04:13 - 04/04/2020
كارنامه‌كه‌ى زورفى به دێڕێك باسى هه‌رێم ده‌كات
عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو به‌رنامه وه‌زارییه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد، زورفى گوتى ته‌سلیم نابێت و ناكشێته‌وه، له چه‌ند شوێنێكى كارنامه‌كه‌یدا باسى ئه‌و كێشانه كراون كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، قسه‌ى كۆنكرێتى تێدا نییه و ته‌فسیر هه‌ڵده‌گرن.
هه‌رێم و به‌غدا
خاڵى 12ى كارنامه‌كه تایبه‌تە به نێوانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و تێدا هاتووه (كابینه‌كه‌ى روئیایه‌كى ئه‌رێنى له خۆده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش به ره‌چاوكردنى مادده‌كانى ده‌ستوور، وه رێزگرتنى هاوبه‌شیى و سه‌رخستنى وه‌حده‌ى نیشتمانیى).
زورفى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌تاتى و هه‌ندێكیش دووباره، مادده‌ى تایبه‌ت به هه‌رێمى داڕشتووه، به جۆرێك ده‌رفه‌تى ته‌فسیرى جیاواز ده‌هێڵێته‌وه، لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌شى وابه‌سته‌ى مادده‌كانى ده‌ستوور كردووه، به هه‌مان شێوه‌ش هه‌رێمى كوردستان داواى ئه‌وه ده‌كات، به‌ڵام شرۆڤه‌ى ده‌ستوور چه‌ند ساڵه بابه‌تێكى كێشه له‌سه‌ره.
زورفى له هه‌مان مادده باس له "رێزگرتنى هاوبه‌شیى" ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه دێت هه‌ر پابه‌ندنه‌بوونێك بێڕێزیكردنه به هاوبه‌شییه‌كه‌وەو لێكتێگه‌یشتن ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، له چه‌ند ساڵى رابردوو شیعه‌كان به‌رده‌وام هه‌رێمى كوردستانیان به پێشێلكردنى یاساى بوودجه و پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم به راده‌ستكردنى نه‌وت تۆمه‌تبار كردووه، به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش پشتیوانى ئه‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن، حكومه‌تى هه‌رێمیش قسه‌ى جیاوازى هه‌یه و پێى وایه حه‌قى خۆى پێنه‌دراوه.
ده‌سته‌واژه‌ى (رێزگرتن له هاوبه‌شیى) له چمكى كێشه‌یه‌ك ده‌چێت كه له ئێستاوه ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر زورفى هاته سه‌ر ته‌خت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولادا بته‌قێته‌وه، بێگومان ده‌شكرێت به‌و روئیا تازانه‌ى هه‌رێم باسى ده‌كات بۆ رێككه‌وتن، ئه‌و هاوبه‌شییه دروست بكرێت، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنێكى ئاماده‌كراو له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى بوونى هه‌یه.
له مادده‌ى تایبه‌ت به هه‌رێمدا زورفى"وه‌حده‌ى وه‌ته‌نى"بیر نه‌كردووه، به‌ڵكو به مه‌رجى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌شى دیاریكردووه، له‌رووى گوتاره‌وه زۆر له تێگه‌یشتنى حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌چێت سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان.
پێشمه‌رگه
له‌بڕگه‌ی شه‌ش زورفى باسى سیاده و ئه‌منییه‌تى عێراقى كردووه، باس له‌وه ده‌كات گه‌شه به تواناكانى هێزه‌كانى سوپاى عیراق و حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه ده‌دات، وه‌ك به‌شێك له سوپاى عێراق. له‌پێناو سه‌قامگیرى و ئاسایشى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.
هێزه بیانییه‌كان
زورفى له‌بڕگه‌ى تایبه‌ت به سه‌روه‌رى عێراق خۆى پاراستووه، له باسكردنى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه چه‌ك ده‌بێت ته‌نها له ده‌ستى ده‌وڵەتدا بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى خواستى گروپه میلیشاكانە.
بوودجه
زورفى جه‌خت له هه‌رچى زووه ره‌وانه‌كردنى بوودجه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌ڵام خه‌رجییه نا پێویسته‌كان كه‌مده‌كاته‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رى كورتهێنانى بوودجه و باس له‌وه‌ش ده‌كات، كابینه‌كه‌ى به پرۆژه‌ى بوودجه‌دا ده‌ڕوانێت، ئه‌وه‌ش واته هه‌مان پرۆژه‌ى ئاماده‌كراوى ئێستا ره‌وانه ناكرێت و گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت. هەروەها بڕگەیەکی تایبەت کردووە بە جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و روئیای خۆشی بۆ رزگارکردنی ئابووری عێراق خستووەتەروو.
دەقی بەرنامە وەزارییەکەی زورفی