02:48 - 07/03/2020
ئابوورى هه‌رێم و عێراق له به‌رده‌م داڕمانى نرخى نه‌وتدا
له دۆخێك‌دا هه‌مووان چاویان له هه‌ستانه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنى زیاتره له ئابوورى عێراق، داڕووخانى له‌سه‌ر یه‌كیى نرخى نه‌وت، خه‌ریكه هیواكان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، داڕمانى به‌رچاوى نرخى نه‌وت، هه‌ڕه‌شه‌كانى له ئابوورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه به كردار.
له ماوه‌ى ١١ ساڵى رابردوو نەوت ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین دابەزینی رۆژانه‌ى تۆمار كرد
له ماوه‌ى ته‌نها سێ مانگ-دا داهاتى مانگانه‌ى نه‌وتى عێراق، نزیكه‌ى ملیارێك و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه، دابه‌زینه‌كان بۆ دۆخى ئابورى عێراق كه‌مه‌ر شكێنن، چونكه له یه‌ك كاتدا گیرۆده‌ى كورتهێنانى گه‌وره‌ى بوودجه، كێشه‌ى سیاسى و خزمه‌تگوزارى و ئێستا ڤایرۆسى كۆرۆناشى هاتووه‌ته سه‌ر. هه‌رێمى كوردستان بۆ مووچه چاوى له نه‌وت و پاره‌ى به‌غدایه.
نرخى نه‌وت به خێرایى به‌ره‌و خوار ده‌كشێت، له ماوه‌ى ١١ ساڵى رابردوو ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین داشكاندنى رۆژانه‌ى تۆمار كرد، دواى ئه‌وه‌ى رووسیا پێشنیارى ئۆپیكى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌پێناو سه‌قامگیرى نرخ ره‌تكرده‌وه، كه به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه زیانى گه‌وره‌ى پێگه‌یشتبوو.
ئه‌مڕۆ نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت چوار دۆلار و ٧٢ سه‌ند دابه‌زى، واته سه‌دا ٩.٤ ئه‌وه گه‌وره‌ترین دابه‌زینى رۆژانه‌ى نرخى نه‌وته له ساڵی (٢٠٠٨) ەوە. نرخى نەوتی ته‌كساسیش چوار دۆلار و ٦٢ سەنت دابەزی، بە رێژەی سەدا ١٠.١ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ته‌نها له ماوه‌ى سێ مانگدا داهاتى نه‌وتى ملیارێك و ٥٦٠ ملیۆن دینار كه‌میكردووه
مانگى ١٢ ی ساڵى رابردوو عێراق، به به‌هاى شه‌ش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دینار نه‌وتى هه‌نارده كرد، به‌ڵام مانگى رابردوو (شوبات) داهاتى نه‌وتى عێراق پێنج ملیار و ٥٢ ملیۆن دینار بووه، واته ته‌نها له ماوه‌ى سێ مانگدا داهاتى نه‌وتى ملیارێك و ٥٦٠ ملیۆن دینار كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش دارووخانێكى گه‌وره‌ى داهاتى كه‌رتى نه‌وتى عێراقه.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستانە، داتاى چه‌ند مانگى رابردوو به‌رده‌ست نییه، تا داهاته‌كه به‌راورد بكرێت و رێژه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ى بخرێته روو، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان به گشتى تواناى هه‌نارده‌ى مانگانه‌ى له نێوان ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌دایه. له پاره‌ى ئه‌و نه‌وته مانگانه ٢٩٥ ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌وانه ده‌كات، بۆ دابینكردنى مووچه، ئه‌وه‌ى دیكه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رز و خه‌رجیى كۆمپانیاكان به‌كارى ده‌هێنێت. تا ئێستا دیار نییه چه‌نده‌و قسه‌ى جیاى له‌باره‌وه ده‌كرێت. به‌پێى دوایین روونكردنه‌وه‌ى پێشه‌وا هه‌ورامى گوته‌بێژى فراكیسیۆنى پارتى له په‌رله‌مان،"نه‌وتی هه‌رێم مانگانه نزیكه‌ی (٧٥٠) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووەو هه‌یه".
به گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، تا مانگێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م مانگانه (٣٥٠) ملیون دۆلار له داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌ت كراوه و (٤٠٠$) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت و ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بووه. دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌م مه‌بله‌غی (٣٥٠$) ملیۆن دۆلاره مانگ به مانگ كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ (٢٩٥$) ملیۆن دۆلار واتا له هه‌ر مانگێك (٥٥$) ملیۆن دۆلار كه‌متره له جاران.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت مه‌ترسى زیانى گه‌وره‌ى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت
به‌پێى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره داهاته ته‌رخانكراوه‌كانى نه‌وت بۆ بوودجه‌ى به‌كاربردن كه‌مى كردووه، به‌و پێیه بێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت مه‌ترسى زیانى گه‌وره‌ى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌رخانكراو بۆ مووچه له پاره‌ى نه‌وت كێشه‌ى بۆ دروست ببێت.
مۆته‌كه‌ى كورتهێنان
كورتهێنان له بوودجه هه‌ڕه‌شه‌یەكى دیكه‌یه، پێش داڕمانى نرخى نه‌وت، نزیك به ٥٠ ملیار دینار كورتهێنان له ره‌شنووسى بوودجه‌ى عێراق هه‌بوو، كه به‌گوته‌ى حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ١٠ ملیار دینار له‌و كورتهێنانه به‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێت، قه‌دۆ ده‌ڵێت:"پێشبینی ناکرێت حکومەت بەهۆی کورتهێنان لە بوودجەکەیدا بتوانێت هاوکاری بێکاران، خوێندکارانی زانکۆ و ئەو کەسانەش بکات کە بە گرێبەست دامەزراون. ئەو بڕیارانەی پێشوتر دەرکراون لەسەر بنەمایەکی دارایی و بە راوێژ نەبوون".
هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى به رێژه‌ى سه‌رووى سه‌دا ٥٠ به‌و پاره ده‌به‌ستێت كه له‌به‌غداوه دێت، له هه‌رێمى كوردستان پێچه‌وانه‌ى به‌غدا یاساى بوودجه و پرۆژه یاساش بوونى نییه، تا به‌رچاو روونى سه‌باره‌ت به كورتهێنان هه‌بێت، به‌ڵام له رووى واقعییه‌وه حكومه‌ت ته‌نها فریاى دابینكردنى مووچه ده‌كه‌وێت، ناو به ناویش ئه‌و مووچه دواده‌كه‌وێت. حكومه‌تى عێراقیش بۆ دابینكردنى مووچه پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت.
دوور نییه ئابوورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رووبه‌رووى كاره‌ستێكى قورس بێته‌وه
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، دابه‌زینه‌كانى نرخى نه‌وت، كێشه‌ى كورتهێنان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و زیانى گه‌وره له ئابوورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات، به‌و پێیه‌ى هه‌ردوولا به رێژه‌ى سه‌رووى سه‌دا ٩٠ پشت به پاره‌ى نه‌وت ده به‌ستن بۆ دابه‌شكردنى مووچه. ئه‌و پێى وابوو به چالاككردنى سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ى داهات، ده‌كرێت پشت به‌ستن به كه‌رتى نەوت به‌و رێژه‌ى زۆره كه‌مبكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه بكرێت، كه له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێكى نرخى نه‌وت ئابوورى عێراق و هه‌رێم به‌ر زیانى قورس بكه‌وێت.
داڕمانى نرخى نه‌وت به‌و دۆخه‌ى ئێستاوه مایه‌ى زیانى گه‌وره‌یه بۆ ئابوورى عێراق، ئه‌گه‌ر دارووخانه‌كه به‌رده‌وام بێت، دوور نییه ئابوورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان رووبه‌رووى كاره‌ستێكى قورس بێته‌وه، له دۆخێكى وادا ره‌نگه ته‌نها بڕینى ده‌مارى گه‌نده‌ڵى و فره جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و رێكخستنه‌وه‌ى داهات و نه‌هێشتنى خه‌رجییه نا پێویسته‌كان هه‌ندێك به فریاى دۆخه‌كه بكه‌وێت.