03:04 - 29/03/2020
توركیا له كه‌ركوك به‌نیازى چییه؟
یه‌كه‌مجار نییه، توركیا له‌گه‌ڵ كه‌ركوك سیاسه‌تى به‌خشین و هاوكاریكردنى خۆبه‌خشانه په‌یڕه‌و ده‌كات، له هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا ١٨ هه‌زار ده‌مامكى ره‌وانه‌ى كه‌ركوك كردووه، له‌ژێر ناونیشانى دراوسێى باش و هه‌ماهه‌نگى مرۆیى و برایه‌تى دینیى، ناوبه‌ناو توركیا له كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێك به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌هه‌ر قه‌یرانێكدا به‌جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب، ئاماژه‌ى به هاوكارییه ناوبه‌ناوه‌كانى توركیا كردووه بۆ كه‌ركوك و باسى له‌وه‌كردووه، زۆرینه‌ى عێراقییه‌كان ئه‌و هاوكارییانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌ركوكییه‌كانیش پێیان وایه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى توركیا له چوارچێوه‌ى ته‌ماحى ئه‌نقه‌ره‌یه له كه‌ركوك، كه شارێكى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وته و كێشه‌له‌سه‌ره.
توركیا سه‌رنجى روونى له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه. پێشتریش بازاڕى قه‌یسه‌رى كه‌ركوكى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى نۆژه‌نكرده‌وه كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان و به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ندازیارى نۆژه‌نى كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر دیزانه‌كه نوسینى كوردی‌یان نه‌نوسى.
توركیا رایگه‌یاندووه، ١٨هه‌زار كه‌مامه‌ی پێشكه‌شى ته‌ندروستى كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به ده‌ستپێشخه‌رى باڵیۆزى توركیا له عێراق، فاتیح یه‌ڵدز، له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ هاوكارى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا.
رۆژنامه‌كه وایده‌بینێت، ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنى خودى یه‌ڵدز له (٢٥-١-٢٠١٧) وه‌ك باڵیۆزى توركیا له به‌غدا، له چوارچێوه‌ى ده‌ستپێكردنى قۆناغێكى نوێى سیاسه‌تى ئه‌نقه‌ره‌یه، ده‌خوازێت پێگه‌ى خۆى فراوان بكات له‌نێو عێراق كه كراوه‌یه بۆ كاریگه‌ریى ده‌ره‌كى، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به‌و دۆخه‌ى ئێران پێیدا تێده‌په‌ڕێت، كه ره‌نگه پێگه‌ى تاران پاشه‌كشه بكات.
توركیا له‌دواى هاتنى تره‌مپه‌وه بۆسه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات، ئه‌و بۆچوونه‌ى بۆ دروستبوو كه ئێران له عێراق پاشه‌كشه‌ى پێده‌كرێت، بۆیه هه‌ر ئه‌وكات هه‌نگاوه‌كانى ده‌ستپێكرد به‌هیواى جێگرتنه‌وه‌ى ئێران له عێراق، دواى كوشتنى سوله‌یمانى پاشه‌كشه‌ى ئێران خه‌ریكه ده‌بێته راستییه‌نى نكوڵى لێنه‌كراو.
یه‌ڵدز پێى وایه، ئه‌و هاوسه‌نگییه سیاسییه‌ى كه عێراقى نوێى له‌سه‌ر بنیاتنرا له‌ساڵى ٢٠٠٣ گۆڕاوه، توركیا كارده‌كات له‌پێناو هه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نه‌ى توركى-عێراقى، به تایبه‌ت له بوارى ئاسایش و ئابوورى.
به‌بڕواى یه‌ڵدز سیسته‌مى ئێستاى عێراق كه ئێران هاوبه‌شیكردووه له دروستكردنى، سه‌ركرده‌كانى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنتڕۆڵكراون، سه‌ركرده شعییه‌كانیش له‌نێو ده‌ستى ئێرانن، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته به‌م دواییانه رووبه‌ڕووى ئاڵنگارى بووه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى شه‌قام له ئۆكتۆبه‌رى رابردوو دژى هه‌ژموونى ئێران راپه‌ڕى. وه هه‌روه‌ها حزبه شیعییه‌كان ناكۆكى توند له‌نێوانیان هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت.
توركیا ساڵى ٢٠١٨ خه‌رجى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بازاڕى قه‌یسه‌رى له‌ناوه‌ڕاستى شاره‌كه له ئه‌ستۆگرت، كه مێژووى بازاڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى بازاڕه‌كه سوتاو حكومه‌تى عێراق كه‌مته‌رخه‌م بوو له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
عه‌لى مه‌هدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌ره‌ى توركیمانى عێراق، به ئه‌نادۆڵ-ى راگه‌یاندووە،"توركیا ١٨هه‌زار ده‌مامكى به‌خشیوه به ته‌ندروستى كه‌ركوك. شارى كه‌ركوك پێوستى زۆرى به‌و ده‌مامكانه بوو. به سوپاسه‌وه بۆ توركیا كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ گه‌لى عێراق بووه".
چاودێرانى دۆخى عێراق پێیان وایه، ده‌وڵه‌مه‌ندیى كه‌ركوك و سه‌روه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ى، پاڵى به توركیاوه ناوه بێته نێو ململانێكانى پارێزگاكه‌وه یارى بكات، كورد دەمێکە داواده‌كات پارێزگاكه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، له كاتێكدا حكومه‌تى عێراقى كۆنتڕۆڵى پارێزگاكه‌ى كردووه‌و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، توركا كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنى توركمانه‌كانى كه‌ركوك، به‌و ئامانجه‌ى وه‌ك پردێك به‌كاریان بهێنێت بۆ چوونه ناو شاره‌كه، ئه‌وه‌ش به پیشاندانى ئینتیماى زیاتر بۆ توركیا وه‌ك له ده‌وڵه‌تى عێراق، له‌لایه‌ن توركمانه‌كانى پارێزگاكه‌وه.
له‌دواى ١٦ى ئۆكۆتبه‌ره‌وه، كورد داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات بۆ كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، توركمانه‌كان ده‌ڵێن، جارێكى تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ١٦ى ئۆكتۆبه‌ر. ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له مه‌راسمێكى سوپاسكردنى توركیادا گوتبى:"تورکیا گه‌لى عێراق و توركمانه‌كانى عێراقى هه‌رگیزبه ته‌نیا جێنه‌هێشتووه".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به قسه‌یه‌كى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى نه‌ته‌وه‌په‌رستى توركیا كردووه كه ده‌ڵێت:"توركمانه‌كانى عێراق هه‌رگیز به ته‌نها جێناهێڵن، ئه‌وانه هه‌زاران خۆبه‌خشى نه‌ته‌وه‌ین له‌وێ ئاماده‌ن و خه‌بات له‌پێناو یه‌كێتى و ئاشتى له شاره‌كه دەکەن". پێشتر ئیبراهیم كاڵن به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى توركیاوه گوتبووى:"كه‌ركوك كوردى لێده‌ژین، عه‌ره‌بى لێده‌ژین، به‌ڵام ناسنامه‌ى بنه‌ڕه‌تى شاره‌كه توركمانییه".