06:19 - 29/03/2020
بۆ ده‌ستكارینه‌كردنى مووچه، حكومه‌ت تاوتوێى بژارده‌ى تر ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌بات، په‌یسه‌رپرێس له‌م راپۆرته‌دا ورده‌كارى و ناوه‌رۆكى گرنگترین بژارده‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بوودجه له وه‌زاره‌تى دارایى بۆ په‌یسه‌ر باس له بژارده‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت ده‌ست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌بات.
هه‌رێم ده‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌غداد رێكبكه‌وێت
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به په‌یسه‌ری راگه‌یاند، ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد، نه‌وت راده‌ست بكات و گره‌نتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌مێنێته‌وه بدرێته پاڵاوگه ناوخۆیه‌كان قازانجتره
دابان محه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم 250 هه‌زار نه‌وت راده‌ستی به‌غداد بكات به‌پێی رێككه‌وتنی ساڵی 2019 ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه باشتره بدرێته پاڵاوگه ناوخۆیه‌كان بۆ پێداویستی ناوخۆ به‌كاربهێندرێت، قازانجتره له‌و داهاته‌ی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌كه‌وێت كه له‌نێوان 8-12 دۆلاردایه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، چونكه تائێستا ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناوخۆ ده‌ستی ده‌كه‌وێت زیاتره له‌داهاتی نه‌وت.
نه داهاتی نه‌وت ده‌زانین و نه قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم
دابان محه‌مه‌د ده‌ڵێت:"تائێستا دووشت هه‌یه كه ئێمه نایزانین، نه‌داهاتی نه‌وت ده‌زانین و نه‌بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم، هه‌ر جاره‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌گوترێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حسابی ده‌كه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابێت و هیچ داهاتێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبێت ناگاته 30 ملیار دۆلار، ئێمه هیچ له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانه‌وه نازانین، به‌ناوی قه‌رزه‌وه پاره ده‌روات بۆ توركیا بۆ روسیا، و بۆ كۆمپانیاكان ، نه حكومه‌ت و نه‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی نه ئاگاداری داهاتی نه‌وتن و نه ئاگاداری قه‌رزه‌كانیشن".
پێویسته ده‌ستكاری گرێبه‌سته‌نه‌وتی و نا نه‌وتیه‌كان بكرێت
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌پێویستى زانى، پرۆسه‌یه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵكانی پسپۆر ده‌ستپێبكات بۆ به خۆماڵیكردن و ده‌ستكاریكردنی ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی نه‌وتی و نا نه‌وتی، ئێستا هه‌ندێك كۆمپانیای ناوخۆیش فێربوون گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه كه‌چی دادگای لوبنان و به‌ریتانی له‌هه‌رێم ده‌گرن، بۆیه ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و گرێبه‌ستانه بكرێت.
ئارتی بانك و كار به‌شێك له‌داهاتی نه‌وت ده‌بات
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیش:"مانگانه نزیكه‌ی 12 ملیۆن دۆلار بۆ ئارتی بانك ده‌ڕوات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بانكه، ئه‌مه‌ش قسه و باسی زۆری له‌سه‌ره و جێگه‌ی قبوڵكردن نییه ده‌بێت ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئارتی بانك له‌داهاتی نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت لایه‌نی كه‌م به‌قه‌ده‌ر داهاتی خاڵه سنورییه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی مانگانه 50ملیۆن دۆلار ده‌درێته رۆسنه‌فت و كۆمپانیای كار له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه خه‌رجی راكێشانی بۆریه‌كی نه‌وت خۆی ته‌نها 750 ملیۆن دۆلاره".
یاسای چاكسازیش گرنگه
سێ به‌شی یاسای چاكسازی په‌یوه‌ندی به هه‌زاران بندیوار و ناوی وه‌همی و دوومووچه تا پێنج مووچه‌وه هه‌یه، له یاسای چاكسازیدا پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ی ژمێره‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 جێگیركراوه، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌وه نزیكه‌ی 20-30 هه‌زار ناوی وه‌همی و دووباره مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، له‌خانه‌نشینیشدا 20 بۆ 30 هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه، ده‌كرێت حكومه‌ت ده‌ست بۆ ئه‌وه به‌رێت. جگه له‌وه‌ی له‌یاسای چاكسازیدا خانه‌نشینی یاسایی پله باڵاكانیش كه‌مكراوه‌ته‌وه و له 6 ملیۆنه‌وه بۆ 2 ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 300 كه‌س خانه‌نشینی نایاسایی پله باڵان، ئه‌و مادانه‌ی یاسای چاكسازی كه نادادی تێدایه وه‌ك پاككردنه‌وه‌ی لیستی پله باڵا و خانه‌نشین و شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پله له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نا شایسته‌یی پله‌یان وه‌رگرتووه.
