02:58 - 10/03/2020
محەمەد شێخۆ كێیە؟
یەكێك لەو هونەرمەندە كوردانەی كە لە رۆژئاوای كوردستان بە هۆی هونەر و
گۆرانیەكەیەوە توشی گرفت وچەندین دەردەسەری بوو، بەدەنگ و ئاوازە رەسەنەكەی
چەندین گۆرانی و ئاوازی كوردی چڕیوە و تا
ئێستاش وەك دەنگێكی رەسەن لە گوێچكەی
خەڵگدا ماوەتەوە.
محەمەد شێخۆ
یەکێکە لەو هونەرمەندانەى کوردستان کەهەمیشە لە ڕیزى گەل و نیشتماندا بووە و هەر
بۆ کورد و بە کوردی ژیاوە، کەسێکی کە دەگوترێ بە رەچەڵەكی سەرەکیی خۆی کورد نەبووە و خێڵەکەی دوای
گیرسانەوە لە کوردستان، دەیان ساڵ بەر لە لەدایک بوونی مامۆستا شێخۆ، بوون بە
کورد، بەڵام کوردایەتی و کوردستانی بوون و کورد‌و نیشتمان و ئاڵاخۆشەویستی لە ناو
دەمارەکانی مامۆستا شێخۆدا پنگی خواردبۆوە و بە کوردی ژیا و بە کوردی مرد.
موحەمەد شێخۆ
ساڵى 1948 لەگوندى گرباوى نزیک بە شاری قامیشلۆ چاوی بە دونیا هەڵهێناوە و لە
گوندى خجۆکێ خوێندنى سەرەتایی تەواو کردووە، خوێندنی ناوەندى لە قامیشلى تەواو
کردووە و هەر لەو تەمەنەڕا بایەخى بەمۆسیقا و گۆرانىی کوردى داوە.
مامۆستا شێخۆ،
ساڵى 1969 چۆتە بەیروتى پێتەختی لوبنان و لەگەڵ هونەرمەندان مەحمود عەزیز و سەعید
یوسف ـدا تیپى مۆسیقاى نەورۆزیان دامەزراندووە کە تیپێکى هونەرى بووە و بایەخى بە
گۆرانى و مۆسقاى فولکلۆرى کوردى داوە.
ساڵى 1972
گەڕاوەتەوەو بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا‌و دواتر بە هۆی گۆرانى و سروودە نیشتیمانپەروەری
و شۆڕشگێڕەکانییەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانى حکوومەتى سوریاوە تەنگى پێ هەڵچنراوە و
چەند جار ڕەتى کردۆتەوە کە لە ئاهەنگە ڕەسمییەکانى حکوومەتدا بەشدارى بکات.
ساڵى 1974
پەیوەندى بە شۆڕشى ئەیلوولەوە کردووە، پاش نسکۆ وەکو سەدان هەزار تێکۆشەرى تر
ئاوارەى ئێران (کوردستانی ڕۆژهەڵات) بووە و لە شاری مهاباد نیشتەجێ بووە و هەر
لەوێش لەگەڵ کیژێکی مهابادی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و لە شاری سنەش وانەی موزیکی
وتووەتەوە و مامۆستای موزیک بووە.
محمد شێخۆ له‌نێو
ڕیزی پێشمه‌رگه‌دا مایه‌وه تاوه‌کو ڕێکه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ساڵی ( 1975 ) و دوابه‌دوای ئه‌و کاره‌ساته
له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر لە کورده‌کان کۆچی به‌رەو وڵاتی ئێران (کوردستانی
ڕۆژهەڵات) کرد، له ئێران له‌ڕێگه‌ی چه‌ن گۆرانیه‌ک وه‌ک (هه‌ر ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم ،
ئێره‌م ، نا دڵ هه‌ر ، د به‌هاره) ئەوەش كاریگەریەكی گەورەی لەسەر ئەدەبیاتی
فارسیی هەبووە.
به‌ڵام هونه‌رمه‌ند
تووشی بێزاری و خه‌مۆکی بوو، ئەوەش بە هۆی چه‌ند هۆکارێکی وەک، له‌لایه‌ک چاودێری
کردنی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئێران به‌هۆی هه‌ستی کوردایه‌تی و چه‌ند گۆرانییه‌کی
کوردی و له لایه‌کی دیکەوە، جیابونه‌وه‌ی له هاوڕێکانی به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێکیان
بۆ کوردستانی باشوور و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێکی دیکه‌یان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای
جیهان.
دواتر ساڵی
(١٩٨١) به‌یه‌کجاری گه‌ڕایه‌وه کوردستانی ڕۆژئاوا و له‌شاری قامیشلۆ نیشته‌جێ بوو
و به‌رده‌وام بوو له سترانبێژی و تیپێکی مۆسیقای منداڵانی دامه‌زراند تاوه‌کو
منداڵان فێری گۆرانی و ئاواز‌و سروودی کوردی بکات و هاوکات هاوکاریی هونه‌رمه‌ندانی
کوردی دەکرد.
ساڵی ( 1986
) سترانە به‌ناوبانگه‌که‌ی (جوانی ئازادی) چڕی کە هۆنراوەی شاعیری مه‌زنی کورد (
سەیدا جگه‌رخوین) ـە که بووه بە ئوستوره‌ی گۆرانیی کوردی.