01:27 - 20/04/2020
غاز ده‌رگایه‌ك بۆ رزگاربوونى ئابوورى هه‌رێم ده‌كاته‌وه
غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان پێشهاتى نوێى دانوستانه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایه، غاز ده‌رگایه‌كى نوێى به‌ڕووى هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه بۆ رزگاربوون له داڕمانى نرخى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و جموجوڵى خستووه‌ته دانوستانه‌كانه‌وه. شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له كاتێكى هه‌ستیاردا له به‌غدان شانده‌كه به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن چۆن له‌رێگه‌ى لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌شه‌وه، كوردستان له قوڵایى قه‌یرانێكى قورس بهێننه ده‌ره‌وه.
پوخته‌ى بابه‌ته‌كه
ئه‌مریكا فشارى زۆرى خستووه‌ته سه‌ر عێراق تا ده‌ستبه‌ردارى كڕینى غازى ئێران بێت، دوایین مۆڵه‌ت ٣٠رۆژى بۆ دیاریكرد و لە کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتەکە کۆتایی دێت، عێراق زۆر پێویستى به سه‌رچاوه غازییه‌كانى هه‌رێمه، بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با و بۆ غازى ماڵانیش، ئه‌گه‌ر غاز له هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ى خوارووى عێراق بكرێت، حكومه‌تى عێراق پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌گوترێت چه‌ند ملیار دۆلاره، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌غدا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى ده‌رببڕێت، كه بوودجه‌ى پێویست بۆ هه‌رێمى كورستان ره‌وانه بكات و كێشه‌ى مووچه‌ى پێ پینه بكرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیانه سه‌ربگرن هه‌م به‌غدا پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و كێشه‌ى غازى له‌سه‌ر شان سوك ده‌بێت، هه‌م هه‌رێمى كوردستان شتێكى ده‌ستدەكه‌وێت بۆ رزگاربوون له‌و بێپاره‌ییه‌ى تێى كه‌وتووه.
گفتوگۆكان
شاندى هه‌رێم له دووه‌م رۆژى مانۆڕه‌كه‌یانن، سه‌رنجى زیاترى گفتوگۆكان له‌سه‌ر غازه، بۆ نه‌وتیش رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده و هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 110هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كه‌مده‌كاته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى دواى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له به‌غدا گوتى، له‌گه‌ڵ شاندى عێراق رێككه‌وتووین په‌ره به كێڵگه‌كانى غاز بدرێت له هه‌رێمى كوردستان به‌جۆرێك كه سوودى بۆ هه‌ردوولا هه‌بێت. هاوكات ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گوتى، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئەوەی غازى هه‌رێم سوودى هه‌بێت بۆ پارچه‌كانى دیكه‌ى عێراق.
بڕیاره شاندێك له وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان ورده‌كارى ئه‌م بابه‌ته ببڕێننه‌وه، دواتر هه‌ردوولا قسه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى وه‌به‌رهێن بكه‌ن، دواى ئه‌م رێككه‌وتنه به‌غدا بۆ چه‌ند وێستگه‌یه‌كى كاره‌با پشت به غازى سروشتى هه‌رێم ده‌به‌ستێت، و پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و بڕێك كاره‌باشى بۆ كه‌ركوك و موسڵ ده‌ستده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها له هه‌رێمه‌وه غاز به ناوچه‌كى دیكه‌ى عێراق بگه‌یه‌نرێت، چونكه عێراق بۆ غازى ماڵانیش پێویستى زۆرى پێی هه‌یه.
