ له عێراق
ئێستا دواى 93 ساڵ له دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت و زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریى و كۆتایى چه‌ندین ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له عێراق، نه‌خشه‌ى بیر و كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه یار و نه‌یارى ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌توانن نادیده‌ى بگرن چونكه ئێستا له عێراق 530 ناوچه‌ى جیۆلۆجى نه‌وتى هه‌ن كه 115 ناوچه‌یان هه‌ڵكه‌نراون و یه‌ده‌گى نه‌وتیان به 311 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت، هه‌روه‌ك گومان ده‌كرێت كه 415 ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌ژێر خاكى عێراقدا بێت و هێشتا نه‌دۆزرابێته‌وه به‌جۆرێك.
كێڵگه‌ى مه‌جنون - خاوه‌نى 12 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته
كێڵگه‌ى به‌دره - خاوه‌نى 109 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته
كێڵگه‌ى قورنه‌ى 1 – خاوه‌نى 8 ملیار و 309 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته
كێڵگه‌ى قورنه‌ى 2 – خاوه‌نى 12 ملیار و 900 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته
كێڵگه‌ى ئه‌حده‌ب – له ئێستادا خاوه‌نى 16 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه
كێڵگه‌ى حه‌لفایه – خاوه‌نى 4 ملیار و 9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته
كێڵگه‌كانى نه‌جمه و گه‌یاره له موسڵ – خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى مامناوه‌ندى نه‌وتن
كێڵگه‌ى زوبێر له به‌سرا – ئێستا خاوه‌نى 227 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه
كێڵگه‌ى رومێله له به‌سرا– خاوه‌نى 17 ملیار به‌رمیل نه‌وته.
كێڵگه‌ى غه‌راف له ناسریه – خاوه‌نى 900 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته.
كێڵگه‌ى جه‌به‌ل فه‌وقى – خاوه‌نى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى ئهبوغهراب – خاوه‌نى 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى ئهبوزهرقان – خاوه‌نى 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى لههیس – خاوه‌نى 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى كه‌ركوك – خاوه‌نى 720 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن – خاوه‌نى 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى جه‌مبور – خاوه‌نى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى خه‌باز – خاوه‌نى 4 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى سه‌دام – خاوه‌نى 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى شه‌رق به‌غداد – خاوه‌نى 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
كێڵگه‌ى عه‌ین زاله – خاوه‌نى 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له رۆژێكدا
به‌دواى ئه‌مانه‌شدا له ریزبه‌ندى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراقدا كێڵگه‌كانى (نه‌هر عومه‌ر، ئهللهحیس، توبه، سوبه، حه‌لفایه، له پارێزگاى به‌سرا) و كێڵگه‌كانى (بهزركان و ئه‌بوغرێب و فه‌ككه و عه‌ماره له پارێزگاى میسان) و (نه‌فتخانه له دیاله) و (تكریت، عه‌جیل، به‌له‌د له سه‌لاحه‌دین) و (گه‌یاره و سه‌فیه و به‌تمه له نه‌ینه‌وا)و (به‌غداد غه‌ربى و فورات ئه‌وسه‌ت و عهكاس و مه‌نسوریه و سیبا) دێن و به‌كۆى گشتى ئه‌م كێڵگانه عێراق ده‌توانێت رۆژانه نیزكهى 4 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت.
نه‌خشه و دابه‌شبوونى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى نه‌وت به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراقدا:-
كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان:-
ئیكسۆن مۆبیل – به رێژه‌ى 60% له كێڵگه‌ى قورنه كارده‌كات.
ئۆكسیدهنتال – له كێڵگه‌ى زوبێر كارده‌كات.
كۆمپانیا روسییه‌كان:-
گازپرۆم – به رێژه‌ى 40% له كێڵگه‌ى به‌دره كارده‌كات.
لوك ئۆیڵ – به رێژه‌ى 85% له كێڵگه‌ى قورنه كارده‌كات.
كۆمپانیا چینییه‌كان:-
كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى چینى له كێڵگه‌ى ئه‌حده‌ب كارده‌كات.
