03:12 - 13/03/2020
جه‌نگى كۆرۆنا له هه‌رێم پێ ده‌نێته قۆناغێكى هه‌ستیاره‌وه
جه‌نگى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان پێى نایه قۆناغێكى هه‌ستیاره‌وه، تۆماركردنى شه‌ش توشبووى نوێ له خانه‌واده‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ى پێش هه‌فته‌یه‌ك به "كۆرۆنا" گیانى له‌ده‌ستدا و گه‌یشتنی فڕۆكه‌یه‌ك به فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى، ترسى ئه‌وه‌ى دروستكردووه كه "سه‌دان" توشبووى نوێ له‌ناو خه‌ڵك هه‌بن و ئاشكرا نه‌بووبن. به‌و پێیه‌ى توشبوو تۆمار كراوه كه نه سه‌ردانى ئێرانى كردووه‌و نه پێش وه‌خت نیشانه‌كانى ده‌ركه‌وتوون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌مڕۆ به زمانێكى جیاوازتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه‌یان كرد، سه‌باح هه‌ورامى به‌ناوى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتى، گومان ده‌كه‌ن سه‌دان توشبوو هه‌بن و له‌ناو خه‌ڵكدا بن، ئه‌وه‌ى ترسه‌كه‌ى گه‌وره‌تر كردووه، سه‌ردانیكه‌رانى پرسه‌ى مامۆستا ئاینییه‌كه‌ن، چونكه زۆربه‌ى ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌رئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤه. تیمه‌كانى ئاسایشیش به شاردا گه‌ڕان و له بڵندگۆكانه‌وه به خه‌ڵكیان گوت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ترسى هه‌یه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ره‌خۆشییان له‌و خانه‌واده‌یه كردووه، ڤایرۆسه‌كه‌یان بڵاوه پێ كردبێت، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌شى كه دوێنێ به توشبوویه‌كى كۆرۆناوه له ئاسمانى سلێمانییه‌وه نیشته‌وه، سه‌رنشینه‌كانى چوونه‌ته ناوشار و ژماره‌یان ٨٤ کەسە ئێستا داوایان لێده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پشكنین، ئه‌مه‌ش ترسێكى دیكه‌یه له‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه به بێده‌نگى له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو بێت، جگه له‌وه‌ش باس له گه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌ندین كه‌س ده‌كرێت له ئێرانه‌وه كه به رێگه‌ى قاچاغ هاتوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رۆژى یه‌كى ئه‌م مانگه، بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تى كۆرۆناى له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، دواى ١٣ رۆژ له‌و به‌یاننامه‌ى حكومه‌ت ئێستا توشبووه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یان ٢٧ كه‌سه و حاڵه‌تێكى مردنیش هه‌یه. خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى حكومه‌تیش گومان ده‌كه‌ن حاڵه‌ته‌كان له‌وه زیاتر بن.
بڕیاره‌كانى حكومه‌ت
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێش گه‌یشتنى كۆرۆنا بڕیارى گونجاوى ده‌ركرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه وه‌ك.
*راگرتنى ده‌وامى خوێندنگاكان و زانكۆكان.
*داخستنى سنووره‌كان و سنوورداركردنى جوڵه‌ى بازرگانى.
*كه‌رەنتینه‌كردنى ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
*داخستنى مزگه‌وته‌كان و كافتریاكان.
*راگرتنى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران.
*راگرتنى هاتوچۆ له‌نێوان شار‌و شارۆچكه‌كانى سلێمانى.
*راگرتنى پرسه و هه‌ر جۆره كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
كه‌موكوڕییه‌كان
*داخستنى به‌شێك له ده‌روازه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاتوچۆى بازرگانى، له شه‌وى یه‌كه‌م راسته‌وخۆ قه‌یرانى به‌نزینى دروستكرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وكات هاتوچۆ رابگیرایه خۆپارێزییه‌كى باشتر ده‌بوو خه‌ڵكیش نه‌ده‌چوونه سه‌ره‌ى به‌نزینه‌وه، چونكه هاتوچۆ نه‌ده‌ما.
*خه‌ڵك له سه‌ره‌تاوه‌و تا ئێستاش هه‌ندێك به جددى رێنماییه‌كانیان نه‌گرتووه، باشتر بوو حكومه‌ت له سه‌ره‌تاوه به زۆر بڕیاره‌كانى جێبه‌جێ بكات.
*تا ئێستا ئاستى پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانه‌وه باش نییه، شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك سه‌یرانگاكان تا هه‌ینى رابردووش جمه‌یان ده‌هات، باشتر بوو حكومه‌ت ئه‌وه یاساغ بكات، تا قه‌ره‌باڵغى دروست نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش دواى داخستنى مزگه‌وته‌كان خه‌ڵكى بۆ نوێژى به كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وته‌كه كۆده‌بوونه‌وه.
*بڕیارى راگرتنى ده‌وامى خوێندنگاكان بڕیارێكى باش بوو، به‌ڵام قوتابخانه‌كان چۆڵكران و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان چۆڵ نه‌كران خوێندكاران له ماڵه‌وه نه‌مانه‌وه.
*حكومه‌ت سه‌باره‌ت به راگرتنى ده‌وام دره‌نگ بڕیاریدا، دووشه‌ممه‌ى رابردوو دواى نۆ رۆژ له راگه‌یاندنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان ده‌وام راگیرا، جگه له‌وه‌ش بڕیاره‌كه گشتگیر نییه و كه‌رتى تایبه‌ت ده‌وامى رانه‌وه‌ستاوه.
توندكردنى رێنماییه‌كان
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایانگه‌یاند، رێوشوێنه‌كان توندتر ده‌كه‌ن، تیمه‌كانى ئاسایشى سلێمانى به‌نێو شاردا گه‌ڕان و داوایان له خه‌ڵك كرد بچنه‌وه ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
چین كاتێك رووبه‌ڕووى مه‌ترسى كۆرۆنا بووه‌وه، یه‌كه‌م هه‌نگاو به ته‌وقدانى ووهان ده‌ستیپێكرد، ناوچه‌كانى دابه‌شكرد بۆ چه‌ند زۆنێك و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ى به‌هاتوچۆ نه‌دا، تا ناوچه توشبووه‌كانى دیاریكرد و كارى كرد بۆ چاره‌كردنیان، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى هه‌رێمى كوردستان راگرتنى هاتوچۆ و جوڵه‌ى خه‌ڵك و مانه‌وه‌ى خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان، ته‌نها رێگه‌ى كاریگه‌ره بۆ به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى كۆرۆنا و كۆنتڕۆڵكردنى.