05:22 - 16/04/2020
كاسبكاران تینیان بۆ هاتووه..بێكاريى و خه‌رجیى زۆر
قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و داخستنى بازاڕه‌كان له هه‌رێمى كوردستان (٣٤)هم رۆژى تێپه‌ڕاند، كاسبكاران و ئه‌وانه‌ى ژیانیان له‌سه‌ر كاسبى رۆژانه‌یه، تینیان بۆ هاتووه، هاوكاریى حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكیى نه‌گه‌یشتووه، لێخۆشبوونى حكومه‌ت له باجى خاوه‌ن موڵكه‌كان نه‌بووه به بڕیار تا كرێچییه‌كان كرێ نه‌ده‌ن، زۆربه‌یان كرێیان لێ وه‌رگیرا. كاسبكاران داواى ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان ده‌كه‌ن. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت، ناتوانن بازاڕ بكه‌نه‌وه.
كاریگه‌رییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه‌وه كاڵ بوونه‌ته‌وه، له‌كۆى (٣٣٥) تووشبووی كۆرۆنا ١٩٨یان چاكبوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانى دیكه‌ش ته‌ندروستییان جێگیره. چه‌ند رۆژێكه حاڵه‌تى نوێ راناگه‌یه‌ندرێت، یاخود دانه‌و دوان راده‌گه‌یه‌ندرێت. گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت، دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان كاتى زیاتريى ده‌وێت.
كاسبكارانى سلێمانى گردبوونه‌وه‌و داواى كردنه‌وه‌ى بازاڕیان كرد، كاسبكارانى كه‌لار چوونه به‌رده‌م ئیداره‌ى شاره‌كه‌و پێیان گوتن چاوه‌ڕێ بن، عه‌لوه‌ى سلێمانیش له‌لایه‌ن كاسبكارانه‌وه وه‌ك ناڕه‌زایى داخرا. كاسبكارانى نێو بازاڕى سلێمانیش چوونه به‌رده‌م قایمقامیه‌ت و داواى رێگه‌پێدانیان كرد بۆ كردنه‌وه‌ى دووكانه‌كانیان، مانگێك زیاتر بێكارى بارى ئه‌وانى قورس‌تر كردووه‌و كرێ دووكانه‌كانیشیان نه‌گۆڕاوه. تا ئێستا حكومه‌ت كرێى یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، له‌م دۆخه‌ى ئێستا ناتوانن رێگه به قهرەباڵغى گه‌وره‌ى وه‌ك كردنه‌وه‌ى بازاڕه سه‌ركییه‌كان بده‌ن، به‌ڵام كاره فه‌ردییه‌كان ئه‌و ئیشوكارانهى قه‌ره‌باڵغى دروست ناكه‌ن، له‌م قۆناغه ده‌كرێت بكرێنه‌وه، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ى بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كان و مۆڵه‌كانى گوتى، ئه‌وه ده‌بێت قۆناغى داهاتوو بێت و ئێستا بڕیارى له‌و جۆره نییه.
دوایین راگه‌یه‌ندراوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كاسبكاران و لێخۆشبوونى خاوه‌ن باجه‌كان تێدا نەبوو، له كۆبوونه‌وه‌ى پێشووترى، حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنا. سه‌فین دزه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا دوێنێ به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، چه‌ندین پێشنیار پێشكه‌شكراون و حكومه‌ت به وردى دیراسه‌ى كردوون. تا ئێستا هیچ كام له پێشنیاره‌كان نه‌بوونه‌ته بڕیار.
دوێنێ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتى، ئه‌وان له ٢٢ى مانگه‌وه سه‌باره‌ت به كرێى مۆلیده، ئاو‌و كاره‌با، كرێكانى تر داوایان كردووه نوسراویان بۆ حكومه‌ت كردووه تا ئێستا بڕیارى نه‌داوه،"چونكه زۆر زۆر دره‌نگه" و ئه‌و هاوكارییهشى بڕیاربوو بدرێت به هه‌ژاران تا ئێستا نه‌دراوه. نه پاره‌ى ته‌ندروستى جیهانى و نه‌هى خێرخوازان و نه پاره‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌وان نه‌گه‌یشتووه.
تائێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ ورده‌كارى و رێنماییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى دواى ١٦ى مانگى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌و دیارنییه ئه‌و ئاسانكارییهى بۆ كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كان و هاتوچۆ ده‌كرێن كوێ‌و كوێن و وردهكارییهكهى چۆن ده‌بن. به‌ڵام به‌پێى گوته‌كانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بێت، كردنه‌وه‌ى بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كان دووره.
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى حكومه‌ت، له هه‌رێمى كوردستان ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌یه و ئه‌وى دیكه كاسبكاران، واته ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك بۆ ژیان پشت به كاروكهسابهتى خۆیان ده‌به‌ستن، به‌وه‌ش قورسایى زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانى ئه‌و چینه‌ى كۆمه‌ڵگه كه بژێوییان له‌سه‌ر كاسبى رۆژانه‌یه. ره‌نگه بژارده‌ى گونجاو ئه‌وه بێت به جێبه‌جێكردنى توندى رێنماییه‌كان حكومه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ى كاسبى كاسبكاران ده‌ست شل بكات و چاودێرى وردى بازاڕ بكات.
٣٤رۆژه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واو راگه‌یه‌ندراوه. زانایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كۆرۆنا سێ هه‌فته زیاتر له جه‌سته‌دا نامێنێته‌وه جگه له هه‌ندێك حاڵه‌تى تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت، دۆخه‌كه به‌م جۆره بمێنێته‌وه هه‌ندێك كارئاسانى دیكه ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا ناتوانن بڵێن دۆخه‌كه ئاسایى بووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ژێر كۆنتڕۆڵه.