كۆمپانیاى سى ئێن بى سى – به‌رێژه‌ى 50% له كێڵگه‌ى حهلفانیه و له كێڵگه‌ى رومێلهش كارده‌كات.
به‌دواى ئه‌وانیشدا كۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆمى به‌ریتانى و تۆتاڵى فه‌ره‌نسى و پترۆناسى مالیزى كۆگازى كۆرى و تباو و تراوى توركى و جابكسى ژاپۆنى و كوه‌یت ئینرجى كوه‌یتى و كازمونایكاز) به رێژه‌ى جیاواز له كێڵگه‌كانى ناوه‌راست و باشورى عێراقدا كارده‌كه‌ن و ههنێدێكیشیان له هه‌رێمى كورستان.
نه‌وت و غاز له هه‌رێمى كوردستان
له‌م ساڵانه‌ى دوایدا به‌تایبه‌ت له 10 ساڵى رابردوودا له‌پاڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراق ناوى هه‌رێمى كوردستانیش دێت كه به هه‌مان شێوه خاوه‌نى ژێرخانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى نه‌وتییه، به‌ڵام به‌هۆى ئاوێزانبوونى دۆسێى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به ئاریشه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ عێراق له‌لایه‌ك و ناشه‌فافى بڕ و داهاته‌كه‌ى له‌لایه‌كى دیكه، ناوى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گرێبه‌ست و كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هێنده‌ى له‌ناو كێشه‌دا دێن له سه‌وداى بازاڕى نه‌وتدا نابیسترێت.
ئه‌گه‌رچى به‌هۆى تاریكاندنى كۆى دۆسێكهوه، ده‌ستگه‌یشتن به زانیارى چ له‌باره‌ى بڕى به‌رهه‌م و چ له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كارێكى ئاسان نییه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمه‌كه له رابردوودا دانى پێداناوه، هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌كه، به‌بێ ئه‌وه‌ى روون بكرێته‌وه ئه‌و رێژه‌یه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و له‌چوارچێوه‌ى چ سنورێكدا مه‌زه‌نده كراوه، چونكه هه‌رێمى كوردستان زیاتر له نیوه‌ى خاكه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى خۆیدایه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق مایه‌ى ناكۆكین یان كێشه‌له‌سه‌رن.
به گوزه‌رێكى گشتى به‌ناو ئه‌و سه‌ره‌داوى زانیارییانه‌ى كه له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا ده‌ركه‌وتوون، كاتێك سه‌ره‌داوه‌كان دهگهیهنیتهوه به یه‌ك ئه‌وا نهخشهیهكت بۆ ده‌رده‌چێت كه به‌مجۆره‌یه.
سنورى ئه‌و سێ پارێزگایه‌ى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى كه له‌دواى راپه‌رین به‌ناوچه‌ى فیدراڵى په‌سه‌ندكرا و ئێستا پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌شى هاتووه‌ته‌سه‌ر یه‌ده‌كى نه‌وتییان به 24 ملیار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێى داتاكانى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراق به‌شێك له كێڵگه‌كانى موسڵ و كه‌ركوك و دیالهشى له‌گه‌ڵ كۆبكرێته‌وه كه به ناوچه‌ى كێشه‌له‌سه‌ر ناسراون، ئه‌وا كۆى گشتى له ده‌وروبه‌رى 38 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌كدا ده‌گیرسێته‌وه.
زۆنهكانى پشكنین و روپێوى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان
به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر 57 زۆنى پشكنین و رووپێوى نه‌وتیدا دابه‌شبووه، له‌و 57 زۆنه كه به‌شێكیشیان ده‌كه‌ونه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه گرێبه‌ست له‌سه‌ر 51 زۆنیان كراوه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانیش رووبه‌رى ئه‌و زۆنانه به لێكدانه‌وه و دابه‌شكارى له 135 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌وه ده‌ستپێده‌كات له كۆرمۆر تا 2358 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له سندى – ئه‌حمه‌دى، كه به‌شێوه‌یه‌كى تێكڕایى به 700 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بۆ هه‌ر زۆنێك ده‌پێورێت.
