05:30 - 27/03/2020
كۆرۆنا چی به جیهان ده‌كات؟
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه ئێستا جیهانی گرتۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك وتار ده‌ركه‌وتوون كه باسی لاوازی جیهانگیری ده‌كه‌ن وه‌ك "بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی جیهانی خۆراكی كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یه دژی جیهانگیری". هه‌روه‌ها "بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك ره‌نگه ببێته هۆی داته‌پینی گه‌وره‌ی جیهانگیری". یاخود ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و جیهانگیریه كۆتایی پێده‌هێنێت كه ئێمه ده‌یزاننین؟
ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ ی ئه‌مریكی له‌شیكارێكدا به وه‌ڵامێكی كورت ده‌ڵێت : نه‌خه‌یر ڤایرۆسی كۆرۆنا جیهانگیری له‌ناو نابات، لایه‌نی كه‌م ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه بكه‌ین كه جیهانگیری كارێكی گه‌وره‌تره له هه‌نارده‌ی نێوان قاره‌كان و كه‌شتی و بارهه‌ڵگری گه‌وره.
زۆرینه‌ی ئه‌و شیكردنه‌وانه تایبه‌تن به یه‌ك روانگه‌ی جیهانگیریه‌وه ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی كاتێكی به‌رته‌سك، ئه‌ویش گه‌شه‌ی زۆر و هه‌مه‌هه‌نگی بازاری جیهانی له‌چه‌ند ده‌یه‌ی كه‌می رابردوودا، ئه‌م شیكردنه‌وانه ته‌نها پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌كانی جیهانگیری پشت گوێ ناخه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و شله و تونده‌ی سه‌ده‌و نیوی رابردووش نادیده ده‌گرن.
جیمیس جینی شیكه‌ره‌وه ده‌ڵێت پێویسته مرۆڤ ئه‌و روداوانه بگه‌رێنێته‌وه كه له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده رویاندا، كاتێك ئیمپریالیزمی جیهانی رێره‌وی نوێی بۆ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان دۆزیه‌وه، و كۆنگره‌ی نوێ به‌ستران و بواره‌كانی وه‌رزش و ئامار و كیمیا و فه‌لسه‌فه‌یان له‌خۆ گرت، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشتمانی په‌یوه‌ندیدار به‌ته‌ندروستی گشتی له‌پێناوی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك زه‌ردوویی كه له‌رووبه‌رێكی فراوان بڵاوبۆوه و له‌مه‌دریده‌وه تا هاڤانا زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده، ئه‌وه بووه هۆی زیادبوونی بازرگانی و هه‌روه‌ها هاوكار بوو له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تاعون كه شاره كه‌ناراوه‌كانی بۆماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م گرته‌وه، راسته كه هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بازاری گه‌شه‌كردووی جیهانی داته‌پاند، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌رئه‌نجامه سیاسی و ئابوریه‌كانی ئاشتی له‌دواتردا بوونه هۆی " داته‌پینی گه‌وره‌ی ئابوری" به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌نانه‌ت له‌و قۆناغه‌شدا وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوونوس ئیمیلی روزنبرگ ده‌ڵێت " فراوان بوونی تۆره‌كان كه سنوره نیشتمانیه‌كانیان تێپه‌راند له‌بواره‌كانی زانست و ته‌ندروستی و كات به‌سه‌ربردن و زۆر لقی تر خێراتر بوو".
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی هه‌ستی " ئه‌هلانیه‌ت" " ئه‌هلانیه‌ت پرۆگرامێكی نوێ بوو له‌سه‌ربنه‌مای پاراستنی به‌رژوه‌ندی دانیشتوانی ره‌سه‌نی وڵات و پێش خستنیان به‌سه‌ر به‌رژوه‌ندی كۆچبه‌ران دامه‌زرابوو" و رق له خه‌ڵكانی بیانی كه به‌نزیكه‌یی ده‌رگای زێرینی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای داخست له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ساڵانی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی، ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی ناحكومی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك " دامه‌زراوه‌ی كارنگی 1922 " و دامه‌زراوه‌ی فورد 1936، ئه‌و دوو رێكخراوه به‌شداربوون له دروستكردنی چه‌ندین روداوی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری جیهانی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی " كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان" كه له‌قۆناغی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی گه‌شه‌ی كرد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌بێ هه‌ڵگریسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بووه چه‌ترێكی حكومی جیهانی بۆ هه‌موو كاروباره‌كان، له به‌ستنی كۆنگره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ك و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بازرگانی سێكسی و قاچاخچیه‌تی ماده‌ی هۆشبه‌ر، تا ده‌گاته رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و دووانه له سیستمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش كه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م دامه‌زرا زیندووكرانه‌وه،
