ڕاپۆرتی کوردستانی

03:38 - 20/04/2020

چیرۆكی گولە بارانكردنی 11 گەنجی كورد‌

پەیسەر

كۆماریی ئیسلامی ئێران هەر لەسەرتایی دامەزراندنیەوە رێگربووە لەبەردەم دامەزراندن و چالاكیەكانی بزوتنەوەی رزگاریی خوازی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و هەر لەسەرتادا لەرێگەی سوپا و دەزگا هەواڵگریەكەیەوە چەندین جوڵانەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی سەركوت كردووە ، ئەوە لەكاتێكدایە  تەنها سەركوتی جوڵانەوەی سیاسی بزافی رزگاریی خوازیی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان نەكردووە، بەڵكو دژیی هەر چالاكیەكی كۆمەڵایەتی و هونەریی  وەستاوەتەوە و رێگەی نەداوە هیچ دەنگێكی ئازادی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دروست ببێت.

لەگەڵ ئەوەشدا كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاوترسێن كردن و برسیكردن و بێدەنگ كردنی دەنگی ئازادیخوازی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان چەندین گروپی كوردی و لاوی كوردی لە مەیدانەكانی وڵاتدا لە سێدارە داوە و كوشتونی، ئەوەش بۆ ئەوە بووە گەلی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەناو بات و سەركوت و بێدەنگ و چاوترسێنی بكات.

ئەمە یەكێكە لەو چیرۆكانەی كۆماریی ئیسلامی ئێران، لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەربارەی كوشتنی بەكۆمەڵی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەمەبەستی ئەوەی  گەلی كورد لە رۆژهەلاتی كوردستان سەركوت و بێدەنگ بكات و لەئاست مافەكانی خۆیدا بێدەنگ بێت.

چیرۆكی وێنەكان

رۆژی پێنجی خەرمانانی ساڵی 1358 ، كە هاوكاتە لەگەڵ (27ی ئۆگەستی ساڵی 1979) ی زاینی  لە فرۆكەخانەی سنە یەكێك لەو كەسانەی كە كاری كوشتنی بەكۆمەڵ و تاكی بۆ كۆماریی ئیسلامی ئێران دەكرد، لەیەكێك لە پیاو كوژ و ە گەورەو دەسەڵات دارەكانی ئەو كاتەی كۆماریی ئیسلامی ئێران بوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان وەك مولازم موحسینەكەی سلێمانی رۆڵی دەبینی لە كوشتن و بێدەنگ كردنی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە بە ( قەسابەكەی كوردستان ) ناسرابوو  سزای گولەبارانكردنی 11 گەنجی كورد دەردەكات و دەیانكوژێت، ئەویش مەلا  سادقی خاڵ خاڵی بووە.

شایەتحاڵەكانی دۆخەكە باس لەوەدەكەن كە ئەو كاتە هیچ بەڵگەیەك نەبووە لەسەر ئەوەی كە ئەو 11 گەنجە كوردە هیچ تاوانێكیان كردبێت و سادق خاڵخاڵی لە دادگیایەكی 30 خولەكیدا هەر 11 گەنجەكە تۆمەتبار دەكات و بریار دەدات كە گولەباران بكرێن.

 خاڵخاڵی تۆمەتی قاچاخچەتی چەك و هەوڵدان بۆ پشێوی و ئاژاوەگێریی لە رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك هەبێت لەسەر ئەوەی ئەو گەنجانە كارێكی لەو شێوەیەن كردبێت.

سادق خاڵخاڵی كێیە
لەسەرتای سەروبەندی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێران و سەرەتای شۆرشی ئیسلامی دژی شای ئێران سادق خاڵخاڵی ئەو كاتە تەنها مەلایەكی پەراوێز خراوبوو لە لایەن شای ئێرانەوە و دواتر لە سەردەمی سەرەتای دامەزراندنی كۆماریی ئیسلامی ئێراندا خۆی لە سەركردەكانی شۆرش نزیك كردەوە و وەك دادوەری شەرعی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزرا.

سادق خاڵخاڵی و خومەینی 

ئەو كاتەی كە شەریی كۆماری ئیسلامی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان سەری هەڵدا رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە تێكدانی ناوچەكە و كوشتنی هەزاران رۆڵەی كورد ونەتەوەكانی دیكە لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان

خاڵخاڵی لە لایەن كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە نازناوی قەسابەكەی كوردستانی لێنرابوو ئەوەش لە بەرامبەر ئەو كارە خراپ و دراندانانەی كە خاڵخاڵی لە بەرامبەر خەڵكی كوردستاندا ئەنجامی دابوو.

سادق خاڵخاڵی و ژمارەیەك لە هاوكارەكانی