12:48 - 07/03/2020
كورد وه‌ره‌قه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ دانوستان ئاماده ده‌كات
لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان خۆیان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتوون، بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى دواى عه‌لاوى بۆ دروستكردنى حكومه‌ت راده‌سپێردرێت، له‌سه‌ر داواى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ره‌قه‌یه‌كى سیاسى هاوبه‌ش بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده ده‌كرێت، داواكارییه‌كانی كوردى تێدا جێگیر ده‌كرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م پێكهاته‌كانی تری عێراق و دانوستانكارانی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
وه‌ره‌قه‌ی دانوستانی كورد چی تێدا ده‌بێت؟
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یسه‌ر پرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، وه‌ره‌قى هاوبه‌ش بۆ دانوستان چه‌ند ستێك له خۆ ده‌گرێت ئه‌وانیش؛
* به‌شداری كورد له كابینه‌ی حكومه‌ت به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی خۆی جێگیربكرێت.
* بوودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم جێگیر و یه‌كلابكرێته‌وه.
* ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
* كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠.
* چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و غاز و ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد هه‌ن.
*پرچه‌ككردنی پێشمه‌رگه و راهێنان و مووچه‌كانیان.
پێشتر شاندى دانوستانكاری كورد كه‌متر كاریان به وه‌ره‌قه‌ی دانوستان ده‌كرد، زیاتر داواكاری و به‌ڵێنه‌كانیان زاره‌كی بوون.
له‌دوایین كۆبونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، جه‌خت له یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی و پارێزگاری لێكردنی كراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان نه وه‌ك سه‌ركه‌وتن و نه‌وه‌ك شكست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی نوێی عێراق ناكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وا پیشان بدرێت كه كورد به‌رامبه‌ر شیعه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نیه و كێشه‌ی نوێ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و به‌شێك له‌شیعه‌كان دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتن كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له حكومه‌تی عێراق هه‌یه، یان به نیازی پۆستن یان پۆستیان هه‌یە، نه‌بنه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكار.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، بریاردراوه هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی خۆی تێكه‌ڵی سوننه‌كانی عێراق نه‌كات، هه‌روه‌ها هیچ بڕیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌و كاندیدانه نادرێت كه له‌میدیاوه باس ده‌كرێن، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌بنه كاندیدی فه‌رمی شیعه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.
گرنگه كورد وه‌ره‌قه‌ی دانوستانی هه‌بێت
لای خۆیه‌وه سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌بوونی وه‌ره‌قه‌ی دانوستانكاری كوردی گرنگه، ده‌شڵێت"ئه‌و هه‌نگاونانه‌ی ئێستا بۆ دانوستان له به‌غداد هه‌یه له رابردوودا نه‌بووه و یه‌كێتی و پارتی خۆیان دانوستانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه لایه‌نه‌كانی كورد به‌یه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگن، ئه‌وه‌ش له به‌رژەوه‌ندی كورد و هه‌رێمی كوردستان بووه".
شوشكه‌یی ده‌ڵێت، له خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كاندا یه‌كڕیزی كورد ده‌ركه‌وت، هیواشی خواست ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت، هه‌نگاوی ئه‌رێنی تری به‌دوادابێت،"به دڵنیاییه‌وه یه‌كڕیزی باشتره له‌په‌رته‌وازه‌یی".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت ده‌بێت پرسی بودجه و پێشمه‌رگه و ناوچه جێناكۆكه‌كان و شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران له‌و وه‌ره‌قه‌ی دانوستانه هه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت پرسی هه‌مواری ده‌ستوری له‌ناو ئه‌و وه‌ره‌قه‌ی كوردا بێت، شوشكه‌یی ده‌ڵێت پێویست ناكات چونكه پێم وانیه له‌و قۆناغه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێده‌په‌رێت ده‌ستور ده‌ستكاری بكرێت.
به دامه‌زراوه‌ییكردنى پرۆسه‌ى دانوستان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا، داواكارى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پێشوو بوو، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پێداگرى ده‌كرد كه ده‌بێت دانوستانه‌كان له رێگه‌ى دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كانه‌وه بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه 4-3-2020 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێم و دوو جێگره‌كه‌ی، نوێنه‌ری هێزه سیاسییه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر قۆناغی داهاتووی عێراق كۆبوونه‌وه.