11:52 - 19/03/2020
داهاتووی رۆژئاوای كوردستان لە دیدگای شارەزایەكی سەربازیی روسییەوە
ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا دەیخوێنیتەوە
بۆچوونی شارەزایەكی سەربازیی ڕوسییە، بەو پێیەی روسیا لە سوریا بوونی هەیەو وەك
هێزێكی بەرجەستە لەنێو كایە سەربازی و سیاسیەكەدا كاردەكات و هیچ لایەكیش نكوولی
لە بوون و كاریگەرییەكانی ئەو زلهێزە ناكەن، كەواتە زانینی بۆچوونی رووسەكان لەسەر
چارەسەری كێشەی كورد لە رۆژئاوا گرنگە، ئامانجیش هەر ئەوەیە، مەرج نیە بۆچوونی ئێمە
یان كوردانی رۆژئاوا بێت و هەمووان لەو دیدگایەوە بۆ كێشەكان و چارەسەرەكان
بڕوانین، بابەتەكەش لە (RT)ی روسی
وەرگیراوە.
لەژێر ناونیشانی (پشكی كورد) –ستانسیلاف
ئیڤانۆڤ- لە رۆژنامەی كۆێیری روسیدا و لە بەشی پیشەسازیی سەربازیی باس لە پێویستی
چارەسەری كێشەی كورد لە سوریادا دەكات، بەتایبەتی لەم قۆناغەی ئێستاداو دەڵێت دەبێت هەلەكە لەكیس نەدرێت.
لە نوسیەنەكەدا هاتووە:
بەلەبەرچاوگرتنی ڕاگرتنی سەرجەم كارەسەربازییەكانی هەردوو پارێزگای ئیدلب و حەڵەب
و بەردەوامی هێزە توركیەكان لەناوچەی باكووری ئەو وڵاتە كە دەستیان بەسەر بەشێكیدا
گرتووەو ئەردۆگانیش دەڵێت بەهیچ شێوەیەك ئەو شوێنانە نادەینەوە دەستی بەشار ئەسەد ،
ئەمە بووەتە هۆی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كوردەكان و حكومەتی ناوەندی و
ئەوەش هەنگاوێكی بەسوودو بەجێیە.
گەرچی كوردەكان لە شەڕی ناوخۆیی
سوریادا تاڕادەیەكی زۆر بێلایەن بوون و تەنها لە دژی موجاهیدەكانی دەوڵەتی ئیسلامی
–داعش- لەجەنگدا بوون، بەڵام پەیوەندییەكانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حكومەتی ناوەند وەك
خۆی مایەوەو هیچ نەچووە پێشەوە.
هەرچی سەركردە كوردەكانیشە جەختیان
لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە ئەوان نایاناوێت لە سوریا جیاببنەوەو جودا خواز نین،
هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاوكاریی كردنی دەسەڵات و سەرجەم حیزبە
سیاسیەكانیش، بەمەرجێك ئەوان دان بەسەربەخۆیی ئەوناوچانەدا بنێن كە ئەوان تیایدا
زۆرینەن و ئەو ماوەیە بەڕێوەیان بردووە و لەگەڵ ئەوەشدا لەهەموو مافە مەدەنی و
نیشتیمانیەكانیاندا لەگەڵ عەرەبەكاندا كەزۆرینەن لە سوریا یەكسان بن و ئەو بەندەش
لە دەستووری هەمیشەیی ئەو وڵاتەدا جێگێر بكرێت، بەڵام تا هەنووكە، نەئەسەد و نە
ئۆپۆوسیۆنی ئەو ڵاتە دانیان بە وەها داواكارییەكدا نەناوەو گرەنتییان نەداونەتێ.
هەربۆیە هیچ نوێنەرێكی كوردەكان
بانگهێشتی –جنێف و سوتشی و نور السلطان- نەكران بۆ گفتوگۆكردن لە سەر دەستووری
هەمیشەیی، بەڵام نوێنەری فەرمی حكومەتی سوریا بەردەوام جەختی لەسەر یەكپارچەیی
وڵاتەكەیان دەكردەوەو بە پێشمەرجی گفتۆگۆكانی دادەنا لەگەڵ كوردەكانی وڵاتەكەیان، هەروەها
بچڕاندنی هەموو جۆرە پەیوەندییەكیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاو
داواكاریی سێیەمیشیان زۆر سەرختتر بوو ئەویش ئەوبوو دەبێت ئەمەریكیەكان گرەنتی
پەیوەندییەكانی نێوان كورد و ئەو عەشیرەتە عەرەبیانە بكات كە دەكەونە ئەودیوی
رووباری فورات، بەپێی بۆچوونەكانی واشنتۆن و تەل ئەبیب و ڕیازیش ئەوە تاڕادەیەكی
زۆر دەبێتە ئاسانكاریی بۆ فراونخوازییەكانی ئێران لە سوریا.
بەم شێوەیە كوردەكان لەگەڵ عەرەبە
هاوپەیمانەكانیان لە بەشی رۆژهەڵاتی رووباری فورات نزیكەی چواریەكی وڵاتی سوریا
بەڕێوە دەبەن، سێ ملیۆن و نیو دانیشتوانی تێدایەو چەندین كیڵگەی نەوتی بەبایەخ و
پاڵاوگەی گرنگی لەخۆ گرتووە كە كاری خاوێنكردنەوەی نەوت و غازیان تێدا دەكرێت.
ئەگەر كوردەكان بتوانن لەگەڵ دەوڵەتی
سوریای داهاتوودا یەكبگرنەوە، ئەوا حكومەتی ناوەندی توانیویەتی یەكپارچەیی خاكی
سوریا بپارێزێت و ئاڕاستەی بكات بەرەو ستراتیژیەتێكی زۆر گرنگ بە بێ ئەوەی سوپاو هێزیی
سەربازیی بەكارهێنابێت، سەرجەم سەرچاوەكانی وزەی ئەو ناوچەیەی دێتەوە بەردەست،
ئەوەش دەبێتە هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئەوەی لەدوای ئەوەوە ئەمەریكیەكان لە خاكی سوریا بەیەكجاریی
بچنە دەرەوە.