09:42 - 25/03/2020
پارێزگار: هه‌رچى بكه‌ین زۆر كه‌متره له‌و هه‌ڵوێست و مه‌ردایه‌تییه‌ى خه‌ڵك
شاره‌كه‌ى له ریزى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى ڤایرۆسى كوشنده‌ى كۆرۆناوه‌یه له عێراق، زۆرترین سنوورى له‌گه‌ڵ ئێران( سێیه‌م قوربانى كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌یه)، رۆژانه‌ش له زۆنى پڕ مه‌ترسى ئێرانه‌وه خواردن دێته پارێزگاكه‌ى. ئه‌و پیاوه هه‌ر قاچێكى له كۆڵانێكه و ده‌زگا بە ده‌زگا ده‌گه‌ڕێت، تاوێك مژده و تاوێك دڵنیایى و تاوێكیش تكاى هه‌یه له خه‌ڵك هاوكاریان بن. له شوباته‌وه خه‌وى نه‌ماوه، به‌ڵام دەڵێت، ئه‌وه ئه‌ركه و ئه‌و ئێشكگرى شاره.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكایه‌تى تیمێك ده‌كات كه سنگیان به‌رووى مه‌رگه‌وه ناوه و له‌گه‌ڵ تاریكى شه‌ڕ ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له خراتپرین بارودۆخه‌كانیشدا ئه‌سته‌مه به‌نائومێدى بیبینیت، چه‌ند خوله‌كێك ده‌رفه‌تى قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى په‌یسه‌ر پرێس بداته‌وه، سه‌باره‌ت به خۆى و شاره‌كه‌ش. زۆرترین قسه‌كانى دڵنیایى و ئه‌مێدبوون به‌ڵام به پابه‌ندیى سلێمانییانه.
كاتێك پرسیارى رۆڵ و ئه‌ركى خۆى لێده‌كرێت، راستەوخۆ ده‌چێته سه‌ر هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى خه‌ڵک و ده‌ڵێت، هه‌رچى بكه‌ین زۆر زۆر كه‌متره له هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى هاونیشتمانیان، له پێنجى شوباته‌وه، شه‌وانه پچڕپچڕ دوو كاتژمێرێك چاوى لێك ناوه، پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى ته‌واو بكات گوتى:"به‌ڵام ئه‌وه منه‌ت نییه ئه‌ركه، چونكه ئێمه ئێشكگرین ئێشكگریش ده‌بێت به‌رده‌وام چاوی كراوەبێت".
سه‌رده‌كه‌وین
سه‌باره‌ت به قۆناغى خۆپارێزى ئه‌و سوپاسى زۆرى هه‌یه بۆ هاوڵاتیان،"ئێمه قۆناغه‌كانی خۆپارێزیمان له كۆرۆنا زۆر به‌باشی تێپه‌ڕاند، ئێستا له قۆناغی چاره‌سه‌رسازیداین له قۆناغی ده‌ربازبوون و سه‌ركه‌وتنین به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا. به‌ڵام له چركه‌ساتێكی زۆر مه‌ترسیدارداین گه‌یشتووینه‌ته لوتكه‌ی شاخه‌كه، ئه‌وه ماوه‌ته‌وه یان ئاڵای سه‌ركه‌وتن هه‌ڵكه‌ین یان بكه‌وینه‌خواره‌وه".
پارێزگار جارێكى دیكه دڵنیایى به خه‌ڵكى پارێزگاكه ده‌دات سلێمانى پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ئه‌وه‌ى به‌سته‌وه به خۆڕ‌اگرى و پابه‌ندییه‌وه، "چه‌ند هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌رێنماییه‌كانه‌وه و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌و رێكارانه جێبه‌جێبكه‌ن، كه له ماوه‌ی رابردوو جێبه‌جێیان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و خۆڕاگری و خۆپارێزییه به‌رده‌وام بن، دڵنیاییان ده‌كه‌مه‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاڵای سه‌ركه‌وتن داده‌كوتین، به‌ڵام دڵنیابن ئه‌گه‌ر تۆزێك له‌و پابه‌ندبوونه‌مان كه‌م بكه‌ینه‌وه، یان سه‌ركه‌شانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، رێنمایه‌كان په‌یره‌و نه‌كه‌ین، ئه‌وه له‌سه‌ر لوتكه‌ی شاخه‌كه ده‌كه‌وینه خواره‌وه، نازانین چیمان به‌سه‌ر دێت".