به له‌به‌رچاوگرتنى نه‌خشه‌ى سیاسى واقیعى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان ، 17 زۆنى روپێوى و پشكنینى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى ته‌واو یان رێژه‌یى كه‌وتوونه‌ته چوارچێوه‌ى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ئاینده و چاره‌نوسیان به‌نده به ئاینده و چاره‌نوسى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانیش له‌كاتێكدا هێشتا چاره‌نوسى ئه‌و زۆنه نه‌وتییانه نادیارن، به‌ڵام گرێبه‌ستیان له‌سه‌ركراوه، به‌جۆرێك كه له‌و 17 زۆنه هه‌ڵواسراوه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گرێبه‌ستى 3 زۆنیان بۆ پشكنین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى زه‌به‌لاحى بوارى نه‌وت ئێكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى كراوه كه پێكدێن له زۆنهكانى (ئه‌لقوش و به‌عشیقه له موسڵ و قه‌ره‌هه‌نجیر له كه‌ركوك).
نه‌خشه‌ى كێڵگه نه‌وتى و غازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
به‌پێى زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، هاوشێوه‌ى عێراق هه‌رێمى كوردستانیش به‌سه‌ر چه‌ند كێڵگهیهكى گه‌وره و چه‌ند كێڵگهیهكى بچوك و مامناوه‌ندى نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دابه‌شبووه به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه جیاوازه له به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان غازى سروشتیش بوونى هه‌یه كه له دونیاى ئه‌مرۆدا خه‌ریكه ده‌بێته به‌دیلى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كێڵگه نه‌وتى و غازییه‌كانى هه‌رێم به‌مجۆره دابه‌شده‌بن:-
كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه رۆژانه 375 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌یه.
كێڵگه‌ى شێخان
كێڵگه‌ى ته‌قته‌ق
كێڵگه‌ى ده‌میرداغ
كێڵگه‌ى قه‌ره‌چوخ
كێڵگه‌ى مه‌خمور
كێڵگه‌ى چه‌مچه‌ماڵ كه یه‌ده‌كى غازى سروشتى به 60 ملیار مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده ده‌كرێت
كێڵگه‌ى كۆرمۆر
كێڵگه‌ى تاوكێ
كێڵگه‌ى پیشخاپور
كێڵگه‌ى سیمێل
كێڵگه‌ى به‌یانان
كێڵگه‌ى به‌ستۆره
غاز . . . گه‌وهه‌رى سه‌رده‌م
ئێستا كه جیهان به‌تایبه‌ت وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌ى خاوه‌ن ژێرخانێكى ئابورى به‌هێزن خۆیان بۆ قۆناغى دواى نه‌وت ئاماده ده‌كه‌ن، غازى سروشتى نه‌ك ركابه‌رى، به‌ڵكو خه‌ریكه جێگه به نه‌وت لێژدهكات له بازاڕه‌كاندا و هه‌ندێك به گه‌وهه‌رى سه‌رده‌م ناوى ده‌به‌ن.
هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌رنییه له‌م گه‌وهه‌ره و به‌هه‌مان شێوه‌ى نه‌وت خاكه‌كه‌ى له‌سه‌ر رووبه‌رێكى فراوانى غازى سروشتییه.
مێژووى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رده‌مى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له كێڵگه‌ى شیواشۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵى 1992، به‌ڵام له‌وكاته‌دا تواناى لۆجستى و په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان به ده‌ره‌وه هێنده به‌رده‌ست نه‌بوو كه سود له‌و غازه وه‌ربگرێت هه‌تا دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق و كرانه‌وه‌ى عێراق به‌رووى بازاڕ و كۆمپانیاكانى بوارى وزه‌دا به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
له ساڵى 2007 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (دانه‌غاز)ى ئیماراتى واژۆكرد كه سه‌قفى زه‌مه‌نى گرێبه‌سته‌كه 25 ساڵ بوو بۆ به‌رهه‌مهێنانى غاز له ههردووكێڵگهى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ، سه‌ره‌نجام له مانگه‌كانى كۆتایى ساڵى 2008 ده‌ستكرا به به‌رهه‌مهێنانى غاز له‌ودوو كێڵگه‌یه و به‌رهه‌مه‌كه‌ش بۆ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و وێستگه كاره‌با غازییه‌كانى هه‌ولێر و بازیان و چه‌مچه‌ماڵ به‌كارده‌هێنرا.
