04:14 - 17/04/2020
كازمیى كه‌س بێ پشك ناكات..گه‌ڕانه‌وه‌ى موحاسه‌سه
شانۆى سیاسى عێراق شه‌ش مانگى ئاڵۆزى به‌ڕێكرد، فشارى گه‌وره‌ى شه‌قام و خۆپیشانده‌ران ده‌ستى لایه‌نه‌كانى به‌ستبوو بۆ موحاسه‌سه، ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى نه‌یتوانى به ئاشكرا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان دابنیشێت. گرێى گه‌وره ئه‌وه‌بوو كێ وه‌زیر بێت؟ حزبى بێت یا ته‌كنۆكرات؟ پێوه‌ره‌كان چى بن بۆ وه‌زیره‌كان؟ ئه‌و گرێیانه نه‌ده‌كرانه‌وه، ڤایرۆسى كۆرۆنا و مسته‌فا كازمى پێكه‌وه هاتن و ئه‌م چیرۆكانه‌یان نەهێشت، كازمیى دۆخه‌كه‌ى گێڕایه‌وه بۆ پشكپشكێنه‌ى ئاشكرا‌و دڵى كه‌س له حزبه‌كان ناشكێنێت.
كازمیى به نه‌رمى گه‌یشته دوا پلیكانى راسپاردنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، به نه‌رمى ده‌ستى داوه‌ته كاره‌كه‌ى هه‌نگاوه‌كان خێرا ده‌چنه پێشه‌وه، له به‌ختى خۆى شه‌قام چۆڕه‌ى لێبڕاوه و به مورتاحى خه‌ریكى دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كانه به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا، ئه‌وه‌ى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى خه‌ونى چه‌ند مانگه‌ى هه‌زاران خۆپیشانده‌ر بوو كه ده‌یانویست، كابینه‌ى ته‌كنۆكرات، وه‌زیرى ته‌كنۆكرات و ده‌سه‌ڵاتى نا حزبیى سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز پێكبێت.
ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات دابه‌شكارى به ئاشكرا راگه‌یه‌ندراوه‌و لایه‌نه‌كان سه‌ریان كردووه‌ته سفره‌ى سه‌ر مێزى كازمیى، ناكۆكیى و لێدوانه‌كانیان دژ به‌یه‌ك تا ئاستى سفر دابه‌زیون. به‌پێى دوایین ئه‌بده‌یتى دابه‌شكارییه‌كه وه‌زاره‌ته‌كان به‌م جۆره به‌شده‌كرێن.
شیعەكان ١١وەزارەتیان پێدراوه كه به‌م جۆره دابه‌شده‌كرێت، سائیرون سێ، فەتح سێ، نەسر دوو، دەوڵەتی یاسا یەك، رەوتی حكمە یەك، سادقون یەك وەزارەت. سوننەكان شەش وەزارەت وەردەگرن به‌م جۆره، هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان سێ، هاوپەیمانی جەماوەر یەك، هاوپەیمانی وەتەنیە یەك، پرۆژەی عەرەبی یەك. پێكهاتەكانیش دوو وەزارەتیان بۆ دانراوه‌و كوردیش چوار.
كازمیى ریشى خۆى داوه‌ته ده‌ست حزبه‌كان
مسته‌فا كازمى پێچه‌وانه‌ى دوو كاندیدى پێشووى راسپێردراو(عه‌لاوى و زورفى) حزبه‌كانى ده‌ستكراوه كردووه، كه خۆیان كاندیده‌كانى خۆیان دیاربكه‌ن، حزبه‌كان كاره‌كه‌یان ته‌واوكردووه‌و بۆیه‌ش پرۆسه‌كه به خێرایى ده‌چێته پێش. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو كازمیى ڤیتۆى له‌سه‌ر دانانى هیچ كاندیدێك نه‌بووه‌و كه‌سى ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، لاریشى له مانه‌وه‌ى فواد حسێن وه‌زیرى دارایى نییه كه پارتى پێداگرى ده‌كرد له‌سه‌ر مانه‌وه. كازمى ته‌نانه‌ت وه‌ك عه‌بدولمه‌هدیشى نه‌كرد، كه له‌رێگه‌ى ئیمه‌یلێكه‌وه سى ڤى وه‌رده‌گرت بۆ پۆسته‌كانى كابینه‌كه‌ى.
كابینه‌ى به‌شبه‌شێنه و راگوزه‌ر
دروستكردى كابینه‌ى حكومه‌ت به داروپه‌ردووى حزبه‌كان له‌كاتێكدایه، لایه‌نه‌كان جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م كابینه‌یه راگوزه‌ر ده‌بێت و كارى سه‌ره‌كى ئاماده‌كارى ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، كازمیى به‌ڵێنى گه‌وره‌شى به‌خۆیه‌وه گرێداوه، ئه‌ویش چه‌ككردنى میلیشاكان و هێشتنه‌وه‌ى چه‌كه ته‌نها لاى ده‌وڵه‌ت. ئه‌ركى قورس و هه‌ره گره‌نگى حكومه‌ت ئاماده‌كارى ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، كه ئاڵۆزترین ناكۆكیى له‌سه‌ر. ئاڵنگارى هه‌ره سه‌ختیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دۆخى داڕووخاوی ئابوورییه.
كازمیى ئه‌ركه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى به لیژنه‌یه‌ك راسپاردووه‌و خۆى له ورده‌كارییه‌كان كشاندووه‌ته‌وه. باسم خه‌شان ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به پێگه‌ى مه‌علومه‌ى راگه‌یاندووه، پێكهێنانى لیژنه بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیده‌كان، هه‌وڵى سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رپرسیارێتى راسپاردنى خۆى بدزێه‌وه. خه‌شان پێى وایه مازنى روئیایه‌كى سیاسى نییه بۆ ئیداره‌دانى حكومه‌ت.
كازمیى و شه‌قام
كازمیى دڵى زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان و ئه‌و وڵاتانه‌شى به ده‌ستهێناوه كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ى شه‌قام به ده‌ردى كۆرۆنا په‌رته‌وازه ببن، كازمییان ره‌تكرده‌وه‌و قسه‌ى خۆیان پێش خست بۆ ئه‌گه‌رى راسپاردنى ئه‌و پیاوه. ئێستا كه سه‌وڵه‌كه‌ى دراوه‌ته ده‌ست و پێچه‌وانه‌وه‌ى شه‌پۆلى خواستى خۆپیشاندران سه‌وڵ لێده‌دات، ئه‌ركه‌كه‌ى له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناڕازى بۆ شه‌قام ئاڵۆز ده‌بێت. پێده‌چێت دواى گڵۆپى سه‌وزى ئێران و ئه‌مریكا دڵنیایى وه‌رگرتبێت كه تووشى سه‌ر ئێشه ناكرێت.
ده‌رده كۆنه‌كه
له دواى كه‌وتنه سه‌رپێى عێراقى نوێوه، گرفتى گه‌وره‌ى حكومه‌ته‌كان، حزبه‌كان بوون، كاتێك هه‌موو ناكۆكییه‌كان بۆ نێو حكومه‌ت په‌لكێش ده‌كه‌ن و حكومه‌ت ئیفلیج ده‌بێت، كابینه‌كه‌ى كازمییش كۆپییه‌كى هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونانه‌ى پێشووه‌و جیاوازى كه‌مه، ئه‌مه له دۆخێك‌دا كه ئابوورى عێراق له داڕووخاندایه و دۆخه سیاسیى و ئه‌منیه‌كه‌شى له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌دایه.
كازمیش له ئێستاوه به‌شێك له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حزبه‌كان به‌شكردووه‌و به خۆگریى له دانانى وه‌زیره‌كان تۆپه‌كه‌ى فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانى حزبه‌كان. گره‌وى ئه‌و له‌سه‌ر پشتیوانى وڵاتان و حزبه‌كانه. هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ش لیستێك داواكارى و خواستى خۆیان هه‌یه. كات روونى ده‌كاته‌وه كابینه راگوزه‌ره‌كه‌ى كازمیى وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵك ده‌بێت، یاخود گۆمه‌كه لێڵتر ده‌كات.