هه‌رچى بكه‌ین كه‌متره له هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى خه‌ڵك
ئه‌مرۆژانه خه‌ڵكى پێزانینى زیاتریان هه‌یه بۆ پارێزگار و تیمى ئیدارى پارێزگاكه و خه‌ڵكى ماندوونه‌بوونیان لێده‌كه‌ن، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، و ده‌ڵێت ئه‌وه ته‌نها هه‌وڵی ئه‌ونه‌بووه،"به‌ڵكو هه‌وڵ و ماندووبوونی یه‌كه كارگێریه‌كان و فه‌رمانگه حكومیه‌كانی بواری ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئارامیه‌كانه، به‌یه‌كه‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی كار ده‌كه‌ین".
قسه‌كه‌ى زیاتر روونكرده‌وه‌و گوتى:"من به حوكمی پێگه‌كه‌م نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌و حكومه‌تی خۆجێی ده‌كه‌م له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی من كردوومه ته‌عبیره له هه‌موو ئیراده‌ی حوكمڕانیی له حكومه‌تی خۆجێیی به هه‌موو دام و ده‌زگاكانه‌وه، وه بریتییه له پابه‌ندبوون و به‌ده‌مه‌وه هاتنی خه‌ڵكی جوامێر و دانیشتوانی پارێزگاكه‌م، وه‌بریتییه له پشتیوانی ته‌واوی كه‌رتی تایبه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی له سنووری پارێزگاكه‌ی مندا هه‌ن، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌هه‌موومانه‌وه توانیومانه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانمانه بیكه‌ین، هه‌تا خه‌ڵك باسی ئێمه بكات به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه زیاد ده‌بێت، ئێمه نه به باش باسكردنمان له‌خۆبایی ده‌بین، نه به‌ره‌خنه‌لێگرتن و تانه و ته‌شه‌ر تێگرتنمان كۆڵ ده‌ده‌ین و واز ده‌هێنین".
پارێزگارى سلێمانى پێى وایه ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یكات زۆر كه‌متره له هه‌وڵ و ماندبوونى خه‌ڵك،"خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانه، ئه‌وان له‌پێناوی ئه‌و خزمه‌ته و ئه‌ركه‌دا ده‌نگیان به‌ئێمه داوه، ئێمه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تكاریان بكه‌ین، بۆیه هه‌رشتێك بكه‌ین زۆر زۆر كه‌متره له‌و هه‌ڵوێست و مه‌ردایه‌تیه‌ی كه هاونیشتمانیان هه‌یانه، له‌و رۆحه‌ی كه پێشمه‌رگه‌كانمان پێی ده‌جه‌نگن و پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌م بارودۆخه‌دا كاری تێدا ده‌كه‌ن، كۆی دام و ده‌زگا و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وه‌ی له‌كه‌رتی گشتی وتایبه‌تدایه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه توانیومانه ئه‌و مۆدێله دروست بكه‌ین".
نیگه‌رانى له خه‌زنكردنی خۆراك
یه‌كێك له ئاڵۆزترین ئه‌ركه‌كان له‌م دۆخه‌ى ئێستا، رێكخستنى جوڵه‌ى بازرگانییه، نه‌مانى خۆراك له ماركێته‌كان كێشه‌یه و هاتنى ئه‌و ژماره زۆره‌ش له شۆفێرانى ئێرانى وریایى زۆرى پێویسته. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دڵنیایى ده‌دات كه كێشه‌ى خوارده‌مه‌نى دروست نابێت، نیگه‌رانى خۆى نه‌شارده‌وه له بابه‌تى خه‌زنكردنى خۆراك.
"هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه جوڵه‌ی بازرگانیمان رێكخستووه‌ته‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه خۆراك، كه‌لوپه‌ل، كاڵاكان و سوته‌مه‌نی له بازاڕ له‌ئاستی پێویستدان و هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بازرگانی خۆراكدا كرد، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌موولایه‌ك واز له‌خه‌زنكردنی خۆراكی زۆر بهێنن، چونكه به‌سه‌رده‌چێت و خراپ ده‌بێت، چ ئه‌و ماركێتانه‌ی كه خۆراكی زۆر خه‌زن ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خه‌سار بوو به‌سه‌ر چوو كۆن بوو ئه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی له‌ئه‌ستۆی خۆتانه نه‌ك كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كان، وه ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌كان خراپ بوو ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆتانه نه‌ك ماركه و براندی ئه‌و كاڵایانه‌ی كڕیوتانه" پارێزگارى سلێمانى واى گوت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م ڤایرۆسه په‌یوه‌ندی به‌ژیانی مرۆڤ به‌مرۆڤه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌كه‌می خۆراك و ئه‌و بابه‌تانه‌وه نییه، "بۆیه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن توانیمان و ئاسایشی ته‌ندروستیمان پاراست، به‌هه‌مان شێوه ئاسایشی خۆراكیش كه تائێستا پاراستومانه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری".