07:32 - 02/03/2020
كورد بازووی خۆی پیشانی بەغدا دایەوە
دواجار ڤیتیۆى كورد كارى خۆى كرد و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له بازنه‌ى ركابه‌رى به ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات كرایه ده‌ره‌وه، عه‌لاوى به بێ منه‌تى زۆره‌وه به‌رامبه‌ر كورد و سوننه ده‌ستى پێكرد، به‌جۆرێك ته‌رای كردن دواتر هه‌رچى ده‌ستى شل كرد و عامرى و فالح فه‌یازیشى نارده هه‌ولێر، دادى نه‌داودوایین شه‌وى مۆڵه‌ته‌كه‌ى ماڵئاوایى كرد.
ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك دابه‌شبوونى كه‌م له‌نێو فراكسیۆنه كوردییه‌كان هه‌بوو به‌ڵام پێده‌چێت كورد دواى ئه‌م گێمه یارییه‌كه پێ بنێته قۆناغێكى دیكه‌وه، هه‌ر كاندیدێكى دواى عه‌لاویش له‌وه ده‌گات كه كورد نه‌كات به گژ خۆیدا.
كورد له ڤیتۆكردنى عه‌لاوى پێش لایه‌ن و پێكهاته‌كانى دیكه كه‌وت
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له‌م خوله‌ى په‌رله‌مان له‌دواى بابه‌تى بوودجه‌ى هه‌رێمه‌وه فراكسیۆنه كوردییه‌كان یه‌كریز بن، ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ش هه‌ندێكیان پێیان خراپه و تانه‌ى زۆریان لێدا، پێیان وایه ئیجماع دروستكردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبیى، هه‌ندێكى دیكه‌یان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر یه‌ك ریز نه‌بن هیچیان پێ ناكرێت و به‌ڵێنى باق و بریقى به‌رپرسانى شیعه بۆ كورد به‌ردێك ناخاته سه‌ر به‌رد. عادل عه‌بدولمه‌هدیش پێش ئه‌وه‌ى گڵۆڵه‌ى بكه‌وێته لێژیى و ناچار به رۆشتن بكرێت، هه‌رواى به شاندى كورد گوت( ئه‌گه‌ر بۆ مافى كورد دێن، به یه‌كڕیزى وه‌رن).
ئه‌مڕۆ مەسعود بارزانى سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسى یه‌كڕیزى لایه‌نه‌كانى كرد‌و گوتى، سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكومەتی تازەی عێراق یەكڕیزبوون."ئەم یەكهەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە". هه‌روه‌ها سوپاسى لایه‌نه عێراقییه‌كانیشى كرد‌و گوتى، بە هەڵوێستی راست و مەنتقیی خۆیان رێگرییان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببنەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات."ئەم هەڵوێستەیان رێزگرتن بوو لە بنەماكانی دیموكراسی".
ره‌نگه كاندیدى داهاتوو به هه‌ستیارى و وریایى زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكات
كورد له ڤیتۆكردنى عه‌لاوى پێش لایه‌ن و پێكهاته‌كانى دیكه كه‌وت، بارزانى به‌و راگه‌یه‌ندراوه خۆى وه‌ك ئه‌ندازیارى پرۆسه‌ى لابردنى عه‌لاوى به‌یانكرد، ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ى كورد پێیان وایه سه‌ركه‌وتنى كورد له ڤیتۆكردنى عه‌لاوى واده‌كات، له قۆناغى داهاتوو كورد له‌سه‌ر مێزى دانوستان كارتى ده‌ستى به‌هێزبێت و به ئاسانى مل نه‌دات.
ره‌نگه كاندیدانى داهاتوو كه ناوى ئه‌سعه‌د عیدانى و مسته‌فا كازم ده‌هێندرێن بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، به هه‌ستیاریى و وریایى زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكەن له دانوستانه‌كان، به‌وپێیه‌ى ره‌نگه ڤیتۆى كورد هێز بداته به‌ر سوننه‌ش كه ره‌تى بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر كورد قۆناغى داهاتوو به وریایى و یه‌كڕیزى هه‌نگاو بنێت، ره‌نگه بتوانێت لانى كه‌م به‌شێك له مه‌رجه‌كانى بسه‌پێنێت و دۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كانیش كه‌مێك هاوسه‌نگ بكاته‌وه.
