02:55 - 30/04/2020
به‌غدا ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی هه‌رێم سنوردار ده‌كات
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، به‌غداد داوای له‌هه‌رێم كردووه پابه‌ندی یاسای ژماره 6 بێت كه تایبه‌ته به به‌رێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی و له 5-8-2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، به‌پێی یاساكه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سنوردارده‌كرێن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس به‌غداد ده‌یه‌وێت پێش هه‌ر رێككه‌وتنێك كۆی داهاتی ناوخۆی و ده‌روازه‌سنورییه‌كان و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بزانێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر رۆشنای خه‌رج و داهاته‌كانی كوردستان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكردووه هه‌رێم ته‌واوی خه‌رجی و داهاته‌كانی به‌نوسراوی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵی بنێرێت، جگه له‌وه‌ش ده‌یه‌وێت وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پێداچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێم بكات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه واژۆكراون، ده‌یه‌وێت هه‌رێم گرێبه‌سته‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت بنێرێت.
"یاسای به‌رێوه‌بردنی دارایی له‌لایه‌ن دوو وه‌زیری كورده‌وه ئاماده‌كراوه"
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند،"یاسای ئیداره‌ی مالی عێراقی له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی ئاماده‌كراوه، و له سه‌رده‌می فواد حوسێن وه‌زیری ئێستای دارایی پێداچوونه‌وه‌ی پێداكراوه، و ئه‌و وه‌ك وه‌زیری دارایی ناردوویه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێش وه‌زیره كورده‌كان ده‌نگیان پێداوه، كه هاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئێمه وێنه‌یه‌كمان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نارد و داوامانكرد چ تێبینیه‌كیان له‌سه‌ری هه‌یه بۆمانی بنێرن، هیچ تێبینیه‌كیان بۆ ئێمه نه‌نارده‌وه".
گوتیشى:"ئێمه هۆشداریماندا كه خاڵێكی تێدایه كه مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، و ئه‌ندامانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان به‌و بڕگه‌یه نه‌دا كه‌ده‌سه‌ڵاتی دارایی هه‌رێم سنوردارده‌كات، به‌پێی یاسای به‌رێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه بۆی دێت ده‌بێت پێشتر پرۆژه‌كانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بنێرێت و له‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق جێگه‌ی بكرێته‌وه، و دواتریش دامه‌زراوه‌كانی عێراق وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆیان هه‌یه به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن كه له‌به‌غداوه دێت".
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌شڵێت، له‌هه‌موو دونیا شتی وانیه حكومه‌ت یان كه‌سێك پاره بداته شوێنێك به‌ڵام نه‌زانێت چۆن خه‌رج ده‌كرێت یان بۆی نه‌بێت چاودێری خه‌رجكردنه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بڕگه‌یه ده‌ترسێت چونكه نایه‌وێت كه‌س به‌دواداچون بۆ كاره‌كانی بكات.
به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی دارایی، ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی بوودجه‌ی له‌به‌غداد دێت ده‌بێت هه‌رێم بۆ به‌غدادی ڕوون بكاته‌وه كه‌چۆن خه‌رجی ده‌كات، جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت تائێستا هه‌رێم نه‌چۆته ژێر باریی ئه‌و داواكارییه، و ئه‌و یاسایه له‌دوای په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی 2020ی عێراق كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا ده‌وڵه‌تی عێراق خۆشی پابه‌ندی ئه‌و یاسایه نه‌بووه، چونكه یاسای بودجه‌ی 2020ی په‌سه‌ند نه‌كردووه، پابه‌ندبوونی هه‌رێم یان پابه‌ندنه‌بوونی ده‌كه‌وێته دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌غدا داوای كۆی خه‌رجی و داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و ده‌روازه‌سنوریه‌كانی هه‌رێمی كردووه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكیان هه‌بێت بۆ داهات و خه‌رجی هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بودجه‌ی هه‌رێم دیاری بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌و داواكاریه هه‌م سیاسی و هه‌م یاساییه، دیوه سیاسیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆنترۆڵی هه‌موو شتێكی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ده‌ستی به‌غداد، له‌ومه‌ودوا ده‌زانن چی له‌هه‌رێم هه‌یه و چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
گوتیشى:"ئه‌گه‌ر هه‌رێم توانای هه‌بوایه به‌بێ حكومه‌تی عێراق مووچه و خه‌رجیه‌كانی دابین بكات، ئه‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانه‌بووم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێم بچێته ژێر باری ئه‌و داواكارییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵ و بێسه‌روبه‌ریه وایكردووه هه‌رێم ناچاربێت به‌هه‌موو مه‌رجێكی به‌غداد رازی بێت، سه‌باره‌ت به‌دیوه یاساییه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق پشت به‌چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسای به‌رێوه‌بردنی ئیداره‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غداد بۆ ماده‌كانی ده‌ستور جیاوازی هه‌یه".
رۆژی 5-8-2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای ژماره 6ی به‌رێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه له‌دوای كاركردن به‌و یاسایه له‌دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی یاساكه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی نه‌بووه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیابوو به‌زۆرینه و كه‌مینه تێده‌په‌رێندرێت و هیچ و هه‌ڵوێستێك سودی نابێت.