03:51 - 16/03/2020
نەیارەکانی توركیا له ناوچه‌كه گه‌یشتوونه‌ته سنوره‌كانی
له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، نوسه‌ر ئیگۆر سوبوتین له گۆڤاری(نیزافیسیمایا غازیتا) وتارێكی ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانێتی میسر و كه‌نداو له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا بڵاوكردووەته‌وه، وه‌ك كارتێكی فشاره له‌سه‌ر دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره له‌یه‌ك كاتدا.
ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكه‌نه هێزی كاریگه‌ر به‌سه‌ر دیمه‌شقه‌وه
له وتاره‌كه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر په‌یوه‌ندیان له‌نێوان حكومه‌تی سوریا و كوردانی سوریا دروستكردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (العربی الجدید) بڵاویكرده‌وه، كه وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعودی، ئیماراتی عه‌ره‌بی پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له باكووری سوریا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كیریل سیمینوف سه‌رۆكی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌یمانگای گه‌شه‌پێدان و شاره‌زایی ئه‌نجومه‌نی روسی بۆ كارووباری ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت:"ئه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی (الترویكا)ی عه‌ره‌بی ده‌گونجێت، كه پرۆژه‌ی (ئیماراتی عه‌ره‌بی و سعودیه و میسره) بۆ سوریا".
ئه‌وه‌ش وا ده‌كات توركیا ده‌رفه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سوریا ده‌سته‌به‌ر بكات
کیریل پێی وایە، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكه‌نه هێزی كاریگه‌ر به‌سه‌ر دیمه‌شقه‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه، وه‌ك ئامرازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا، بۆیه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی قه‌سه‌ده و رۆڵی نێوندگیر ده‌بینن، به هیوای ئه‌وه‌ی بیكه‌نه هێزێكی سه‌ربه‌خۆ كه بۆ ئاماده‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی سوریا پشتیى پێ ببه‌سترێت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات توركیا ده‌رفه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سوریا ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، له سه‌ره‌تای مانگی ئازار گرێبه‌ستێكی خسته به‌رده‌م ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی روسیا، ده‌رباره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند"پرۆژه‌یه‌كم خستووەته به‌رده‌م پۆتن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌رده‌هێندرێت كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی دروست بكه‌ین و پشتیوانی دارایی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سوریای وێران بوو له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بوه‌ستێت، به‌ڵام پۆتن نه به ئه‌رێنی و نه به‌نه‌رێنی وه‌ڵامی نه‌داومه‌وه".
پێویسته دان به‌وه‌دا بنرێت كه سیاسه‌تی كۆشكی سپی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لۆبی ئیماراتی-سعودی
به‌ڵام خۆ فریودانه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ده‌تواندرێت، چاره‌سه‌ری پرسی دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی هه‌ژموون له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كرێت، كه له پایزی رابردووه‌وه به‌هۆی هێرشی توركیا به‌بێ به‌شداری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر ئاڵۆزبووه، ئه‌مریكا به‌شێك له هێزه‌كانی هێشتووەته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سوریا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا خواستی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوا قسه‌ی هه‌بێت له‌م دیوی فوراته‌وه به‌ڵام پێویسته دان به‌وه‌دا بنرێت كه سیاسه‌تی كۆشكی سپی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری لۆبی ئیماراتی-سعودی.