02:42 - 04/04/2020
هاككرن لەسەردەمی كۆرۆنادا مەترسییەكی تر لەسەر ماڵەكانمان
ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنەها مرۆڤی
خزاندووەتە ماڵەوە، بەشێكی زۆریان لە ماڵەوە كارەكانیان دەكەن و بەشێكی دیكەش بە
شێوازی دیكە كاتەكانیان بەسەر دەبەن، ئەوانەی كە لەو رۆژانەدا ناتوانن كارەكانیان
ڕابگرن و لەڕێگەی ئینتەنێتەوە بە
ڕاستەوخۆو ئۆنلاین كارەكانیان دەكەن پێویستە لە هەموو كات وریاتربن و لە هەموو
كاتیش مەترسیی هاككرنی پەیج و ئەكاونت و ژمارە حسابییەكانیان بن، بەو پێیەی كە
هاككەرەكانیش ئەم كاتە بە هل دەزانن و سەرقاڵی هێرشەكانی خۆیانن.
بە وریاییەوە مامەڵە بكەن:
لەمرۆژانەدا گروپ چات، هاشتاگ، لینك
لە كەسانی نەناسراو، یان لەناسراوێكەوە كە تۆ نەتزانیوە هاك كراوە، دیاریكردنی
تەمەن، لەچی بەرپرسێك دەچیت، یان شێوەت دەچێتەوە سەر كام هونەرمەند و ئەوانی
تریش...دێتە بەردەستتان و لەبەر ئەوەی كە كاتیشتان زۆرە بە حسابی خۆتان كات بەسەر
دەبەن، بەڵام كاتێكتان زانی هەرچی زانیاریی ناو كۆمپیوتەر و مۆبایلەكانتانە
ڕۆشتووە بۆ یەكێكی دیكە و هاك كراویت.
لەم رۆژانەدا زۆرترین داوای
هاورێیەتیت بۆ دێت، زۆرترین نامە هاتووچۆ دەكات، بەڵام دەبێت ئەوەندە بە
هەستیارییەوە لێیان بڕوانیت كە كێشەت بۆ دروست نەكات و خۆت بپارێزیت لە ڤایرۆسی
هاك كردن و ئابڕووت نەچێـتە بەردەستی بێ ئابڕوویەك، یان نەبیتە گاڵتەجاڕیی تۆڕە
كۆمەڵایەتیەكان.. هەربۆیە دەبێـت زۆر بەباشی خۆت بپارێزیت، ئەگەر ناچیتە دەرەوە
لەبەر ئەوەی خۆت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزیت، دەبێت لە ماڵەوەش خۆت لە ڤایرۆسی
هاككردن ببوێریت.
هاككەرەكان لە بۆسەدان بۆت:
ئەو كاتانەی تۆ كاتت زۆرەو چەتەكانی
ئینتەرنێتیش زۆرتر بۆسەت بۆدەنێنەوە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی هەژمارەكەتەوە، یان لەڕێگەی
سێرڤەرەكەوە بچنە ناو زانیارییەكانت و هاكت بكەن، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵكیش
كۆمپیوتەر یان مۆبایلێك بەكاردەهێنن كە سەرەتاییەو زۆر پێشكەوتوو نیەو لە هەمان
كاتیشدا ئەو (پاسۆرد)ەی كە بەكاری دەهێێت سادەو ساكارە، ئیتر بوارێكی گەورەتر بۆ
ئەوان دەكرێتەوەو هێرشەكەشیان بەرفراوان دەبێت، بێگومان تا خەڵك زۆرتربێت
ئاسانكاریی زیاتر دەبێت و ڕێگەكان زیاتر دەكرێنەوە بۆ ئەو جۆرە كەسانە، هەربۆیە
لەوانەیە لەڕێگەی هاوڕێیەكتەوە بێنە ناو ئەكاونتەكەت، یان دەستیان تەنها لە یەك
نهێنیت گیر ببێت ئیتر گیرۆدە دەبیت.