داهاتی ناوخۆ به‌یه‌ك ده‌ستكاریكردن له 150 ملیاره‌وه بووه 300ملیار دینار
دابان محه‌مه‌د گوتى، داهاتی ناوخۆ به‌یه‌ك ده‌ستكاریكردنی ئاسانی وه‌زاره‌تی دارایی له 150 ملیاره‌وه بۆ 300 ملیار زیادیكردووه، له‌كاتێكدا ده‌ست نه‌براوه بۆهیچ كۆمپانیایه‌كی حزبی له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تا په‌روێزخان و ده‌یان كۆمپانیای پارتی و یه‌كێتی هه‌ن، له‌بری حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و مانگانه نیوه‌ی داهات بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه و تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا حكومه‌ت خۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌شكردووه، ده‌بێت كاری خاڵه سنورییه‌كان حكومه‌ت خۆی بیكات وه ئه‌و گرێبه‌ستانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها كۆمپانیای نه‌وتی ناوخۆ و خزمه‌تگوزاری نه‌وتی و پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و ئینته‌رنێت و كۆمپانیا سكۆریتی و كۆمپانیای گواستنه‌وه له‌بواری نه‌وت، ده‌بێت حكومه‌ت خۆی بیكات و له‌كۆمپانیاكانی وه‌ربگرێته‌وه، چونكه له‌سێ به‌ش یه‌ك به‌شی داهاتی نه‌وت ده‌چێته وه‌زاره‌تی دارایی، دوو به‌شی نایه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی.
حكومه‌ت 63 هه‌زار پاسه‌وانی هه‌یه
دابان محه‌مه‌د گوتیشى، حكومه‌ت خۆی 63 هه‌زار ئه‌ندامی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی هه‌یه، هه‌روه‌ها 60 كۆمپانیای سكورێتی هه‌یه ده‌كرێت حكومه‌ت پاسه‌وان بۆ ئه‌و شوێنانه دابین بكات كه پێویستیانه و هه‌روه‌ها و كاری ئه‌و كۆمپانیایانه له‌بواری سكوریتی نه‌وت هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
قه‌رزه‌كان
دابان محه‌مه‌د گوتیشى:"هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌لای كۆمپانیا و بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانن وه‌ربگیردرێته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی 1 تریلیۆن دینار و له‌و بڕه‌ش 200 ملیار دیناری له‌لای كۆمپانیای كۆڕه‌كه".
كۆمپانیاكانی نه‌وت باجیان نه‌داوه
به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره:"ده‌بوایه له‌ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیاكانی نه‌وت 90 ملیۆن دۆلار باج بده‌ن به حكومه‌ت به‌ڵام نه‌یانداوه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت چه‌ندین ملیار دینار باجیان له‌سه‌ره‌وه و نه‌یانداوه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت كه خۆی ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بێكاری هه‌یه، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار هه‌یه به‌م كاره كه‌چی وه‌رگرتنی كرێی ئاو و خۆڵ و خاشاك و باجی تابلۆی داوه به‌كه‌رتی تایبه‌ت، پێویسته ئه‌مه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئه‌م داهاته بۆ حكومه‌ت بگه‌رێته‌وه".
هه‌رێم سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه
په‌ری نوری به‌رێوه‌به‌ری گشتی بودجه له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی قه‌یرانی دارایی سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، بژارده‌ی یه‌كه‌م رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌پێی ره‌شنوسی ساڵی رابردووی نێوان هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڵام دیارنییه به‌غداد پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێت یان نا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوودجه ده‌ڵێت، رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژوه‌ندی هه‌رێمدا بووه و نزیكه‌ی ١٣ تریلیۆن له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل بووه جگه له‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌غداد ئاماده‌بووه قه‌رزه‌كانی هه‌رێم له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی دوای عادل عه‌بدولمه‌هدی پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت ئه‌وه له‌به‌رژوه‌ندی هه‌رێمه.
په‌ری نوری ده‌ڵێت بژارده‌ی دووه‌م، زیادكردنی داهاته له( خاڵه سنوریه‌كان و داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ) ئه‌ویش پێویستی به‌رێكخستنه‌وه هه‌یه.
بژارده‌ی سێیه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ( نه‌هێشتنی خه‌رجی ناپێویست و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان). له‌رێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌وه قورسایی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رداوای تیمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم، له‌م قۆناغه‌دا ده‌ست بۆموچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابرێت و له‌بری ئه‌وه چاكسازی له‌داهات و خه‌رجیه‌كانی تر ده‌كرێت.