په‌رته‌وازه‌یى نێوماڵى شیعه‌ش هاوكارى زۆرى كوردى كرد له ئاوتكردنى عه‌لاوى، چونكه به‌شێك له لایه‌نه‌كان دایانه پاڵ كورد و سوننه‌و دژى عه‌لاوى ده‌نگیان هه‌ڵبڕى.
ئایا کورد هه‌لى ره‌تكردنه‌وه‌ى عه‌لاوى ده‌قۆزێته‌وه
نه‌هرۆ ره‌واندزیى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى عه‌لاوى به‌رامبه‌ر به كورد نواندى، هیچ كام له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانى پێشوو نه‌ینواندووه،"ئه‌و هێشتا نه‌چووه‌ته سه‌ر كورسى وا مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد، ئه‌گه‌ر بوایه به سه‌رۆك وه‌زیران چى ده‌كرد".
دواى ئه‌وه‌ى كورد چووه نێو ژوورى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ئه‌و دیمه‌نه‌ى زیاتر له‌به‌رچاو روون بوویه‌وه، كه عه‌لاوى كاندیدى تارمایى سه‌ره گه‌وره‌كانى شیعه‌یه بێ ئه‌وه‌ى سه‌در و عامرى خاوه‌نداریى لێبكه‌ن به ئاشكرا، ئه‌و ترسه‌ى كورد گه‌وره‌تر بوو كه له قۆناغى داهاتوو عه‌لاوى هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت كه‌س نییه به‌رپرسیارێتى هه‌ڵبگرێت و قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت. جگه له‌وه‌ش كێشه‌ى گه‌وره‌ى كورد كه وایكرد زیاتر له عه‌لاوى بسڵه‌منه‌وه كاندیده‌كان بوو له‌مه‌یان زیانمه‌ندى یه‌كه‌م پارتى و دواتریش یه‌كێتى بوون چونكه عه‌لاوى پێداگرى ده‌كرد كه خۆى وه‌زیر بۆ كورد دابنێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید كه یه‌كێك بوو له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى به‌شدارى دانیشتنى په‌رله‌مانى كردبوو بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى له نوسینێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، عه‌لاوى ئاماده‌بوو به‌ڵێنى نوسراو بدات سه‌باره‌ت به مووچه و بۆ پشكى كوردیش وه‌زاره‌تێكى زیاد كردبوو، ئه‌و پێى وایه نه به‌رنامه‌ى حكومى، نه پرسى مووچه و مافه‌كانى دیكه‌ى خه‌ڵك، هۆكارى ڤیتۆكردنى عه‌لاوى نه‌بوون له لایه‌ن كورده‌وه، به‌ڵكو پێداگرییه‌كه‌ى له‌سه‌ر وه‌زیرى سه‌ربه‌خۆ و نه‌هاتنى بۆ هه‌ولێر وایكرد كورد پشتى لێ بكات.
كورد دواى عه‌لاوى له به‌رده‌م قۆناغێكى نوێدایه، ده‌چێته گه‌ڕى دانوستانى راسپێردراوێكى دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر شیعه‌كان و شه‌قام بگه‌نه سازان له‌سه‌ر كاندیدێك. قۆناغى داهاتوو بۆ كورد یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و روونده‌بێته‌وه كه ئایا هه‌لى ره‌تكردنه‌وه‌ى عه‌لاوى ده‌قۆزێته‌وه، یاخود عه‌لاوى هه‌لێك بوو كورد له ده‌ستیدا، چونكه كه‌م نین ئه‌و بۆچوونانه‌ى پێیان وایه عه‌لاوى شایه‌نى تاقیكردنه‌وه بوو.