بە پێی ئامارێك كە لە لایەن دەزگایەكی
بەریتانییەوە ئەنجامداراوە لە سەردەمی كۆرۆنادا كە خەڵك چوونەتەوە ناو ماڵەكانیان
400% بەتایبەتی لە ماوەی مانگی ئازاری 2020 رێژەی هاككرددن زیادی كردووە،
هەندێكیان بەناوی فەرمانبەرانی تەندروستی جیهانی خۆیان ناساندووەو داوای
هاوكارییان كردووە، هەندێكی دیكەیان ئیمێلی نەناسراویان كردووەتەوە، بەشێكی دیكەش
كاتێك گەڕاون بەدوای زانیاریی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و لینكی نەناسراویان
كردووەتەوە، بەشێكی دیكەش كلیكیان لە سەر نەخشەیەك كردووە كە بانگەشەی بۆ ئەوە
كردوو كە نیشانی دەدات لە چ شوێنێكی جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرەی سەندووە.
ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە ڕاستەخۆ
لینكێك دابەزیوەتە ناو كۆمپیوتەر یان مۆبایلەكەیەوەو بە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەك
یان ئایكۆنێكی دیاری هەبێت هاك كراوە، لەوێوە سەرجەم پاسۆرد و زانیاریی یەكانی ناو
كۆمپیوتەر و كۆبایلەكەت دەبات و تۆش خاوەنی هیچ شتێك نامێینت، بەشێكی زۆریان لەو
ڕێگەیەوە هاكی ژمارە بانكییەكانیان كراوە. چڕبوونەوەی ئەو هێرشە لەوماوەیەدا بۆ
خراپی جۆری ئامێرەكان و دەستاو دەستكردنی ئەو ئامێرانە لەناو خێزاندا كە لەوانەیە
لەو كاتەدا بە دەستی منداڵێكەوە بووبێـت و كلیكی لەسەر لینكێم كردبێت و
كارەساتەكەی خوڵقاندبێت. یان ژمارەیەك كەس ویستبێتیان ئەنتی ڤایرۆسی
كۆمپیوتەرەكەیان نوێ بكەنەوە، یان بەرنامەیەك داونلۆد بكەن، یان لە كاتی سێرچ و
گەڕاندا ڕێی لە هەندێك شتی نەناسراوی سەرنج ڕاكێش دەكەوێت و بە نەشارەزایی
دەكەوێتە داوەكەوە.
ئاگاداریی بەرامبەربە:
ژمارەیەكی زۆر خەڵك لەبەر ئەوەی لە
ماڵەوە كارەكان دەكەن و بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندی پەنا بۆ كردنەوەی كامێرا یان گروپ چات
دەبەن، بەڵام دەبێت ئەوان ئاگایان لەوە بێت كەسی بەرامبەر ئەگەر شارەزایی باشی
هەبێت لەبواری هاككردن هەر لەڕێگەی كامێراكەتەوە یان لە گروپ چاتەكەوە دەتوانێت
دەست بگرێت بەسەر ئەژمارەكەتدا، ئەو دەتوانێـت هەر لەو ڕێگەیەوە بچێتە نا ئیمێڵەكەت
و سەرجەم زانیارییەكانیشت بۆ خۆی ببات،
یان بەردەوام سەردانی ئەژمارەكەت بكات و چاودێریت بكات و بەخۆشت نەزانیت، یان
هەندێكی دیكە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش سەرقاڵی یاریكردن دەبن لەگەڵ كەسانی
نەناسراو، بەشێك لە وڵاتانی دونیا بەرنامەكانی ((zoom بەكاردەهێنن بۆ
قسەكردن و خودی كۆمپایناكەش دانی بەوەدا ناوە كە هەندێك كەم و كوڕیی لە
بەرنامەكانیدا هەیە، یان (slack) بەكاردەهێنن بۆئەوەی ئەتاجێك یان فایلێك بنێرن بۆ هاوڕێكانیان
بەڵام دواجار هەر لەو ڕێگەیەوە كێشەی بۆ دروست دەبێت.