وێستگه‌ى كاره‌با
گفتوگۆكان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه وێستگه‌ى كاره‌باى هاوبه‌ش دروستبكرێن، كه به غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن، وێستگه‌كان كاره‌با بۆ هه‌ردوولا دابین بكه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ركى حكومه‌تى عێراق دروستبكرێن. له‌و رێگه‌یه‌وه حكومه‌تى عێراق خه‌رجى زۆرى كڕینى گازوایلى له كۆڵدەبێته‌وه بۆ هه‌ندێك له وێستگه‌كان. عێراق پاره‌یه‌كى باشى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ هه‌رێمى كوردستانیش غاز ده‌بێتە كارتێكى نوێ له دانوستانه‌كان و ده‌كرێت پشتیوانى دارایى زیاترى به‌غدا به ده‌ستبهێنێت.
غاز گرێى نه‌وت ده‌كاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا كۆتوبه‌نده‌كان له‌سه‌ر عێراق توند بكاته‌وه‌و دواى ئه‌و 30 رۆژه رێگه‌بگرێت له‌وه‌ى عێراق غازى ئێران هاوردە بكات، حكومه‌تى عێراق پێویستى زۆرى به سه‌رچاوه غازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت بۆ رزگاركردنى له‌و بێ غازییه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌كات. هه‌رێمى كوردستان له قه‌یرانى سه‌ختى ئابووریدایه بۆ دابینكردنى مووچه ئاسته‌نگى زۆرى بۆ دروست بووه، هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت نه به پشت به‌ستن به 452 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا نه به پاڵپشتى نرخى داڕماوى نه‌وت و داهاتى كه‌مى ناوخۆ كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر بكات، چاره‌سه‌رى ئه‌وه‌یە به‌غدا شتێكى بۆ زیاد بكات، به‌غداش ته‌نها له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى شتێك ئه‌و پاره زیاد ده‌كات، بۆیه پێده‌چێت غاز جارێكى دیكه هه‌ولێر و به‌غدا پێكه‌وه گرێبداته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته واژۆى كۆتایى بكه‌ن به‌وجۆره‌ى كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه جێبه‌جێبكرێت، پێده‌چێت غاز گرێى نه‌وت بكاته‌وه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌وتیش رێكبكه‌ون. به‌پێچه‌وانه‌ى نه‌وت حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا به هاوبه‌شى كارده‌كه‌ن له دۆسیه‌ى غازى هه‌رێم و ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بڕیاره بكرێت، ئه‌وه ده‌بێتە ده‌ستپێكى كارى هاوبه‌شى هه‌ردوولا به‌ره‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
شاندى هه‌رێم گه‌شبینه
ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا"زۆر زۆر ئیجابیى بووه‌و زۆر دڵخۆشكه‌ر بووه و گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامى زۆر باش"، به‌گوته‌ى ئه‌و، هیچ خاڵێك نه‌بووه كه بێ ئه‌نجام لێى ده‌ربچن.
له هه‌رێمى كوردستانه‌وه دوودڵیى هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته كار به‌ڕێكه‌ره ده‌كرێت، كابینه‌ى داهاتوو به‌هه‌ندى وه‌رنه‌گرێت، به‌گوته‌ى ئومێد سه‌باح شاندى حكومه‌تى عێراق گوتویانه، ئه‌مه‌ى ده‌كرێت رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت،"سیفه‌تى ئیلزامى ده‌بێت بۆ هه‌ر حكومه‌تێكى دیكه كه دروست ده‌بێت".
بڕیاره شانده‌كه دواى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمیى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیایى وه‌ربگرن له هه‌ر رێككه‌وتنێك ده‌كرێت ئه‌ویش له كابینه‌كه‌ى خۆى تێیپه‌ڕێنێت، كورد هه‌ر له رۆژى یه‌كه‌مه‌وه پشتیوانى پێشوه‌ختى خۆى بۆ مسته‌فا كازمیى راگه‌یاندووه، كاتى ئه‌وه‌یه بزانێت كازمیى چى بۆ كورد له هەگبه‌دایه، ده‌ستى كورد ده‌گرێت و لێكتێگه‌یشتنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات، یاخود به‌بیانوو ده‌بێت و مه‌رجى دیكه قوت ده‌كاته‌وه له هه‌رێم.