02:30 - 14/03/2020
زریانی ئه‌ژدیها له ٤٠ ساڵى رابردوو "هاوشێوه‌ى نه‌بووە"
زریانی ئه‌ژدیها تا ئێستا ژیانى له ده‌یان كه‌س سه‌ندووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین وڵاتى گیرۆده كردووه، له سه‌رده‌مى كۆرۆنادا ژیانى له خه‌ڵك تاریكرتر كردووه، به‌پێى پێشبینییه‌كان هه‌شت وڵات ده‌گرێته‌وه و زیانی گیانی و ماددی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. تا گه‌یشتنى به هه‌رێمى كوردستان پێشبینى ده‌كرێت خێراییه و كاریگه‌رییه‌كه‌ى گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
شاره‌زایانی بواری كه‌شوهه‌وا هۆشداریده‌ده‌ن له زریانی ئه‌ژدیها كه خۆڵبارین و بای به‌هێزی له‌گه‌ڵدایه، وڵاتانی میسر، عومان، سوریا، لوبنان، فه‌له‌ستین، عێراق و توركیا ده‌گرێته‌وه.
ناوه‌كه‌ی له‌چییه‌وه هاتووه؟
زریانی ئه‌ژدیها له‌وه‌وه هاتووه كه شێوه‌یه‌كی ترسناكی هه‌یه، له مانگی ئه‌یلولی 2004 وه ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا، له شێوه‌ی ئه‌فسانه‌یی ئه‌ژدیهادایه، بایه‌كی به‌هێز و خۆڵ و لمی له‌گه‌ڵه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك رۆژی رووناك ده‌كات به شه‌وی تاریكى تائێستا ئه‌و ناوچانه‌ی گرتۆته‌وه.
غه‌زه
له كه‌رتی غه‌زه به هۆی ئه‌و زریانه‌وه، منداڵێك به‌ناوی دعا ئه‌بو شماله كه ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووه گیانی له‌ده‌ستدا، یه‌كێكی تر له خێوه‌تگه‌ی بریج بریندار بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی تانكی ئاوی به‌سه‌ردا كه‌وتووه.
میسر
رۆژنامه‌ی البیانی ئیماراتی، له زاری مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسری گواسته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و ناجێگیرییه‌ی له كه‌شوهه‌وا دروست بووه له رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی له‌سه‌ر ئاستی میسر ٢٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، زریانی ئه‌ژدیها كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی پێنج شه‌ممه چه‌ند پارێزگایه‌كی میسری گرته‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه له پارێزگای ئه‌سكه‌نده‌رییه باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا و ته‌واوی به‌نده‌ره‌كان داخران.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی میسر رایگه‌یاند، میسر سێ رۆژی مه‌ترسیدار به‌رێده‌كات كه رۆژانی پێنج شه‌ممه، هه‌ینی و شه‌ممه، به‌هۆی زریانێكه‌وه، كه به‌گوته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر له‌ماوه‌ی 35 بۆ 40 ساڵی رابردوو هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
لوبنان
رۆژی پێنج شه‌ممه و به‌هۆی زریانی ئه‌ژدیهاوه، زیان به چه‌ند كێڵگه و شه‌قامی ناوچه جیاجیاكانی لوبنان گه‌یشت، له شاره‌كانی سه‌یدا و سوری باشوری ئه‌و وڵاته بای به‌هێزی زریانه‌كه خێمه‌ی خۆپیشانده‌رانی هه‌ڵگه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین داری گه‌وره له ئه‌م لاو لای شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی مه‌رجعیون-ی باشور كه‌وتوون، كه به‌هۆی بای به‌هێزی زریانه‌كه‌وه شكاون.
ئاژانسی سپۆتنیك چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه كه ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان له‌لوبنان به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌رده‌ن
به‌هۆی كاریگه‌ری زریانی ئه‌ژدیها، له‌ئه‌رده‌ن ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی به‌هۆی خوڵبارین له رۆژهه‌ڵات و باشوری ئه‌و وڵاته داخران، ده‌وام له ژماره‌یه‌ك خوێندنگا و زانكۆ راگیران، وه‌زاره‌تی ئاوی ئه‌رده‌ن پێش بینی كردووه به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه لافاو له‌ئاوی چه‌ند به‌نداوێكی وڵاته‌كه دروست بێت.
ماڵپه‌ری ئه‌ردن 24 بڵاویكرده‌وه به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه له‌پارێزگای غوری باكور پێنج كه‌س برینداربوون، و خانوی هاوڵاتیان و كێڵگه كشتوكاڵیه‌كانیان و ستونی كاره‌با زیانیان به‌ركه‌وتووه.
عێراق
دوێنێ ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق هۆشداری دایه دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی، له زیادبوونی خێرایی با و كه‌م بوونه‌وه‌ی بینین له دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینییه‌وه تا رۆژی شه‌ممه، به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ناوی زریانی ئه‌ژدیهایه، ده‌سته‌كه ده‌ڵێت خێرایی بایه‌كه له‌نێوان 50 بۆ 60 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ره‌نگه شه‌وانه بگاته 70 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردا، ده‌شڵێت ئاستی بینین بۆ 2-4 كیلۆمه‌تر كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی روسی ده‌ڵێت، له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ئه‌و زریانه عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و زریانه رۆژئاوای عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
سوریا
له‌ناو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبوونه‌وه، كه ده‌گوترێت له پارێزگاكانی ریفی دیمه‌شق، ریفی حه‌ما و ئیدلبن، به‌هۆیه‌وه به‌شێك له شه‌قامه‌كان داپۆشراون، هه‌روه‌ها له ریفی ئیدلب چه‌ند خانویه‌كی هه‌ره‌مه‌كی زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش له‌سنوری توركیا و سوریا زیان به‌خێوه‌ته‌كانیان گه‌یشتووه.
هاتنی ئه‌و زریانه له كاتێكدایه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ده‌ستی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنن.
هه‌رێمى كوردستان
ئەژی چەتۆ به‌رپرسى به‌شى پێشبینى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى هه‌یه له شێوه‌ى نزمه پاڵه په‌ستۆیه‌كه، بە تێپەڕبوونی کات و هاتنی بۆ ناوچەکانی وشکانی هێزەکەی کەمتر دەبێتەوە. کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان تەنیا دەبێتە هۆی بارانبارین و بایەک کە خێراییەکەی 40کم دەبێت.
لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ژى چه‌تۆ.. له رادیۆى رووداو وه‌رگیراوه.