07:48 - 12/03/2020
به‌ره‌ى پشتیوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى فراوانتر ده‌بن
تا دانوستانه‌كان بۆ دیاریكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لێڵتر ده‌بێت، گریمانه‌ى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى به‌هێزتر ده‌بێت، كورد، سوننه، هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خۆپیشانده‌رانیش مانه‌وه‌ى ئه‌و به بژارده‌ى گونجاو ده‌زانن له نێوان بژارده خراپه‌كاندا ئێستا پیاوه نه‌رمه‌كه یارى زیاتره له نه‌یار به‌ڵام هێشتاش گرێكوێره‌ى تاقه‌تپڕوكێنى له به‌رده‌سته، په‌یسه‌ر زانیارى ده‌ستكه‌وتووه كه ئه‌مریكا یه‌ك مه‌رجى بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى هێشتووه‌ته‌وه(هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتنى به‌غدا و په‌كین).
سه‌ركرده شیعه‌كانیش كه له‌نێو خۆیان به ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتوون، ده‌ڵێن گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی یه‌كێكه له بژارده‌كان، به‌ڵام مانه‌وه‌ى پێویستى به ترافیكى سه‌وزى نه‌جه‌ف و ئۆكه‌یى سیستانییه.
له كاتی خۆیدا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان ناكرێت
كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، گۆمه‌كه‌ى لێڵتر كرد، ریاز مه‌سعودى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت:"ناكۆكی راسته‌قینه هه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن به دیاریكراویش كورد و سوننه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بمێنێته‌وه، پێیان وایه هۆكاری سه‌ركه‌وتن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مانه كه‌مینه‌ن و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان پشتیوانی دیاریكردنی كه‌سێكی تر ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆی رۆژی 1-12-2019 ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و له‌كار دوورنه‌خراوه‌ته‌وه، له پێشه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، دۆخه‌كه گونجاو نییه بۆ مانه‌وه‌ى، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌رجه‌عیيه‌ت و داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
"ئاماده‌نین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م"
مه‌سعودى كه ره‌وته‌كه‌ى پشتیوانى دیاریكردنى كه‌سێكى دیكه ده‌كات بۆ شوێنگره‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى گوتى، هه‌وڵه‌كان بۆ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى جێگه‌ى گومانن،"ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی عێراقه، خۆپیشانده‌ران نه‌ك هه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چینی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه، بۆیه ئێمه ئاماده‌نین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م".
به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌درییه‌كان دانى به‌وه‌دانا، كه له راستیدا گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكه له بژارده‌كان و خراوه‌ته روو"به‌ڵام پێمان وایه ئێستاش پێویستی به‌وه هه‌یه ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه".
گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له ڕووی ده‌ستورییه‌وه
مه‌سعودی پێی وایه له رووی ده‌ستوری و یاساییه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی كێشه‌ی تێدا نییه،"به‌ڵام گه‌لی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆكان له ئێستادا له‌نێوان دووبژارده‌دان یه‌كێكیان مانه‌وه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و ئه‌وی تریان دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی جێگره‌وه‌یه".
١٥ رۆژ به‌س نیه بۆ رێككه‌وتن
گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان به چڕی به‌رده‌وامه بۆ دیاریكردنى شوێنگره‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، به‌رپرسانى شیعه ده‌ڵێن، ئه‌سته‌مه له‌ماوه‌ى ١٥ رۆژه‌كه‌دا بتوانن كه‌سێك دیارى بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى ئه‌گه‌ر لایه‌نه شیعیه‌كانیش بگه‌نه رێككه‌وتن ده‌بێت ناوه‌كه بخرێته به‌رده‌م پێكهاته‌كانی تر و سه‌رۆك كۆمار، بۆیه ئاماده‌كردنى ناوێك له‌و چه‌ند رۆژه كه‌مه‌ى ماوه له مه‌حاڵ نزیكه.
ره‌وتی حكمه‌ى عه‌مار حه‌كیم، نه‌سرى عه‌بادى، هاوپه‌یمانی سائیرون گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ره‌تده‌كه‌نه‌وه و هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن ده‌بێت شوێنگره‌وه‌یه‌كى بۆ بدۆزنه‌وه.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌مریكا دژایه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی ناكات، به تایبه‌تیش كه نه‌تواندرا لایه‌نه شیعیه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، هیچ گره‌نتیه‌كیش نیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، دۆستی نزیكی تاران و نه‌یاری واشنتۆن نه‌بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و چین هه‌ڵپه‌سێردرێت.
"كۆده‌نگی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌یه"
كورد به گشتى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدییان پێ خۆشه، یاخود لارییان نییه له مانه‌وه، حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ په‌یسەر پرێس ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رێكبكه‌ون.
بژارده‌ی دووه‌م به بڕواى ئالى، مانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیه،"كه ئێستا كۆده‌نگییه‌كی له‌سه‌ره و كورد و زۆرینه‌ی هێزه سونییه‌كان و ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوپه‌یمانی فه‌تح و به‌شێك له خۆپیشانده‌ران پشتیوانی ده‌كه‌ن، و له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، كاره‌ساته له‌دوای ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه جارێكی تر كابینه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر متمانه‌ی پێ بدرێته‌وه".
یه‌كێكه له‌سیناریۆ به‌هێزه‌كان
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشى:"بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌كێكه له سیناریۆ به‌هێزه‌كان، به‌ڵام پڕ مه‌ترسیشه چونكه نه‌یاره‌كانی ده‌توانن به‌بیانووی ئه‌وه، پشتیوانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توند و تیژی و كۆنتڕۆڵ نه‌كردن و به ئاڕاسته‌یه‌كی خراپ بردنی له‌ئارادایه".