05:58 - 29/03/2020
زورفى له ده‌رگاى كورد و سوننه ده‌دا
عه‌دنان زورفی سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو، به‌ڵێنده‌دات رۆڵی جددی بگێرێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن، سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌كانیش ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت كابینه‌كه‌ی زورفی تێده‌په‌رێت، ده‌شڵێت رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌ی پشتیوانی كاندیدی راسپێردراو به‌هێزترده‌بێت.
عه‌دنان زرفی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، له تویتێكدا نوسیویه‌تی:"زیادبوونی ئاڵۆزییه جیۆسیاسییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تی ململانێی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی دراوسێ، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی عێراق هه‌یه".
زورفى له‌و تویته‌یدا ده‌ڵێت:"بۆیه ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ررۆڵگێرانی جددی به‌رمه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و ئاڵۆزی و ململانێیه و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق و ناوچه‌كه له‌رده‌رئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌كان".
وته‌كانی زورفی له‌ركاتێكدایه، هێشتا دیارنییه شیعه‌كان ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ن، یان به هه‌مان رێگای عه‌لاویدا دووری ده‌خه‌نه‌وه، چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌گه‌رانه ده‌درێته‌وه.
ده‌یه‌وێت به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی پشتیوانیی دروستبكات
لای خۆیه‌وه ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی سائیرون به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌نها په‌یوه‌ندیدارنییه به شیعه‌كانه‌وه، به‌ڵكو سوننه و كورد رۆڵێكی گرنگیان تێیدا ده‌بێت، ئێستا كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی پشتیوانی دروست بكات.
مه‌سعودى ده‌ڵێت:"پێموایه به‌شێك له سه‌رۆك لیسته‌كان، كاندیدبوونی زورفی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌و كوتلانه به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك لیسته‌كانیانه‌وه، له‌ژێره‌وه نامه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ عه‌دنان زورفی ناردووه، ئه‌وه‌ی گرنگه عه‌دنان زورفی پابه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بێت كه به‌ڵێنی داوه جێبه‌جێى بكات و رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به‌دیاریكردنی كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئێستا ئه‌و پشتیوانییه‌كی به‌هێزی هه‌یه".
تا ئێستا هاوپه‌یمانی فه‌تح و سادیقون، زۆرترین ناڕه‌زاییان هه‌یه له‌سه‌ر كاندیدكردنى زورفى، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سائیرون پێى وایه، سێ رۆژی داهاتوو گره‌نتی روونبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی هێزه سیاسیه‌كان ده‌كات، چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن.
سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، بڕیاربووه كه عه‌دنان زرفى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌ڵام لایه‌نه كوردییه‌كانى پێیان گوتووه په‌له نه‌كات، چونكه هێشتا له‌نێوماڵى شیعه كێشه‌ى له‌سه‌ره. مه‌سعودی گوتى:"له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستده‌كات به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواكاریی لایه‌نه كوردستانییه‌كان زۆر ڕوونن و كه‌سیش ناكۆكی له‌سه‌ریان نییه، به‌دڵنیاییه‌وه هیچ حكومه‌تێك به‌بێ به‌شداری راسته‌قینه‌ی كورد و سوننه و شیعه تێناپه‌رێت".
كورد چى ده‌وێ؟
كورد كۆمه‌ڵێك داواكاری بنه‌ڕه‌تى هه‌یه له‌ناویشیاندا پرسی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠، مووچه، بوودجه‌ی پێشمه‌رگه، دۆسیه‌ی نه‌وت، ئه‌م دۆسییانه دیارن، كورد دڵنیایی ده‌وێت. مه‌سعودیى به قورسى زانى شیعه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون وه‌ك ئه‌وه‌ى كورد دیخوازێ،"له كابینه‌كانی پێشووش ئه‌وه رووی نه‌داوه، ئه‌گه‌ر هێزه شیعییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون چ پێویستمان به‌هێزه كوردییه‌كانه ده‌نگى پێبده‌ن".
په‌رله‌مان كۆببێته‌وه زورفی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت
ریاز مه‌سعودی ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت، ئه‌وه كابینه‌كه‌ی عه‌دنان زورفی تێده‌په‌رێت، ده‌ڵێت بۆ ده‌نگدان به‌كابینه‌ی عه‌لاویش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆنه‌بووه‌وه نه‌ك ره‌تی بكاته‌وه".
رۆژی 16ی ئازار له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت راسپێردرا، هاوپه‌یمانی سائیرون و هاوپه‌یمانی نه‌سر و به‌شێك له ره‌وتی حكمه پشتیوانی ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.