02:12 - 05/03/2020
حكومه‌ت له یادى راپه‌ڕیندا رانیه‌ى بیرده‌كه‌وێته‌وه
رانیه ساڵێك دواى راپه‌ڕین به‌ڵێنى به پارێزگاربوونى پێدرا، به‌ڵام دواى ٢٩ساڵ هێشتا ته‌نها یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى بۆ ئیداره سه‌ربه‌خۆكه‌ى كراوه‌ته‌وه، رانیه یه‌كه‌م فیشه‌كى راپه‌ڕینى رووه‌و به‌عس ته‌قاند، له دواى راپه‌ڕینه‌وه له‌بیر كراوه، ئاوه‌دانى زۆرى پێوه دیار نییه و خه‌ڵكه‌كه‌ى نیگه‌رانن، به‌ڵێنى زۆرى جێبه‌جێنه‌كراو ئه‌وانى زیاتر نیگه‌ران كردووه.
بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی یاسایی بوونه‌ته‌وه
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین، له ساڵی ٢٠١٢ دروستكرا، رانیه و پشده‌ر نۆ ناحیه‌ی له خۆیدا كۆ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌كه تا ئێستا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواستى خه‌ڵك نییه. ساڵی ١٩٩٩ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى به‌پارێزگابوونی رانیه، سۆران، زاخۆ و هه‌ڵه‌بجه، ده‌ركرد، رانیه له‌و بڕیاره‌شه‌وه پارێزگابوونى چنگ نه‌كه‌وت. دواجار به‌ڵێنه‌كان به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ پینه‌كران، ئه‌گه‌رچى به‌رپرسانى ئیداره‌كه ده‌ڵێن، ده‌سه‌ڵاتی پارێزگایان هه‌یه.
هیوا قه‌ره‌نى سه‌رپه‌رشتیارى ئیدارى راپه‌ڕین بۆ په‌یسه‌ر گوتى، بۆ كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی یاسایی بوونه‌ته‌وه، وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وایان كردووه، ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی له سنوری راپه‌رین كراونه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كانن له هه‌ولێر و به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان هه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌كان هه‌یانه.
پرۆژه‌كانی رانیه له كاتی خۆیاندا ته‌واو نه‌بوون وه به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ش پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگن
ئیداره‌ی راپه‌ڕین داواى له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان پێبدرێت، ناوچه‌ی راپه‌ڕین زه‌وییه‌كی به پیتی كشتوكاڵی هه‌یه، قه‌ره‌نى ده‌ڵێت، ده‌كرێت له بواری كشتوكاڵ وه‌به‌رهێنانی باش بكرێت، له بواری گه‌شت و گوزار ده‌كرێت وه‌به‌رهێنان بكرێت، هه‌روه‌ها له بواری خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی،"داوامان كرد له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی راپه‌رین بكرێته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاره‌كانی باشتر جێبه‌جێ بكات".
پرۆژه‌كانی رانیه له كاتی خۆیاندا ته‌واو نه‌بوون وه به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ش پرۆژه‌ی ستراتیژی گرنگن، وه‌ك پرۆژه‌ی فراوانكردنی ده‌ربه‌ندی رانیه، دوو سایدی چوارقورنه هیزۆپ، ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌رانیه هه‌ن ئه‌و پرۆژانه‌ن كه له‌ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ بریاری جێبه‌جێكردنیان دراوه، به‌ڵام له‌كاتی خۆیاندا ته‌واو نه‌بوون.
به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی كێلێ كێشه‌یه‌كى دیكه‌یه و ئه‌گه‌رچى چه‌ندین به‌ڵێن دراوه، به‌ڵام مه‌رزه‌كه به‌نێوده‌وڵه‌تى نه‌كراوه، به‌گوته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، گرفته‌كان ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقن، كێلێش له كێشه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌وه لكاوه و به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه."له ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق زۆر به‌روونی به ئێمه‌یان گوت (ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بێت داهات و ئیداره‌ی مه‌رزه‌كانمان راده‌ست بكات) ئێمه هیچ لارییه‌كمان نییه له‌وه‌ی كێلێ بكرێته نێوده‌وڵه‌تی".
سێ پرۆژه‌ی گرنگی رانیه وه‌ستاون
نه‌خۆشخانه ٢٩٢ قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی رانیه كه سەدا ٨٥ی كاره‌كانی ته‌وابووه و پرۆژه‌كه راگیراوه، دوو سایدی ناو بازاڕی رانیه كه تائێستا كه‌م و كوڕی له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش ته‌واو نه‌كراوه، پرۆژه‌ى ئاوی ده‌ربه‌ندی رانیه سه‌دا ٨٠ی كاره‌كانی ته‌واوبووه و ته‌نها شوێنی هه‌ڵێنجانی ئاوه‌كه‌ی ماوه، ئه‌وه پێشتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیاره‌وه به‌هه‌ڵه‌وه دروستكراوه له‌شوێنێك دروستكراوه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاو، ده‌كه‌ونه ژێر ئاو له‌هاوینانیش كه ئاو كه‌م ده‌كات ئاوی تێدا نامێنێت. ژماره‌یه‌ك قوتابخانه له‌ناو شار ته‌واو نه‌كراون.
به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆناوه چالاكییه‌كانیان راگرتووه و هیچ چالاكیه‌كی به‌كۆمه‌ڵیان نابێت
حوسێن مه‌حمود قائیمقامی قه‌زای رانیه بۆ په‌یسه‌ر قسه‌یكرد و داوایكرد، كاركردن له پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژییه‌كانی رانیه ده‌ست پێ بكاته‌وه، كه خۆی له نه‌خۆشخانه و دوو سایدی ناو شار و پرۆژه‌ی ئاو و مۆنۆمێت ده‌بینێته‌وه.
محه‌مه‌د ره‌سوڵ یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى گرنگى رانیه راگیروان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت هیچ نه‌كراوه وانیه، رانیه له پێش راپه‌ڕین له ٣٠ هه‌زار ماڵ تێنه‌ده‌په‌ری ئێستا له ١٠٠هه‌زار ماڵ تێپه‌ریوه، زانكۆی بۆ كراوه و هاوشێوه‌ی زانكۆی شوێنه‌كانی تر، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروستكراوه، به‌ڵام خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئاست ئه‌و فراوانبوونه‌ی رانیه و ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا نین.
یادی راپه‌ڕین ناكرێته‌وه
حوسێن مه‌حمود قائیمقام كه له هه‌مان كات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری یادی راپه‌رین، به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌و پاره‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ یادی راپه‌ڕین ته‌رخانكرابوو گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، یاده‌كه ناكرێته‌وه. به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆناوه چالاكییه‌كانیان راگرتووه و هیچ چالاكیه‌كی به‌كۆمه‌ڵیان نابێت ئه‌گه‌رچى به‌رنامه‌یان بۆ ١٢٠ چالاكى دانابوو.