چۆن خۆت دەپارێزیت؟
دوای ئەوەی مەترسییەكانی هاك كردنمان
باس كرد، ئێستا هەموومان لە بیری ئەوەداین چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین؟ بۆ ئەوەی
هەمیشە خۆمان لە هاك بپارێزین دەبێت ئەم هەنگاوانە بگرینە بەر:
یەكەم :
پەڕەی تەزویر phishing ئەم ڕێگایە لەڕێگای لینكەو
دەكرێت مەگەر كەسێ هیچ نەزانێ بیخەڵەتێنن لەم ڕێگایەوە هاكی ئەكاونتەكەی بكەن
بۆنمونە لینكێكت بۆ دەنێرن دەڵێ لێرەوە ئیمێڵ و پاسۆرد داخڵ بكە ، بەڵام ئیستا
باوی نەماوە چونكە كەس بەم ڕێگایە ناخەڵەتێت .
دووەم :
ڕێگای مەزەندەكردنی پاسۆرد، ئەمەش لە ڕێگای وردە لیستەوە دەكرێت
هاكەرەكان وردە لیستێكیان لایە كۆمەڵی زۆر پاسۆردی تیادایە ئیمێڵی تۆ تاقی
دەكاتەوە ئەم ڕێگا 100% سەردەگرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پاسۆردت
بەهێز نییە بۆیە بەردەوام هەوڵ بدە پاسۆردی بەهێز دابنێت بۆ نمونە پیتی گەورە و
بچوك بەكار بێنە هیما بەكار بێنە سپەیس لە نێوان وشەكان بەكار بێنە .
سیێەم :
ڕێگای ئەو هەڵانەی كە لەكاتی دانانی
ئیمێڵ و بەستنەوەی بەفەیسبوكەوە، ئەم ڕێگایە چۆنە؟ زۆربەمان ئەم هەڵەمان كردوە
بۆیە ئەگەر ئە هەڵەیەت كردوە چاكی بكەوە یان هەرگیز ئەم هەڵەیە دووبارە مەكەوە
سەیركەن تۆ كاتی جیمێڵَ دادەنێیی ڕۆژو بەرواری ڕاستی خۆت دادەنێی بەڵام شاراوەیە
لەهەمان كاتتدا دەچی ئەكاونتی فەیسبوك دادەنێی ڕۆژو بەرواری ڕاستی خۆت دادەنێی hide ناكەی و نایشاریتەوە هەموو كەس دەیبینێت هاكەر
دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە ئیمێڵی تۆی دەست بكەوێت پاسۆردت نازانێت دەچێت
لەڕێگای زانینی ڕۆژو بەرواری ڕاستی تۆوە داوای پاسۆردی نوێ دەكات لە جیمێڵەكەو
چونكە ژمارەو پاسۆرد نازانێت دەتوانێت لەو ڕێگایەوە پاسۆردی جیمێڵەكەو بكاتەوە
پاسۆردی نوێی بۆ دابنێ دەستی بەسەردا بگرێت.
چوارەم :
بەستەوەی ئەكاونتەكانت بە بەرنامەوە، هەندێكجار
بەرنامەیەك دادەبەزێنی بونمونە بۆ جوانكردن یان دەستكاری كردنی وێنە كاتی
بەرنامەكە دەكەیتەوە ڕاستەوخۆ پێت دەڵێت بەرنامەكە ببەستەوە بە فەیسبوك یا
انستاگرام یان هەر ئەكاونتێك بێت ئەم بەرنامانە داوای ئیمێڵ و پاسوێری فەیسبوك
دەكەن كاتێ تۆ ئیمێڵَ و پاسۆرد دەنوسی یەكسەر هاك دەبێت بۆیە هەرگیز ئەم هەڵەی
مەكەن.
پێنجەم :
ڕێگای هاكی كۆمپیتەر، ئەم ڕێگایە زۆر
باوە هەركاتێ كۆمپیتەرت توشی هاككردن بوو، ئەوا هاكەر دەتوانێت دەست بەسەر هەموو
شتێكت دا بگرێت بە ئارەزوی خۆی دەستكاری كۆمپیتەرت بكات لەڕێگای كیلۆگەرەوە هەموو
ئەو شتانەی كە تۆ دەینوسی بچێتە لای هاكەر ڕێگاش زۆرە بۆ ڕێگەكرتن لە هێرشی
سێرڤەرو كێلۆگەرەكان ، بەرنامەیەكی نایاب هەیە بوئەوەی ئەگەر هاتو تۆ چاودێری
لەسەر كیبوردەكەت هەبو ئەوا بەرنامەی (Keyscrambler) دابەزێنە
لینگی بەرنامەكەیە ، كاری ئەم
بەرنامەیە چییە بۆنمونە كاتی هەر شتی بنوسی ئەوا بە پێچەوانەی نوسینەكەی تۆ لای
هاكەر دەر دەكەوێت واتا تەشفیری كیبوردەكەت بودەكات، هاككەر ناتوانێت بە ئاسانی
لەو نوسینانە تێبگات كە تۆ دەینوسیت .
