03:56 - 15/04/2020
چۆن له‌رێگه‌ی رزگاركردنی ئابوری كوردستانه‌وه خزمه‌تی ئه‌مریكا بكرێت؟
مایكڵ نایتس
بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا ئابوری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، ئه‌و به‌شه‌ی وڵات كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه زۆرترین پشتیوانی ده‌كرێت ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی داته‌پینی ئابوری ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاكسازی نه‌كردنی ته‌واوه‌تی، و نه‌بوونی یه‌ده‌گی دراو، له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2014 دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 110 دۆلاره‌وه بۆ 60 دۆلار، وایكرد هه‌رێمی كوردستان به‌چۆكدا بێت و ناچاربوو به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ببرێت، تا ئه‌و كاته‌ی دۆخی ئابوری هه‌رێم بوژایه‌وه و گه‌یشته ئاستێك كه پێداویستیه‌كانی دابین بكات.
ئێستا نرخی نه‌وت جارێكی تر بۆ نیوه‌ی 60 دۆلار واتا كه‌متر له 30 دۆلار دابه‌زیووه، له‌كاتێكدا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته هۆی راگرتنی داهاتی نا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه پێشتر به‌خێرای گه‌شه‌ی ده‌كرد، له گومرگ و باج ، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌خێرایی بڕیاری دروست نه‌دات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌زووی هاوكاری نه‌كات ئه‌وه ناكرێت جگه له داته‌پینی ئابوری چاوه‌رێی شتێكی تر بكرێت.
ئابوری هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌جوڵێت -داده‌ته‌پێت
وه‌ك حكومه‌تێكی خۆجێی نیمچه سه‌ربه‌خۆ له‌ناو خاكی عێراق" هه‌رێمی كوردستانی عێراق" پشت به‌دوو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان داهاتی تایبه‌تی خۆی له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه ئه‌ویش دووبه‌شه، به‌شێكیان 320 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه كه به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وتی هه‌رێم و كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌ده‌برێن، هه‌روه‌ها 170 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه له‌لایه‌ن هه‌رێم خۆیه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌ی دووه‌می داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دابه‌شكردنی داهاتی ساڵانه‌ی عێراقه.
له‌كۆتایی ساڵی 2019 دا ئابوری هه‌رێم ئاستێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی برێنت گه‌یشتنه نزیكه‌ی 64 دۆلار و كۆی خه‌رجی به‌كاربردن و پابه‌ندیه‌كانی سه‌رحكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 1.2 ملیاردۆلاری مانگانه‌بوو، له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی " 700 ملیۆن " دۆلاری له فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌ستكه‌وتووه، هه‌روه‌ها " 328" ملیۆن دۆلاری له به‌غدادوه بۆ هاتووه، و جگه له‌وه‌ش هه‌رێم " 261" ملیۆن دۆلاری له‌داهاتی نا نه‌وتی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌پێی رێككه‌وتنی نوێی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، پێشبینی ده‌كرێت كورد ئه‌م ساڵ بڕێكی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت كه ده‌گاته " 1.44 " ملیار دۆلار ئه‌وه‌ش دوای ره‌وانه‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ی به‌غداوه، به‌ڵام كێشه‌ی ئێستا ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌ناوبرد، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی بودجه‌ی به‌كاربردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نزیكه‌ی 950 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام داهاتی هه‌رێم دابه‌زیووه بۆ نزیكه‌ی 648 ملیۆن دۆلار، ئه‌وه‌ش " 328" ملیۆن دۆلاری له به‌غداوه دێت و له‌فرۆشتنی نه‌وتی خۆی " 270 " ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت و داهاتی نا نه‌وتی بۆ 50 ملیۆن دۆلار دابه‌زیووه، به‌وه‌ش كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌رێم مانگانه‌ی به 300 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئه‌مه‌ش هانی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه بیر له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بكاته‌وه كه مانگانه نزیكه‌ی " 270" ملیۆن دۆلاره له‌بری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه به‌شێوه‌ی فراوان له‌نێوان 2015-2019 په‌نای بۆ بردرا.
رزگاركردنی كوردستان ئه‌مرۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ تێكبشكێت
له‌كاتی دۆخی دارایدا، حكومه‌ته‌كان وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به ئامانجێكی ئاسان ده‌زانن، چونكه پاره‌كانیان به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌و كۆمپانیایانه پێویستیان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به كوردستان تا راده‌یه‌ك دابه‌زیووه، به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك كێشه‌ی پێشوه‌وه، له‌وانه‌ش هێرشی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له 2014 و كه‌می پێدانی پاره پێیان، وه راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆی له ساڵی 2017 دا كه به‌رهه‌می نه‌بوو، ته‌نانه‌ت پێش دۆخی له‌ناكاوی ئێستاش هه‌رێمی كوردستان دانه‌وه‌ی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی دواخستووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ساڵی 2019 یه‌ده‌گه‌كه‌ی له بانكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له لوبنان سڕكرا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناك و مه‌ترسیداره، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌به‌رهێنه‌ران به‌پێی یاسا پابه‌ندن به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه پاره‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، و هه‌مووشیان به‌ده‌ست دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
كاری له‌پێشینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكی له كوردستان
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان كه ئابوریه‌كه‌ی لاوازترین ئابوری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته هیچ ده‌رچه‌كی نه‌بێت جگه له‌یه‌ده‌گی دراوی عێراق كه 60 ملیار دۆلاره، ئه‌ویش له‌ژێرباری قه‌رزێكی زۆردایه.
