05:33 - 29/04/2020
شاندی كورد ده‌توانێت كازمیى ناچار بكات رێککەوتنەکە پەسەند بکات؟
شاندى هه‌رێمى
كوردستان له به‌غدا، له‌م كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڕۆن، گفتوگۆكانیان گه‌رمه
و په‌له‌یانه هه‌رچى زووه به‌غدا قایل بكه‌ن مووچه ره‌وانه بكات، به‌غداش لیستێك
مه‌رجى ریزكردووه و حساب و كتابى چه‌ند ساڵى رابردووشى هێناوه‌ته پێشه‌وه، دوا كارتی
كورد روو له ده‌رگاى مسته‌فا كازمییه كه هێشتا روون نییه ئه‌م پیاوه‌ش وه‌ك عه‌لاوى
و زورفى ده‌خزێت، یا خود حكومه‌تەکەی دروست ده‌كات.
شاندى كورد بژارده‌ى جێبه‌جێكردنى لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ى ساڵى رابردوو ده‌خاته سه‌ر مێزى مسته‌فا
كازمى، دیارنییه كورد ئه‌مه ده‌كه‌ن به مه‌رجى پشتیوانیى و ده‌نگدان به كازمى
یاخود نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كازمی كابینه‌كه‌ى بخاته سه‌ر سكه، ده‌واى ده‌ردى مووچه
و بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاى ئه‌م پیاوه ده‌كرێت.
كورد یه‌كه‌م
لایه‌ن بوو پێش سوننه و شیعه‌كانیش پێشوازى له هاتنى مسته‌فا كازمى كرد، هه‌ندێك
ئه‌م پشتیوانییه پێشوه‌خته‌یان به‌بێ مه‌رج و پێداگریى داواكارییه‌كانى كوردستانیان به
زیان لێكدایه‌وه، به‌و پێیه‌ى كورد داواكارى جێبه‌جێنه‌كراوى زۆرى هه‌یه و ده‌بێت پشتیوانى
خۆى له‌هه‌ر كه‌سێك ببه‌ستێته‌وه به جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكارییانه‌وه. كورد بۆ
ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ى داواكارییه‌كى پێش هه‌موو داواكانى دیكه‌ى خستووه،(لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ى
كۆتایى ساڵى رابردووى نێوان هه‌رێم و به‌غدا جێبه‌جێبكرێت).
ئێستا كاتى
ئه‌وه‌یه كورد به‌رهه‌مى ئه‌و پشتیوانییه‌ى له كازمیى له به‌غداوه بهێنێته‌وه،
ئایا كازمیش به هه‌مان شێوه پشتى كورد ده‌گرێت، یاخود كورد ئه‌مجاره‌ش به گیرفانى
به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و پشتیوانییه‌كه‌ى بێ سود ده‌بێت. بەوپێییەی کات کەم ماوە لەبەردەمی، ئەگەر کازمی حکومەتەکەی لەم چەند رۆژە کەمەدا دروست بکات، راستەوخۆ فایلی مووچە دەچێتە سەر مێزەکەی ئەو.
به‌هار مه‌حمود
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، تا ئێستا كورد و كازمى
به‌فه‌رمى پێكه‌وه دانه‌نیشتوون، ئه‌م شانده‌ى كه چوون له‌گه‌ڵى داده‌نیشن، دانیشتنه‌كه
زیاتر بۆ بوودجه و مووچه و نه‌وته، بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نییه. كازمى بڕیاریداوه
هه‌ر سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كورد وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه. قسه‌ش هه‌یه سێ جێگر بۆ خۆى دیارى
بكات و یه‌ك له‌وان كورد بێت.