شەشەم :
ڕێگای بەكارهێنانی وایفای كافی و
شوێنە گشتیەكان ئەم ڕێگایەش هاكەر sniff ئەو مۆبایلانە دەكات لەسەر ئەو
شەبەكەی ئەنتەرنێتەن ، باشتر وایە ئەو وایفایانە بەكار نەهێنین یان كۆمەڵی بەرنامە
هەیە بە كاری بێنن سكیۆرتی وایرلێس بەرنامە زورە .
حەوتەم :
ڕێگای فلاش میمۆری ئەمەش ڕێگایەكی ترە
كەلە ڕێگای فلاش میمۆریەوە دەكرێت خاوەن كۆمپیتەر هەستی پێناكات هەركە فڵاشەكە
لەكۆمپیتەرەدا هەموو داتا ئیمێڵ و پاسۆردە خەزان كراوەكان دەدزێت . ، بۆیە ڕێگە مەدە هیچ فلاشێك بدرێت لە كۆپیوتەرەكەت.
هەشتەم :
بەستنەوەی فەیسبوك بە ژمارەی
مۆبایلەوە ، ئەم ڕێگایەش دەتوانی بوپاراستنی فەیسبوكەكەت بەكاری بهێنی ئەمەش
ڕێگایەكی زور بەهیزە كە تەنها دەتوانی لەڕێگای ئەو كۆدەوە كە بۆ مۆبایلەكەت دێت
داخلی فەیسبوك بیت واتا بەبێ ئەو كۆدە ناتوانێت فەیسبوك بكاتەوە ئەگەر هاكەر ئیمێڵ
و پاسوێڕدی تۆشی لا بێت ئەم ڕێگایە دەتپارێزێت بەڵام هەر هاك دەكرێت با پێت
بڵێم چۆن هاك دەكرێت چۆن خۆمان بپارێزین .
هاكەران ڕێگایەكیان دوزیوەتەو لە
ڕێگای ئامێرێكەوە دەكرێت ناوی MC catcher ئەم ئامێرە چون دەتوانی لەڕێگایەوە
هاك بكرێی ئەگەر ئەم ئامێرە لای هەر كەسێك هەبێت تەنها ژمارەی مۆبایلەكەت بزانێ بە
ئاسانی دەتوانێ دەست بەسەر فەیسبوكت دابگرێت لەڕێگای ئەو كودەوە كە بو ژمارەی
مۆبایلەكەت دەچێت بۆیە هەركەسێك كە نەتناسی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان داوای ژمارەی
مۆبایلی لێكردی هەرگیز ژمارەی مۆبایلی خۆتی پێمەدە ئەگەر ژمارەشت پێیدا هەوڵبدە
ئەو ژمارەیە پێبدە كە نەتبەستوە بەئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەك فەیسبوك
یان جیمەیڵ چ ڤایبەر ....هتد چونكە بەزانینی ژمارەكەت بە ئاسانی sniff ئەو كودە دەكات ئەگەر هیچ شتێكیشت
نەزانێ تەنها ژمارەت بزانێ هاكت دەكات .