ئه‌گه‌رچى یه‌كێك له به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دانه‌غاز ئه‌وه‌بوو كه تا ساڵى 2015 غاز هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكرێت، به‌ڵام پێش ئه‌و به‌رواره و له ساڵى 2013 كێشه له‌نێوان كۆمپانیاكه و حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ریهه‌ڵدا و دواى بگره و به‌رده‌یه‌كى زۆر له ساڵى 2015 و 2017دا دانه‌غاز دوو سكاڵاى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم تۆماركرد له دادگاى له‌نده‌ن و داواى نزیكه‌ى 6 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووى ده‌كرد، له كۆتایدا دادگاى له‌نده‌ن بڕیاریدا كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 2 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بدات به دانه‌غاز.
به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانى ئه‌و قه‌ره‌بووه بداته‌وه به دانه‌غاز، رێككه‌وتنێكى دیكه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كرد و بڕیاردرا گرێبه‌ستى دانه‌غاز تا ساڵى 2037 له هه‌ردوو كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ درێژبكرێته‌وه كه سێ له‌سه‌ر چوارى یه‌ده‌گى غازى هه‌موو هه‌رێمى كوردستان له‌و دوو كێڵگهیهدایه.
جگه له‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نازولى له بڕگه‌یه‌كى ئه‌ساسى رێككه‌وتنى پێشووى له‌گه‌ڵ دانه‌غاز كرد كه ئه‌ویش دروستكردنى شارێكى پیشه‌سازى نه‌وت بوو له چه‌مچه‌ماڵ و نزیكه‌ى 10 هه‌زار ده‌رفه‌تى كارى ده‌ڕه‌خساند.
دانه‌غازى ئیماراتى هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوودا لقێكى كۆمپانیاكه گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هیلالى ئیماراتى ئه‌نجامدا بۆماوه‌ى 20 ساڵ په‌ره‌پێدانى ئه‌و كێڵگانه واژۆكرد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 2 ساڵى داهاتوودا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان بۆ 2 هێنده‌ى ئێستا به‌رزبكه‌نه‌وه و بیگه‌یه‌ننه 900 ملیۆن مه‌تر سێجا.
نه‌خشه و پشكى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له غازى هه‌رێمى كوردستاندا كارده‌كه‌ن
كۆمپانیاى دانه‌غاز و هیلالى ئیماراتى 35%.
كۆمپانیاى كریسنت پترۆلیۆم 35%.
كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان 10%.
كۆمپانیاى رۆسنهفتى روسیش به به‌هاى یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستى پرۆژه‌ى كردووه كه گرنگترینیان هێڵى گواستنه‌وه‌ى غازى هه‌رێمى كوردستانه بۆ توركیا و له‌وێوه بۆ ئه‌وروپا.
پێگه‌ى غازى هه‌رێمى كوردستان
هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به رووبه‌ر و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى، خاكێكى به‌پیته له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له سامانى ژێرزه‌وى هه‌ڵكه‌وتووه، چونكه به له‌به‌رچاوگرتنى ژماره‌كان، یه‌ده‌كى غازى دڵنیاكراوهى عێراق به‌پێى خشته‌ى جیهانى ساڵى 2012، 6 تریلیۆن مه‌تر سێجایه، له‌كاتێكدا دوو له‌سه‌ر سێى غازى هه‌موو عێراق له هه‌رێمى كوردستانه.