ئه‌م نمونه‌یه تا روداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 به‌رده‌وام بوو، داته‌پینی ئابوری قۆناغی كۆتایی قه‌یرانی دارایی 2007-2008بوو، له‌راستیدا تێكرای گه‌شتیاری جیهانی به‌هاتنی ساڵی 2004 گه‌یشته ئاستێكی پێوانه‌یی و په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی له‌رێگه‌ی تۆری ئینته‌رنێته‌وه به‌رده‌وام زیادیكرد، هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی و یه‌كێتی ئه‌وروپا فراوان بوون، گۆرانكاری و زیادكردنی گه‌وره له ئاستی بازرگانی جیهانی و وه‌به‌رهێنان رویاندا، به‌پێچه‌وانه‌ی " داته‌پینی گه‌وره" ی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو قه‌یرانی دارایی له 2007 و 2008 نه‌بووه هۆی پاشه‌كشه‌ی تێكرای بازرگانی جیهانی و وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه بریاربه‌ده‌ستانی جیهانی ناچاركرد تێبگه‌ن كه ئاڵوگۆر و پشت به‌یه‌كتر به‌ستن، پێویستی به هه‌مه‌هه‌نگی زیاتر هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئینكاریكردنی كێشه گه‌وره‌كان په‌یوه‌ندیدار به ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ئاڵوگۆری بازرگانی جیهانی و هه‌موو شێوه‌كانی گه‌شتكردن، تا ده‌گاته ژیانی رۆژانه " كاركردن له‌ماڵه‌وه" به‌ڵام ئه‌م شێوازی ئاڵوگۆر به دڵنیاییه‌وه به‌گۆرانكاریدا تێده‌په‌رێت، ته‌نانه‌ت پێش هاتنی كۆڤید 19 ش ئاڵوگۆری بازرگانی ببووه هه‌رێمی و كورتكرابۆوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش گه‌شه‌پێدانی ئابوری جیهانی گرنگی زیاتری په‌یداكرد، ئه‌و كۆمپانیایانه زیاد بوون كه فره‌ره‌گه‌زن، داهێنانه‌كان زیاتر جیهانی بوون و كاره‌كان زیاتر ناوه‌رۆكی بوون، په‌یوه‌ندی فراوان و ئاڵوگۆری زانیاری دیجیتاڵی بووه هۆی زیادبوونی لێشاوی بۆچوونه‌كان و په‌یوه‌ندی گریمانه‌یی جا له‌نێوان تاكه‌كاندا یان دامه‌زراوه‌كان یان ده‌وڵه‌تان، هه‌نگاوێك كه ناكرێت نه كۆتایی پێ بهێندرێت و نه په‌راوێز بخرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جیهانگیری پێویستی به به‌رێوه‌بردن هه‌یه، بۆ به‌د به‌ختی جارێكی تر كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر شكستی پێوه‌دیاربوو، رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌بووه خواستی دۆناڵد تره‌مپ و نه‌شبووه خاڵی به‌هێزی، تره‌مپ نه‌خۆشی كۆرۆنای به درۆی حزبی وه‌سف كرد، هه‌روه‌ك پێشتر گرنگی پرسی گۆرانی كه‌ش و هه‌وای ره‌تكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه شاره‌زایی ته‌كنۆكراته‌كان جۆرێكه له‌جۆره‌كانی " ده‌وڵه‌تی قوڵ" كه به‌رنگاری به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌بێته‌وه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و رێكخراوه فره‌ره‌گه‌زانه‌ی له‌پێناوی كارلێككردن له‌گه‌ڵ جیهانگیری دروست ببون جا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یان رێكخراوی بازرگانی جیهانی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئه‌مریكا داده‌نێت نه‌ك رێگایه‌ك بۆ به‌هێزبوونی هه‌ژمونی ئه‌مریكا.
ئه‌هلانیه‌ت و ترسان له بیانیه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر بیرۆكراتیه‌تی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی جیهان خاڵی نه‌گۆرن له سیاسه‌تی ئه‌مریكا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می زیادبوونی كێبركێی نێوان هێزه گه‌وره‌كان و پاشه‌كشه‌ی هه‌ژمونی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌بواری ناسه‌ربازی ئه‌م خاڵانه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌یان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه، چین كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر سیستمی جیهانی دابرێژرێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی و گرتنه‌به‌ری رێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌رێگه‌ی بازدانێكه‌وه له‌پێناوی كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌ش پشتیوانی زۆری بۆ راكێشاوه، به‌ڵام پێویست نیه ئه‌وانه‌ی به چین سه‌رسامن خۆیان فریوو بده‌ن، سه‌ركردایه‌تی حزبی شوعی چین كه رابه‌رایه‌تی وڵات ده‌كات خۆشبه‌ختی به " فلته‌ركردنی ئینته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و لابردنی مافی مرۆڤ وه‌ك كاری له‌پێشینه و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی جیهانی لیبراڵی له‌پێناوی به‌رژوه‌ندیه‌كانی په‌كین تێگه‌یشتووه.
پێویسته له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌پێناوی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیه‌دا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی به‌هێز بكات و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له‌پێناوی هاوبه‌شیكردن دایمه‌زراندوون په‌ره‌پێ بدات و پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌كانی جیهان به‌كاربهێنێت.
به‌ڵێ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه دران بۆ گه‌وره‌كردنی جیهانگیری و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی تا ئه‌و په‌ری توانا، زیاده‌ره‌وی زۆریان تێدا بووه ئه‌گه‌ر فریوده‌رانه نه‌بووبن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی چین له‌پێناوی پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه هیچ سودێكی نابێت كه ئه‌مریكا پێی رازی بێت به‌ڵكو له‌راستیدا كۆتایی ئه‌و جیهانیگیره ده‌بێت كه ئێمه ده‌یناسین.