نویەم :
ئەو هەڵانە چین كە لەكاتی دانانی
فەیسبوك دوبارەی دەكەینەوە؟
لە 70% خەڵكی كاتێ جیمێڵ یان ئیمێڵ
دادەنێت دواتر پاسۆردی لەبیر دەچێتەوە یان ژمارەی موبایلی ناخاتە سەر ،كاتێك تۆ
ئەكاونتێك دادەنێت هەوڵبدە تۆزێ بەهێز دایبنێت شتەكانی بەجوانی ڕێكبخە سكیورتییەكی
بەهێزی بو دابنێ بۆ ئەوەی هەركاتێ توشی كیشەیەك هاتی ئەكەونتەكەت لەدەست نەدەیت و
هەر شتیك لەسەر ئەو ئیمێڵە دات ناوە لەناو نەچێت بۆ نمونە كاتی فەیسبوك دادەنێێ
دواتر پاسۆردت بیر دەچێت دەڵێی لەڕێگای جیمێڵەكەوە دەتوانی بیگەڕێنیتەوە پاسوردی
جیمێلیش نازانی هیچ شتێكت بۆ دانەناوە كە لەكاتی هەر كێشەیەك پەنای بۆ ببەی وەك
ژمارەی موبایل یان زانینی ڕۆژو بەرواریان دانانی ئیمێڵی بەدیل ئەمە وادەكات كە
ئەكانتەكەت لەدەست بدەیت تۆ ئەكاونتی دادەنێت كۆمەڵێكی زور هاوڕێ دەدوزیتەوە بە
ئاسانترین شێوە هەموو شتەكان لەدەست دەدەیت .
چەند شتێكی تریش لەكاتێ دانانی پاسورد
هەركیز ژمارەی موبایلی خوت موالیدی خۆت دامەنێ یان ناوی خۆت دەنوسی چەند ژمارەی
نمونە لەم شێوە پاسوردانە
ali12345 یان ahmad07701467
یان
098765411
یەكەم شت كە هاكەر بیەوێ هاكت كات
ناوی شەخسیت دەنوسێ ژمارەی 12345 دەنوسێ چونكە شتێكی ئاسانە زوربەی خەڵكی پاسۆردی
لەم شێوە پاسۆردانە بەكاردێنن بۆیە ئاگادار بە پاسۆردی جوان دابنێ پیتی گەورەو
پیتی بچوك، سپەیس بخە نێوان وشەكان، هێما دابنێ بونمونە ئەم جورە پاسوردانە
Ku * RD $ 73707<>
StaN
WeL C0ME 35632#+&*%$$
شتێكی گرنگتر هەوڵبدە ماوەی جاریك
پاسۆردی فەیسبوكت بگۆڕە یان ئیمێڵی بگۆڕە بۆزیاتر دڵنیابون .
دەیەم :
هەندێ جار كۆمەڵی بەرنامە دەبینن به
حساب هاكی فەیسبوك یان ئنستاكرام یان هاكی یاریەكان دەكات ئەم بەرنامە دورن لە
ڕاستییەوە هەمووی بە vb دروستكراون دابەزاندنیان دەبێتە هۆی
هاككردنت هەندێ جاریش كۆمەڵی بەرنامه بو مۆبایل هەیە بەحساب هاكی لایك و نازانم
لایك زیاد دەكات ئەمانه دیسان دروست كراون هەر كاتی بەرنامەكە دەكەیتەو داوات
لیدەكات ئیمێڵ و پاسۆرد فەیسبوكت نوسی ڕاستەوخۆ دەچێتە لای هاكەر.
یازدەیەم:
ڕێگایەكی تر دەتوانی فەیسبوكت
كونتاكتی لەگەڵ سێ برادەری متمانه پێ كراوی خۆت هەڵبژێری لە كاتی بونی هەر كێشەیەك
دەتوانی داوای یارمەتی بكەیت لەڕێگای ئەكاونتی ئەو برادەرانەت بیگەڕێنیتەوە .
دوانزەیەم:
هیچ لینكێك نەكەیتەوە ئەگەر
سەرچاوەكەی نەزانیت، بەتایبەتی لە ئێستادا كە باری دەرونی زۆرینەی خەڵك لەبار نیەو
بە سادەیی بەدوای هەموو هەواڵێكدا دەگەڕین كە باس لە كۆرۆنا بكات، بە هیچ شتێك
نەخەڵەتێیت كە بەناوی ڕێكخراوی جۆراوجۆری تەندروستی بۆت بێت، بەتایبەتی هەموو ئەو
شتانەی كە داوای داخڵكردنی پاسۆردو ئیمیڵ و ژمارە تەلەفۆن بكات.