گوتیشى، شاندى
كوردى ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كازمى قسه بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كۆتایى
ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردیان. ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشى:"به‌ڵام
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، كورد ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كرد به مه‌رج، ده‌توانێت كابینه‌كه بوه‌ستێنێت؟
ناتوانێت كابینه‌كه‌ى بوه‌ستێنێت چونكه شیعه و سوننه ده‌توانن به كورسییه‌كانى خۆیان
تێیپه‌ڕێنن، ئه‌گه‌ر بایكۆتى ئێمه نه‌بێته هۆى وه‌ستانى كابینه‌كه كه‌واته ئێمه
هیچمان نه‌كرد".
له‌لایه‌كى
دیكه‌وه، وائیل له‌تیف ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به پێگه‌ى مه‌علومه‌ى
راگه‌یاندووه، کورد مه‌رجیان بۆ كازمى داناوه، كه رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كى پار بێ گۆڕانكاریى
جێبه‌جێ بكات. ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كورد پشتیوانى كازمییان به‌ستووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى
ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه و بێ تازه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماده نین ده‌نگ به كابینه‌كه بده‌ن.
هه‌رێمى كوردستان
ئه‌مه بكاته مه‌رج بۆ كازمى رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى و كێشه ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌شى
كاته مه‌رج هه‌ر كێشه‌یه و گره‌نتى نییه ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ كورد رێك بێت. له
حاڵه‌تى یه‌كه‌م كورد ئه‌گه‌ر پێ بكوتێت به‌رامبه‌ر كازم، سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو
ده‌خه‌نه گۆشه‌یەكه‌وه كه ده‌بێت، به به‌ڵێ یا خود به نه‌خێر وه‌ڵام بداته‌وه،
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ى نه‌خێر بێت و سوننه و شیعه‌ش پشتى كابینه‌كه‌ى بگرن، ئه‌وا
كورد پێگه‌ى لاواز ده‌بێت و ناتوانێت به‌ر به كابینه‌كه‌ى بگرێت، جێبه‌جێنه‌كردنى
رێككه‌وتنه‌كه‌ش ده‌بێته واقیع.
له‌لایكى
دیكه‌وه بڕیار و هه‌ڵوێستى شیعه‌كان له بڕیار و هه‌ڵوێستى كابینه‌ى حكومه‌ت قورس‌تر
نه‌بێت سوکتر نییه، له هه‌ر دۆخێك‌دا ده‌بێت كورد ئه‌م لایه‌نه شیعانه‌ش رازى بكات
به جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه. له كاتێكدایه ئه‌و لایه‌نانه گوتارى توند ده‌ده‌ن
دژى هه‌رێمى كوردستان و دژى عادل عه‌بدولمه‌هدیش كه مووچه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه
ده‌كرد. ته‌نانه‌ت
بۆ دانانى وه‌زیره‌كانیش لێدوانى توند ده‌ده‌ن له‌وه‌ى كازمى ده‌ستی بۆ كورد شل كردووه
ده‌بێت كورد و سوننه‌ش ده‌ستكراوه‌ى بكه‌ن.
شانده‌كه‌ى
هه‌رێمى كوردستان، مانۆڕه‌كه‌یان له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاوه ده‌ستپێكرد و بۆ یه‌كه‌م
جار له‌گه‌ڵ باڵیۆز كۆبوونه‌وه. هه‌وڵى ئه‌مریكییه‌كانیش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه
بۆ رێكخستنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر هێڵێكى هاوبه‌ش. ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خۆى هه‌یه، ئه‌گه‌ر
ده‌ستى كورد بگرن.
ئایا كورد
به‌رهه‌مى پشتیوانییه‌كه‌ى له مسته‌فا كازمیى ده‌چنێته‌وه؟ یا خود ئه‌مجاره‌ش به دەستی به‌تاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و داواكارییه‌كانى پشت گوێ دەخرێن؟ پشتیوانى كورد له
كازمى ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان؟ پشتیوانى له كازمى له‌پێناو چاره‌سه‌رى
ئه‌و كێشانه بوو؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێرداو كابینه‌كه‌ى بخاته سه‌رپێ له
ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئه‌و پرسیارانه روون ده‌بنه‌وه.