پێویسته واشنتۆن رێكاری پێویست و كاریگه‌ر بنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم خۆراگربێت له‌وانه‌ش:
گرنتی به‌شداری پێكردنی هه‌رێم له‌داهاتی نه‌وتی به‌غداد له‌ساڵی 2020
ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له‌خوار 30 دۆلاره‌وه بێت ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت له‌رێگه‌ی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وته‌وه خه‌رجیه‌كانی دابین بكات، حكومه‌تی عێراقیش تا ئێستا یاسای بودجه‌ی 2020 ی په‌سه‌ند نه‌كردووه و چاوه‌ڕێی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوولاوه زیان به‌كورد نه‌كه‌وێت پێویسته به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هانی به‌غداد بده‌ن به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی 328 ملیۆن دۆلاری مانگانه هاوشێوه‌ی ساڵی 2019 تا ئه‌وكاته‌ی بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت، له‌كاتی ئاماده‌كردنی بودجه‌ش پێویسته واشنتۆن هه‌ژمونی سیاسی و دارایی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌كاربهێت بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی ئه‌وه بكرێت كه جارێكی تر كورد ڕووبه‌ڕووی سزای نا دادپه‌روه‌رانه نه‌بێته‌وه، و لایه‌نی كه‌م مانگانه پێویستیان به 700 ملیۆن دۆلاری به‌غداد هه‌یه بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانیان، هه‌روه‌ها پێویسته به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه بكه‌نه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له‌هاوكاریه داراییه‌كان بۆ ڕووربه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ربگرێت، كه له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تی یان دامه‌زراوه‌كانی عێراق وه‌ری ده‌گرێت.
گره‌نتیكردنی هه‌رێمی كوردستان كه پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌دات
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا كاری جدی كردووه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌رێم له‌رێگه‌ی دابینكردنی پشتیوانی و پاڵپشتی دارایی پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم له‌كه‌رتی نه‌وت و غاز، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندیه داده‌ته‌پێت ئه‌گه‌ر كورده‌كان دانه‌وه‌ی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران بوه‌ستێنن، پێویسته به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی هه‌رێم ئاگادار بكه‌نه‌وه كه دواخستنی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا بۆ نۆ مانگی تری داهاتوو ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئه‌و متمانه‌یه‌ی لای وه‌به‌رهێنه‌ران ماوه، له‌بری ئه‌وه پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه یان كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێك بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌كانیان رێكبكه‌ون به‌ره‌زامه‌ندی خۆیان، جوڵه‌ی خێرا له‌م بواره‌دا بنه‌مای كاره‌كه‌یه چونكه مایه‌پوچ بوونی یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌وانی تریش ده‌ترسێنێت.
یارمه‌تیدانی كورد بۆ گۆڕینی وێسته‌گه‌كانی كاره‌با
پێویسته وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مریكا هاوكاری هه‌رێم بكات له پلانی فراوانكردنی كاركردن به غازی سروشتی بۆ ئه‌وه‌ی وێسته‌گه‌كانی كاره‌باش بگرێته‌وه كه تائێستاش به دیزلی گرانبه‌ها كارده‌كه‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌وه هاورده ده‌كرێت، ته‌نها ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كرێت مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ كورد بگه‌ڕێنێته‌وه و 750 مێگاوات كاره‌باشی به‌تێچوویه‌كی كه‌م بۆ دابین بكات، ده‌شكرێت له‌داهاتوودا غازی سروشتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی بۆریه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا بكرێت.
كڕینی نه‌وتی كورد
ئێستا یه‌ده‌گی نه‌وتی ستراتیژی ئه‌مریكی نه‌وت به‌نرخێكی كه‌م ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی فرۆشیاره‌كان له به‌رهه‌می ئه‌مریكین به‌ڵام بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌ده‌ره‌وه بیكرێت به‌نمونه ده‌كرێت واشنتۆن نه‌وتی هه‌رێم بكرێت وه‌ك شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی قه‌رز له‌م دۆخه ناره‌حه‌ته‌دا.
پاڵپشتی پێشمه‌رگه
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مانگانه 17 ملیۆن دۆلار هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم ده‌كات كه له‌لایه‌ك شه‌ڕی داعش و له‌لایه‌كی تریشه‌وه شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، ئه‌و هاوكاریه ساڵی رابردوو 23 ملیۆن دۆلار بووه به‌ڵام ئێستا كه‌میكردووه، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه ئه‌و هاوكاریانه له‌مانگی نیسان به‌ته‌واوه‌تی بوه‌ستێندرێن، پێویسته له‌سه‌ر واشنتۆن ئه‌و پاره‌یه زیاد بكاته‌وه بۆ ئاستی 2019 و به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی پێویسته.
هاوكاریكردنی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كانی له بانكی ده‌ریای ناوه‌راست وه‌ربگرێته‌وه
وا دیاره نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری هه‌رێم له‌و بانكه لوبنانیه سڕكراوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌توانێت دیدگای ئابوری هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لایه‌نێكی كاریگه‌ره له خزمه‌تگوزاری دارایی بۆیه ده‌كرێت په‌له بكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه.
دڵنیایی بارزانی و پرۆسه‌ی چاكسازی
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به پرۆسه‌ی چاكسازی، مامه‌ڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا وا پیشان ده‌دات كه توانایه‌كی به‌هێزی چاكسازی ئابوری هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و ده‌رماڵه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌میه‌تی، پێویسته حكومه‌تی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م هه‌وڵانه پیشان بدات، و فشار له‌سه‌ر لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانی تری كورد دروست بكرێت له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا پشتیوانی هه‌موو رێكاره‌كانی سكهه‌ڵگوشین بكه‌ن كه له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له‌بری قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی كورتبین.
مایكل نایتس، هاورێی كۆنی په‌یمانگای واشنتۆنه و له‌پرسه‌كانی په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له 2003 وه كاری كردووه.