له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش به‌وپێیه‌ى كه عێراق له ریزبه‌ندى حه‌وته‌مى جیهاندایه له یه‌ده‌كى غاز له‌دواى وڵاته‌كانى (روسیا، ئێران، قه‌ته‌ر، توركمانستان، ئه‌مریكا، سعودیه) دێت و سه‌روو 75%ى غازهكهشى له هه‌رێمى كوردستانه، كه‌واته هه‌رێمى كوردستان به یه‌ده‌گێكى زه‌به‌لاحه‌وه له غاز له پله‌ى حه‌وته‌مدایه له‌كۆى 102 وڵات كه یه‌ده‌كى غازیان هه‌یه له 95 وڵاتیان ده‌وڵه‌مه‌ندتره، چونكه ریزبه‌ندى وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند به غاز له‌دواى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ڤه‌نزوێلا ده‌ستپێده‌كات كه خاوه‌نى 5 تریلیۆن و 724 ملیار مه‌تر سێجا یه‌ده‌كى غازه تا ده‌گات به ماكاو كه خاوه‌نى 300 هه‌زار مه‌تر سێجا یه‌ده‌كى غازى سروشتییه.
به‌وپێیه‌ش هه‌رێمى كوردستان ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندتره له وڵاته‌كانى (ڤه‌نزوێلا، نایجیریا. چین، جه‌زائیر، ئوسترالیا، ئیندۆنیزیا، ئازه‌ربایجان، مالیزیا، نه‌رویج، ئیمارات، كازاخستان، ئۆزبه‌كستان، كوه‌یت، كه‌نه‌دا، میسر، ته‌نزانیا، لیبیا، هۆڵه‌ندا، ئۆكرانیا، هندستان، شانشینى عومان، پاكستان، لوبنان، رۆمانیا، یه‌مه‌ن، ئه‌رژه‌نتین، به‌رازیل، مه‌كسیك، تایلاند، كۆلۆمبیا، پیرۆ، به‌ریتانیا، بۆرما، پۆلیڤیا، ئه‌نگۆلا، سوریا، كینیا، ته‌یمورى خۆرهه‌ڵات، ئیسرائیل، به‌نگلادیش، ئه‌ڵمانیا، پۆڵه‌ندا، كامیرۆن، فلیپین، چیلى، به‌حره‌ین، ئیتاڵیا، تونس، دانیمارك، كۆریاى باكور، ئه‌فغانستان، سربیا، كینیا، نیوزله‌ندا، كرواتیا، نه‌مسا، ژاپۆن، سلۆڤاكیا، جۆرجیا، ئیرله‌ندا، هه‌نگاریا، فه‌ره‌نسا، تایوان، توركیا، ئوردن، بولگاریا، ته‌نانه‌ت له ئیسپانیا و مه‌غریب و یۆنان) .
ئێستا كه جارێكى دیكه ژماره‌كان كۆده‌كه‌یته‌وه ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و هه‌رێمه‌ى كه قاسه‌ى داراییه‌كه‌ى به‌تاڵه له یه‌ده‌كى نه‌وت و غاز له ریزبه‌ندى 10 ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانى جیهاندایه، هه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ش له كێڵگه‌ى "شێخان" به قه‌باره‌ى 14 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌ك ریكۆردى 20 ساڵى رابردووى ته‌واوى كێڵگه نه‌وتییه دۆزراوه‌كانى جیهانى شكاند ئێستا حكومه‌ته‌كه‌ى له ره‌وشێكدایه كه هیچ كه‌سێك خۆزگه‌ى پێناخوازێت و ناتوانێت ته‌نانه‌ت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى خۆى دابین بكات.
سه‌رچاوه‌كان:-
به‌شێك له راگه‌یه‌ندراوه‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان
خاکى گه‌وهه‌ر و خه‌ڵكى هه‌ژار
كردستان و معركة النفط
النفط و الغاز فى كردستان
العراق
قائمة حقول نفط و غاز
العراق
تاريخ اكتشاف النفط فى
العراق
شركة نفط العراق
عودة الى موظوع النفط و
السياسة فى ضوء الاحداث
اول ذكر فى التارخ للنفط
كان فى العراق
صدام حسين سياسات
الانتقام
قائمة الدول حسب احتياطى
الغاز الطبيعى المؤكد
اسرار بابلعهد العراق