02:38 - 28/02/2020
دوایین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كێشه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر متمانه‌دان به عه‌لاوی
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی شكستی هێنا، كورد و به‌غدا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، فاڵح فه‌یاز و هادی عامریش به نیازن سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆببنه‌وه.
پلانی كورد بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو
تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ر عه‌لاوی نه‌توانێت متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، سه‌رۆكۆمار ده‌بێت كه‌سێكی دیكه رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی په‌یسه‌ر، كورد ده‌یه‌وێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ نه‌كرێت و ئه‌گه‌ریش ئه‌نجامدرا، ئه‌وا كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی متمانه به‌ده‌ست نه‌هێنێت، بۆ ئەمەش لەئێستادا لەگەڵ چەند لایەنێكی شیعە و سوننە لەپەیوەندیدایە.
كورد پێی وایه گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به بنبه‌ستگه‌یشتووه، هه‌ر بۆیه دوایین زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه كورد داوای لەلایەنە شیعیەكان كردووە، جێگرەوەی عەلاوی دیاری بكات، چونكە ئاستەمە بتوانێت متمانەی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
كردنه‌وه‌ی ریسه‌كان به خوری
عه‌لاوی تا ئێستا تونده و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داخوازییه‌كانی كورد، دیارترین كێشه‌ش دانانی كاندیده‌كانه بۆ پۆسته وزارییه‌كان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
پێشتر دیارترین كێشه‌ی نێوان كورد و عه‌لاوی دانانی كاندیده‌كان بوو، به‌ڵام ركابه‌رییه تونده‌كان سه‌ری بۆ كێشه‌ی دیكه برد. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌لاوی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌لاوی به‌ڵێنی ناردنی موچه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و ناردنی موسته‌هه‌قاتی جوتیاران دابوو، به‌ڵام ئێستا كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك گه‌وره بوون، كه عه‌لاوی مه‌رجی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كان داناوه و پێی وایه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنی نوێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌ك فشار خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت تا كردار.
به‌پێێ زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو محەمەد تۆفیق عەلاوی لە دوا كۆبونەوەی لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، پابەندی ئەو رێككەوتنە نابێت كە ساڵی رابردوو لەنێوان هەرێمی كوردستان و كابینەی عادل عەبدولمەهدی ئامادەكرا، بەڵام بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكە واژۆ نەكرا.
زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر ئه‌وه‌یان رونكردوه‌ته‌وه كه عەلاوی گوتویه‌تی، لەبری ئەوە دەبێت رێككەوتنێكی نوێ ئامادە بكرێت كە هاوسەنگی تێدا بێت و بەرژه‌وەندی باڵای عێراقی تێدا رەچاو كرابێت.
دوایین هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان
به‌پێی زانیارییه‌كان جگه له هه‌وڵه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه تا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام نه‌درێت، یاخود به ئه‌نجامدانیشی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی متمانه به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خه‌تن و چاودێری كێشه و هه‌نگاوه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نی شیعه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ فاڵح فه‌یاز سه‌رۆكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چاویان به به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم بكه‌وێت.
هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی سبه‌ینێیه، بۆیه 24 كاتژمێری داهاتوو، گرنگه بۆ عێراق و كورد. گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ئه‌وا متمانه‌دان بۆ كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی قورس ده‌بێت و كێشه‌كانیش زیاتر ده‌بن.