05:26 - 08/03/2020
په‌یڕه‌وى حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ته‌واو نه‌بووه
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رقاڵى ده‌ركردنى په‌یڕه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى ژماره دووى ساڵى ٢٠٢٠(یاساى چاكسازى له مووچه‌و ده‌رماڵه..)، تا ئێستا په‌یڕه‌وه‌كه كۆتایى نه‌هاتووه‌و به‌پێى ماوه دیاریكراوه‌كانى نێو یاساكه، پێشبینى ده‌كرێت مانگى ته‌مووزى داهاتوو یاساكه، بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
یاساى چاكسازى له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین، ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینیى، رۆژى ١٦-١-٢٠٢٠ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رۆژى ٣-٢-٢٠٢٠ یاساكه‌ى واژۆكرد و سێ رۆژ دوای واژۆکردنی له رۆژنامه‌ى وه قائیعى كوردستان، بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێى مادده‌ى ١٧ى یاساكه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت له ماوه‌ى ٦٠ رۆژدا له واده‌ى په‌سه‌ند كردنیه‌وه، په‌یڕه‌وى جێبه‌جێكردنى ده‌ربكات، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر ده‌ركردنى په‌یڕه‌وه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، تا ئێستا ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌وه‌كه كۆتایى نه‌هاتووه. دواى ته‌واوكردنى په‌یڕه‌وه‌كه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كان رێنماییه‌كانى جێبه‌جێكردنى ده‌ربكه‌ن.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان به په‌یسه‌ر پرێس-ى راگه‌یاند، پێده‌چێت ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه تا مانگى پێنجى داهاتوو بخایه‌نێت، به‌وپێیه‌ى ده‌ركردنى په‌یڕه‌وه‌كه كاتى ده‌وێت و هێشتا كۆتایى نه‌هاتووه. لاى خۆیه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌نجامى لیژنه‌ى دارایى گوتى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌وه‌ى جێبه‌جێكردنى یاساكه‌یه، كه‌ى په‌یڕه‌وه‌كه ته‌واو بوو ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێى مادده‌ى ١٧ى یاساكه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تا رۆژى ٦ى مانگى داهاتوو كاتى له به‌رده‌مه بۆ ئاماده‌كردنى په‌یڕه‌وى جێبه‌جێكردنى یاساكه. به‌پێى مادده‌ى ١٩ش له‌ماوه‌ى ٩٠ رۆژ دواى ده‌ركردنى په‌یڕه‌وى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، یاساكه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه. بەو پێیەش بێت جێبەجێکردنی یاساکە دەکەوێتە هاوینی داهاتوو.